Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۰ دی ۸, پنجشنبه

زۆر بەتووندى کۆمەلکوژیەکةى هاووڵاتیانى شەرناخ لەباکورى کوردستان












































نه‌عله‌ت له‌ سه‌ری ساڵ و له‌ سیاسه‌ت
نه‌عله‌ت له‌ گۆرانی و شیعر
نه‌عله‌ت له‌ په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت
له‌ تۆپانێی به‌رشلۆنه‌ و ریاڵ مه‌درید
نه‌عله‌ت له‌ کۆمیدیاو قسه‌ی پڕو پووچ
نه‌عله‌ت .... نه‌ عله‌ت له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان
یاساکانی به‌ناو مافی مرۆڤ
نه‌عله‌ت له‌ فیس بووک و ئینتر نێت
که‌ناتوانن رێگا له‌ کووشتنی مرۆڤێک بگرن
له‌ کاتێکدا 35 مناڵ وگه‌نجی نیشتمانم و نه‌ته‌وه‌که‌م به‌ر مووشه‌کی فڕۆکه‌ ده‌درێن
له‌ کاتیک جه‌رگی 35 باوک و 35 دایکم ده‌سووتێنن ... 100 خوشک و هاوسه‌ر و مناڵمان بۆ سۆز ده‌کرێن
له‌ کاتێکدا براکانم بێ تاوان ... بێ چه‌ک ... بێ ئازادی ... بێ نان ... گوله‌باران ده‌کرێن
ئێمه‌ش خه‌ریکی موشکیله‌ی هاشمی و نوکته‌ی سیاسی و مادده‌ی 140 و گه‌مه‌ی به‌رشه‌ و ریال و سه‌مای سه‌ری ساڵین .... له‌ناو ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه‌ شه‌رم له‌ خۆم ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ مرۆڤم که‌ کوردم و بێ هه‌ڵوێستم .

هدیه ترکیه به مردم کردستان 

پیش از آغاز سال نو میلادی ٢٠١٢ جنایتکاران تاریخی ترکیه یکبار دیگر روستایی مرزی کردساتن به نام شرناخ را با اف ١٦ های امریکایی بمب باران کرده و ٣٥ روستایی کورد را در حین داشتن کالاهایی بر کول خود که برای امرار معاش در مسیر کردستان عراق در تردد بودند را قتل عام کردند....لازم به ذکر است میانگین سنی کشتەشدگان ١٥ تا٣٠ سال میباشد
-------------------------------------------------------------------
Dr Mahmoud Othman 



زۆر بەتووندى کۆمەلکوژیەکةى هاووڵاتیانى شەرناخ لەباکورى کوردستان لە دەوروبەرى جەژنى سەرى ساڵى نوێدا لەلایەن ئەنقەرەوە شەرمەزار و تاوانبار ئەکەین، ئەم تاوانە گەورەیە سیاسەتى حکومەتى ئەردۆگان بەرامبەر کورد دەرئەخات کەلەسەر بناغەى شەرخوازى وە بەکارهێنانى زۆر و توندوتیژى لەهەردوو دیوى سنور دارێژراوە.

داوا لەکۆمەڵگاى نێونەتەوەیى وە لەپێش هەموویانەوە ئەمریکاى پشتیوانى ئەنقەرە ئةكةين کە ئەم کۆمەڵکوژیە تاوانبار بکات وە فشار بخاتة سةرتورکیا بۆ هێنانەدى ئاشتى لەکوردستان.

سەربەرزى و نەمرى بۆ شەهیدەکان و هیواى چاکبونەوەى خێرا بۆ بریندارەکان
زۆر بەتووندى کۆمەلکوژیەکةى هاووڵاتیانى شەرناخ لەباکورى کوردستان لە دەوروبەرى جەژنى سەرى ساڵى نوێدا لەلایەن ئەنقەرەوە شەرمەزار و تاوانبار ئەکەین، ئەم تاوانە گەورەیە سیاسەتى حکومەتى ئەردۆگان بەرامبەر OMRÅDE دەرئەخات کەلەسەر بناغەى شەرخوازى وە بەکارهێنانى زۆر و توندوتیژى لەهەردوو دیوى سنور دارێژراوە.



داوا لەکۆمەڵگاى نێونەتەوەیى وە لەپێش هەموویانەوە ئەمریکاى پشتیوانى ئەنقەرە ئةكةين کە ئەم کۆمەڵکوژیە تاوانبار بکات وە فشار بخاتة سةرتورکیا بۆ هێنانەدى ئاشتى لەکوردستان.



سەربەرزى و نەمرى بۆ شەهیدەکان و هیواى چاکبونەوەى خێرا بۆ بریندارەکان

----------------------------------

سبەینی لە شاری هەولێر، له‌دژی کۆمەڵکوژی شەرناخ ، خۆپیشاندانه‌

پێنوسه‌کان 
له‌بانگه‌وازێکدا، که‌کۆپییه‌کیان بۆ پێنوسه‌کان ناردووه‌، کۆمه‌ڵێك چالاکوانی بواره‌کانی مه‌ده‌نی، له‌هه‌ولێر، داواده‌که‌ن خه‌ڵکی کورد، له‌هه‌ولێر کۆببنه‌وه‌ بۆ خۆپیشاندان.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌، ده‌قی بانگه‌وازه‌که‌یه‌:
لێرەوە  بانگەوازی  هەموو کوردستانیان دەکەین ، سبەینێ هەینی 30-12-2011 کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ لە پارکی شانەدەری شاری هەولێر لە باشووری کوردستان  کۆبوونەوەیەکی  ناڕەزایەتی  دژ  بە کۆمەڵکوژی 37 کەس لە کاسبکارانی شێرناخ ئەنجام دەدرێت کە بە هەموو پێوەرێک ئەم تاوانە  دەچێتە چوارچێوەی  تاوانی جەنگ  و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە .
لێرەوە بانگەوازی  سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی  کۆمەڵگەی  مەدەنی  و هەموو مرۆڤێکی شەرافەتمەند و مرۆڤ  دۆست  لە هەرچوار پارچەی کوردستان  دەکەین  بەشداری  بکەن لەو کۆبوونەوە  ناڕەزایەتییە .
هەروەها ئەمڕۆ پێنج شەممە 29-12 ، کاتژمێر 1ی پاش  نیوەڕۆ بۆ هەمان مەبەست بە  بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە   کوردستانیانی  هەرچوار پارچەی  کوردستان کۆبوونەوەیەکی  نارەزایەتی لە بەردەم پارلەمانی کوردستان سازکرا ، تیایدا ویڕای شەرمەزار کردنی تاوانەکە داوای هەڵوێست  لە لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرا بەرامبەر بەو تاوانە، هاوکات  بۆ ماوەی 5  دەقە هاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل لە شەقامی بەردەم پارلەمان  راگرترا ، کۆبوونەوەکە پارتی چارەسەر و چاودێری  کوردۆساید  و رێکخراوی لاوانی وڵات پارێز و ژنانی ئازادیخواز و کەمپینی  بەرگری نەتەوەیی و رێکخراوی  هاووڵاتی ئازاد  رێکیان خستبوو .
بۆ پەیوەندیکردن  :
07503034833
07503714620

---------------------------


وڵاتەکەت قەسابخانەی ژنانە
قەسابەکان گرتویانە زۆر مەردانە
سەر رێگاو بان!
چەقۆ و قەمەی خوێناویان
بە دەستەوە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر