Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۱ تیر ۱۸, یکشنبه

فەیسبوك : پرۆژەی كەیبڵی ژێر ئاو


فەیسبوك : پرۆژەی كەیبڵی ژێر ئاو
تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بۆ زیادكردنی ئەندامانی ،پارەكانی لە سەر پرۆژەیێك لە ئاسیا خەرج دەكات.ئەم پرۆژە بە مەبەستی خێرایی ئینتەرنێت و ناردن و وەرگرتنی زانیاری 
بەكارهێنەرانی لە ئاسیا بۆ ئامریكای باكور بە مەودای ١٠هەزار km كەیبڵی فیبری



 تیشكی(Optical fiber) لە ژێری ئاو دادەمەزرێت.ئەم سیستەمە لە مالێزی ،كوریای باكور و ژاپۆن بەكاردەهێنرێت و وەڵاتەكانی دەراوسێش دەتوانن سوودی لێوەربگرن.تا ئێستا نازانین فەیسبووك چەندە سرمایەی داناوە بەڵام كۆی گشتی پرۆژەكە ٤٨٠ ملیۆن دوڵارە.دامەزرێنەری ئەم پرۆژە دوو كومپانیا لە وەڵاتی چین بەناوەكانی China Telecom و China Unicom دەست بەكار دەكەن.بە دڵنیایی بازاری بەكارهێنەرانی ئاسیایی كە روو لە زیاد بونە گرنگترین هۆكاری ئەم كارەی فەیسبووكە.
سەرچاوە 
kurditgroup.org/n/فەیسبوك-پرۆژەی-كەیبڵی-ژێر-ئاو
//////////////////////

گوگڵ و ئەپڵ ترۆژانەکان لادەبەن


ئەگەر نەرمەواڵەیەکت لە مۆبایلەکەتدا دەمزراندووە بەناوی Find&Call ئەوا ئەگەری ئەوە نزیکە کەوا ترۆژان لە مۆابیلەکەتدا هەبێت، ئەم ترۆژانە هەڵدەسێت بەناردنی پۆستی ئەلیکترۆنی نەخوازراو بۆ هاوڕێکانت ئەو کەسانەی لە لیستی پەیوەندیدا تۆمارکراون.
پەیامەکان بەشێوەیەک دەنێرێت کە هەروەکو ئەوەبێت خۆت نوسیبێیتت، بەڵام تەنیا بەزمانی ئینگلیزی دەیاننێرێت.
بۆ ئەوەی هاوڕێکانت لەدەستنەدەیت و زانیاری مۆبایلەکەت دەستی کەسانیتر نەکەون ئەوا باشتر وایە بەزووترین کات ئەو نەرمەواڵەیە لابەرن، ئەم نەرمەواڵەیە لەهەردوو بازاڕی Google play و App Store ی ئەپڵ دا هەیە.
بەپێی Thinkdigit هەنوکە هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گــوگڵ ئەم نەرمەواڵەیەیان لە بازاڕەکانی خۆیان لابردووە بۆ ئەوەی چیتر بەکارهێنەران دووچاری ئەو کێشەیە نەبن، بەڵام ئەو بەکارهێنەرانەی پێشتر دایانمەمزراندووە ئەبێت خۆیان لایبەرن.
kurditgroup.org/n/گوگڵ-و-ئەپڵ-ترۆژانەکان-لادەبە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر