Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۰ شهریور ۲۸, دوشنبه

ناسنامەی ٥ گەریلای ژن کە ساڵی ٢٠١٠ شەھید بوون ڕاگەیەندرا



ناسنامەی ٥ گەریلای ژن کە ساڵی ٢٠١٠ شەھید بوون ڕاگەیەندرا



فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی (یەژا ستار)، ناسنامەی ٥ گەریلای ژنی ئاشکرا کرد کە بە ڕوداوێک لە ساڵی ٢٠١٠ لە ئامەد شەھیدبوون
(یەژا ستار) ڕایگەیاند: ساڵی ٢٠١٠ لە کاتێکدا گەریلاکانمان لە ئامەد خۆیان ئامادە دەکرد بۆ وەرزی زستان و بارەگایان دروست دەکرد بە ڕوداوێکی لەناکاو گیانیان لەدەستداوە
(یەژا ستار) ڕاشیگەیاندوە ڕوداوەکە لە ٢٧ی میدارای ٢٠١٠ ڕویداوە بەڵام بەھۆی دەرفەتی کەم، ڕوداوەکە درەنگ ڕادەگەیەندرێت

ناسنامەی گەریلاکان بەم شێوەیەیە:

١. ھازینە شەکەر، ناسراو بە (جاندا گابار) لە ساڵی ١٩٧٨ لە مێردین لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٩٠ تەڤلی ڕیزەکانی گەریلا بووە

٢. مەیاسەر مارانگۆز، ناسراو بە (بەرچەم ئامەد) لە ساڵی ١٩٨٤ لە ئامەد لە دایک بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ تەڤلی ڕیزەکانی گەریلا
بووە

٣. لەیلا گوندۆگدو، ناسراو بە (سەما ئامەد) لە ساڵی ١٩٨٤ لە ئامەد لە دایک بووە لە ساڵی ٢٠٠٤ تەڤلی ڕیزەکانی گەریلابووە

٤.لەیلا ئیکینجیسۆی، ناسراو بە (ئاخین ئاڤاشین) لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئامەد - فارقینێ لە دایک بووە، لە ساڵی ٢٠١٠ تەڤلی ڕیزەکانی گەریلا بووە

٥. شیلان ئووگوور، ناسراو بە (تەکۆشین سوورووچ) لە ساڵی ١٩٩٢ لە ریھا - سوروچ لە دایک بووە، لە ساڵی ٢٠١٠ تەڤلی ڕیزەکانی گەریلا بووە
----------------------------------

زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە، لە دیدارێکی ئاژانسی ھەواڵی قەندیلدا: بەرەنگاری ھێرشی ھەموو ھێزێک دەبینەوە

ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٩ی ئەیلولی ٢٠١١
تایبەت:::


لە میانەی سەردانێکی بۆ بناری قەندیل، بەڕێوەبەری پەیجی ئاژانسی ھەواڵی قەندیل دیدارێکی سازکرد لەگەڵ ھەڤاڵ زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)
ناوبراو باس لە ڕەوشی ئێستای باکور و باشوری کوردستان دەکات و ھەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی کوردستان لە دیدی کەجەکە دەکات


پرسیار: کەجەکە چۆن ھێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی ٢ مانگی ڕابردووی ئێران و تورکیا ھەڵدەسەنگێنێ؟

زەکی شەنگالی: ھێرشەکانی ئێران و تورکیا کە دەکرێتە سەر باشوری کوردستان و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە باکوری کوردستان, پەیوەندی بە کۆنسێپتێکی نوێ ھەیە لەلایەن وەڵاتانی داگیرکەر, ئەو ھاوپەیمانییە لە دژی گەلەکەمان دەمێکە بەردەوامە، لەئێستاشدا کە یەکێتی نەتەوەیی و ڕێکخستنی مەدەنی و سیاسی لە ٤ بەشی کوردستان گەشەی کردووە, نیگەرانی وەڵاتانی داگیرکەری لێکەوتۆتەوە و ئەو ھێرشانەی ڕابردوو بۆ لەناوبردنی یەکێتی نەتەوەیی و یەکبونی کوردان بوون. ھەرچەندە ھێرشەکان بەبیانووی پژاک و پەکەکە ئەنجام دەدرێن، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەنیە، بەڵکو ئەوە کێشەیەکی نەتەوەییە، کورد لە ھەرشوێنێک دەستکەوتی ھەبێت ئەوان پێی ڕازی نین و دژایەتی دەکەن. تورکیا زۆر جار دەڵێت من کورد باش دەناسم، بەڵام ئەوان کورد وەک خۆی ناناسن و دەیانەوێ بە ئارەزووی ئەوان کوردان ھەڵسوکەوت بکەن، بۆیە پێویستە گەلی کورد بەتایبەتی لە باشوری کوردستان ئەو ڕاستیە بزانێت. ئەوەی بەدروشم دەوترێت ڕاست نیە

پرسیار:: پێتان وایە حکومەتی ھەرێم تێوەگلابێت لەو ھاوپەیمانێتیە؟

زەکی شەنگالی: ئێمە ھیوادارین، ھێزەکانی باشوری کوردستان بە حیزب و حکومەتەوە ھۆشیاربن و حکومەتی ئاکەپە باش بناسن، پەکەکە لە دژی تورکیا شەڕی دەستپێنەکردووە، بەڵکو تورکیا لە دژی پەکەکە شەڕی ڕاگەیاندووە، لەماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا ٣٠٠٠ سیاسەتمەدار لە باکوری کوردستان دەستگیرکراوە، ئۆپەراسیۆن لەکاتی ئاگربەستەکانی پەکەکە بەردەوام بووە. واتە ئۆپەراسیۆنی عەسکەری و سیاسی لەیەک کاتدا لەدژی کورد درێژەی پێدراوە. ئەو شەڕەی ڕوودەدات بەرپرسارێتیەکەی لەسەر کورد و پەکەکە نیە، بەڵکو لەسەر حکومەتی تورکیایە. مەسعود بارزانی و یەکێتی نیشتیمانی و ھەموو ھێزەکانی باشور پێویستە ئەوە بزانن، لایەنگری شەڕ پەکەکە نیە، بەڵکو دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی ئاکەپەیە، دەیان جار دیدارەکانی بەڕێز ئۆجەلان ئاستەنگ کراون و ئۆپەراسیۆنەکان و شەڕی نکۆڵی کردن لە کورد چڕبونەتەوە، پێویستە بەرپرسانی باشور دڵنیابن کە ئەوەی تورکیا دەیڵێت ڕاست نیە، پەکەکە تەنھا مافی پاراستنی ڕەوای بەکارھێناوە و بەرگری لەخۆی کردووە

پرسیار: باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند بوو, ئەمریکا بەھاوبەشی ھێزەکانی عیراق و پێشمەرگە ھێرش دەکەنە سەر قەندیل و لەناوچە سنورییەکان جێگیر دەکرێن، بۆچونی ئێوە چیە؟

زەکی شەنگالی: بەرنامەی پەکەکە دیارە, لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی لەدژی گەریلاش دەکرێت بەرنامەی پەکەکە ئاشکرایە. لەو ھاوپەیمانێتیەی ئێستا لەدژی کورد لەئارادایە ئەمریکاش ڕۆڵی خۆی ھەیە و فڕۆکەی سیخوڕی ئەمریکی بە ناوچە سنورییەکاندا دەسوڕێنەوە و زانیاری بە تورکیا دەدەن، لە بەرامبەر ھەر ھێرشێک کە دەکرێتە سەر گەلی کورد، لە بەرامبەر ھەموو ھێرشێک کە دەکرێتە سەر گەریلا و خەڵکی سڤیل ئێمە مافی بەرگری ڕەوا بەکاردێنین و بەرەنگاری ھەموو ھێرشێک دەبینەوە ھەر ھێزێک بیکات.

پرسیار: پەکەکە پەسەندی دەکات، ھێزی پێشمەرگە لە بناری قەندیل جێگیربێت؟

زەکی شەنگالی: شتی لەو شێوەیە ڕووینەداوە، لەناو خۆیاندا ئەوە گفتوگۆی لەبارە کراوە و ئەمریکا قسەی تێدا کردووە، بەڵام پێویستە ھێزەکانی پێشمەرگە لە باشوری کوردستان بۆ خزمەتی ئاشتی و دیموکراسی بەکاربھێندرێن، پێویستە ئەو ھێزانە لەدژی سوپای تورکیا و ئێران و ھێزە نێودەوڵەتیەکان بەکاربھێندرێن, پەکەکە تاکو ئێستا لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان، لەدژی ئێران و تورکیا ھیچ چالاکییەکی نەکردووە، بەڵام تورکیا و ئێران لەدژی ھاوڵاتیانی سڤیل ھێرشی ھەوایی ئەنجام دەدەن و تۆپبارانی سنورەکان دەکەن, بەرپرسانی باشور پێویستە بەو شێوەیە لە بارودۆخەکە تێبگەن، ئێمە ھیچ کاتێک مامەڵەیەکمان نەکردووە زیانی بۆ باشوری کوردستان ھەبێت، ھەمیشە ڕەچاوی بارودۆخی ھەرێمی کوردستانمان کردووە و بەرژەوەندی گەلی باشورمان وەک بەرژەوەندی خۆمان لەبەرچاو گرتووە و بەبنەما وەرمانگرتووە، بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان بپارێزین، پێویستە بەرپرسانی باشوری کوردستان ڕاست و ھەڵە تێکەڵ نەکەن. ئەوانەی دەیانەوێ شەڕی کورد بە کورد بکەن، ناتوانن سەربکەون, بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانی کورد بکرێت، پێویستە سیاسیانە مامەڵە بکرێت.

پرسیار: لێکدانەوەی کەجەکە بۆ ئاڵۆزبوونی پەیوەندی نێوان ئیسڕائیل و تورکیا چۆنە؟

زەکی شەنگالی: ئەردۆغان دەیەوێ ببێت بە ئیمپراتۆری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست, حکومەتی ئاکەپە دەیەوێ سەرنجی وەڵاتانی عەرەب بەلای خۆیدا ڕابکێشێ، تورکیا ھیچ کارێک لە دژی ئیسڕائیل ناکات، ئەو چەکەی تورکیا بەکاری دێنێت، چەکی ئیسڕائیل و ئەمریکایە، پێویستە گەلی عەرەب ھۆشیاربێت، دۆستایەتی تورکیا ڕۆژانەیە و دۆستایەتییەکی بەرژەوەندی خوازە. حوسنی موبارەک و بەشار ئەسەد دۆستی سەرەکی تورکیابوون، بەڵام ئێستا تورکیا بەشێوەیەکی دیکە خۆی نیشاندەدات، کە ڕووی ڕاستەقینەی خۆی دیارنەبێت. ئەوەی باس دەکرێت لە بارەی تێکچوونی پەیوەندی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل ڕاست نیە، ئەوە تەنھا بۆ چەواشەکردنی گەلی عەرەبە، بەتایبەت ئەوانەی لە وەڵاتەکانیان لە شۆڕشدان، تورکیا وەک دۆستی شۆڕشگێڕان خۆی نیشاندەدات، لەکاتێکدا کێشەی کورد بە گرنگ وەرناگرێت لە تورکیا. ئاکەپە, موسوڵمانیش نیە، موسوڵمانێکی ساختەیە و ھی
ئەمریکایە. تورکیا ڕووی ڕاستەقینەی خۆی دەشارێتەوە و بۆیاخی دەکات، لە بنەڕەتدا ھیچ کێشە و ناکۆکیەکی لەگەڵ ئیسڕائیل نیە.

پرسیار: ئیسڕائیل ڕایگەیاند پشتیوانی پەکەکە دەکات لە دژی تورکیا، لەو بارەیەوە چی دەڵێن؟

زەکی شەنگالی: شتێکی وا لە
ئارادانیە، ئەوە پڕوپاگەندەی دەوڵەتی تورکیایە و ئەو قسانە لەخۆیانەوە دروستی دەکەن، سیاسەتکردنی ئێمە لەگەڵ ھەر ھێز و دەوڵەتێک بە پرەنسیپە تەنانەت لەگەڵ دۆست و دوژمنیش. ئەو بابەتەش تاکو ئێستا نەھاتۆتە ڕۆژەڤ, بۆیە ئێمە گرنگی بە پڕوپاگەندەی تورکیا نادەین.

پرسیار: ماوەیەکی زۆرە دیداری ئۆجەلان ئاستەنگ دەکرێت، لە ئەگەری مەترسی لەسەر ژیانی ئۆجەلان، کاردانەوەی پەکەکە چی دەبێت؟

زەکی شەنگالی: نەک بە تەنھا پەکەکە، بەڵکو گەلی کورد و لایەنگرانی ئاشتی و دیموکراسی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، قیامەت دروست دەکەن، ئاسمان و زەوی لەیەک دەدەن، نە تورکیا و نە ھیچ ھێزێکی دیکە ناتوانێ ھیچ لە سەرۆک ئاپۆ بکات. بەڵام ئەوان ھەمیشە سیاسەتێکی وانیشان دەدەن کە ئەوان ھەن و خۆیان نمایش دەکەن و ھێزی خۆیان بەو ووتانە پیشان دەدەن، ئەوەش سیاسەتێکی درۆیە و لە کۆنەوە بەردەوامە، ئەگەر سیاسەتێکی بنگەھی ھەبێت ئەوان ھەرگیز ناتوانن درۆ بکەن. بەرپرسانی حکومەتی تورکیا ھەرجارێک بیانوویەک دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی پارێزەران سەردانی ئیمڕاڵی نەکەن، بیانوەکانیش ناڕاستن، سیاسەتی تورکیا لەسەر بنەمای درۆ دروست بووە و لە ئایندەشدا ھەموو کەس لەوە تێدەگات. ئەگەر تورکیا دەوێ کێشەی کورد چارەسەر بکات، با سەرەتا لای ئۆجەلانەوە دەست پێ بکات، چونکە چارەسەری لای ئۆجەلان چارەسەری کێشەی ھەموو کوردە. بۆ کاری ئایندەش گەلەکەمان لەسەرجەم بوارەکان خۆی بەڕێکخستن دەکات.
 زەکی شەنگالی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر