Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۰ شهریور ۳۰, چهارشنبه

دڵەڕاوكێی دەوڵەتی توركیا - ن/ جەمیل بایك


دڵەڕاوكێی دەوڵەتی توركیا - ن/ جەمیل بایك


لەهەربابەتێكی گرێدراو بەكورداندا، دیاردەبێت كە دوژمنایەتی دەوڵەتی توركیا لەدژی كوردان لەچ ئاستێكدایە. بۆ ئەوەی كوردان لەسووریا شتێك بەدەست نەخەن، دەوڵەتی توركیا كەوتووەتە هەوڵدانێكی مەزنەوە. بەم مەرجەش پشتگیری دەداتە هێزی ئۆپۆزسیۆن. لەبەر ئەم یەكەش، ئۆپۆزسیۆنی عەرەب لەسووریا هیچ ستاتۆیەك بۆ كوردان بەباش نازانن و قەبووڵیش ناكەن. وەكو ئەو دیموكراتیەی لەتوركیایە كە بێ كورد بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتی توركیا بە ساڵانە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لەسەر بنەمای دژایەتی كوردان هاوپەیمانی بەڕێوەدەبات و بوونەتە یەك و لەدژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد دوژمنایەتیەكی هاوبەش بەڕێوەدەبەن. لەگەڵ ئەوەی كە رژێمی ئێستا لەسووریا لەناوخۆ و لەدەرەوەش تەنگاوە و توركیاش لەدژی ئەو رژێمە كەوتووتە هەوڵدان، سەرەڕای ئەوەش هەتا ئێستا لەبابەتی پرسی كورددا، هیچ هەنگاوێكی چارەسەرئامێز هەڵناگرێت. بۆ ئەوەی توركیا زیاتر نەكاتە دوژمنی خۆی، نزیكی قەبووڵكردنی داخوازیەكانی كوردان نابێتەوە. توركیا لەهەر هەلومەرجێكدا دەیەوێت بەدەستهێنانی دەسكەوتەكانی كوردان ئاستەنگ بكات. بیرلەوە دەكاتەوە كە ئەگەر كورد لەسووریا ستاتۆیەك بەدەست بخەن، ئەو كاتە ئیدی ناتوانێـت سیاسەتی نوێ خۆی داگیركەری لەسەر كوردان بەڕێوەببات.
دەوڵەتی توركیا بۆ ئەوەی كوردان نەبنە خاوەن دەسكەوت و ستاتۆیەك نەتەنیا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و رژێمی ئەسەد هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ. بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی كوردیش بڵاوە پێ بكات، دەستێوەردان و موداخلەی خۆی بەڕێوەدەبات. ئەگەر بۆ ئەوەی كوردان لەباشووری كوردستان، ستاتۆیەك بەدەست نەخەن و بۆ ئەوەی ئەو ستاتۆیە كە هەیە لەناوی ببەن دەوڵەتی توركیا، خۆڕاگریەكی مەزن دەكات. ئەو كاتەش دەرك بەو راستیەش دەگەین كە چۆن پیلانێك لەدژی رۆژئاوای كوردستانیش بەڕێوەدەبات. دەوڵەتی تورك لەرۆژگاری ئەمڕۆماندا، لەرۆژهەڵاتی ناوین سیخوڕی مۆدیرنیتەی كاپیتالیستە. ئێستا توركیا وەكو خەنجەرێكە لەسەر پشتی رۆژهەڵاتی ناویندا چەقاوە. ووتنی"یەك چركە" كە بۆ "شیمون پرێس" دەگوترێت، دێتە واتای" شاردنەوەی پەردەی سیخوڕی. ئاكەپە ئێستا بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین لەرژێمی كەمالیستی كۆن مەترسیدارتر رۆڵی سیخوڕی لەئەستۆ گرتووە. نەتەنیا سیخوڕی مۆدیرنیتەی كاپتیالیست دەكات، بەڵكو لەگەڵ بەجێ كردنی ئەم ئەركەیە، ئیسلامییەتیش بەكاردێنێت و دەیەوێت نرخ وبەهاكانی رۆژهەڵاتی ناوین تەسلیم بگرێت و بیانفرۆشێت. بەئیسلامی هاوكار و نەرم"لیبڕاڵ" دەیەوێت، نرخی گەلانی رۆژهەڵات وەكو، داد، بەرابەری و كۆمەڵایەتی و هەمیش لەنرخی ئیسلامیەتدا وەكو، دادگەری وعەداڵەت، ماف، ویژدان، بەرابەر و كۆمەڵایەتی، وەكو هێزێكی سیاسی و سیخوڕی لەناوببات.
دەوڵەتی تورك، بەهێزی خۆی لەشكری"سەربازی" سیاسی و ئابووری دەیەوێت باشووری كوردستان وەكو هەبوونێكی كلكدار و گرێدراو بەخۆیەوە بەكاربێنێت. بۆ ئەوەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كورد و حكومەتی باشووری كوردستان لەدژی یەكتر بەكاربێنێت هەوڵێكی مەزن و بەرفراوان دەدات. ئێرانیش گوشارێك بەهەمان شێوە لەسەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان"ی ن ك" بەڕێوەدەبات.
سەرئەنجام بەسەرنەكەوتنی ئەم سیاسەتە، پاش هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر قەندیل و هەرێمەكانی پاراستنی میدیا باشتر تێدەگەین. گەلەكەمان لەباشووری كوردستان لەبەرامبەر بەهێرشەكانی ئێران و توركیا لەگەڵ گەریلا جێگای خۆیان گرت و بوونە پشت وپەنایان و هەڵوێستی خۆیان نیشاندا. گەل كاتێك حكومەتی ئێراق، بەڕێوەبەرانی باشووری كوردستان و خاچی سووری نێودەوڵەتی هەوڵیاندا لادەیەكان بەپارە گوندەكانی خۆیان چۆل بكەن، ئەم یەكەیان قەبووڵ نەكرد و لەبەرامبەر بەم پێشنیارەیان راوەستان. ئەوان بەچۆڵ نەكردنی گوندەكانیان ئەمەیان دەستنیشانكرد كە لەبەرامبەری هەوڵدانە تەسفیەكارییەكانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد و پیلانگێڕی بەم رەنگە بەرخودانی خۆیان دەكەن و بەم شێوەیەش ناهێڵن ئەم پیلانگێڕییە سەركەوتن بەدەست بخات. گەلەكەمان لەباشووری كوردستان بەم هەڵوێستەیان نیشانیاندا كە، تەنیا بە هێزی تێكۆشەران و خۆڕاگری دەتوانن هەبوون و ئازادی گەلەكەیان بپارێزن. لەسەر ئەم ئەساسە، هەڵوێست و بەرخودانی گەلەكەمان لەباشووری كوردستان بەنرخ و بەڕوومەتە. ئەم هەڵوێستەش نیشانی دەدات كە گەلی كورد لەئاستی ئازادی و دیموكراتیدا، گەلێك پێشكەوتنی مەزنی بەدەست هێناوە و قۆناخی زۆریشی بڕیووە. بەم شێوەیە ئەم بەرخودان و هەڵوێستە لەهەمانكاتدا، نیشانیدەدات كە گەلی كورد گەیشتووەتە ئەو باوەڕی و هێزەی كە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد، بۆ ئەوان گەرەنتی و پاراستنی هەبوون و ژیانییە. ناڕەزایەتی و هەڵوێستی نیشاندا لەبەرامبەر بەقەتڵوعامی ئەو چوارمنداڵە و بەگشتی حەوت كەسە مەدەنییە لەیەك بنەماڵەدا، گەلێك بەنرخ و واتادارە. هەرچەندە بەڕێوەبەرانی حكومەتی فیدڕاڵی كوردستان هەڵوێستی لەدژی ئەو كردەوەیە نیشاندا، بەڵام جارێكی تر گەل لەشەهیدانی خۆی خاوەنداری كرد و ئەو كردەوەی توركیایان شەرمەزار و ریسوا كرد. هەروەها ئەمەش پێویستە لەبەرچاو بگرین كە گەنجانی گەلەكەمان لەشارەكانی باشوورەوە چوونە هەرێمەكانی گەریلا و هێرش و دەستدرێژییەكانی داگیركەرانی توركیا و ئێرانیان لەدژی گەل و گەریلا شەرمەزار كرد. بەم شێوەیەش نیشانیاندا كە ئەوان لەگەریلا ئازادیخوازەكانی خۆیان خاوەن دەردەكەون و خاوەنداریان لێدەكەن. گەلەكەمان لەباشووری كوردستان و گەنجان بەم هەڵوێستەیان تەنیا قەتلوعامەكەیان شەرمەزار نەكرد، بەڵكو بەم شێوەیەش یەكێتی و یەكبوونیان لەنێوان كوردان قەبووڵ و پتەوتر كرد. لەسەر ئەم ئەساسە ووتنی سەرۆكی هەرێم مەسعود بارزانی" ئەم هێرشە لەدژی یەكێتی كوردان پێكهاتووە" گەلێك واتادارە.
بێ شەرمی و بێ حەیایی دەوڵەتی توركیا لەبەرامبەر بەو قەتلوعامەی ئەو حەوت كەسە لەیەك بنەماڵە، جارێكی تر دیار بوو. ئەم نكۆلیكردنەش توڕەبوونی گەلەكەمانی لەباشووری كوردستانی زیاتركرد. حكومەتی باشووری كوردستان، رێكخستنە مەدەنییەكان و گەلەكەمان باش دەزانن كە ئەم سەیارە لەلایەن فرۆكە شەڕكەرەكانی توركیاوە كراوەتە ئامانج. ڕەوشی پارچە پارچەبوونی سەیارەكەش ئەم یەكە باش نیشان دەدات. ئەگەر ئەمە مینێك بووایە، زەوی بەگشتی چاڵ دەكرد، بەڵام ئەو رۆكێتەی كە لەتەنیشتی سەیارەكە كەوتووە، ئەوەندە بەهێزە بووە كە دیواری رێگاكەی بە بەردەوە پارچە پارچە كردووە. هەركەسە ئەم یەكە باش دەزانێت، كە لەدەرەوەی ئەو رۆكێتەی، هیچ ئەڵغامێك ناتوانێت سەیارە بخاتە ئەو رەوشەی كە پێكهاتووە.

ئینكاركردنی ئەم جنایەت و كوشتنە لەلایەن دەوڵەتی توركەوە لەلایەكەوە بووە هۆكارێك. لەلایەك بۆ هەموو كورد ئینكاركردن و درۆی توركان ئاشكرا بوو و لەلایەكی تریش، توركیا ئەو باوەڕییە كە بەئینكارو لەناوبردنی جەستەیی، كەلتووری بەڕێوەیدەبات لاواز دەبێت. بەتایبەتی گەلەكەمان لەهەموو بەشەكانی كوردستان زیاتر لەبەرامبەر بەتوركان ببنە خاوەن هەڵوێست. بەم ئینكار كردنەی ئەم رووداوەش كاراكتەری دەوڵەتی تورك زیاتر ئاشكراتربێت و دەركی پێ دەكرێت. لەباشووری كوردستان منداڵێك بەووتنەكانی دەوڵەتی توركیا باوەڕناكات. تەنانەت هاوكارەكانی توركیا لەباشووری كوردستانیش دەڵێن" ئەگەر بیانگووتایە كە ئێمە كردوومانەو داوای لێبوردن دەكەین، زۆر باشتر دەبوو و ئەوەندەش ریسوا نەدەبوون". ئێمەش دەڵێین:"لەهەركارێكدا خێرێك"بەرەكەت" هەیە". لەم ئینكاركردنەشەدا، خێرێك هەیە. رووداوەكانی ئەم دواییە نیشانی دەدات كە دەوڵەتی تورك چەندە هێرش دەكات با بكات، ئەو خۆی لەناو ئەو هێرشانەدا بخنكێت. ئەمەش نموونەی ئەو كەسەیە كە دەكەوێتە ناو زڵكاو چەندە هەوڵدەدات، زیاتر دەكەوێتە ژێربار، دەوڵەتی توركیاش لەناو زڵكاودا، وون ببێت و بخنكێت.
---------------------------------------------------


یادی بهنۆد

////////////////
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان
فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌زۆپۆتامیا به‌یانی له‌ ئامه‌د ده‌ستپێده‌کات و هه‌تا 25ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ.
به‌رنامه‌ی کاری فۆرمه‌که‌ به‌ لێدوانێک ئاشکرا کرا. به‌ پێی لێدوانه‌که‌ ئه‌مساڵ فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌زۆپۆتامیا به‌ درووشمێ" ئازادی هه‌ر سه‌رده‌که‌وێ" پێکدێت. لێدوان له‌ سه‌ر فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌زۆپۆتامیا له‌ پارکی "سوومه‌ر" پێکهات و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تێدا به‌شدار بوون.
له‌ سه‌ر ناوی به‌شداران سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی ئامه‌د"راجی بیلیجی" لێدوانه‌که‌ی خوێنده‌وه‌. بیلیجی له‌ سه‌ر ره‌وشی ده‌سه‌ڵاتداری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕاوه‌سته‌ی کرد و گووتی؛" له‌ کاتێک دا که‌شووهه‌وای به‌هاری گه‌لان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌رده‌سته‌، هه‌ندێ له‌ ده‌وسه‌ڵاتداریه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شنه‌وه‌ و هه‌ندێکی دیکه‌ له‌ جێگای ئه‌وان بونیاد ده‌نرێته‌وه‌. له‌ پاڵ ئه‌وانه‌دا که‌سانێکیش هه‌ن که‌ به‌رخۆدان ده‌که‌ن و خاوه‌نداری که‌ مرۆڤایه‌تی، سرووشت و داهاتووی گه‌لان ده‌که‌ن."
راجی بیلیجی بانگی له‌ هه‌موو که‌سێک کرد که‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێزه ‌داگیرکه‌رکان و بۆ پێکهاتنی دیموکراسی باشداری فورمه‌که‌ ببن.
----------------------------
كورد هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ ده‌كاتپه‌رله‌مانتارێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق داواكاریه‌كانی‌ كورد جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردی‌ راده‌گه‌یه‌نێت.ئامینه‌ سه‌عید په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنى هاوپه‌یمانی‌ كوردستان له ‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "فراكسیۆنی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ لایه‌نی‌ یه‌كه‌م بوو كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كۆكرده‌وه‌و حكومه‌تیان پێكهێنا، هه‌روه‌ها كورد چه‌ندین داواكاری‌و مافی‌ ده‌ستووری‌و ئیستحقاقی‌ ئینتیخابی هه‌بووه،‌ به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌غداوه‌ جێبه‌جێ نه‌كراون".ئامینه‌ سه‌عید گوتى "ئه‌گه‌ر بێتوو حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق، سوور بوو له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی‌ داواكارییه‌كانیان ئه‌وا هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڵوێستی‌ تووندی‌ ده‌بێت‌و رێوشوێنی‌ دیكه‌ ده‌گرێبه‌ به‌ر، ئه‌ویش راگه‌یاندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستانه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا هه‌رێمی‌ كوردستان رووبه‌ڕووی‌ چه‌ند كێشه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كران ئه‌وا بیر له‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌كرێته‌وه‌و ده‌ستووری‌ عێراقیش گره‌نتی‌ مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنووسینی‌ داوه‌ به ‌كورد.
---------------------------------
ڕاستناکەن!؛ هەرئەوانبوون لەساڵی ٢٠٠٣ دا لە ڕیفراندۆمێکی ملیۆنی دا بۆ جیاکردنەوەی هەرێمی باشووری کوردستان لەعێڕاق، کەچی بۆ بەئامانجەیشتن درۆیان لەتەک گەلی‌خۆیانکرد بەوەی پاش گەیاندنی دەنگەکان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان لەدەمی تاووتوێکردنی پرسەکەدا بوون؛ کەچی پ.د.ک و ی.ن.ک، ئەم داخوازییەیان کشاندەوە و پیشانی دەسەڵاتی ناوەندییان دا وەک فشارێک بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی پتری حیزبیی خۆیان، وەک ئێستاش دەبینین دۆخەکە چۆنە، کە سیاسەت دەدۆڕێنن پەنادەبەنەوە بەر فشاری گەل!

--------------------------------
ئاسته‌نگ کردنی دیداره‌کان به‌رده‌وامه‌
serok3
ماوه‌ی 55 رۆژه‌ هیچ زانیاریه‌ک له‌ سه‌ر بارودۆخێ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان نازانرێ.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌، تووندکردنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی وه‌کوو" سیاسه‌تی میلی ئیمرالی" ناودێر کردبوو.
له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، هه‌موو ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی تورک بڕیارێکی هاوبه‌شیان داوه‌ که‌ گۆشه‌گیری له‌ سه‌ر ئۆجه‌لان دژوارتر بکه‌ن.
له‌ ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، 55 رۆژه‌ هیچ زانیاریه‌ک له‌ سه‌ر بارودۆخی ئۆجه‌لان نازانرێ.
پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان، "عومه‌ر گونه‌ش"، ' ئیبراهیم بیلمه‌ز"، " مه‌هدی ئوزتوزان" و " محه‌مه‌د نایراکتار" به‌ مه‌به‌ستی چاوپێکه‌تن له‌گه‌ڵ موکیله‌که‌یان دا، دۆزگه‌ری کۆماری شاری بوورسایان به‌سه‌ر کرده‌وه‌.
به‌ڵام دۆزگه‌ری "بوورسا" و کاربه‌ده‌ستانی زیندانی ئیمرالی که‌ به‌ فه‌رمانی ئاکه‌په‌ هه‌ڵسووکه‌ت ده‌که‌ن، جارێکی دیکه‌ به‌ بیانووی" که‌شتی ئیمراڵی خراپه‌" داواکاری پارێزه‌رانیان ره‌د کرده‌وه‌.
به‌و شێویه‌ له‌ ڕۆژی 27 ی جولایه‌وه‌، ئه‌وه‌ 15هه‌مین جاره‌ که‌ داواکاری چاوپێکه‌تن له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ره‌د ده‌کرێته‌وه‌.
---------------------------------
دەسبەسەركرانی سێ چالاكی فەرهەنگی لە كوردستان (وێنە)
20 / 9 / 2011
بەیان - ناوەندی هەواڵ: سێ كەس لە ئەندامانی چالاكی ئەنجوومەنی سێنفی مامۆستایانی كوردستان دەسبەسەرو راپێچی گرتووخانە کران.
 بەپێی هەواڵی موکریان، رۆژی 28ی خەرمانان سێ كەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سێنفی مامۆستایانی كوردستان كە بانگهێشتی دادگا كرابوون هەر لەوێوە راپێچی گرتووخانەیان كردن. ناوی ئەم سێ چالاكە بریتین لە: پەیمان نۆدینیان، رامین زەندنیاو بەها مەلەكی. جێی وەبیرهێنانەوەیە كە هەتا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هۆكاری دەسبەسەركرانی و ئەگەری تۆمەتەکانیان روون نه‌بۆته‌وە.
-------------------------------
کەبوودوەند لە راگەیەندراوێکدا داوای یارمەتی دان بە گەلانی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی ناوڤین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

20 / 9 / 2011
سەۆکی بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، محەممەد سەدیق کەبوودوەند،  لە راگەیەندراوێکی رێکخراوەکەیدا دا، کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئاشتی و تەبایی بڵاوی کردۆتەوە، سەرنجی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پارێزەر و داکۆکیکاران لە مافی مرۆڤ لە جیهان بە مەبەستی دروست بوونی شەپۆلی بزووتنەوەی ئازادیخوازانە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین رادەکێشێ و داوای یارمەتی بۆ پشتیوانی لە گەلانی ئازادیخوازی ناوچەکە دەکات.
دەقی راگەیەندراوەکە لە خوارەوە بخوێننەوە:
 وجدان جهانی یاریگر خیزش ها و جنبش های مردمان خاورمیانه باشد
محمدصدیق کبودوند رئیس زندانی سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان به مناسبت «روز بین المللی صلح» پیامی را به بیرون از زندان ارسال داشت که متن آن در پی می آید:
مردمان و ملت های منطقه و خاورمیانه دهه هاست در آرزوی دست یابی به آزادی، دموکراسی، حقوق بشر و صلح رنج های فراوانی را متحمل شده و هم چنان بر گردن رنج های پایان ناپذیر اعمال حکومت های نامردمی و حکمرانان مستبد و دیکتاتور و زورمدار را بردوش می کشند و انگار پایان این رنج ها و التیام جراحات جسم و روان مردمان و ملت های این گوشه از جهان امری دور از انتظار است.
اگرچه در سال های گذشته مردم عراق و طی ماه های اخیر مردمان مصر و تونس و لیبی با تحمل هزینه های بسیار گران و از دست دادن جان شیرین هزاران نفر از مردم، این کشورها توانسته اند از یوغ استبداد و دیکتاتوری رهایی یابند اما این مردمان برای تضمین و تامین آزادی و دموکراسی، صلح و حقوق بشر راه درازی در پیش دارند و این در حالی است که مردمان دیگر کشورهای منطقه به مراتب وضعیت وخامت بارتری دارند، بطوریکه در اردن و یمن و بحرین مردم کماکان در تکاپوی دموکراسی اند و در سوریه روزانه ده ها نفر قربانی استبداد و خودکامگی فرمانروای حاکم بر این کشور می شوند. در همین حال در ایران دموکراسی فقهاتی با ادعای مردم سالاری دینی، مردم را همچنان سالار و شایسته به دست گیری حق تعیین سرنوشت خود نمی دانند و با اعمال خشونت و حبس و اعدام کوشندگان مردمی و سیاسی و سرکوب همه جانبه، دموکراسی، حقوق بشر، آزادی و آرزوی صلح و آشتی مردمان این سرزمین را در بند نگه داشته است.
اینک در آستانه روز بین المللی صلح قرار داریم امید است مردم دنیا و وجدان بیدار جهانی ، وضعیت و سرنوشت دردناک مردم بلادیده خاورمیانه را دریابند، بویژه دیدگان بیدار از جمله سازمان ملل متحد حافظ و پاسدار صلح و مشوق احترام به حقوق بشر و آزادی های اساسی و از دیگر سازمان های دیده بان و پاسدار حقوق بشر و مردمان و دولت های آزاد جهان درخواست می شود در این برهه حساس که مردمان خاورمیانه در حال خیزش برای رهایی از بند استبداد و خودکامگی حکمرانانند آنها را تنها نگذارند و با حمایت از خیزش ها و جنبش های مردمی یاریگر ملت ها و مردمان خاورمیانه در دستیابی به صلح، آزادی و دموکراسی و حقوق بشر باشند.
تهران: زندان اوین 28 شهریور 1390/ 19 سپتامبر 2011


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر