سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆى بۆ رووداوی سوتانی 28 قوتابی له گوندی شیناوه‌ی پیرانشار راگه‌یاند
به‌بۆنه‌ى ڕووداوى سووتانى قوتابخانه‌یه‌كى كچان له گوندى شیناوه‌ی ده‌ورووبه‌رى پیرانشار كه به‌هۆیه‌وه 28 قوتابی برینداربوون ، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى په‌یامێكى هاوخه‌مى ڕاگه‌یاند ، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :-
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
هه‌واڵى ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ى قوتابخانه‌ى گوندى شیناوه‌ی نزیك پیرانشار كه به‌هۆى گڕگرتنى سۆپاوه 28 قوتابی برینداربوون، دڵگرانى كردم .
به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه له‌خواى گه‌وره داواكارم شیفاى خێرای برینداره‌كان بدات و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ .
مه‌سعوود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر