Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۱ دی ۲۷, چهارشنبه

كوشتنی دیالۆگی ئیمرالی له‌نێو شه‌قامه‌كانی پاریسدا


كوشتنی دیالۆگی ئیمرالی له‌نێو شه‌قامه‌كانی پاریسدا

د.هێرش ره‌سوڵ..
تێرۆركردنی سێ‌ ژنه‌ چالاكوانه‌ سیاسییه‌كه‌ی كورد (ساكینه‌ جانسز، فیدان دۆغان‌و له‌یلا سۆیله‌مه‌ز)، له‌شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردو له‌پاریسی پایته‌ختی فره‌نسا، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌رێمی‌و نێوخۆی توركیا به‌دوای خۆیدا هێنا.


كوشتنی ئه‌و سێ ده‌موچاوه‌ ناسراوه‌ی په‌كه‌كه‌‌و بزاڤی رزگاریخوازیی كوردانی باكور، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا‌و رێبه‌ری به‌ندكراوی په‌كه‌كه‌ له‌وتووێژ‌و دانوستاندان، كه‌ ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند مانگ داخستنی هه‌مو دیالۆگێك بو له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا. بۆیه‌ هه‌رزو كه‌س‌و لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان، هه‌ریه‌كه‌ی له‌ڕوانگه‌ی سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرد‌و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ لایه‌ك درێژكرد.
ئه‌گه‌رچی هێشتا زوه‌ دواقسه‌ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر‌و گومانه‌كان بكرێت، چونكه‌ تائێستا رێكاره‌ یاساییه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌نجامی كۆتایی‌و، لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی فره‌نسا سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای سه‌ره‌داوه‌كانی روداوه‌كه‌، به‌ڵام ناكرێ هه‌ندێ وته‌‌و لێدوانیش به‌ دروست بزانین، كه‌ خۆیان به‌شێكن له‌شه‌ڕی سایكۆلۆژی‌و تێرۆری سپی به‌رامبه‌ر كورد‌و دۆزه‌كه‌ی له‌باكوری كوردستان، یان تێرۆری مه‌عنه‌وی‌و كه‌سێتیی ئه‌و سیاسه‌تكاره‌ كوردانه‌ن.
وه‌ك بینیمان، به‌پێی لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆگان‌و ئاكه‌په‌‌و زۆربه‌ی سیاسه‌تكار‌و میدیاكارانی تورك، "ده‌ستێكی نێوخۆی په‌كه‌كه‌" كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌، ئه‌مه‌ش به‌و پاساوه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه‌ "ره‌وتێكی توندڕه‌و" له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا له‌گه‌ڵ گفتوگۆكانی ئاشتیدا نیه‌. وه‌كچۆن میدیای توركی هه‌رزو پێش ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌وت، بۆ نمونه‌ رۆژنامه‌ی زه‌مان-ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن (كه‌سێتیی ئیسلامیی له‌توركیا‌و سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی "گوله‌نیزم")، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ باهۆز ئه‌رداڵ (سه‌ركرده‌ی پێشوی هێزی پاراستنی گه‌ل) له‌پشت كرده‌وه‌كه‌وه‌یه‌.
كه‌ ئه‌مه‌ش له‌كورتترین ئاماژه‌دا، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی روداوه‌كه‌یه‌‌و له‌خۆیدا ده‌بێته‌ پرسیار له‌سه‌ر توركیا خۆی، كه‌ له‌بنچینه‌دا هه‌وڵێكه‌ بۆ شكستپێهێنانی وتووێژه‌كان‌و ونكردنی ئاسۆی ئه‌و ئاشتییه‌ی له‌كونجی زیندانیی ئیمرالییه‌وه‌ چاوه‌ڕێده‌كرا.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكیلیكس-یش، ساكینه‌ جانسز یه‌كێك بوه‌ له‌كه‌سێتییه‌ جێئامانجه‌كانی توركیا. وه‌كچۆن سایته‌كه‌ بروسكه‌یه‌كی رۆز ویڵسن باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌توركیای ئاشكراكردوه‌، كه‌ له‌ 7ی دیسه‌مبه‌ری 2007 دا نێردراوه‌‌و له‌ڕێیه‌وه‌ هۆشداری ده‌داته‌ ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌ پێویسته‌ واشنتن‌و ئه‌نكه‌ره‌ له‌پێناو رێگرتن له‌سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی دارایی په‌كه‌كه‌، هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
دۆكیۆمێنته‌كه‌ ده‌ریشیخستوه‌، ره‌زا ئاڵتون‌و ساكینه‌ جانسز سه‌ره‌كیترین دابینكاری دارایی په‌كه‌كه‌ن، بۆیه‌ وه‌ك له‌بروسكه‌كه‌دا هاتوه‌، ویڵسن پێیوابوه‌، ده‌ستگیركردنی ئه‌و دو چالاكوانه‌ سیاسییه‌ كورده‌‌و دادگاییكردنیان، خۆی "سنورداركردنی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌یه‌"، هه‌روه‌ك په‌یامێكیش ده‌بێت كه‌ ئه‌وروپا مه‌یدانێكی ئازاد نییه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی دارایی حزبه‌كه‌.
زیره‌كییه‌كی ئه‌وتۆی ناوێت، دوفاقیی له‌گوتاری سیاسیی توركیادا به‌رامبه‌ر پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا به‌ئاسانی ببینین‌و بخوێنینه‌وه‌. ئه‌وه‌تا سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌كاتێكدا داوای رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌رۆكی فره‌نسا ده‌كات، ئاخۆ بۆچی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ داواكراون له‌وێ ماونه‌ته‌وه‌‌و له‌گه‌ڵیاندا كۆبونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ره‌وایی به‌خۆی ده‌دات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی حه‌ماس-ی فه‌له‌ستینیدا كۆببێته‌وه‌‌و كۆمه‌كیشیان بكات، له‌كاتێكدا ئه‌و رێكخراوه‌ش له‌ئه‌مه‌ریكا‌و ئه‌وروپاشدا به‌"تێرۆریست" ناسراوه‌.
گومانه‌كان له‌سه‌ر توركیا خۆی، یان ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ر وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ بن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌، گومانكردن له‌په‌كه‌كه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر لاوازه‌‌و هه‌ڵبه‌ستنێكی دیكه‌ی توركیا خۆیه‌تی، چونكه‌ بیرماننه‌چێت هه‌وڵه‌كانی ئه‌مجاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌توركیا دوای چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوی دیكه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی حكومڕان دێت، هه‌رجاره‌ی به‌جۆرێك‌و به‌پاساوێك ئاسته‌نگی بۆ دروستكرا‌و نه‌یتوانی بگاته‌ دوامه‌نزڵی لانیكه‌می چاره‌سه‌ری دۆزه‌كه‌.
سه‌ره‌نجام، ئه‌م كرده‌ تێرۆریستییه‌ هه‌وڵێك بو له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی‌و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌توركیا، له‌ساته‌وه‌ختێكدا كورد له‌قۆناغێكی هه‌ستیاری مێژوییدایه‌. ئه‌گه‌ر كه‌مێك بۆ رابردوش بگه‌ڕێینه‌وه‌ ده‌بینین هه‌ركاتێك هه‌وڵی لێكنزیكبونه‌وه‌‌و وتووێژه‌كانی ئاشتی له‌ئارادابوبن، ئه‌مجۆره‌ له‌كاری تێكده‌رانه‌ش ئه‌نجامدراون!.
http://penusakan.com
-----------------------------------


کەجەکە: ئەو کۆمه‌ڵکوژیه‌ ده‌کرێ له‌لایه‌ن گلادیۆى تورکه‌وه‌ ئه‌نجام درابێ که‌ پشتگیرى نێونه‌ته‌وه‌یى له‌ پشته‌

پێنوسەکان..
سه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌رێوبه‌رى KCK له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ى پاریس رایگه‌یاند که‌ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ ده‌کرێ له‌لایه‌ن گلادیۆى تورکه‌وه‌ ئه‌نجام درابێ که‌ پشتگیرى نێونه‌ته‌وه‌یى له‌ پشته‌ و داواشى له‌ ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا کرد ئه‌و کۆمه‌لکوژیه‌ ڕوون بکاته‌وه‌.


سه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌رێوبه‌رى KCK ده‌رباره‌ى کۆمه‌لکوژى شه‌وى رابروو له‌ بیرۆى ئینفۆرماسیۆنى کوردستان له‌ پاریس لێدوانێکیدا نوسراوى دا و کۆمه‌لکوژیه‌که‌ى شه‌مه‌زار کرد و، راگه‌یاند :" هه‌ڤالمان ساکنه‌ جانسز به‌شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌ڕێژی و زانابوون کراوه‌ته‌ ئامانج ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى پلانکراو و زۆر پسپۆرانه‌ ئه‌نجام دراوه‌، به‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا دیار ده‌بێ که‌ له‌لایه‌ن که‌سانى ناونه‌ته‌وه‌یى و پسپۆره‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، زۆر ئاشکرایه‌ ئه‌وانه‌ خوازیاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى چارسه‌رى پرسى کورد نین که‌ رێبه‌رایه‌تیمان په‌ره‌ی پێدا، که‌سانێک ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌یان پیلانڕێژ کردووه‌ که‌ خوازیارن سیسته‌مى داگیرکه‌رى له‌سه‌ر گه‌لى کورد درێژه‌ى پێبدرێ. "

KCK سه‌رنجى بۆ سه‌ر جیێى ڕوداوه‌که‌ له‌ پاریس راکیشا و راده‌گه‌یه‌نێ: "له‌ فه‌ره‌نسا دوایین جار سیاسه‌تمه‌دارى کورد و ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى KNK ئاده‌م ئوزون له‌ ئه‌نجامى پیلانگێڕیه‌کدا گیرا." و وتیشی :"ئه‌گه‌ر پشتپه‌رده‌ى ئه‌و پیلانگیڕییه‌ی ئاده‌م ئوزوونی پێ ده‌ستگیرکرا ئاشکرا بکرێ، ئه‌وا بۆ ئاشکراکردنى هێزى پشت په‌رده‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ ده‌بێته‌ هاوکار، ئه‌گه‌ر له‌ فه‌ره‌نسا په‌یوندى هه‌ندێ هێزى تاریک و تورک به‌و ڕوداوه‌وه‌ نه‌بێ، ئه‌وا ده‌بێ حکومه‌تى فه‌ره‌نسا ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ ڕوون بکاته‌وه‌ ، تا روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌، له‌ ویژدانى گه‌لى کورددا حکومه‌تى فه‌ره‌نسا به‌رپرسیار ده‌بێ. " 

KCK سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ی کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تى تورک که‌ له‌گه‌ڵ‌ گه‌رماوگه‌رمی رووداوه‌که‌دا له‌ میدیاکانی تورکیادا رایانگه‌یاند وتی:" کاربه‌ده‌ستانى ده‌وله‌ت و ، حکومه‌تى تورک و ، میدیا لایه‌نگرییان هه‌ر به‌ بیستنى ڕوداوه‌که‌ که‌وتنه‌ نێو شله‌ژانه‌وه‌ ، هه‌وڵیاندا ئه‌و ڕوداوه‌ پڕ شه‌رمه‌زاری و نا ئه‌خلاقیانه‌یه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆى ته‌ڤگه‌ری ئازادی و گه‌له‌که‌مانه‌وه‌، ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجى ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ى راستی و ئامانجه‌که‌ ده‌کرێ. " و وتیشی:" به‌لام ئه‌و هه‌وڵه‌ گێره‌شێوێنی و شه‌ڕه‌ ده‌رونییه‌ ناتوانێ ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تى تورک له‌ به‌رپرسیارى ئه‌و تیرۆره‌ رزگار بکات. حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ که‌ ده‌وڵه‌تى تورک هه‌وڵده‌دات سه‌رى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ دابپۆشێت و، هه‌وڵه‌کانى ئاشکراکردنى بکه‌ران پێچه‌وانه‌ بکاته‌وه‌. ئه‌وانه‌ى که‌ هه‌وڵیاندا له‌ ولات کادێرانى پێشه‌نگى ته‌ڤکه‌ره‌که‌مان بکوژن سه‌رنه‌که‌وتن ویستیان به‌ تیرۆرکردنى هه‌ڤاڵمان ساکنه‌ جانسز بگه‌نه‌ ئامانجه‌کانیان. "

سه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی KCK رایشیگه‌یاند :"ببێ و نه‌بێ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ ده‌کرێ له‌ لایه‌ن گلادیۆى تورکه‌وه‌ ئه‌نجام درابێ که‌ پشتگیرى ناونه‌ته‌وه‌یى له‌ پشته‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌کى شاره‌زایانه‌ کراوه‌ ، وادیاره‌ که‌ هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک به‌هاوکارى هێزى ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ دڕندانه‌یان ئه‌نجام داوه‌." له‌ به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌ :"هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م پرۆسه‌ى تێک بده‌ن خودی لایه‌نى ده‌وڵه‌تی تورک له‌ 31ی کانوونی یه‌که‌می 2012 دا له‌ پێده‌شتى لیجه‌ شانبه‌شای هه‌ڤاڵمان و فه‌رمانده‌ى ئه‌یاله‌تى ئامه‌د (نومان)، (9) تێکۆشه‌ری تریش کۆمه‌ڵکوژکران ، ئه‌وانه‌ پرۆسه‌که‌ تێک ده‌ده‌ن." و راگه‌یه‌نراوه‌:" به‌رێوه‌به‌رانى ده‌لوه‌تى تورک و حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت ناوى هه‌ندێک هه‌ڤاڵ دێننن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ک لێپه‌رسینه‌وه‌ ناو رێکخستن نیشانى بده‌ن ئه‌وه‌ بێ ئه‌خلاقییه‌ و پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ى راستیه‌کانه‌ و ئه‌وه‌ له‌دژى گه‌له‌که‌مان بێڕێزى و ره‌شکردنێکى گه‌وره‌یه‌." 

KCK ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانى په‌رده‌پۆشکردنى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ دڕانده‌نه‌یه‌ گه‌لى کورد نابێ بێده‌نگ بمێنێ و ده‌ستنیشانی کرد که‌ ئه‌گه‌ر رووداوه‌که‌ روون نه‌کرێته‌وه‌ ، ئه‌وا حکومه‌تى فه‌ره‌نسا و یاساى ئه‌وروپا له‌ ژێر ئه‌و تۆمه‌ته‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و لێدوانه‌که‌ى KCK به‌مشێوه‌یه‌ کۆتایى دێ .

:"ئه‌و ڕوداوه‌ له‌ هه‌مان کات دا کۆمه‌لکوژیه‌ له‌ به‌ارمبه‌ر گه‌ل و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان له‌ ئاستى نیونه‌ته‌وه‌یى دا ، بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ که‌ رێبه‌ر ئاپۆ په‌ره‌ى پیداوه‌ و بۆ گه‌یاندنى گه‌لى کورد به‌ مافه‌ ره‌واکانى و ، پرسى کورد چارسه‌ر ببێ ده‌بێ ئه‌و کۆمه‌لکوژیه‌ دڕداندانه‌یه‌ ڕوون بکرێته‌وه‌ ، به‌هێنده‌ى ئاشکرا کردنى ئه‌و لایه‌نانه‌ى که‌ ده‌بنه‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م چاره‌سه‌رى دا و ، ئه‌وانه‌ى له‌نێو ده‌وله‌ت دا ئاشکرا بکرێ گرنگه‌ و ‎ڕوون کردنه‌وه‌ى ئه‌و کۆمه‌لکوژیه‌ ده‌بێته‌ کرانه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دیموکراتیانه‌ ، ده‌بێ گه‌لى کورد له‌ولاته‌ و ، ده‌ره‌وه‌ و راى گشتى دیموکراتى و لایه‌نه‌ وڵاتپاریزه‌کان خاوه‌ندارى له‌ هه‌ڤالانمان ساکینه‌ ، فیدان و له‌یلا بکه‌ن ."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر