Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۱ دی ۲۲, جمعه

کاک مەسعود لە نێو پلانی داگیرکەراندا کاک مسعود بارزانی هاوپێمانی دۆژمنانی کوردە ئیستا


کاک مەسعود لە نێو پلانی داگیرکەراندا کاک مسعود بارزانی  هاوپێمانی دۆژمنانی کوردە ئیستا 

دەزگای هەوالگری تورک میت داوای لە بەریز بارزانی کردوە کە میدیاکانی کوردستان زۆر بایخ بە روداوەکی فەرنسا نەدەن  باسیشی نکەن  نۆسینگی میت لە هەولێر داوای لە پارتی کردوە  کە تیرۆرەکی وەلاتی فەرنسا بەخنە ئەستوویی ئیران بۆ ئەوەیی تورکیا لە وەلاتانی ئەورۆپا تووشی کیشە نەبێت ئیستا تورکیا زۆر ترساوە چوون بە باشی دەزانێت کە ئیشیکی زۆر خارپی کردوە لە وەلاتی فەرنسا دەتوانێت لە دریژخاێندا  بۆ وەلاتی تورکیا زیانبەخش بێت
/////////////////////

تاریق یوسیفی.

ماوەی زیاتر لەمانگێکە کەحکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بڕیاری شەخسی بەرێز کاک مەسعود بارزانی، سنورە دەستکردەکانی تەلبەند کردوە بە بیانوی بێبنەما و ڕێگە نادرێت ھیچ جۆرە کەلوپەلێکی سوتەمەنی و خوراکی بگەیەندرێتە ھاوڵاتیانی کوردی رۆژئاوا، ئەمەیش لە کاتێکدایە کە رۆژئاوای کوردستان لە بە ھەستیارترین قۆناغدایە و جێگای گرتوەو پێویستی بە ھاوکاری و
پاڵپشتی ھەموو لایەکە بە حزب و کۆمەڵەو ریکخراو و تاکیشەوە.

لەکاتێکدا دەبینین رژێمی دیکتاتۆری ئەسەد پێداگری دەکات لە سەر مانەوەی لەدەسەڵات و لەگەڵ بەنێو (لەشکری ئازاد) رۆژانە سەدان ھاوڵاتی بێ دیفاع دەکرێنە قوربانی سیاسەتی نەزانانەی خۆیان و ھەردولاش لە درندەییدا ھاوشێوەن و بەتایبەت بۆ گەلی کورد ھیچ نیەتیکی خێر و چاکەیان لە ھەگبەدانیە. خۆئەگەریش بۆیان بلوێ کورد وەک ئاش دەکەن بە ئاشھەڕدا و لەناوی دەبەن.
لەو نیوەندە پڕ گرفت و کێشمەکێش و پشێویەدا کورد توانیویەتی خۆی بپارێزێت و بە کەمترین قوربانی دەسکەوتیکی مەزنی بەرھەمھێناوە و لە ھەوڵی خۆ رێکخستندایە.. بەھۆی ئەوەی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان توانیان لە چاوتروکانێکدا (ھێزی پاراستنی گەل) دروستبکەن و مەجلسی شارەکان ئاوابکەن و بەرنامەو سیستمی نوێی جڤاکی خۆیان پێشبخەن و خۆڕێوەبەری دیموکراتیک بخەنە بواری پراکتیکیەوە، بۆیە ھەرزو کەوتنە بەر ھێرشی نەیاران و بۆ شێواندنی ئەودەسکەوتانە پلانەکانیان دەستپێکرد.
سەرەتایی پلانەکان لە کوشتن و تیرۆرکردنی ھەندێک کەسایەتی سیاسی کوردەوە سەرچاوەی گرت کە لەلایەن نەیارانی گەلی کوردەوە بەئەنجام دەگەیەنران و خوستیان بو بەنێوی (پەیەدە)وە تۆماربکرێت بۆ ئەوەی شەڕی براکوژی و تۆوی دوبەرەکی لە نێو کورداندا بچێندرێت و رەوتی پێشکەوتنەکانی کورد بەرەو ئاقارێکی دی بەرن.. بەڵام ھەرزو دەرکەوت کە ئەوە پلانی دوژمنانی کوردەو ئاشکراوبو کەوا چی پلانگێڕیەک لە ئارادایە دژ بە کورد و بزاڤە شۆڕشگێڕەکەی.
رۆژانە (لەشکری بە نێو ئازادی سوری) ھێرشیان دەکردە سەر ھاوڵاتیانی کوردو گرفت و ئاژاوەیان بۆ دەنانەوە بە مەبەستی زەمینە خۆشکردنی ئاگری شەڕ تاوەکو گەیشتە ئاستیکیش لە کاتێ بەخاک سپاردنی تەرمی شەھیدێک بەشداربوانی مەراسیمەکە گولەباران دەکەن و چەند ھاوڵاتی کورد شەھیدو برینداردەکەن. ھەرئێستاش دەبینین و دەبیستین لە شاری (سەرێکانی) رۆژئاوای کوردستان چەتەکانی ئیسلامی و بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکیە رۆژنیە ھێرش نەبەنە سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی کورد و کێشەیان بۆ دروست نەکەن.
ھەموو ئەمانە زنجیرە پلانگەلێکبون بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە چۆکدا بھێنن، وە ھەموو ئەم پلانەش لە لایەن دەوڵەتی تورکیە بەرنامەرێژی بۆ دەکرێت و بە دەستی بەکرێگیراوەکانی دەخرێتە واری جێبە جێکردنەوە.. سەرەڕای ئەم ھەموو پلان و لەشکرکێشیە بەردەوام شکستخواردون لەبەرانبەر گەلی کورداو توانای بەربەرەکانیان نەبوەو نیە و نابێت.. پاشان زانرا کە کوردانی رۆژئاوا خاوەن ھێزن و لەبواری لەسەربازیەوە توانایبەرەنگاربونەوەیان نیە و زەفەریان پێنابەن، ھەروەھا لەرووی سیاسیشەوە چەندینجار خۆیان تاقی کردبووە ھەر لە قاھیرە و ھەولێرو چەندین شوێنی دیکەش دەرکەوت کە ناتوانن بە ئاسانی سەریان کڵاوبنێن، ئەوجا ھاتن فیشەکی کۆتای خۆیان بتەقێنن ئەویش ئەو گوللەیەی لە ھەموو مەترسیدارتر و ژەھراویترە کەھەردەم نەیاران و داگیرکەران توانیویانە بەوجۆرە سینگی کوردان بپێکن و توانای ھەنگاونانی لێبگرن کە ئەویش شەڕی کورد بە کورد و ئاژاوە نانەوەیە لە نێو کوردان خۆیاندا بەگژداجۆنەوەی یەکترە.
بە داخەوە ھەنوکە شەخسی کاک مەسعود کەوتوەتە داوی ئەو پلانانەو وەک حکومەتی ھەریم ھەنگاوگەلێک دەنێت کە زۆر مەترسیدارەو بۆنی خوێنی لێدێت، ئەویش داخستن و تەلبەندکردنی ماڵی کوردە بە ڕوی کورد خۆیدا، ئەم سنورداخستنە کارێکی قورسە و مێژوی ڕەش تۆماردەکات، ماڵی کورد دیوارکێشان و رێگاگرتن لە ھاتوچۆ و زیندانیکردنی کوردانە، بەڕەسمی ناسینی سنورەکان خۆی غەدرەو دانانی سنوریش بۆ کوردان خیانەتە، چۆن دەبێت دەیان ساڵە کورد شەھید دەدات بۆ نەمانی سنور کەچی کورد خۆی سنوری خۆی دیاری بکات..!!
داگیرکەرانی کوردستان بە ئێستاشەوە میلەیەکیان داکوتاوە وەک سنور بەڵام ئێوە تەلبەندتان کردوە، باشە بۆ رۆژئاوای کوردستان فەلەستینە تاوەکو ئێوەش ببن بە ئیسرائیل.؟!
داگیرکەران بەو ھەمو دڕەندەییان لەبەرانبەر بەکورد سنورەکانیان تەنیا دیاری کردوە ودایان نەخستوە بە روی کوردانی بەنێو سنورنشین و رۆژانە خەڵک کاری قاچاخی دەکات بۆ بژێوی ژیانیان و دێن ودەچن، کەچی ئێوە خاکی کوردانتان بە ڕوی کوردخۆیدا تەلبەندکردوەو لە پشت تەلبەندەکەش چەکدارتان روبەکوردان ئامادەکردوە نەبادا نان یان ئاویان بۆ بڕوات..!! بە چی مافێک شەرعیەت بەم کارە نا مرۆڤانە و نا کوردانەیە دەدەن..؟
لە رابردودا خومەینی گوتی: کورد کوشتن حەڵالەو جیھادی دەستپێکرد دژیان، سەدام ھات سورەی ئەنفالی لەسەرکوردان جێبەجێکردو سەدوھەشتاو دوو ھەزار کوردی زیندەبەچاڵکرد، بەشار ئەسەدیش کەمی نەکرد لە بەرانبەر مافی کوردان و وائێستایش کاک مەسعود دەخوازێت دوو ملیۆن کوردی رۆژئاوا بەبرسێتی زەجرکوژبکات و درێژەی سیاسەتی نەیارن پەیڕەو بکات.!
کاک مەسعود وەیان بڵێین ھەریمی کوردستان ھەرئێستا لەنێو میژودایەو دەتوانێت دیرۆکی سەروەری وە یان سەرکزی بۆ خۆی تۆماربکات.. ئەگەربێت و ھەریمی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری نەک ھەر سنورەکان بکاتەوە بەڵکو ھەربیسرێتەوەو نەیھیڵێت و رۆژئاوای کوردستان و باشوی کوردستان دەستلەملانێی یەکدیبن، ئەوە دەبێت سوارچاکی مەیدان و پێشەنگ لە یەکبوون و یەکخستنی ماڵی کورد، ئەگەریش بێتو ئەو سنورە ھەروا بەستراو و تەلبەند کراوبێت و منداڵانی کورد لە رۆژئاوا برسی و تینو و سەرمایان بێت، بەراستیش ئەمە نەک ھەر غەدرە بەڵکو شەرم و خیانەتیێکی ھەرە گەورەشە و شایەنی بەخشین نیە.
من لەوباوەڕەدام گەلی کورد لە رۆژئاوا سەردەکەوێت و ھەمو ئەو پلانە یەک لە دوایەکانە تێکدەروخێنێت و لەکۆتای سەرکەوتن ھەر لەدەستی ئەوانە، چون ئەم جۆرە سیستمی بەڕێوەبەری سیاسی و نیزامیەی لە رۆژئاوای کوردستان ھەیەو بەرقەرارە، سیستمێکی نوێیەو بەئەقڵیەتێکی کراوەو بە ھۆشیاری تەواوەوە ھەنگاودەنێت.. کوردانی رۆژئاوا ھێز لەفەلسەفەیەک وەردەگرن کە کۆڵنەدان و شکست ناناسێت و سەرکەوتن ھەمیشە وەک میراتێک بۆیان ماوەتەوە، گەلی رۆژئاوا لە سەر بنەمای باوەڕ خەبات و تیکۆشان دەکەن، ھەربۆیە سەرکەوتنیان مسۆگەرە، وەک چۆن بەڕێز ساڵیح موسلم سەرۆکی (پەیەدە) دەڵێت: تا گەڵای دارێک بمێنێت دەیخۆین، بەڵام تەسلیم بوون قەبوڵ ناکەین. ئەم گوتەیەی بەرێزیان تەنیا قسە نیە بەڵکو کرداریشە و بەرخۆدان بەردەوام دەکەن تا سەرکەوتن.
سنورەکان ئەگەر حکومەتی ھەرێم بەزویی خۆی نەیکاتەوە لەو باوەڕەم گەلی کورد خۆی ئەو سنورە تێکدەشکێنێت و لەلایەن کوردانیشەوە لە ھەر سێ بەشەکەی کوردستان دەستی ھاوکاری بۆ رۆژئاوا درێژ دەکرێت، چونکە گەلی کورد خۆی یەکخستوەو ھەست بە یەکجەستەبون دەکات و ڕێگا نادات بەرژەوەندیە حیزبی و سیاسیەکان سەری کورد بخوات و ماڵی کورد لەیەکدی حەرام بکات.



تاریق یوسیفی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر