پەکەکە و میتی تورکی، لە نەرویژ کۆبوونەتەوە
ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٤ی ئەیلولی ٢٠١١
تۆمارێكی ده‌نگی دانوستانی نێردراوی تایبه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا و 3 كه‌س له سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌ر سایتی ئاژانسی هه‌واڵی دیجله بلاَو كراوه‌ته‌وه.
له تۆماره ده‌نگیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه" هاكان سیدان " ڕاوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری میت وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ 3 به‌پرسی په‌كه‌كه به ناوه‌كانی "مسته‌فا قه‌ره‌سوو ــ سه‌بری ئۆك و زوبه‌یر ئایدار " دانوستانی كردووه،
به گوێره‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگیه كۆبونه‌وه‌كه له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج ئه‌نجام دراوه كه تیایدا نوێنه‌ری ولاَتێكی دیكه‌ش به‌شداره كه دیار نیه ئه‌و ولاَته كوێیه ، له‌و دانوستانه‌دا جگه له ڕاوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری توركی جێگرێكیشی به‌ناوی " ئافه‌ت گیونه‌ش" كه جێگری ڕاوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری توركیه به‌شداره و هه‌ر ئه‌ویش ده‌ست ده‌كات به گفتوگۆكه .
له دانوستانه‌كه‌دا "ئافه‌ت گیونه‌ش" ئاماژه به‌وه دهات كه به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به په‌كه‌كه‌یان داوه جێبه‌جێ كراوه و به پێی وته‌كانی " مسته‌فا قه‌ره‌سوو " كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ، ئه‌وه بۆ جاری پێنجه‌مه كه‌له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج دانوستان له نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری میت و په‌كه‌كه‌دا ئه‌نجامبدرێت .
له‌و دانوستانه‌دا "هاكان سیدان" داوا له په‌كه‌كه ئه‌كات كه ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نێت لانیكه‌م له قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه ئه‌وه داواكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاشه،باس له‌وه‌ش ئه‌كات كه سه‌رۆك وه‌زیری توركیا سوره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه كانی كورد بهلاَم له‌به‌ر شه‌قامی توركی ناتوانێت هه‌موو هه‌نگاوه‌كان هه‌ڵبنێت .
له به‌شێكی تردا داوا له په‌كه‌كه ده‌كرێت كه واز له هێرشی چه‌كداری بهێنێت به‌رامبه‌ر به توركیا و دان به‌وه‌شدا نراوه كه په‌كه‌كه توانیویه‌تی له‌ڕیگه‌ی خه‌باتی چه‌كداریه‌وه ده‌ستكه‌وتی گرنگی ده‌ست بكه‌وێت و قۆناغی باش ببڕێت له تێكۆشان .
له قسه‌كانیدا "هاكان سیدا" كاتێك باس له ئۆجه‌لان ده‌كات به "به‌ڕێز ئۆجه‌لان " ناوی ده‌بات بهلاَم ئاماژه به هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نه‌كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و په‌كه‌كه‌ش جگه له‌مه‌سه‌له‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن و بلاَوكردنهوهی نه‌خشه ڕێگاكه‌ی ئۆجه‌لان داواكاریه‌كی تر پێشكه‌ش ناكه‌ن بهلاَم هه‌ردولا جه‌خت له به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه سایتی ئاژانسی هه‌واڵی دیجله ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌و هه‌واڵه به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان بلاَو نه‌بۆته‌وه به‌ڵكو سایته‌كه‌یان هاك كراوه و ئه‌و تۆماره‌ی تیادا دانراوه
--------------------------------------------
لە شەمزینان ٢ گەریلا شەھیدبوون
ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٤ی ئەیلولی ٢٠١١
ناوەندی بڕیارگەی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکراکرد کە لە ١١ی ئەیلول لە شەمزینان شەھید بوون.
ھەپەگە, ڕایگەیاند: لە ئەنجامی چالاکییەکەی رۆژی ١١ی ئەیلول کە گەریلاکانمان لە دژی سەربازگە و دەزگاکانی پۆلیس لەناوچەی شەمزینانی جۆڵەمێرگ ئەنجامیاندا، ٢ گەریلای (ھەپەگە) و ٣ ھاوڵاتی سڤیل شەھید بوون.
ھەپەگە، ناسنامەی گەریلاکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
١. سەلمان گور، بە نازناوی (روبار ھەجەلیا). لە ساڵی ١٩٨٦ لە وان لەدایک بووە
٢. فەھمی ئاتدەمیر، بە نازناوی ( ئادل رێزان). لە ساڵی ١٩٩٠ لە وان لە دایک بووە
١١
سەرباز و ٣ پۆلیس کوژراون
شیاوی بەبیرھێنانەوەیە، لەو چالاکییەی گەریلاکانی پەکەکە،
'''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''--------------------
فڕۆکەکانی تورکیا، بە ئاسمانی سنورەکانی باشوری کوردستاندا سوڕانەوە
ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٤ی ئەیلولی ٢٠١١
ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە چەند لایەکەوە، فڕۆکەکانی تورکیا سنورەکانی ھەرێمی کوردستانیان بەزاند.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤شەممە، فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی قەندیل و بنارەکەی و دەڤەری سیدەکان و خنێرە و دۆڵی باڵەییان سوڕانەوە.
دانیشتوانی ناوچە سنورییەکانی بناری قەندیل بە ئاژانسی ھەواڵی قەندیلیان وت: فڕۆکەکان نزیکەی کاتژمێرێک بە ئاسمانی بناری قەندیلدا سوڕاونەتەوە، ھاوکات ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد، فڕۆکەکان ھیچ شوێنێکیان بۆردوومان نەکردووە.----------------------------
ھەپەگە: پۆلیسێکمان دەستگیر کرد
ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٣ی ئەیلولی٢٠١١
ھەپەگە، ڕایگەیاند، ڕۆژی ٩ی ئەیلول لە ناوچەی پایزاوای وان، پۆلیسێکی دەوڵەتی تورکیان دەستگیرکردوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە)، ڕایگەیاند: لە ڕۆژی ٩ی ئەیلول لە ناوچەی پایزاوای وان، پۆلیسێک بە ناوی (نادر ئۆزگەنێ)، کە خەڵکی ناوچەی (ئایدن)ە، لەلایەن گەریلاکانیان دەستگیرکراوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر