Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۱ مرداد ۲۸, شنبه

پێش ھەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی, پێویستە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە


پێش ھەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی, پێویستە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە








سلێمانی ١٨ئاب/ئۆگۆست(PNA)-پەرلەمانتارێکی
 کوردستان ڕایدەگەیەنێت پێویستە پێش ئەوەی کار بکرێت بۆ ھەموار کردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی, بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بۆئەوەی بزانرێت کەم وکوڕیەکانی یاساکە چییە. 












ئەندامی پەرلەمانی کوردستان "بەفرین حسێن بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:"پەرلەمانی کوردستان یاسای زۆر باش دەردەکات  و ئێمە لەدەرکردنی یاسا کێشەمان نییە بەڵام لەکاتی جێبەجی کردندا گرفتمان ھەیەو یاساکان وەکو خۆیان جێبەجی ناکرێن بۆیە یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانیش یەکێکە لەو یاسایانەی نەچۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە".
بەفرین حسێن گووتی:"جێبەجێ نەکردنی یاساکە نیگەران و ڕەخنەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوانانی بواری ئافرەتان و ئێمەی لێ کەوتۆتەوەو ئەو یاسایە بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمەڵگایەو بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەیە کەھەستی پێ دەکرێت بۆیە یەکێک بووە لەیاسا گرنگەکانی پەرلەمان و بووتە جێگەی دەستخۆشی زۆریک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنانی کوردستان و دەرەوە و زۆر دەست خۆشی بۆ ھەرێمی کوردستان ھاتۆتەوە بەھۆی دەرکردنی ئەو یاسایە".

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆئەوەش کرد:"پێویستە یاساکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بۆئەوەی لەسەر ئەرزی واقیع بزانین چۆن دەبێت ئەوکات بیر لە ھەموار بکەینەوەو کاری بۆ بکەین".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر