Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

ه‍.ش. ۱۳۹۲ خرداد ۱۹, یکشنبه

کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی رۆژهه‌ڵات داوای بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ده‌کات


کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی رۆژهه‌ڵات داوای بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ده‌کات

ANF - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی رۆژهه‌ڵات KCR داوا له‌ هه‌موو گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران و به‌تایبه‌تیش توێژی لاوان ده‌کات که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران بایکۆت بکه‌ن و هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌ریی و ئازادیخوازانه‌ی خۆیان ده‌ربڕن .


له‌ لێدوانێکی نوسراودا کۆمه‌ڵه‌ی جوانان ( گه‌نجان ) ی رۆژهه‌ڵات KCR جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ڵبژاردنه‌، جارێکی تر ده‌یسه‌لمێنێت که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕانکاری له‌ سیاسه‌ت و سیسته‌می خۆیدا ناکات و درێژه‌ به‌ رێ و رێبازه‌کانی سه‌رکوتکردن و له‌باربردنی که‌سایه‌تی گه‌نجان به‌تایبه‌تی و کورد و گه‌لانی تری ئێران ده‌دات . 
KCR داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی ئێران و به‌تایبه‌تیش توێژی گه‌نجان ده‌کات که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بایکۆت بکه‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن . 
ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌قی لێدوانه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی جوانانی رۆژهه‌ڵات KCR یه‌ :
"
گۆرانکارى له‌ هه‌رێمه‌که‌ ده‌ستى پێکردووه‌،  هه‌تا ده‌چێت خێرایى ئه‌م ئاڵووگۆره‌  زۆرتر ده‌بێت و شه‌پۆله‌که‌ى په‌ره‌ده‌سێنێت.به‌ واتایێک ده‌توانین بڵێین ئه‌م پێواژووه‌ قۆناخى رزگارى گه‌لانى بن ده‌ست و پێکه‌وه‌ ژیان کردنى گه‌لانه‌.  ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى قۆناخى دوایى گۆرانکارى که‌ له‌  رۆژهه‌ڵاتى ناوین  ده‌ستى پێکردووه‌ هه‌تا رۆژى ئه‌مرۆ ته‌ماشا بکه‌ین ئه‌و راستى ده‌بینرێت که‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێزى کۆمه‌ڵگاوه‌ شه‌ریان کردووه‌ و سیاسه‌تى تۆقاندن و هه‌ره‌شه‌یان گرتووه‌ته‌ به‌ر، یان سیاسه‌تى چه‌واشه‌کاریان به‌ بنه‌ما گرتووه‌، دووراندویانه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ نێویان  له‌ مێژوودا به‌ ره‌شى ده‌مێنێته‌وه‌ و ده‌بن به‌ ده‌رسێک بۆ هاوبیرۆکه‌کانیان. ئه‌مه‌ راستیێکى حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ که‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا خه‌ریکن سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ى دژ به‌ کۆمه‌ڵگا په‌یره‌و ده‌که‌ن، یان پیویسته‌ رێباز و بیرۆکه‌ى پاوانخوازیان بگۆرن یان فه‌وتاندنى  هه‌تا هه‌تایى بپژرێن. سه‌ره‌راى ئه‌م راستییانه‌ یه‌کێک له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ که‌ له‌ قۆناخه‌ هه‌ستیار و مێژوویه‌دا خه‌مسار هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات، ئێرانه‌ ..
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئێران له‌ هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان باشتر ده‌توانێت بۆ دموکراتیزه‌کردنى ناوچه‌که‌ رۆڵ بگێرێت و هه‌له‌کانى له‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان گۆنجاوتر. هاوکات له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هه‌م له‌ ناوخۆ هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌تا ده‌چێت دژبه‌رانى زۆرتر ده‌بن ره‌وشى به‌ به‌ر به‌ هه‌ڵدێر ده‌چێت. نزیکى رۆژى هه‌لبژادنى سه‌رۆک کۆمارو شوراکانین. له‌ پێواژوه‌دا بۆ ئێران ده‌رفه‌تێکى باش بۆ که‌ بۆ گۆرانکارى هه‌نگاوهه‌ڵگرێت و  وڵامى داخۆازیه‌کانى گه‌لان له‌ ئێران به‌ تایبه‌ت گه‌لى کورد و لاوان  بداته‌وه‌.   ئێران پیویسته‌ دان به‌و راستیه‌دا بنێت که‌ هیچ هێزێک ناتوانێت له‌ به‌انبه‌ر هێزى کۆمه‌ڵگادا راویسته‌بکات و نه‌گۆردرێت. هه‌ڵبه‌ژاردن له‌ ئێراندا دوور له‌ پیوانه‌کانى دیموکراتیک و ره‌نگ و بۆى دیموکراسى تێدا نابینرێت. به‌ تایبه‌ت بۆ لاوان هیچ یه‌ک له‌ پاڵێوراوان خاون پرۆژه‌ و پیلان بۆلاوان به‌ تایبه‌ت لاوانى کورد نه‌بوون. وه‌ک هه‌موو کاتێک په‌نایان به‌ردووه‌ته‌ سیاسه‌تى درۆ و ده‌له‌سه‌، خه‌ڵه‌تاندن، چه‌واشه‌کارى و په‌راوێز خسته‌نى لاوان له‌ هه‌موو گۆره‌پانه‌کاند. جگه‌ له‌مه‌ به‌ ده‌برین و  دابه‌زاندنى ئاستى ویست و داخوازى لاوان بۆ بابه‌تگه‌لێک وه‌ک پاره‌، خانوو ئیزده‌واج و هه‌ر وه‌کى تر، بێ رێزى به‌ لاوان کراوه‌. داخوازى ئازادی، به‌رابه‌رى  که‌ ویستى بنه‌ره‌تى و ئه‌ساسى لاوانه‌ خراوه‌ته‌ په‌راوێزو ئاماژه‌ پێنه‌کراوه‌.
لاوان ئیترچى هه‌ڵناخه‌ڵه‌تن و به‌ ئاگاهیه‌وه‌ ته‌ماشاى مژاره‌کان به‌ تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ده‌که‌ن و وه‌ک هه‌میشه‌ هیوایى خۆیان له‌ ده‌سه‌ڵات و بیرۆکه‌ى پاوانخوایان ده‌پچرن و به‌ پشت به‌ستن به‌ هێزى جه‌وهه‌رى کۆمه‌ڵگا خۆیان به‌ رێکخستن ده‌که‌ن. بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ى ئاستى کۆمه‌ڵگا بێ وچان تێکۆشان ده‌که‌ن، که‌ ئه‌رکى پێشه‌نگایه‌تى خۆیان  به‌ باشى پێک بێنن.
ئێمه‌  وه‌ک KCR هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌ ئێراندا بایکوت ده‌که‌ین. هاوکات   داوا له‌ هه‌موو گه‌ل به‌ تایبه‌ت لاوان ده‌که‌ین که‌ به‌ بایکوت کردنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵوێستى خۆیان نیشان بده‌ن  و یه‌ک بوون و پێکه‌وه‌ بوونى خۆیان به‌ هه‌ست و وزه‌ى لاویه‌تییه‌وه‌ بۆ راى گشتى ئاشکرا بکه‌ن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر