Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۱ دی ۲۲, جمعه

سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی: هه‌رسێ ژنه‌ چالاکوانه‌ کورده‌که‌ گولـله‌ به‌ سه‌ریانه‌وه‌ نراوه‌



سەر چاوە دەنگی ئەمەریکا

سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی: هه‌رسێ ژنه‌ چالاکوانه‌ کورده‌که‌ گولـله‌ به‌ سه‌ریانه‌وه‌ نراوه‌




ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌کی دادی وڵاته‌که‌یان ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌و سێ ژنه‌ چالاکوانه‌ کورده‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ پاریس کوژران، هه‌ر یه‌که‌یان چه‌ند گولـله‌یه‌ک به‌سه‌ریانه‌وه‌ نراوه‌.سه‌رچاوه‌که‌ گوتوویه‌تی پاش ئه‌وه‌ی شیتاڵکاری بۆ ته‌رمه‌کانیان کراوه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ یه‌کێـکیان چوار گولـله‌ به‌سه‌ریـیه‌وه‌ نراوه‌ و دووانه‌که‌ی تر هه‌ر یه‌که‌یان سێ گولـله‌.
http://www.dengiamerika.com
...................

ڕۆژ وڵات : ئاماژه‌کردنی ئانکه‌ره‌ به‌ په‌که‌که‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ ڕووداوه‌که‌ی پاریس ده‌بێته‌ جێی پرسیار له‌سه‌ر تورکیا خۆی


کوژرانی سێ خانمی سیاسه‌توان و چالاکوانی کورد له‌ پاریس کۆمه‌ڵێک پرس به‌ دوای خۆیدا دێنێت، له‌وانه‌ بۆ له‌م کاته‌دا ئه‌م کرده‌ی کوشتنانه‌ ده‌کرێن.


پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت چه‌کداری نه‌ناسراو له‌ پاریس و له‌ نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردستان (ساکینه‌ جانسز، فیدان دۆغان، له‌یلا سۆیله‌مز) یان کوشتووه‌.

ساکینه‌ یه‌کێکه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ زاری پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه‌ ئاماژه‌ ده‌که‌ن به‌وه‌ی ته‌قه‌ له‌ سه‌ری فیدان و ساکینه‌ کراون و له‌یلاش گولله‌کان به‌ر سکی که‌وتوون.
وه‌ک پۆلیسی پاریس ده‌ڵێت گومانیش هه‌یه‌ له‌وه‌ی چه‌کی بێده‌نگ به‌کارهاتبێت له‌و کرده‌ی کوشتنانه‌دا.
​​​​​​

ڕۆژ وڵات، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن له‌ کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) ده‌ڵێت ئه‌م تاوانه‌ دژ به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد کراوه‌.
هه‌ندێک له‌ ڕۆژنامه‌کانی تورکیا وه‌ک ڕۆژ وڵات ده‌ڵێت که‌وتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تاوان ئاڕاسته‌ی په‌که‌که‌ بکه‌ن بۆ کوژرانی ئه‌و سێ خانمه‌ کورده‌ له‌ پاریس و ده‌شڵێت پێویسته‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت.

له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژ وڵات، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه‌.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

ڕاپۆرت له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆژ وڵات به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی که‌جه‌که‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر