- تۆپبارانی ئێران گوندو ئاواییەکانی سنوری شارەدێی قەسرێشی گرتەوە | |
![]() قائیمقامی شارۆچکەی چۆمان عەبدولواحید گوانی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: سەرشێخان، قۆپی شەهیدان، سەرکان، چۆمەء زەنگەڵین لەدۆڵی باڵەیان سەربەشارەدێی قەسرێ بەچڕی کەوتنە بەرتۆپبارانی تۆپخانەکانی ئێران و بە هۆشیەوە وێرایی ئاوارەبوونەوەی هاوڵاتیانی ناوچەکان هاوکات زیانی ماڵی زۆریشی لێکەوتۆتەوە. هەر لەمبارەیەوە محەمەد رەسول موختاری گوندی سەرکان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: تۆپبارانی ئەو جارەی ئێران، جیاواز لەتۆپبارانەکانی پێشوتر وێڕای تۆپخانەکان هێزەکانی ئێران بەشداریان بەتانکە جەنگیەکانیان کرد بۆ تۆپبارانی سنوری حاجی ئۆمەران و بۆیەکەم جاریشە گوندی (سەرکان) لەسنوری شارەدێی قەسرێ دەکەوێتەبەر تۆپبارانی تۆپخانەکانی ئێران. وتیشی: بەهۆی تۆپبارانی ئەمجارەی تۆپخانەکانی ئێران ئۆتۆمۆبێلی هاوڵاتی (رەسول ئاغا عەلی) لەگوندی (سەرکان) زیانی بەرکەوتء ژمارەیەکی زۆری مێشەهەنگء ژمارەیەک ئاژەڵی هاوڵاتیان لەنێو چوونء دانیشتوانی گوندەکانی دۆڵی باڵەیان ناوچەکانیان چۆڵکرد. بەختیار قادر/ ی. ا ----------------------------------- |
- تورکیا ههڕهشهی چوون بۆ ناو خاکی ههرێمی کوردستان دهکات | |
![]() بهپێی ههواڵێکی بیبیسی، نهعیم شاهین گوتوویهتی، "لهوانهیه سوپای تورکیا له ههر کاتێکدا به ههموو جۆرهکانی ئاسمانی و وشکانی هێرش بکاته سهر بنکهکانی PKK له باکووری عێراق(ههرێمی کوردستان)." شاهین ههروهها گوتی: "بهڵام ئهم هێرشانه پشت به گفتوگۆ کردن لهگهڵ دراوسێکهمان دهبهستێت." ههروهها بهپێی ههواڵی راگهیاندنهکانی تورکیا، "وهزیری دهرهوهی تورکیا له ههولێر چاوی به "جهلال تاڵهبانی" سهرۆک کۆماری عێراق کهوتووه و گفتوگۆیان کردووه." خ.ع ---------------------------------- |
تۆپبارانی ئێران بۆ سەر گوندو ئاواییەکانی کوردستان دەستی پێکردەوە | |
![]() لەم بارەیەوە فەتاح ئەحمەد موختاری گوندی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوای وەستانی تۆپبارانی ئێران لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ئارامی بۆ ناوچەکان دروست بوو، بەڵام بۆ جارێکی دیکە سوپای ئێران لە سنوری شارەدێی حاجی ئۆمەران کەوتنەوە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی (بناری کۆدۆ و سەروی حاجی ئۆمەران) کە ئەو ناوچانە ئاوەدانی لێن و بە هۆیەوە هاوڵاتیانی بۆ جارێکی دیکە توشی دەربەدەری کردەوە. هەروەها عەبدوڵڵا حەمەد موختاری گوندی وێزەی سەر بەقەزای چۆمان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بۆ جارێکی دیکە هێزەکانی سوپای ئێران لە سنوری گوندی وێزە کەوتنەوە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی (تەندورە، مزگەوتان، مێرگان، بەردقەڵشتە و پرژە) و بە هۆشیەوە هاوڵاتیان و جوتیارو مەرداری ناوچەکان بۆ جارێکی تر توشی ژیانی ئاوارەیی هاتنەوە. سەبارەت بە گوندو ئاوایەکانی بناری قەندیل و ناودەشتیش، سەرچاوەیەکی ئەمنی ناوچەکە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: تۆپبارانی ئێران بە شێوەیەکی خەست ناوچەکانی (وارشێخە و کوێستانەکانی گوندو ئاوایەکانی بناری قەندیل و ناودەشتی گرتۆتەوە و ئەوناوچانەش واری مەردارو جوتیارانن. لەگەڵ ئەوەی تۆپبارانەکان زیانی گیانیان بە دواوە نەبووە بەڵام خێزان گەلێکی زۆر توشی ژیانی ئاوارەیی هاتنەوەو چەندین ناوچەی جیا جیاش ئاگری لێکەوتۆتەوە. بەختیار قادر / ی. ا |
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر