Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۱ دی ۲۷, چهارشنبه

ساکینە جانسز لە زاری هاورێیەکی نزیکییوە





ساکینە جانسز لە زاری هاورێیەکی نزیکییوە



بەوەڵامەکانی سەلما دڵم پڕ دەبێت، ئەو ژنەی کە لەگەڵ ساکینە جانسز زیندانی بوو، لەناو پارتی کرێکارانی کوردستانPKK دا بە هەڤاڵ سارا بانگ دەکرا.

تەنانەت ناتوانم خەیاڵیشی بکەم کە لە زیندانی ئامەددا چییان چەشتووە، کاتێک سەدان زیندانی بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانیان دەسپارد. جارێک گورجینی هاوڕێم هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ مەهدی زانا سازدا، هێشتا کە قسەکانیم بیر دەکەوێتەوە ناتوانم نەگریم.
ئەی دوای ئەوە دەبێت چی بڵێم؟ "داوای لێبوردن دەکەم"؟ دوای هەندێ چۆنی چاکی و قسە لەبارەی چەند شتێکەوە سارا گوتی"دەی، دەتەوێت چی بزانی ئەزیزم؟"
سەلما و ساکینە لە دەیەی حەفتاکاندا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا یەکتر دەناسن، لەکاتێکدا هەردوکیان لەپێناو دۆزی کورددا تێدەکۆشن. سەلما دەڵێت" دەکرێ بڵێی ئێمە لە یەکەمین چالاکڤانە کاراکان بووین،لەبەرئەوە، بەرێگایەکی زۆر نوێتر کارمان دەکرد لەسەر پرسی کورد. ئەوە کارو پیشەی ئێمە بوو."
ئەم دوو ژنە هەریەکەیان سەر بە پارتێکی سیاسی جیاواز بووە. ساکینە سەر بە PKK و سەلماش سەر بە پارتێکی دیکە بووە کە حەزی نەکرد ناوەکەی بنوسرێت. سەرەڕای ئەوەش بەزۆری بەیەکەەو کاریان کردووە تەنیا لەپێناو کورد دا.
یەکترناسینەکەیان زۆر پێش ئەوە نەبوو کە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران و بران بۆ زیندانی ئامەد (دیاربەکر)- کە بە دۆزەخ ناسراوە- کەلەلایەن گۆڤاری تایمسەوە خراوەتە لیستی ئەو زیندانانەوە کە زۆرترین ئەشکەنجەیان تێدایە. ئەوە هەمان ئەو زیندانەیە کە ئەحمەد تورک و گوڵتان کیشناک تێیدا ئەشکەنجە دراون و هەر لەهەمان زیندانیشدا باوکی ئاڵتان تان لەژێر ئازاردا گیانی لەدەست داوە.
سەلما دوای گوتنی ئەمانە و ماوەیەک بێدەنگی، گوتی" هەردوو مەمکی ساکینەیان بڕییەوە. هەردووکیان. تەنانەت هاواریشی نەکرد. تەنیا تفی کردە ناوچاوی ئەو کەسەی کە ئەوکارەی کرد."
ئەو کەسەش ئیساد ئۆکتای بوو. کەسێکی توند وتیژ و خوینرێژ کە دواتر لە شاری ئەستەنبوڵ کوژرا، پێدەچێت کوشتنەکەی بەهۆی ئەو هەموو کارانەبێت کە لەپشت دیواری زیندانی ئامەدەوە ئەنجامی دەدان. "کەسێکی دڵرەق بوو، شەیتانێکی راستەقینە. بەڵام ساکینە هەرگیز نەیقیژاند، تەنانەت دەنگیشی لێوە نەهات! بڕوا بەوە دەکەیت؟ تەنانت نەڵێی ئاخ! کاتێک کە ئەشکەنجە دەدرێی؟ کاتێ مەمکت دەبڕنەوە؟"
"زۆر یەکترمان نەدەدی، لەهەمان ژووردا نەبووین، بەڵام دەمبینی کە دووریان دەخستەوە، دەمبینی کاتیک بە بێهۆشی دەیانهێنایەوە و فڕێیان دەدایەوە ژوورەکەی. ساکنە مسوڵمانی سوونە مەزەب نەبوو، بەڵکو عەلەوی بوو، کەبەوەش زیاتر ئەشکەنجەیان دەدا! لەبەر بڕواکەشی سزا دەدرا. ئەو پاڵەوانی ئێمەبوو . ئێمە کە PKK ش نەبووین. خۆڕاگری زۆری لەبەردەم ئەشکەنجەدا ساکینەی کرد بە ئەفسانە. دەتوانی وێنای بکەیت، ئەو هەموو ساڵانە لەژێر ئەو هەموو ئەشکەنجەیەدا، نەناوی کەسی هێنا و نە هیچ زانیارییەکیشی درکاند. ساکینە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی PKK و زانیاری بێشوماری لەلا بوو! تەنانەت ئەشکەنجەدەرانیش سەرسامی بوون. ساکینە توانای خۆڕاگری بە ئێمە بەخشی."
پرسیارم لە سەلما کرد لەبارەی ئەوەی کە لەگەڵ ساکینە لە زیندان توشی هاتن." مەمی ساکینەیان بڕین. هەموو شتێکیان کرد کە لەدەستیان دەهات. ئەوەی تێپەڕی تێپەڕی. وا باشترە لەبیری کەی." سەلما دوای پێنج مانگ و نیو ئازاد کرا.
"رۆژێک چەندین من و چەندین کەسیان ئازاد کرد، بەڵام رۆژێک دواتر داوایان کردمەوە. منیش رەتمکردەوە بچمەوە زیندان و رۆیشتم بۆ شاخ. چەکم هەڵگرت. چوومە سنوری رعژهەڵاتی کوردستان لەوێ بۆ ماوەیەک ژیام و دواتر چووم بۆ باشوری کوردستان بەر لەوەی بچم بۆ رۆژیاوای کوردستان. بۆ ماوەی سێ ساڵ بە سنوورەکانی کوردستاندا سوڕامەوە و دواتر هاتمە ئەوروپا. بەڵام ساکینە هەشت ساڵ لە زینداندا مایەوە. کە هاتە دەرەو وچەکی هەڵگرت من لە ئەوروپا بووم. هیچ کاممان نەماندەویست چەک هەڵگرین، بەتایبەتی ساکینە. ئەو بڕوای بە خەباتی چەک نەبوو، هەمیشە لە بیری ئاشتیدا بوو. بەڵام چی کردبا؟ گەڕابایەوە بۆ زیندان؟ بۆ ماوەی هەشت ساڵی دی ئەشکەنجە درابا؟ زیندا... هەموومانی کردە شەڕخواز.."
پرسیم؛ وەکو زیندانییەک چۆن بوو؟ خۆڕاگری و لێهاتویی؟
سەلما ئاهێکی هەڵکێشا، "زۆر میهرەبان بوو. زۆر خۆشەویست، نەرم و دڵڕفێن. حەزی لە ئەدەبیات بوو، هەمیشە کتێبێکی بەدەستەوە بوو. بەتایبە شیعر، شەیدای شیعر بوو. زۆر روناکبیر بوو بۆ چەندین کاژێر دەربارەی هەرشتێک قسەی دەکرد. کەسێکی خۆشەویست بوو.. ساکینەی ئەزیز..."
ساکینە و سەلما تەنیا یەکجاری دی توانییان دوای چەند ساڵێک لە ئەڵمانیا یەکتر ببیننەوە - ئەو دوو ژنەی کە رۆژانێک هاورێ و هاو خەبات بوون. " بەسەرپێی سڵاومان لەیەک کرد. من نە... من بەگشتی لە PKK توڕە بووم، هەندێک شت روویاندابوو نەمدەوێست چیتر کاریان لەگەڵ بکەم. ساکینە زۆر نزیک بوو لە ئۆجەلان، دەستە راستی بوو. ئەوانەی کوشتیان ویستیان پەیامیکی تایبەت بۆ ئۆجەلان بنێرن. من لەوە دڵنیام. نازانم چ پەیامیک، کەس نازانێت لە ئیمڕاڵی چی گوتراوە، بەڵام ئەو کوشتنە وەڵامێکی راستەوخۆ بوو بۆ ئەو گفتوگۆیانە."
گفتوگۆکەمان کۆتایی پێهێناو لێم پرسی کە پێی وایە کوردستانی باکور چی بەسەر دێت؟
" لەبن هەر کۆلکەیەکی کوردستان، ساکینە و فیدانیک و لەیلایەک هەیە" ئەوە تاکە شتە کە لێی دڵنیام."
سازدانی: شیلان سەعیدی

سەرچاوە: بەیان نێت

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر