گزارش انستیتوی وضعیت اقتصادی سوئد: وضع مالی زیاد خوب نیست اما بحرانی هم نیست
انستیتوی دولتی وضعیت اقتصادی سوئد، در پیش بینی خود برای سال آینده مالی کشور، رشد ١.٩ درصدی را در نظر گرفته است و بی‌کاری نیز در حدود ٧.٥ درصد باقی می ماند. این انستیتو خواستار سیاست اقتصادی سریع و رشد دهنده شده است تا کشور برای مقابله با بحران مالی در جهان آماده باشد. در پیش بینی این انستیتو آمده است که وضعیت اقتصادی حال حاظر کشور بدتر از پیش بینی های گذشته است اما بحرانی مشاهده نمی شود.
ماتس دیلن مدیر انستیتوی وضعیت اقتصادی می گوید که شاهد تضعیف اقتصاد سوئد هستیم و بهبودی که در در سال گذشته و شش ماهه اول امسال می دیدیم متوقف شده است اما با این حال نشانه های بحرانی بودن وضعیت نظیر بالارفتن شدید میزان بی‌کاری مشاهده نمی شود.
انستیتوی وضعیت اقتصادی برای مقابله با تضعیف اقتصادی ، خواهان برنامه های گسترده ای از جانب دولت شده است. بر طبق گزارش این انستیتو ، در سه سال آینده ٦٥ میلیارد کرون سرمایه در بودجه برای سرمایه گذاری وجود دارد که می خواهد که دولت ٣٠ میلیارد از این پول ها را در سال آینده در بخش های پایه سرمایه گذاری کند. ماتس دیلن می گوید که به طور مثال ، این پول ها به کمون ها داده شود تا آنها امکان این را بیابند که شغل های جدیدی را تامین کنند. دیگر سرمایه گذاری که دولت نیز از ان سخن گفته است و می تواند بسیار موثر باشد در بخش های زیربنائی و حمل و نقل است.
-------------------------------------------
افشای سرقت از انبارهای پلیس
این دو پیش بینی را انستیتوی رشد اقتصادی و بانک نوردیا تهیه کرده اند. در هردوی این پیش بینی ها، شرایط سخت تری در اقتصادسوئد درسال آینده تخمین زده شده است.بسیاری از اجناس و کالاهای باارزش متعلق به مردم که به دلایل مختلف ازجمله کالاهای سرقت شده، درانبارهای پلیس نگه داری می شوند، دزدیده شده اند.به گزارش برنامه ی تلویزیونی "Uppdrag granskning" تاکنون کالاهایی به ارزش بیش از ۳۳۵ هزارکرون ازاین انبارها، باوجوداین که قفل بوده اند، دزدیده شده است. دراین برنامه، کارکنان پلیس به عنوان افراد مظنون معرفی شده اند.-----------------------------------
افزایش بهای کارت های اتوبوس و قطار استکهلم
از فردا، اول سپتامبر بهای کارت های اتوبوس و قطار در استکهلم به میزان ۰۰ ۱ کرون افزایش خواهدیافت. دولت ائتلاف بورژوایی که پیش ازاین بهای این کارت ها را ۹۰ کرون افزایش داده بود، باردیگرآن را به میزان ۱۴ درصد افزایش داده و به ۷۹۰ کرون درماه رسانده است.
این افزایش که تنها بر نیمی از آن مالیات تعیین خواهدشد، حدود ۷۰۰ میلیون کرون به صندوق شرکت حمل و نقل استکهلم واریزخواهدکرد که می تواند در بهبود وضعیت قطارها مورداستفاده قرارگیرد.
-------------------------------
پیام مهوش علاسوندی، مادر دو سربدار محمد و عبدالله فتحی، در رابطه با لزوم اتحاد بین احزاب و گروههای مخالف .جمهوری اسلامی و نظام دیکتاتوری و خاتمه دادن به دسته..
.
-----------
ووت و وێژێکی تایبه‌ت له گه‌ڵ هاورێیانی کاک فواد له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی خه‌بات ""به بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هید بوونی دا""
له رۆژێکی گه‌رمی هاوینی وه‌ک ئه‌و رۆژانه‌ی که گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به پێی فتوای ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی بۆ سه‌ر کوردوستان واته 28 ی گه‌لاوێژ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیان له مه‌ریوان به‌ره‌و سنه به‌ڕێ که‌وتین. به‌رهه‌می سه‌فه‌رێکی خۆشمان له‌گه‌ڵدا بوو. دیدارێکی به‌نرخمان له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی ده‌ورانی سه‌خت و رۆژانی سه‌خڵه‌تی رووداوه‌کانی هاوینی 58 ی مه‌ریوانی کاک فواد بوو.
هه‌ر له سه‌ره به‌یانییه‌وه بووین به میوانی هه‌ڤاڵێکی دێرینی کاک فواد. هه‌ڵوێستی خۆمان له‌مه‌ڕ سه‌فه‌ره‌که‌مان بۆ روون کرده‌وه و ئه‌ویش به دڵنه‌وازی و میهره‌بانییه‌وه به‌خێرهاتنی کردین و زۆر پیی دڵگه‌ش بوو. پاشان هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌داینه‌وه سێ هاوڕێی دیکه‌ی راگه‌یاند و بانگهێشتی کردن. ئه‌وانیش هه‌ر کام له کاتی جیاوازدا هاتن و کۆڕه‌که‌مان گه‌رمتر بوو. دڵیان پڕ مه‌راق و سه‌ر تژی له‌حه‌سره‌ت و زمان بێ تاقه‌تی وتن.
هه‌رچه‌ند سی ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژانه‌دا تێپه‌ڕ ببوو به‌ڵام ده‌تگوت هه‌ر دوێنێ بووه و ئه‌وان وه‌ک چه‌کداری کۆمه‌ڵه و یه‌کیه‌تی جووتیاران له‌گه‌ڵ کاک فواد و هاوڕێیانی سه‌ردانی دێهاته‌کان ئه‌که‌ن و بۆ ئاگاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌ژار به گه‌رووی مه‌رگا ده‌چن. پێیان وابوو که کاک فواد هه‌رده‌م له‌گه‌ڵیانه و هه‌ست به تازه‌یی زامی ئه‌که‌ن و زۆر دڵته‌نگی بوون هه‌ر وه‌ک ئه‌وه دوێنێ شه‌هید کرابێت. فرمێسکی جارجارهیان تاسه‌باریی و داخی نه‌مانی کاک فوادیان پێوه دیار بوو که له‌م زه‌مه‌نه‌دا جێی (له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆکێکی دیکه‌دا) زۆر خاڵییه و شۆڕشی کورد پێویستی پێیانه.
یه‌که‌م پرسیارمان ئاراسته کرد: کاک فواد چ رۆڵێک و نه‌خشێکی له‌و ده‌ورانه‌دا هه‌بوو؟ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی چی بوون؟
خاوه‌نماڵ که پێاوێکی لێزان به‌توانا و هه‌ڵکه‌وتوو بوو له وڵامدا وتی:
کاک فواد له دانانی هێزی پێشمه‌رگه له باشووری کوردستانی رۆژهه‌ڵات رۆڵی سه‌ره‌کی بوو. ئه‌و ده‌یگوت باش ده‌بێ بزانین که له‌م ناوچه دوو هێزی تر بوون که نابێ کاریگه‌رییان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا فه‌رامۆش بکه‌ین، ئه‌وانیش یه‌کیان جه‌ماعه‌تی عه‌شایر و کۆنهدهرهبهگ بوون و ئه‌وی دیکه‌ش جه‌ماعه‌تی هاوبیر و هاوفکرى ئاغای موفتیزاده. به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی مه‌ریوان که ده‌سته و تاقمهیهکیان بۆ خۆیان پێکههنابوو. هه‌ردوو هێزه‌که به پێی توانای خۆیان چه‌کدار بوون. ته‌نانه‌ت له کاتی هه‌ڵگیرسانی ناکۆکی و ؟ شه‌ڕێک که له رۆژانی 23 تا 25ی پووشپه‌ڕی ساڵی 58 لێره دروست بوو ئه‌وان چه‌کدار بوون. کاک فواد چه‌کدار کردنی یه‌کیه‌تی جوتیاران و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی له‌و کاته‌وه ده‌ستپێکرد.
کاک فواد له‌گه‌ڵ کێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
موقایسه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێکی وه‌ک دوکتۆر قاسملوو نابێ بکه‌ین. هه‌ر کام خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک خاڵی به‌قوه‌تن. من پێم وایه فواد که‌متر له چێگوارا نییه یا له سمایلی شه‌ریفزاده، ئه‌وان له یه‌ک نه‌سڵ و له یه‌ک تاقمه‌ن. ئه‌مانه نموونه‌یه‌کی هه‌ره گه‌وره له مقاومه‌ت و خۆڕاگری بوون ته‌نانه‌ت له زیندانا.
ئایا نابغه بوو یا عیلمی؟
نابغه بوو. کاکفواد زیهنێکی ریازی بوو. پیاوێکی زۆر لێزان و به‌توانا بوو. که‌سێک که چوارساڵ له زانکۆی شه‌ریف خوێندبێتی ئه‌بێ نابغه بووبێت( ئه‌ویش له‌و ده‌ورانه‌دا که که‌م که‌س بۆ دانشگا قبووڵ ئه‌بوو).
ئولگووی کێ بوو؟
ئولگوویان بزووتنه‌وه‌که‌ی ساڵانی 46و47ی شه‌هید سمایلی شه‌ریفزاده بوو. زۆر حه‌زی ده‌کرد که خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه نزیک نزیک ببینێته‌وه. حه‌زی ده‌کرد ئه‌و جه‌ره‌یانه‌ی که ده‌ستیان پێ کردبوو به‌وه گرێ بده‌ن. یانی ببێته جۆره ده‌سپێک و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی نوێ که له‌م ناوچه ده‌ستی پێ کردووه.
"مائۆ" کاریگه‌ریی زۆری له سه‌ر ئه‌و بوو. له کاتی جه‌ره‌یانی شۆڕشی 57دا هه‌موومان کتێبی "گزیده افکار"(هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له چه‌مکه‌کانی) مائۆمان له گیرفاندا بوو. پێیان وابوو چه‌مکی مائۆ له‌م ناوچه وه‌ڵامده‌ری ده‌سپێکی شۆڕشی جووتیاریی و کرێکارییه. هه‌ر به‌و پێیه کۆمه‌ڵه تا ساڵی 59ش هه‌ر به دید و بۆچوونێکی مائۆئیستی درێژه‌ی به خه‌بات ده‌دا.
له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی شه‌ریفزاده یا له‌گه‌ڵ پرۆسه‌که بوون؟
سمایلی شه‌ریفزاده له زانکۆ بوو که کاکفواد بۆ زانکۆ وه‌رگیرا. ئه‌و ؟ خۆیان رێکخستبوو که کاکفواد چووه تاران. شه‌ریفزاده له‌و ساڵانه‌دا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی هێز و خه‌ڵک بوو بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵێکی شۆڕشگێڕی چه‌کدار که دژ به رژیمی پاشایه‌تی خه‌باتی چه‌کدارانه بکه‌ن. هه‌ر له‌و وهختانهوه بوو که ناوی "سازمان انقلابی حزب توده ایران" و دواتریش "پیکار در راه ازادی طبقه کارگر" که‌وته سه‌ر زار. به‌تایبه‌تی که دوای شۆڕش "پیکار" وا هه‌ستی ده‌کرد که کۆمه‌ڵه و جه‌ره‌یانی کۆمه‌ڵه له سه‌ره‌تادا له‌لای ئه‌وان دروست بووه. به‌ڵام کاکفواد حه‌زی ده‌کرد خۆی له‌جیاتی ئه‌وه که به پیکار ههڵبوهستێت بڵێت که ده‌سپێکردنی ئه‌وان به پێی ئه‌هداف و ئامانجه‌کانی سمایلی شه‌ریفزاده و مه‌لائاواره و سلێمان موعینی و هاوڕێیانی تری بووه. مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو که بڵێ جه‌ره‌یانی چه‌پی کوردوستانین و به دروشمێکی تازه‌وه هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه.
_ ئایا پێتان وایه کاکفواد چه‌پێکی نه‌ته‌وه‌یی بوو؟
کاکفواد عه‌مه‌لگه‌را بوو. رێکخراوی کرێکارانی بێ‌کاری له‌و سه‌رده‌مه‌دا له مه‌ریوان سازمانده‌هی کرد. بۆچوونی ئه‌و له "میللی" باره ناسیۆنالیستییه‌که‌ی نه‌بوو. ئه‌و مه‌نزووری حه‌قخوازی بوو. که‌سایه‌تییه‌کی "بالفعل" بوو. هه‌ستی به‌وه کردبوو که لێره پێویسته کارێک بکرێت. بۆ وێنه رۆڵێکی باشی له مانگرتنی به‌ر ئوستانداریی سنه و لێره{له مه‌ریوان} له به‌رده‌م دادگوسته‌ری بوو. راستییه‌که‌ی قینی له چه‌پڕه‌ویی تۆخ بوو. ئه‌وانیتر ئه‌یانوت که کاکفواد نمادێک له پۆپۆلیزمه. ته‌نانه‌ت کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی هه‌ندێ جیاوازیی فیکری له‌گه‌ڵ کاکفواد له سه‌ر ئه‌و قه‌زایا هه‌بوو.
_ یه‌کێکی تر له‌و هاوڕێیانه‌ی که ویستمان گوێبیستی بین هاوڕێیهک بوو که به یه‌کێ له هه‌وه‌ڵین پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی جووتیاران ده‌ناسرا. پیاوێکی له سه‌رخۆ بوو و سیمایه‌کی راستگۆی پێوه دیار بوو. لێمان پرسی ئێوه ئه‌و کاتانه چه‌ند که‌س بوون که وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی جووتیاران کارتان ده‌کرد و که‌سایه‌تی کاکفوادتان چۆن ده‌بینی له‌و سه‌رده‌مه‌دا؟
بیست یا سی که‌س ئه‌بووین. کاکفواد مرۆڤێکی کراوه بوو، خه‌و و خۆراکی بۆ نه‌بوو، هه‌ر تاوێ له شوێنێ بوو.جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌کرد که ئێمه‌مانان له‌به‌را وامانئه‌زانی ئه‌ویش وه‌ک خۆمان فه‌لایه. کاتێ که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کیه‌تی جووتیاران له نزیک دیوانده‌ره به‌شداریمان کرد ئێمه له‌گه‌ڵ کاکفواد نزیکه‌ی په‌نجا که‌س بووین. ئه‌و کاته کاک عه‌به و حهمهسووریش بوون، ئه‌وان هه‌رکام 4،5 که‌سیان له‌گه‌ڵ بوو.
ئینسانێکی بائهخلاق بوو، من ئیتر که‌سی وام نه‌دیوه. پیاوێکی خاکی بوو، به‌ئه‌ده‌ب بوو. کاتێ ئه‌چووین بۆ گونده‌کان و خه‌ڵکمان کۆ ئه‌کرده‌وه که قسه‌یان بۆ بکه‌ین حه‌زی لێ‌بوو که له مزگه‌وت قسه بکه‌ین.
• کاک ... ی خانه‌خوێمان سه‌باره‌ت به زیندان بۆمانی وت:
_ کاکفواد له‌و چوار ساڵه‌ی که له زیندان بوو زۆر به‌رجه‌سته‌تر { و ناسراوهتر} بوو. له به‌ندی 6ی زیندانی سنه که مانگرتن ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌و رێبه‌رایه‌تی ده‌کرد. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که دواتر بوون به هاوڕێی و بوون به پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ئه‌ویان له زیندان ناسی. له زیندان بوو که گه‌وره‌یی(ابهت)ی ده‌رکه‌وت.
• ئایا کاریزما بوو؟
_ ئوتوریته‌ی ئه‌و بوو که منی گرت. کافی بوو چوار قسه بکات، هه‌رکه‌سێ گوێی لێ بوایه و چه‌ند قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکردایه بۆ لای رائهکێشرا. هه‌وڵی ئه‌دا به پرسیار بێته به‌ره‌وه. له قسه‌وباسدا زۆر له‌سه‌رخۆ و به‌ئاگا بوو.
کۆچکردنه‌که‌ی مه‌ریوان که کاکفواد و هاوڕێیانێ وه‌ک عه‌تا رۆسته‌می، مه‌حموود مه‌نووچێهری، ره‌ووف ره‌شیدی و مه‌جید حسه‌ینی گه‌ڵاڵه‌یان بۆ داڕشتبوو نموونه‌ی کاریگه‌ری و رۆڵی کاکفواد له سه‌ر جه‌مع بوو. ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌یان شتێکی فه‌ردی نه‌بوو.
یه‌کێکی تر له هاوڕێیان:
• ئولگووی کێ بوو؟ دوژمنی کێ بوو؟
_ زۆرتر له‌گه‌ڵ کاک موسلیح شێخولئیسلامیدا هه‌روه‌ها کاک حه‌مه‌ی نه‌به‌وی بوو. له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌کانیش مائۆ و ماکسیم گۆرکی خۆشئه‌ویست. کتێبی"دایک"ی گۆرکیمان هه‌میشه پێ بوو. له ساڵه‌کانی 54 تا 56 که له کرماشان بووین ئه‌و کتێبه‌مان ته‌نانه‌ت به ده‌س نووسیبوو. کاکفواد ته‌شویقی ده‌کردین. ته‌قوییه‌تی رۆحی بوو بۆمان.
دوژمنی زۆر که‌م بوو. حه‌زی نه‌ده‌کرد که که‌س بکوژرێت. ته‌نانه‌ت له 23 ی تیر که ئه‌و جه‌ره‌یانه له مه‌ریوان رووی دا کاکفواد لێره نه‌بوو. یه‌کیه‌تی جووتیاران هه‌ڵه‌ی کرد. بڕیار وانه‌بوو که له مه‌کته‌بییه‌کان بدرێت. خه‌ڵکیان داوه‌ت کردبوو که له رێپێوانێک دژ به رادیۆتهلهفزیۆن به‌شداری بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ که‌س دوای ئه‌وه هێرشیان برده سه‌ر مه‌کته‌ب قورئان و داوایان لێ کردن چه‌ک دانێن.
مه‌به‌ست له کۆچه مێژوویییه‌که‌ی مه‌ریوان به‌رگری له شه‌ڕ و کوژرانی خه‌ڵک بوو. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوو که کاکفواد وه‌ک نوێنه‌ر و وته‌بێژی شوورای مه‌ریوان له‌گه‌ڵ چه‌مران، لاهووتی و فه‌رمانداری مه‌ریوان که‌وتنه وتووێژ. له‌و وتووێژانه‌دا که له فه‌رمانداری مه‌ریوان به‌ڕێوه ده‌چوو کاکفواد داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی به نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند. هه‌ر له‌و کاتانه بوو که هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت که بریتی بوون له لاهووتی، که‌سێک به ناو شیرازی، کرمانی له‌گه‌ڵ داریووش فروهه‌ر له مه‌ریوان بوون و فروهه‌ر له مزگه‌وتی حاجی نه‌جیم قسه‌ی بۆ خه‌ڵک کرد و له له ئاخری قسه‌کانیا به کوردی وتی بژی کورد و بژی کوردستان.
رووداوه‌کان زۆر به توندی پێش ده‌هاتن و هه‌ر رۆژه شتێکی تازه رووی ئه‌دا. له 24 ی تیر پێشمه‌رگه‌یه‌کی یه‌کیه‌تی شه‌هید بوو. له 25ی تیر کۆچ ده‌ستی پێ‌کرد. له 27ی تیر شار له لایه‌ن پادگانهوه بۆمباران کرا.
• هاوڕێیه‌کی تری ئه‌و کاته‌ی کاکفواد:
- دوای تۆپبارانی شار، خه‌ڵک که ته‌جره‌به‌ی کۆچی داسهیرانیان بوو و ئه‌و کۆچه(مه‌به‌ستی به‌گژداچوونی به‌گزاده‌کان بوو) به به‌رنامه‌یه‌کی ڕێکوپێک و به مودیریه‌تی کاکفواد و کاک فاتیح شێخولئیسلامی(چاوه) سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه چوو له‌و کاتانه‌ش کۆمه‌ڵێک که‌س بوون که توندڕه‌وییان ده‌نواند که به "گرووپی بێمهنتیق" به‌ناوبانگ بوون و ده‌ناسران. ئه‌وان به‌داخه‌وه ده‌ستێکی تێکده‌رانه‌یان له رووداوه‌که‌ی 23ی تیر هه‌بوو.
- کاکفواد ئیدیعای نه‌بوو. ته‌وازوعی زۆر بوو. قسه‌ی دڵی خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌کرد. زه‌وییان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ براده‌ری تر له به‌ینی"جۆچن"ه‌کانا دابه‌ش کرد.
- کاک فواد له سکتاریسم؟ به‌ده‌ر بوو، بڕوای به‌وه بوو که ئێمه ده‌بێ جه‌ره‌یانێکی ئیجتیماعی درووت بکه‌ین. راستییه‌که‌ی ئه‌وه بوو که ئه‌و حه‌زی له حیزبایه‌تی نه‌ده‌کرد و زۆرتر حه‌زی له جونبشگهلی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو. "من‌من"ی نه‌بوو، واته ته‌نیا خۆی له به‌رچاو نه‌بوو. هه‌ندێ له رووناکبیرانی مه‌ریوان له‌گه‌ڵیا نه‌بوون ، ئه‌و به ئارامێ خۆی لێ نزیک ئه‌کردنه‌وه. ئه‌و بیری لای یه‌کخستنه‌وه و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌مووان بوو. له چه‌ندین جه‌له‌سه‌ی گرینگ ته‌نانه‌ت ده‌عوه‌تی له مامۆستایانی ئایینی ئه‌کرد که بێن به‌شدار بن. مه‌لای" وله‌ژێر"ی بۆ جه‌له‌سه‌یه‌ک داوه‌ت کردبوو.
- ئایا که‌سێ بوو که دوژمنی بێ؟ یا ته‌نانه‌ت قینی لێی بێت؟
- نا، فکر ناکه‌ین که‌سێ بووبێت خۆشی نه‌ویستبێت. ته‌نانه‌ت ئائێستاشه جاشه‌کان هه‌ر پێی ئه‌ڵێن کاکفواد.
- له جه‌ره‌یانی مانگرتن له زیندانی سنه‌دا، کاکفواد جێمتمانه‌ی هه‌مووان بوو و له کاتی هاتنی نوێنه‌ری خاچیسوور(صليب سرخ) ئه‌و وه‌ک وه‌ڕگێڕی ئینگلیزی داخوازییه‌کانی زیندانیانی ئه‌گه‌یانده به‌رپرسان.
- له که‌سایه‌تی کاکفوادا دایکی(داده به‌هیه) کارگێڕیی زۆری هه‌بوو.
- کاکفواد که‌سێک بوو که خۆی بڕیاری ئاخری ئه‌دا. قسه‌ی هاوڕێیانی زۆر گوێ ئه‌گرت و لێکی ئه‌دانه‌وه و له ئاخرا ده‌نگی خۆی له سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه ئه‌دا. له‌و کاتانه‌دا بوو که جیاوازیی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌رئه‌که‌وت. کاتێ که له به‌رده‌م دادگوسته‌ری سنه مانگرتن کرابوو ئێمه خه‌به‌رمان پێگه‌ییشت که کابینه‌ی شا گۆڕانی تیا رووی داوه و پێی خۆشحاڵ بووین، به‌ڵام کاکفواد ئه‌یگوت ئه‌وه هیچ نییه و هیچ چه‌شنه گۆڕانێک رووی نه‌داوه. ئێمه خۆشبین بووین، به‌ڵام ئه‌و پێشبینیی وه‌ک ئێمه نه‌بوو. مامه‌ڵه‌ی له سه‌ر حه‌ق نه‌ده‌کرد."عه‌مه‌لگه‌رایی" یه‌کێ له خاڵه به‌رجه‌سته‌کانی بوو و خاوه‌نی ئیعتیمادبهنهفسی تایبه‌ت به خۆی بوو.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر