Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۲ فروردین ۱۵, پنجشنبه

دەولەتێکی شانشینی لە کوریای باکوور و پادشاێکی کۆمونیست لە کوریای باکوور

 دەولەتێکی شانشینی لە کوریای باکوور و پادشاێکی کۆمونیست لە کوریای باکوور
شانشینی بنەماڵەیی کۆمۆنیستی کۆریای باکور
هەندرێن هەورامی برۆکسل - بەلجیکا 
کۆریای باکور : بەفەرمی '' کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا '' کۆریای باکوور.
ڕووبەر: 120,540 كم2 .
دانیشتوان: بە پێی دوایین ئامارەکان نزیکەی 27 ملیۆن کەسە.
سیستەمی فەرمانڕەوایی : ناوەندی ڕەها.
سەرۆک دەولەتی رەها : کیم جونگ ئون.
دراو: وونی کۆریای باکور.


کۆریای باکور وڵاتی ڕاز و نهێنیەکان ، کە لە لایەن هێزێکی مەزنی پۆلایینەوە فەرمان ڕەوایی دەکرێت و لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەفەرمی ، لە ڕێککەوتی ساڵی 1948 ی سەتەی ڕابردوو دا تا ئێستا کەمترین زانیاری لێوەی دزەی کردۆتە جیهانی دەرەوە و بە پێچەوانەشەوە ، دەکەوێتە نیوە دورگەی کۆریا لە بەشی ڕۆژهەلاتی دووری سەر بە کەرتەی ئاسیا. ئەم ولاتە لە پاش ئەوەی لەگەڵ بەشی باشوری کۆریا دا ، لە ساڵی 1946 دا لە دەسەلاتی داگیرکاری ئمپراتۆریەتی ژاپۆنی ڕزگاری بوو هەر لەو سالە دا بە بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەو سەردەمە نیوە دروگەی کۆریا بە هێلێ پانی جوگرافی 38 باکور دا کرا بە دوو بەشەوە ، بەشی باکوری سپێدرایە یەکێتی سۆڤیەتی جاران و باشورەکەشی خرایە ژێر ڕکێفی ولایەتە یەگکگرتوەکانی ئەمەریکاوە و بەو شێوەیەش گەل و خاکی کۆریەکان تا بە ئەمرۆشی لەگە دابێت لە دابەش بوونە ڕزگاری نەبووە. 

لە کۆریای باکور بۆ یەکەمین جار ، لە ساڵی 1946 دا و لە ژێر کاریگەری و لاسایی کردنەوەی یەکێتی سوڤیەت دا پارتی کۆمۆنیستی کۆریای باکور '' پارتی کرێکارانی کۆری '' دامەزرا و هاوکات لە ژێرچاودێری و بەڕێنوێنی بەرپرسانی مۆسکۆ حکومەتی کاتی دامەزار کە لە لایەن کەسانێکەوە بەرێوە دەبرا ، لەناویان دا ئیل سونگی ڕێبەری ڕۆحی و کۆمۆنیستەکانی کۆریا ، لە سۆڤیەت خولی تایبەتیان بۆ کرابوویەوە و پەروەدەوە و گۆش کرا بوون.

پاش دوو ساڵ واتە لە ساڵی 1948 دا بە پشتیوانی سۆڤیەت کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا دامەزرا و هێزەکانی سۆڤیەت ، لەو وڵاتە کشانەوە . هێندەی نەبرد لە ساڵی 1950 دا لە نێوان باکور و باشوی کۆریا دا شەڕێکی خوێناوی ڕووی دا . لەو شەرە دا چینیەکان و سۆڤیەت پشتیوانیان ، لە باکور کرد و ئەمەریکاش پشتی باشوریەکانی گرت. پاش 3 ساڵ لە شەڕی ماڵوێرانکەر و گیان لەدەستدانی هەزاران کەس ، لە ساڵی 1953 دا هەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکور و باشور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن '' قەدەخەکراو '' ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا. 

پاش ئەوەش هەردوو ولات ڕوویان لە بنیاتنانەوە و پێشخستنی ولات کرد و لە دەیەی 60 کانی سەدەی بیست دا پێشکەوتنێکی بەرچاویان لە هەموو بوارەکانی بەخۆیانەوە بینی و بە تایبەتی کەرتی پیشەسازی و ئابورییان بە خێرای گەشەی سەند.
بەلام ، لە پاش ساڵانی 1970 و بەتایبەتی لە پاش داڕمانی بلۆکی کۆمۆنیستی ڕۆژهەلات بە سەرکردایەتی یەکێتی سۆڤیەت لە کۆتایی دەیەی هەشتاکان و سەرەتای دەیە 90 کان ئیتر ڕۆژ بە ڕۆژ ئابوری و گەشەی کۆریای باکو بە پێچەوانەی بەشی باشورە ڕووی لە داڕمان و پاشەکشێ کرد و تەنانەت لەم ساڵانەی دوایی دا برسیەتی و قات و قڕی ڕووی لە ولاتە کرد ، بەڵام وێرای ئەوەش ئەو وڵاتە نەچووە ژیر باری چاکسازی ، گۆرانگاری و بەخۆداچونەوە و تا بە ئەمرۆشی لەگەڵ دا بیت یەکێکە لە ولاتە هەژار و و لاوازە ئابوریەکان و داخرا بە ڕووی جیهان دا.

سیستەمی فەرمانرەوایی و ئازادی رادەربڕین لەو ولاتە دا یەکێکە ، لە شتە سەرسوڕهێنەر و سەیر و سەمەرەکانی جیهان. لە کاتێکدا بەرێوەبەرانی وڵات دەم ، لە ئازادی ، دیموکراتی ، دادپەروەری و یەکسانی کۆمۆنیستی دەکوتن . سیستەمی دەسەلات لە ناوەند و لە دەستی کەسێک دا بە ڕەهایی کۆکراوەتەوە و دەسەلات بە شێوازێکی دژ بە پرەسیبەکانی خودی کۆمۆنیست و بە شێوەی دکتاتۆری بۆماوەیی ، لە باوکەوە بۆ کوڕ دەگوازرێتەوە بەو شێوەیەش ، لە ساڵی 1946 وە تا بە ئەمرۆ ئەو ولاتە ،لە لایەن: باپیر '' ئیل سونگ'' ، کوڕ '' کیم ئیل سونگ '' ، و نەوە '' کیم جونگ ئون '' وە بەرێوە دەبرێت و سەرجەم گەلی کۆری کراونەتە کۆیلە و خزمەتگوازری ئەو سیستەمە و ئەوەشی بچوکترین ڕەخنە بگرن و نوزەیەکیان لێوە بێت ، ڕووبەڕووی سزای قورسی نادادپەروەرانە دەکرێنەوە. کۆریەکان لە سایەی ئەو سیستەمی شانشینی کۆمۆنیستی بنەماڵەیە دا بەشێوەیەک دەچەوسێنرێنەوە و لە جیهانی دەرەوە دابڕێنراون ، تەنانەت بۆشیان نییە گوێبیست و بینەر و خوێنەری ڕادیۆ ، تەلەفزیۆن ، رۆژنامە و گۆڤارەکانی دەرەوەی کۆریای باشور بن و ئەگەر کەسێکیش بە کارە هەستێک ئەوا بێگومان تاوانی خیانەتی مەزنی دەرێتە پاڵ و ڕووبەڕووی مەرگ و سزای زیندان دەکرێتەوە. کار گەشتوەتە ئەو ئاستە مەترسیدارەی هەوڵدان بۆ بەدەستخستنی هەر زانیاریەک بەبێ ئاگاداری دەسەلاتداران تاوان و خیانەتە لە ڕابەر کە '' پلە و پایە و پیرۆزیی خودایی پێبەخشراوە '' ، گەل و نیشتمان و ئیشتراکییەت.

لە ئیستاش دا کۆریەکان ، لە سایەی ڕێبەر مەزنەکەیان '' کیم جونگ ئون ''ی هەرزەکارەوە ، کە لە ڕێککەوتی 19ی دیسەمبەری ساڵی 2011 لە پاش کۆچی دوایی باوکی '' کیم جونگ ئیل '' هاتۆتە سەر کار ، لە هەژاری و نەداری و نەبوونی نان و ئازادی دا دەژین و دواین جاریش ئەم رێبەرە مەزنەیان وا خەریکە بە هەڕەشە کردن ، لە کۆریای باشور و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەرەوە لەناوبردن و نەمانی هەمیشەییان دەبات. 
سەرچاوەکان:
J tv 
Bbc 
Aljzira
wikipedia
ئاژانسەکان 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر