شادی شورشیان در بنغازی از تصرف طرابلس
۱۳۹۰/۰۵/۳۱
ایلیا جزایری (بیروت)
طرابلس پایتخت لیبی بامداد دوشنبه ۳۱ مرداد به دست مخالفان مسلح دولت معمر قذافی رهبر این کشور افتاد. بدین ترتیب میتوان گفت نظام قذافی پس از۴۲ سال حاکمیت بر لیبی سرنگون شد
جشن و شادی مردم لیبی در میدان شهدا(سبز قدیم) گزارش 1 ساعت پیش الجزیره
...بعد از قذافی نوبت کی هست
...بعد از قذافی نوبت کی هست
قذافی توسط انقلابیون لیبی دستگیر شد
به گزارش وبسایت انقلاب لیبی دستگیری سرهنگ معمر قذافی در منطقه توریستی ده کیلومتری غرب طرابلس توسط
انقلابیون لیبی تایید شد
این خبر هنوز از سوی آژانس های خبری معتبر تأئید نشده اس
. ///////////////////////////////////////////////////////////////////
ما حمله جنایتکارانه دولت فاشیزم مذهبی خرافاتی جنون اسلامی و دولت فاشیزم جنون ترکیستی علیه ملت کرد و منجر به شهید شدن 7 نفر شد قویا محکوم میکنیم این جن
ما حمله جنایتکارانه دولت فاشیزم مذهبی خرافاتی جنون اسلامی و دولت فاشیزم جنون ترکیستی علیه ملت کرد و منجر به شهید شدن 7 نفر شد قویا محکوم میکنیم این جنایت بدون پاسخ نخواهند ماند
4کودک در میان کشته شدگان میباشد دولت فاشیست جنون بوگند کمالیستی امروز در کردستان ستارها را با خون یکسان نمود امروز هواپیماهای دولت فاشیست هیتلری ترکیه به اقلیم کردستان حمله نمودند و 7 دختر محنتزده کرد که دوتا از این کودکان تنها 6 سالش بوده که شهید شدند این دولتها و سران بیمار آن از حیوان انسانخوار کثیفترند.دشمنان ملت کرد هدفی دیرینه دارند و این اهداف هم برای حتی کودکان خوردسال ملت کرد شناخته شده هستند فکر نکنند که کردها دارای نیروی آنچنان نیستند که همه توطئه های کثیف دشمنان هیتلری و فاشیستهای نژادپرست تا فاشیستهای مذهبی و دینی را درهم بشکنند کردها امروز قادر هستند همه توطئه های کثیف و پشت پرده را درهم بشکنند و خنثی کنند.
با تشکر ساموئیل کرماشانی
we condemn Turkish attack which killed many children andyoung people in kurdistan
Turkish fascists have murdered dozens of Kurdish children and young people today
////////////////////////
دۆلارەكانتان بۆ پاراستنی دۆلارەكانتان بدەن بە جەنگاوەرەكان
نووسینی : عه لی زیره ک
“بڕیاره لهمانگی ئایندهدا، ئێران و تورکیا هێرشێکی نیوملیۆن سهربازی بکهنه سهر قهندیل و ئهو ناوچانهش لهحکومهتی ههرێم، داببڕن”(*)
دەبێ ئامادە بین!
ئەوەی تا ئێستا – كورد لە دەروازەكانی جیهانی خۆراوای خۆیەوە هەوڵی بۆ داوە، هەوڵێكی دێمۆكراتیك و ئینسانی بووە و لە – هەمانكاتیشدا - له سیاسەتدا لە دوژمنانی سەركەوتووتر بووە – ئەمەش وایكردووە دوژمنانی كورد وا هەست بكەن كێشەی ئەم گەلە بە سەركوتكردنی شۆڕشی ناو كوێستانەكانی قەندیل چارەسەر دەكرێت و بە ئاشكرا پارادۆكسێكی لە ناوخۆی توركیادا (بە تایبەت) دروستكردووە و شەڕێكی نەخوازراوی بەسەر توركی تازە و توركی عەسكەرتاری(شەڕانگێز) و كۆنە پارێزدا سەپاندووە. هەر ئەم شەڕەش دەتوانێ بە شێوازێكیتر و لە ئاستێكی فراوانتردا بڕواتە ناو پێیتەختەكانی ئەوان، بەڵام ئەمجارەیان بە پلانێكی تۆكمە كە جێگای باوەڕی ئەوان نەبوو ئەو شێوە خەباتكردنە رووبدات و كوردێكی خەباتكاری تازە بێتە گۆڕێ. یانی كورد ببێتە سەربازی دژبەری ئەوان و ئیتر لە قۆناغی سازگارییەوە خەباتی ئاشتییانەی خۆی بگۆڕێ بۆ خەباتێكی سەربازییانەو تۆڵەی داڕمانی ئیرادە و ئابووری و بەرژەوەندییەكانی خۆی راستەوخۆ لە دوژمن بكاتەوە. ئەمە ئەو ئۆلتیماتۆمە بوو، كە "هاوپەیمانی ستراتێژی"ی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ئاشكرا رایگەیاندبوو.(***)
(بڕوا بكەن ئەم دەبابانە بۆ جوانی و خۆنواندن و بۆ وێنەگرتن بەرەو كوردستان نایەن، لەوانەیە بەسەر جەستەی هەمووماندا تێپەڕن... تكایە ئاگاداری خۆتان بن و بە نەوەی تازەی كورد بڵێن: ئەمە كێشەیەكی مێژوویییە!)
زۆر كەس هێرشی هەمەلایەنە بۆسەر هەرێمەكانی كوردستان بە گاڵتە دەزانن و پێیانوایە ئەمە تەنیا مانۆڕێكی سەربازییە و بەس، كەچی وانییە!
لە ماوەی یەك شەوو رۆژدا نزیكەی دووسەد گوند ئاوارە بوون و هەزاران بنەماڵە لە ترسی بۆردومانەكانی ئەرتەشی تورك ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت. ئەمەش لە لایەن زۆر یەك لە چاودێرانی سیاسیی بە ئەزموونەوە ، دەركردنی فەرمانێكی جیهادی نوێ لە یادكردنەوەی 32 ساڵەی فەرمانەكەی خومەینی دا (28 ی گەلاوێژی 1979) بوو، كە دیسانەوە و لەو رۆژەدا گەلی ئێمەیان مەحكووم بە نەمان كردەووە و پێیان گوتین :كورد یەكە و دەبێ بمرن!؟
بەڵام لە وەڵامی ئەو دوژمنكارییەی سوپای تورك و ئێراندا، هەڵبژاردنی بێدەنگی و راكێشانی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی جیهانی بۆ شوێنی بۆردومانەكان ( بەو پێیەی دەوڵەتانی ئەو كەس و لایەنانەی هاتوونەتە شوێنە رووخاوو بۆردومانكراوەكان، زۆربەیان هاوپەیمان و یاریدەدەری توركیا و ئێرانن) نەك هەڵە، بەڵكوو كزكردنی دەنگی خەباتخوازیی نێوخۆیە و دەبێ هەڵوەستەی لەسەر بكەین.
دەبێ ئیجازە بە هیچكام لەو لایەنە بیانییانە نەدەین - كە بە بۆنەی گواستنەوەی هەواڵەكانی كوردستانەوە خەڵاتی رۆژنامەگەریی جیهانی دەبەنەوە و بۆ جارێكیش نەیانتوانی لەگەڵ حكوومەتەكانی خۆیاندا باس لەوە بكەن: كوردستانتان بۆچی دابەش كرد و بۆچی بە ناوی سەركوتی شەڕانگێزییەوە شۆڕشێكی ڕەوا لە خاچ ئەدەن و لە میدیاجیهانییەكانی خۆتانەوە باس لە بەرگریی میللەتێك لە پێناوی ئازادیدا ناكەن، كە بۆ یەك سەدەیە خاوەنی نیوملیۆن كیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاكی وڵاتەكەیان نین و تەنیا هەرێمێكی بچووك و زنجیرە شاخێكیان بەدەستەوەیە كە دەتانەوێ لێیان بستێنن. خۆ لەوانەشە بتانەوێ یارمەتیی ئێران بدەن، یان توركی فاشیست رازی بكەن كە لە بەرژەوەندیی و پێگەكانتان لە ناوچەكەدا نەدەن!
یانی دەبێ پێیان رابگەیەنین: پڕۆسەی پاراستنی مافەكانی مرۆڤی ئێوەى كۆمەڵگا ئازادەكان، فەشەلی هێناوە... مەگەر بەو ئاكامە بگەن، كە بۆ پاراستنی مافی ئینسان و ئازادكردنی نەتەوە و مرۆڤە بندەستەكان هەموو تواناكانتان بخەنەگەڕ و بەرژەوەندییەكانتانی بۆ وەلابنێن و هێزیش لە بەرانبەر دەسەڵاتی سەركوتكاردا بەكار بێنن.
بەڵام خاڵێكی جێی سەرنجی نێوخۆییش هەیە: لەگەڵ ئەوەیدا كە بازگە و گۆڕستانی شەهیدانی (پ.ك.ك) بۆردومان كراون و زۆربەیان زەرەری قورسیان بەركەوتووە و ناوچەكانی سۆران و ئامێدی و باڵەكایەتی و بێتوێن و... زیانێكی قورسیان پێگەیشتووە، كەچی هەر دوو لایەنی خاوەن هێزی بەرگریكار (فەرماندەیی لەشكری كوردستان و هەرێم"فلك" و فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی گەل"هپگ") هەڵوێستێكی توند و كردارییان بەرانبەر هێرشەكان نییە و ئەم كپبوونەیان ورەی جەماوەری كوردستانی تا رادەیەوك دابەزاندووە. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی داواكانمان بۆ تەیاركردنی "هێزە خۆڕسكە - خۆبەخشەكان" بخەینە بەر دیدی جەماوەر و حكوومەتی هەرێم و لایەنە بەرپرسیارەكان و پێیان بڵێین :
چەك لە ئێوە و خەبات لە هێزە خۆبەخشەكان!
“قۆناخی دوای پاککردنهوه” (**) و مەترسی بۆسەر كیسەڵەكان!
"عوسمانلی و سەفەوی"یە نوێیەكان ئەمجارەیان كێشە مێژوویییەكانیان فڕێداوە و دەیانەوێ هیچ پەردە و نێونجێك لە نێوان خۆیاندا نەهێڵن و سنوورەكانی پاش "پەیمانی زەهاو" دووبارە دابەش بكەنەوە. بەم شێوەیەش بۆ دواجار لە دەستی كەواسوورەكانی پێش قەراوڵی "شەڕی چاڵدۆران" - كە خۆیان بەڵێنیان پێدابوون، لە دەسەڵاتدا بەشداریان بكەن - رزگاریان ببێ. بەڵام هەروا كە ئەوان گۆڕاون، لۆژیك و نەریت و پێوەری هەڵسوكەوتی "كەواسوورەكان"یش گۆڕاوە!
ئیتر كاتی ئەوەیان بەدەستەوە نەماوە كە براكوژی بكەن... ئەمەش ئۆلتیماتۆمێكی جێی سەرنج و تێڕامانی دۆست و دوژمنی كوردەكانە، كە لەگەڵ ئەوەیدا دوژمن بریاری داوە كوردستان لە هێزی بەرگریكار پاك بكاتەوە و قەندیل و كوێستانە سەختەكان بەسەر خۆیاندا دابەش بكەن، كوردەكانیش بە هەموو توانای خۆیانەوە دەیانەوێ ئەو ناوچانە بپارێزن، چونكا ئەوێ بە شوێنی شۆڕش و دایینگەی ئیرادەی نەتەوەیی دەبینن. لە هەمانكاتیشدا ئەوانەی خۆیان بە كەسانی بارقورس و "ستراتێژمەن"دەزانن، ئیتر شریخەی تۆپەكان لە بن گوێی خۆیاندا هەست پێدەكەن و ئامادەن باجی خۆیان بەوانە بدەن كە بەرگری لە نیشتمان و سەروەرییەكانی خۆیان دەكەن، چونكا ئەگەر ئەمە نەكەن... بە دڵنیایییەوە خۆیان و سەروەریییەكانیان دەدۆڕێنن.
ریش درێژەكان لە دڵەوە خەنین و كوردە رەسەنەكانیش هاوار ئەكەن!
ئیسلامی فەندەمێنتال قۆڵی بۆ داگیركردنی شوێنە ستراتێژییەكانی كوردستان و شاخە سەر بە تەمەكان هەڵماڵیوە و برایانی ئیسلامیی ئەوانیش:"ئۆردووگان و سوپای پاسداران" یارمەتییان دەدەن.
ئەوان ئێستا بەو قەناعەتە گەیشتوون، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان، بوونى حیزبوڵڵا و جەهاد و حەماس و ئەلقاعیدە و ئەنسار، لە تەنانەت هاپەیمانیی ئامریكاش بؤ ئەوان گرینگترە و لە كرداری سیاسیی توركیای بە ئیسلامیكراوی ژێر دەسەڵاتی ئۆردووگانیشدا ئەم بابەتە سەلما، كاتێك كەشتییەكانیان بۆ غەززە بەڕێكرد و كاتێك هاوكاریی خۆیان لە ئامریكا درێغ كرد و كاتێك پێوەندییەكانی خۆیان بە بۆنەی دارودەستەكانی توندئاژۆی ئیسلامییەوە لەگەڵ ئیسڕائیل پساند.
ئیتر بەم كردارانەی دوو كەڵەگای مێژوویی ناوچەكە، گیانێكی تازە بەبەر ئیسلامییە وەلانراوەكانی رای گشتیی ناوچەكەدا هاتەوە.ئەنسارولئیسلام لە شەڕی نێوان سوپا و پژاك دا راستەوخۆ – شانبەشانی جاش و پاسدارەكان – بەشدار بوون. دیارە بەڵێنیی گەورەشیان پێدراوە و لەوانەیە سەرۆكی هەرێمى دابەشكراوی "باشووری ئیسلامیی كوردستان" ئیسلامییەكی وەك: مەلاكرێكار بێت!
جەنابی سەرۆكی هەرێم كاتی ئەوە هاتووە ببیتە فەرماندەی سوپای كوردستان!
سەرۆك و پێشمەرگەی پەروەردەی ناو شۆڕشەكانی كورد – پاڵەوانی شەڕەكانی خواكورك و رۆڵەی بارزانیی نەترس و سەركردە – ماوەیەكە بێدەنگە. ئەمە لە هەڵوێستەكانی ئەو ناچێت. خۆ لەوانەیە هەستی بەوە كردبێت، نەتوانێ لە بەرانبەر هێرشی نیوملیۆن سەربازی ئێرانی و توركدا بوەستێ... كەچی من بۆ بیرەوەریش بێت، بە یادیان دێنمەوە كە كورد كاتی خۆی سوپایەكی فەرمیی وەك سەددام – بە بەردەوامی - هێرشی بۆ دەكرد، كەچی تەنانەت تۆزقاڵێك لە هەڵوێستەكانی خۆی پاشەكشەی نەدەكرد.
پیموایە ئیتر كورد دەبێ ئاگای لە خۆی بێت. رستەیەكی دەوڵەمەندی بە ناوبانگی ئامریكا"راكفلێر" هەیە كە هۆیەكانی سەركەوتنی ئەو باس ئەكات. راكفلێر لە وەڵامی ئەو كەسەیدا كە دەڵێ : چی بووەتە هۆی دەوڵەمەندیی ئێوە؟... لە وەڵامدا گوتی : من 95% ی داهاتی خۆم دەكرد بە خەرجی پڕوپاگەندە و تەبلیغات...!
ئەمە رستەیەكی زێڕینە - بۆ ئێمەی نیوە مۆدێرن - كە خۆمانی لەسەر رابێنین.
بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانمان دەبێ زۆربەی داهاتی خۆمان و حیزبەكانمان بكەین بە خەرجی پڕوپاگەندەی سیاسی. یانی دەبێ لە پێناوی ئامانجەكانماندا ئیتر لەو حاڵەتی "پاڕانەوە و یارمەتی وەرگرتنانە لە بێگانەكان" بگۆڕدرێین بۆ حاڵەتێكی دیكە كە دەمانباتە ناوەندی بریاردانی سیاسییەوە.ئێمە دەبێ لە نەتەوەیەكی "وەرگر"ەوە ببین بە نەتەوەیەكی "خەرجكەر". یانی ئەمە دەمانباتە ناوەندی دەسەڵاتێكی گەورەتر لە دەسەڵاتی ناوچەكەوە و پاڵپشتمان بۆ دروست دەكات. جوولەكەكان بۆ راگرتنی باڵانسی جیهانیی خۆیان هەزاران كارتی فشاریان دروست كردووە، كەچی ئێمە تەنانەت خۆیشمان نەناسیوە تا بزانین چۆن بتوانین فشار بخەینە سەر بێگانە!
ئێمە دەبێ لەو پارە و خەزینەیەی لەبەر دەستماندایە، بۆ كڕینی سیاسەتوانانی بە توانای ماڵی بێگانە كە لە ناوەندەكانی بریارداندا كاریگەرییان هەیە، كەڵك وەربگرین. ئەوەی ساڵانێكە لە گەڵ ئێمەی كورد و نەتەوە هەژارەكان دەیكەن و هەزاران كەسایەتییان لێ كڕیوین.
ئێمە دەبێ كارێك بكەین، هەر لە ناو پارلمانەكانیانەوە تاكو ریزەكانی ئەركانی سوپا و تەنانەت كۆمەڵانی دەنگدەر و رای گشتیی ئەوان – كەسانی خۆمان و دەنگی سازگار بە رۆحی نەتەوەییمان - دۆز و سیاسەت و هەڵسوكەوتی هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندییە نەتەوەیییەكانی كورد - پێك بێنین.
سەرۆكی هەرێم بە كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و قارەمان و فەرماندەیەكی بە جەرگ و بەخشندە ناسراوە و سەرۆكی بلیمەتیش لە كاتە هەستیارەكاندا و بۆ پاراستنی گەلەكەی هەموو شێوە كردارێكی چارەساز دەگرێتەبەر.
سەرۆك دەبێ چەندین پارێزەری گەورەی جیهانی لە نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە دەسەڵاتدارەكانی وەك "دادگای لاهای" و "یەكیەتی ئورووپا"و تەنانەت "پارلمانی عێراق" دابنێ، كە ئەگەر لە عێراقدا نەیانتوانی كارێك بكەن ئەوا لە شوێنەكانی دیكەی خاوەن بریاری جیهانییەوە پشتیوانی بۆ كورد بەدەست بێنن. دەبێ ئەوەی ئەوان بەرانبەر بە كورد لە سیاسەتدا پەیڕەوی دەكەن، بۆ خۆمان بە ڕەوای بزانین و دڵنیام دەتوانین سەركەوتوو بین، ئەگەر هاودەنگ و هاوكار و هاوهەنگاو بین.
بەڵام ئەوەی سەرۆك نەیكردووە و دەبێ بە ئەنجامی بگەیەنێت، ئەوەیە كە هەموو هێزە رەسەنەكان تەیار بكات. هەموو دەنگە ناسازەكان بهێنێتەوە سەر هێڵی "بەرژەوەندیخوازیی باڵاتر لە گرووپ". ئەمە وامان لێدەكات، بۆ یەكەمجار و بە بێ ئەوەی ئەزموونی "نەبوونی یەكیەتیی نەتەوەیی" لە بەرگ و كاراكتەرێكی فاشیستانەدا تاقی بكەینەوە، لە بەرگێكی دێمۆكراتیكدا ئەزموونی بكەین و متمانەی كورد بدرێت بەوانەی پارێزەری هەموو كورد و ئامانجەكانی ئەوەن. ئەوەی ناسیۆنالیزمی ئیتاڵیی بەلاڕێدا برد و خەسارێكی گەورەی پێگەیاندن، دەبێ بۆ ئێمە هێلێكی سوور بێت بۆ ئەوەی متمانەی تەواوی لەسەر بنیات بنێین.
بۆ یەكەمجار لە مێژوودا - شەڕی كورد لە ماڵی بێگانەدا - دەست پێدەكات.
ئەمە پەیامێكی خەمناكە و لە رۆحی كوردەوە تاكو ئێستا پەیامی وا نەبیستراوە، كەچی ئەگەر لە هەموو لایەكەوە تەنگیان پێ هەڵبچنن، ئەوا چارە نییە و دەبێ لە پێناوی پاراستنی هێلانەكەتدا هێرش بۆ هێلانەی هێرشبەر ببەی. بۆ ئەم مەبەستەش لەوانەیە ئەگەر ئاگاداری خۆیان نەبن، هێلانەكەی خۆیشیان بدۆڕێنن.ئەمە ئەو راستییە بوو، كە دوژمنانی كورد لێی تێنەگەییبوون.
دیارە رێگا چارەی دیكەشمان هەیە و ئەمەش لەو كاتەدایە كە سوپای دوژمن لە گەمارۆی ئێمە دەكەوێ... ئەوان دێنە قووڵایی و هەر بە كوردانی نێوخۆ تەنگیان پێ هەڵدەچنین.
بەڕاستی ئەگەر كوردایەتییەكی "قازی"ئاسا پەیڕەو بكەین و پشتی گەلەكەمان بەرنەدەین، مانگی داهاتوو و كاتی پەلامارەكان، دەبێ 40 ملیۆن كورد لە شەقامەكانەوە تاكو شاخ بەرەنگاری بكەن... ئەو شێوە بەرگرییەی لە كاتی هێرشی 28 ی گەلاوێژی 32 ساڵ لەمەو بەردا كورد گرتیەبەر و هەرەسی بە هەژموون و پەلاماری ئەوان هێنا.
بەڵام ئەم شێوە ئیرادە كردنە پێویستی بە هەموومان هەیە و دەبێ بە هەموومان لە ئاست بەرپرسیارێتییەكانماندا توند راوەستین، چونكا ئەوە كوردی هەزارەی تازەیە كە دەیەوێ بۆ دوایین جار هەرەس بە هەژموونی داگیركەر بێنێ.
ئایندە چۆن دەبێت... ئەگەر دروستی نەكەین؟!
خەیاڵێكی ناحەز نییە ئەگەر دانیشین و هەنگاوەكانمان بە شێوەیەك دابنێین، كە بەرەو داهاتوویەكی كەم كێشە و ئارام و پڕ دڵنیایی بمانبات.لێرەدا دەبێ متمانەكان بگێڕینەوە بۆ ناوماڵی خۆمان. دەبێ بۆ جاری دواجار لەگەڵ رۆحی بێگانە لە خۆدی خۆمان ئاشت ببینەوە.
دۆلارەكانتان بۆ پاراستنی دۆلارەكانتان بدەن بە جەنگاوەرەكان(!؟)
شمشێری جەللاد – سەرۆك و هاوڵاتی – نابینێ.دەوڵەمەند و هەژار ناناسێ و تازە لەبەر داهات و دەركەوت و لەبەر شكۆمەندیی گەورەپیاوانی ئابووری و سیاسی و ئیداری، سەرەتا لە سەری ئەوانەوە دەست پێدەكەن.
بێگومان دەوڵەمەندان و كەسانی خاوەن وزە و داهاتی زۆر باش، لەوە شارەزان، كە ئەگەر سەربازەكانی وڵات لە كاروانەكانیان پارێزگاری نەكەن، لە سەعاتێكدا هەرەس دێنن. بۆیە دەبێ بۆ خزمەت بە سوپا – دیار و نادیارەكان – ی كورد، هەردەم ئامادە بن و ئەو وتەیەی راكفلێر لە بیر نەكەن، كە بۆ پاراستنی دەسكەوت دەبێ 95% ی سوودەكانیان بدەن. لە وڵاتێكدا كە سەربازەكانی پۆشتەوپەرداخ و تێروتەسەل نەبن، كارەسات روودەدات.
گومانی مەڕ یان بێگومان بوون و باوەڕمەندی:
چارەنووسی ئەوانەی دوژمن دەكەنە برابەش!
ئێران و توركیا سیناریۆی سەیر و سەمەرەیان بەدەستەوەیە و بۆیە دەبێ وریا بین.
ئاشوورییەكانی مێژوو (پاشاكانی نێوان دوو رووبار و ئازاكانی مێژوو) تەنیا لەبەر غافڵبوون - و قبووڵ نەكردنی ئەو راستییەی كە بۆ مانەوە لەم دنیا شەڕانگێزەدا، دەبێ جەنگاوەرێكی باش بیت و بە تەنیا جەنگاوەر بوونیش بەس نییە، بەڵكوو هەتا ژیان هەیە، دەبێ جەنگاوەر بمێنی!!! – تووشی توانەوە هاتن.
لە راستیدا ئەگەر خۆمان گێل نەكەین، ئەم دراوسێ ناحەزانەی ئێستامان، خواوەندەكانی سیاسەت و فێڵ و تەڵەكەی "رۆژهەڵاتی ناوین"ن و نابێ باوەڕیان پێبكەین. ئەوان لە باشترین حاڵەتیشدا ئێمە بە نۆكەری ئازادكراو لە قەڵەم دەدەن.بۆیە بەردەوام ژێردەستەبوون ئەزموون دەكەینەوە.
پیاوێكی فاشیستی ئێرانچی هەیە ناوی "ئۆرۆد"ه كە دەبێ كورد بیناسن. ئەو كابرایە تێئۆریسییەن و گەڵاڵەڕێژی "ناسیۆنالیزمی (بەناو) دێمۆكراتیكی ئێرانگەرا"یە و باس لە 20 دەوڵەت و نەتەوەی بندەست و ژێر گاریگەریی باڵادەستیی فارسەكان دەكات، ئەوەی نەتەوایەتی و پانتوركیزمی هەژموونگەرای توركی سەرەتای سەدەی بیستەم خەونی پێوە دەبینی و لە سەرووی هێڵی ئیمپراتووریای فارسەوە هێڵەكانی خۆیان كێشابوو. ئەو پیاوە باس لە بیست وڵات دەكات كە دەتوانن بە پێی پێوەرەكانی فكری ئێرانی "كیشوەر(قاررە)ی ئێران" وەكو كیشوەرەكانی ئاسیا و ئۆرووپا و ئامریكا و ئافریقا و ئۆستڕالیا دروست بكەن.یانی ئەمە پێشكەوتووترین بیرۆكەی ئەوانە كە ئەگەر دان بە سەروەریییەكانی تۆشدا بنێت، نایەڵێ باس لە مێژوو و سەروەریییەكانی خۆت بكەیت و هەموویان بۆخۆی دەدزێ.
ئەم پیاوە پێی وایە ئەوە خاڵێكی یەكلاییكەرەوەیە و وەكو ئەوەی كە نایەوێ بیشارێتەوە باس لە شكۆی مێژوویی ئێران دەكات و لە ناو ئەو وڵاتانەدا، ئێران بە "یوونانی ئۆرووپا" واتە شكۆی هۆشیاریی گەلانی ناوچەكە دادەنێ. هەر لە راستای ئەم بیرۆكەیەدا و بۆ ئەوەی لەگەل جێ نەمێنن، بۆی هەیە توركیاش بە هەمان شێوە لەسەر ئەو هێڵە ستراتێژیكە بیەوێ ناوچەكانی خوارووی سیبریا و رووسیا تاكوو ئۆقیانووسی هێند، بە برابەشی لە نێوان خۆی و دوژمنە مێژووییەكەیدا دابەش بكات. ئەمەش پیشاندەری هەژموونی تازەی ئەوان لە بەرانبەر دەستدرێژییەكانی ئامریكا و هاوپەیمانانیدا بێت، كە بەرانبەر بە كورد لەگەڵیاندا ناڕاستەوخۆ، كۆك و هاودەنگە... تەنیا بەو مەرجەی بهێڵن، بە ئاسوودەیی لە ناوچەكەدا هەناسە بدەن.
بەڵام خۆ جەناباتی ئێرانی و توورانی دەزانن، لە ئەستەمبووڵ مافیا حوكم دەكات و دەتوانین به ماوەی حەوتوویەك سیاسەتی وڵات و ئابوورییە لەرزۆكەكەی بڕووخێنین، ئەگەر مەبەستمان تێكدان بێت (!!) لە تاران-يش شوێنێك هەیە كە "بازاڕی مردووەكان"ی پێدەڵێن و ئەوانەی لەوێن بۆ پارە هەموو شت ئەكەن: تەنانەت تەقینەوە و خۆتەقاندنەوەش!
با جەنابی ئۆردووگان و ئەحمەدینژاد وریا بن... كورد ئێستا سامانی هەیە!
خەیاڵی رۆژئاوا و ئەجەلی گورگ
لە سیاسەتدا هەموو شت مومكینە: كێ ناڵێ، ئامریكا... ئێران و توركیا هاننادات، كوەیت - ێكیتر داگیر بكەن و ئەوانیش بە خەیاڵی ئاسوودەوە لەگەڵ لاواز كردنیاندا، سووریاش بڕووخێنن ؟!
كێ ناڵێ ئەم شەڕە، پەرەپێدانی ئەو هەنگاوە گرنگەیە كە ئامانجی چاكسازییەكی گەورە بێت لە رۆژهەڵاتی ناویندا؟! خۆ لەوانەشە ئەجەلی دیكتاتۆرەكان هاتبێ!
یان بۆ نەڵێین: بە پێی ئەو وێكچوونانەی نێوان دوودەوڵەتی یاخی لە سوپای ئێستای ئێران و توركیا(دەوڵەتی ئەحمەدینژاد و ئۆردووگان) ئەو دوو حكوومەتە دەتوانن بڵێن: هێرشی ئەم دوایییانە سەرەڕۆیی سوپا بووە و دەوڵەت دەستووری نەداوە و... تا ئەو كاتەش كار لە كار ترازابێت!
ئیتر ئێمەش دەتوانین بۆ پاراستنی خۆمان و دەسكەوتەكانمان بڵێین "ئەوانەی لەشەڕی دژی داگیركاردا بەشدارییان كرد، ئەمریان لە سەرۆكایەتی هەرێمەوە وەرنەگرتووە و خۆیان و بە شێوەیەكی خۆڕسك و زۆر مەدەنییانە تاكو چیاكان رۆیشتوون و دواتر خۆیان ئاشكرا كردووە" ئەمەش بە لێدوانێكی حكوومی چارەسەر دەكرێت. خۆ قسەی پیاوی سەركەوتووش ڕێی زیاتری تێدەچێت، كە بە راستەقینەی وەربگرن!
كەروێشكەكان باڵیان هەیە!...
كیسەڵەكان دەستیان بە كڵاوی خۆیانەوە گرتووە و نووستوون، بەڵام نەوەی عەجوول و سەربزێوی ئەوان ئەوەیان ناوێ.
بە بێ ئەوەی هێزەكانی كۆن زانیبێتیان – نەوەیەك بە ئەوپەڕی رێزەوە بۆ رابردوویان، ئارام ئارام – لە پاڵیانەوە تێدەپەڕێ و بە جێیان دێڵێ.
شۆڕشێكی نائایدۆلۆژیك – نا ئیسلامی و نا ماركسی – بەڕێوەیە. ئەمە شۆڕشی شەرم نەكردنە لە خەبات لە پێناوی رزگاریدا... شۆڕشێكە بۆ وەئاگاهێنانەوەی ئەوانەی نووستوون و پێیان وایە هەتاهەتایە دوژمن لێیان دەگەڕێ بخۆن و بخەون، یان گەشە بكەن!
رۆژئاوایییەكان بەم بابەتە هەستیارەیان زانیوە و لەسەر نەوەی تازەی كورد سەرمایەگوزاریی زۆر دەكەن - ئەوان دەیانەوێ بە ستایلی خۆیان ئەم نەوە پەروەردە نەكراوە بنیات بنێن و ئەمەش شەڕێكی تازە بۆ ئێمە دروست دەكات - ئەگەرچی لەسەر كەسایەتییەكانی كۆنیش كە توانیویانە لە دڵی كۆمەڵانی خەڵكدا جێگایان هەبێت، حەسێب دەكەن. لە هەمانكاتیشدا نایانەوێ سەركردەی گەلی و گەنج وخاوەن وزە... بوونی هەبێت، چونكا بەو ئاراستەیەیدا كە ئەوان دەیانەوێ، كۆمەڵگا نابات!
ئیتر ئێمە و چارەنووسی تازە و جەنگە تازەكان دەبێ دەست و پەنجە لێك هەڵسووین و ئیرادەیەكی تازە بنیات بنێین.
ئەوەش دەزانین "رۆژگارە كە پاڵەوان دروست دەكات" بۆیە دەبێ نەترسێین و بە شانازییەوە بە بەرپرسیارێتییەكانمانەوە خۆ ماندوو بكەین، تا دەبین بە پاڵەوانی رۆژگاری خۆمان!
"ئەم وتارە پێشكەشە بە هەموو ئەو پاڵەوانانەی شەڕ لە پێناوی رزگاریی نیشتمانەكەیاندا بە پیرۆز دادەنێن"
(*) و (**) ئەم دوو دێڕە، لە هەواڵێكی ماڵپەڕی "پێنووسەكاندا" مانشێتِ و چەند دێڕ خوارتر بوون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر