Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۰ شهریور ۲۷, یکشنبه

داوی مەرگ جەنایەتی کۆماری سیداری ئیران لە کوردستان دا

داوی مەرگ جەنایەتی کۆماری سیداری ئیران لە کوردستان دا

هۆ قەندیلی سەربرز هو گەریلا قارەمانەکانی قەندیلی پۆلائێن

لە چەولیکی باکوری کوردستان شەڕ بەردەوامە و سەربازێکی تورکیا کوژرا


ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٧ی ئەیلولی ٢٠١١


لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی دارا ھەنێی چەولیک، لەنێوان گەریلاکانی ھەپەگە و سەربازانی تورکیا، ئەمشەو سەربازێک کوژرا و یەکێکی دیکە برینداربوو.

گەریلاکانی ھەپەگە و ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی دارا ھەنێی چەولیک لە باکوری کوردستان، ڕوبەڕوی یەکتربونەوە و لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
/////////////////////////////

گەریلاکانی پەکەکە، لە باکوری کوردستان پۆلیسێک دەکوژن و یەکێکی دیکەش بریندار دەکەن

ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٧ی ڕەزبەری ٢٠١١
 

لە ١٣ی ئەیلول لە ناوچەی بازارجخاى مەرەشەکێ، گەریلاکانی ھەپەگە لە دژی ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە بارەی ئەو چالاکییەی گەریلاکان (ھەپەگە) لێدوانێکی دا.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) ڕایگەیاند: رۆژی ١٣ی ئەیلول کاتژمێر(٢١:٣٠) لە ناوچەی بازارجخای سەر بە مەرەشێ، لەنێوان شارۆچکەی پازارجخا ژێرین و ژۆرین، لە دژی ھێزێکی پۆلیس کە لەناوچەکە دەگەڕان، گەریلاکانمان چالاکییەکيان ئەنجامدرا
لە ئەنجامی چالاکییەکەدا گەریلاکان پۆلیسێکیان کوشتوە و یەکێکی دیکەشیان بریندارکردوە
لەدوای چالاکییەکە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکە دەستپێکردوە و تاکو ئێستاش بەردەوامە
////////////////////////////

گەریلایەکی پەکەکە لە باکوری کوردستان شەھیدبوو


ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٧ی ئەیلولی ٢٠١١

 
والی(سێرت)، موسا چۆلاک ڕایگەیاند: شەوی ١٦_١٧ی ئەیلول لە ئەنجامی پێکدادانێک لەناوچەی خزخێرێی سێرت، لەنێوان گەریلاکانی ھەپەگە و سەربازانی تورکیا گەریلایەک گیانی لەدەستداوە.

والی شاری (سێرت) موسا چۆلاک، دەربارەی ئۆپەراسیۆنی لەشکری دەوڵەتی تورکیا لێدوانی دا
بە وتەی چۆلاک فەرمانداری سەربازی سێرت، لە شەوی ١٦_١٧ی ئەیلول ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە و لە ئەنجامی پێکدادانیان لەگەڵ گەریلاکانی ھەپەگە، گەریلایەک شەھیدبووە

بەپێی زانیارییەکان دوای ڕوداوەکە ئۆپەراسیۆنەکان چڕتربونەتەوە و کۆپتەری سەربازی بە نزمی بەسەر ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە
//////////////////////////

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر