بان كى مۆن سوپاسى رۆل و پێگه‌ى دیار و به‌رچاوى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى له سه‌قامگیریی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ بان كى مۆن سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ل به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سازكرد و به‌یه‌كه‌وه بارودۆخى سیاسى عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد .
بان كى مۆن سوپاسى رۆل و پێگه‌ى دیار و به‌رچاوى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى له سه‌قامگیریی هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد .
له‌باره‌ى ره‌وشى هه‌نوكه‌ى عێراقیشه‌وه ، بان كى مۆن رایگه‌یاند ئێمه له‌گه‌ل به‌رپرسانى بالاى دیكه‌ى عێراق گفتوگۆمان هه‌یه و ته‌ئكیدمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ به‌دیلێكى دیكه بۆ گفتوگۆ و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان نییه.
هه‌موو لایه‌كیش هان ده‌ده‌ین كه له‌رێگه‌ى گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
سه‌رۆك بارزانى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ بان كى مۆن خواست و له‌سه‌ر ره‌وشى عێراق و ناوچه‌كه‌ش رایگه‌یاند كه ئێمه له‌هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل دیالۆگ و به‌ئاشتیانه چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كانین .
ئه‌وه‌ى ئێستاش رووده‌دات ته‌نها په‌یوه‌ست به‌هه‌رێمى كوردستان نییه ، به‌لكو كێشه‌ى حوكمه له عێراق به‌هۆى خه‌رقى ده‌ستوور و پابه‌ند نه‌بوون به‌جێبه‌جێه‌كردنییه‌تى .
ئێمه ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووین و له‌پێگه‌ى به‌رگریكردن له‌مافه‌كانمان له‌ده‌ستوور هه‌نگاومان ناوه , پێمان وایه جێبه‌جێكردنى ماده‌ى سه‌د و چلی ده‌ستور جۆرێك له‌كێشه‌كانى ناوچه دابرێنراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات .
له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخى سووریا بیر‌ورا ئالوگۆر كرا و بان كى مۆن سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ هه‌لوێستى هه‌رێمى كوردستان له‌پشتیوانیی گه‌لانى سووریا و هاوكاریی په‌نابه‌رانى سووریا .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر