Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۰ شهریور ۲۵, جمعه

داگیر کری بی وجدان ئەم خاکی و نیشتمانی منە تۆ ناتۆانێت بە راحاتی داگیری بەکێت


داگیر کری بی وجدان ئەم خاکی و نیشتمانی منە تۆ ناتۆانێت بە راحاتی داگیری بەکێت 
بە ڤیدیۆ..... ھێرشی گەریلاکانی ھەپەگە بۆ سەر ٢ کامیۆنی سوپای تورکیا لە باکوری کوردستان

پژاک، ھۆشداری دایە تورکیا



ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٥ی ئەیلولی ٢٠١١
 

کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک سەبارەت بە به‌رده‌وامی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لێدوانیکی دا و تیايدا دەوڵەتی تورک وشیار دەکاتەوە. 

کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک سەبارەت بە توندکردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان هەڵسەنگاندنیکی وەها دەکات: 

- سەرەڕای ئەوەی کە رێبەر ئاپۆ لە زیندانی تاکەکەسی دا رادەگیرێت و لە هەر چەشنە مافێک بێبەری کراوە، بەندکردنی رێبەرمان لە دورگەی ئیمرالی ئەشکەنجە و کردەوەیەکی دژ مرۆڤانە و هۆڤانەیە. 

پژاک ئاماژە بە سیاسەتی چارەسەر نەکردنی پرسی کورد دەکات لە لایەن دەوڵەتی تورک و وەها دەنووسێت: 
لەم قۆناخە هەستیارە مێژووییەدا کە بۆ گەلی کورد قۆناخێکی چارەنووس سازە، هەڵسووکەوتی رژێمی داگیرکەری تورکیا لە بەرامبەر کێشەی کورد و بەتایبەت لە دژی رێبەر ئاپۆ، گەمە پێکردن بە ئیرادە و چارەنووسی گەلی کوردە و ئەم هەڵسووکەوتە هیچکات پەسەند ناکرێت. 
ئەوەی بە باشی ئاشکرا دەبێت ئەوەیە کە رژێمی تورکیا ویستی چارەسەری کێشەی کوردی نیە و ئەوەی کە ئێستاکە لە لایەن ئەم دەوڵەتەوە بەرێوە دەچێت، پیلانی قڕ کردن و لە ناو بردنی گەلی کوردە. هەڵسووکەوتی رژێمی تورکیا لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ سەلمێنەری ئەم بابەتەیە.

سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی کوردیش پەیامیکی وەها دەدات: 
- رژێمی تورکیا باش دەزانێت کە تاکە رێگای چارەسەری کێشەی کورد، لە دیالۆگ و موزاکەرە لە تەک رێبەر ئاپۆ دایە، ئەوەی کە ئێستاکە بەرێوە دەچێت، پێچەوانەی ئەم بابەتەیە و گۆشەگیر کردنی رێبەر ئاپۆ و گەمە کردن بە هێڵی سووری گەلی کورد، بە واتای پێداگری لە سەر کۆنسێپتی لە ناو بردن و قڕ کردنە. 
هێشتاش رژێمی تورکیا لەو باوەرە دایە کە توانای لە ناو بردنی بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کوردی هەیە. لە لایەکەوە بانگی رێفۆرم و چارەسەری کێشەی گەلان لە دیکتاتۆرەکانی تری هەرێم دەکات و لە لایەکی تریشەوە لە سەر قەتل عام و لە ناو بردنی گەلی کورد پێداگری دەکات. بێگومان گەلی کورد گەلێکی بە ئەزموون و بە ئیرادەیە و بزاڤی ئازادیخوازی گەلی کورد بە بڕیارتر لە هەر کاتێک لە هەوڵی چارەسەری جەوهەری کێشەی کورد دایە، بۆیە ئەم دەوڵەتە نە توانای هەڵخەڵەتاندنی گەلی کوردی هەیە و نە توانای لە ناوبردنی ئەم گەلەی هەیە. 

پژاک لە درێژیە لێدوانەکەدا باس لە ڕۆڵی ئاشتیانەی ئۆجەلان دەکات لەپیناو چارەسەرکردنی پرسی کورد و وەها دەنوسێت: 
رێبەر ئاپۆ لە پێناو چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد تێکۆشانێکی بێوچانی داوە و بۆ ئەوە لە هەر چەشنە فیداکارییەک درێغی نەکردووە. تاکە هێزێک کە توانای چارەسەری کێشەی کوردی هەیە رێبەر ئاپۆیە و پێویستە رژێمی تورکیا ئەم بابەتە بە باشی تێبگات و چی تر کایە بە ئیرادە و هێڵی سووری کوردان نەکات. 

لە کۆتایدا پژاک بانگ لە هەموو گەلی کورد دەکات لە هەموو بەشەکانی کوردستان، بەتایبەت لە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە خاوەندارێتی لە ئێرادەی سیاسی خۆیان بکەن و لە پێناو کۆتایی پێهێنان بە سیاسەتی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و بۆ ئازادی ئۆجالان خاوەن هەڵوێست بن و بە چالاکی جیاجیا دژایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانە نیشان بدەن.
///////////////////////

تورکیا و ئێران، لەیەک کاتدا ھێرش دەکەنە سەر باشوری کوردستان

ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٥ی ئەیلولی ٢٠١١
 

ھێرش و دەستدرێژییەکانی وەڵاتانی تورکیا و ئێران بە سەر ناوچە سنورییەکانی کوردستان بەردەوامە و شەوی ڕابردوو ھەرێمەکانی خواکورک و خنێرە و لۆلان تۆپباران و بۆردوومان کران.

کاتژمێر (٢٣:٠٠)ی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری خواکورک و خنێرە و گوندەکانی سنوری سیدەکانی کرد.
لە ھەمانکاتدا تۆپخانەکانی ئێران ھێرشیانکردەسەر ناوچەکانی لۆلان لە سنوری سیدەکان و زیانەکانی ئەو ھێرشانە تاکو ئێستا نەزاندراون.
ئەو شوێنانەی شەوی ڕابردوو بۆردومان کران، زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە مانگی پێشوودا ئاوارەبوون.
/////////////////////////+

٥٠ ڕۆژە، گەل ھەواڵی نازانێت


ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٥ی ئەیلولی ٢٠١١
 

بۆ 14 مین جار به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی پارێزه‌ران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عەبدولا ئۆجالان ره‌ت کرایه‌وه‌.

پارێزه‌ران له‌ ڕێکەوتی 27 ی جولای دا بۆ دوایه‌مین جار چاویان به‌ ئۆجالان که‌وتبوو.
لەو کاتەوە بە بیانوو گەلی وەک ' پەککە وتنی کەشتی نێوان گەملیک و ئیمڕاڵی، ' نالەباری کەش و هەوا' پێش لە دیدارەکان گیراوە و ماوەی 50 ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەر ژیان و تەندروستی ئۆجەلان وەدەست ناکەوێت.
 
--------------------------

فتوکپی کارت شناسایی یک ایرانی که در سرکوب تظاهرات دمشق در روز ۹ سپتامر شرکت داشته استLike · · a few seconds ago
 

تنسيقية الميدان ::: شبيح ايراني كان يشارك في قمع المظاهرات في دمشق ي
وم الجمعة 9 أيلول وتنشر صور هويته الشخصية
i.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر