ھەپەگە: گەریلاکانمان لە شەمزینان ١١ سەرباز و ٣ پۆلیسیان کوشت
ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٣ی ئەیلولی
٢٠١١
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی "هه‌په‌گه" له سه‌ر چالاکی گه‌ریلاکانی ئه‌وان له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ لێدوانێکى بۆ رای گشتی بڵاو کرده‌وه.
به پێی لێدوانه‌که ی هه‌په‌گه گه‌ریلاکان له 6 لاوه چالاکیان له دژی ناوه‌ندێکی سه‌ربازی له شه‌مزینان ئه‌نجام داوه و هه‌ر له هه‌مان کات دا گه‌ریلاکان له دژی ناوه‌ندێکی پۆلیسیش چالاکیان پێکهێناوه.
هه‌په‌گه راده‌گه‌یه‌نێ که گه‌ریلاکان هه‌روه‌ها له دژی باره‌گای "قایم مه‌قامی" فه‌رمانداری ژاندرمه و باره‌گای سه‌ربازی چالاکیان پێکهێناوه و2 پێگه‌ی سه‌ربازانیان تێکرووخاندووه.
له لێدوانه‌که‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه که گه‌ریلا چالاکیان له دژی ناوه‌ندی هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیش ئه‌نجام داوه و له‌وێ نزیکه‌ی 2 کاتژمێر شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه.
له ئاکامی ئه‌و چالاکیه‌دا 11 سه‌رباز کوژراوان و باره‌گاکه‌ش ئاگری تێبه‌ردراوه.
هه‌په‌گه راده‌گه‌یه‌نێ که له‌و چالاکیه‌دا 2 گه‌ریلایش گیانیان به‌ختکردووه که ناسنامه‌که‌یان به‌و شێویه‌یه:
گه‌ریلا سه‌لمان گوڵ ناسراو به "رووبار" ساڵی 1986 له شاری وان له دایک بووه.
گه‌ریلا "فه‌همی ئاکده‌نیز" ناسراو به عادڵ رێزان ساڵی 1990 له ناوچه‌ی "قهلقلییهی" شاری وان له دایک بووه.
هه‌په‌گه, هه‌روه‌ها راده‌گه‌یه‌نێ له‌به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت 3 که‌سى مه‌ده‌نیش گیانیان به‌ختکردووه و 8 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
//////////////////////////////
تورکیا و ئێران ئامادەکاری بۆ ھێرشی زەمینی دەکەن. ئێران، لەھەموو لایەکەوە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی کرد
ئاژانسی ھەواڵی قەندیل - ١٣ی ئەیلولی ٢٠١١
ئەمڕۆ کاتژمێر (١٧:٢٥) کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند لایەکەوە ھێرشی کردە سەر باشوری کوردستان و لەو چوارچێوەیەدا، لە سنوری قەزای چۆمان گوندەکانی(ماونان و زێوکان و سەرکان و کۆیلە) و ناوچەکانی گیابەندە و گەماسۆر لە دۆڵی باڵەییان بە چڕی تۆپباران کران، بەو ھۆیەشەوە مەلای ئایینی گوندی سەرکان و خێزانەکەی بە سوکی بریندار بوون و کۆمەڵێک ئاژەڵی ھاوڵاتیان لەناوچوون، بەھۆی مەترسی لەسەر ژیانیشیان دانیشتوانی ھەرسێ گوندی(سەرکان و زێوکان و ماونان) گوندەکانیان جێھێشت و ئاوارەبوون.
لەلایەکی دیکەوە و لەھەمانکاتدا لە سنوری پشدەر، ناوچەکانی(ڕەزگە و زێوکە و سەرخان و ئاڵیەڕەش و دۆڵی جاسوسان) لەلایەن تۆپخانەکانی ئێران، تۆپباران کران.
لەھەمانکاتدا لە سنوری ناحیەی سیدەکانی دەڤەری سۆران و ناحیەی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ تۆپبارانی ئێران بەردەوام بوو و چەندین گوند و کوێستان کەوتنە بەر ھێرشەکان و تاکو ئێستا زیانەکان بە تەواوی نەزاندراون.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ھەواڵی قەندیل، ئێران و تورکیا ئامادەکاری بۆ ھێرشی زەمینی بۆ سەر باشوری کوردستان دەکەن.
لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری کوردستان و هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامن، دەوڵەتی تورک باس لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەکات لە دژی باشووری کوردستان.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئیدریس نایم شاهین، دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ شاندیکی ئاڵمانی، وڵامی ڕۆژنامەوانانی دایەوە و پێداگیری دەوڵەتی تورکی لە ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی بۆسەر باشووری کوردستان، دوبارە کردەوە و گوتی:
هەڵسەنگاندنەکانی ئێمە لەو بوارەدا بەردەوامن. لە وێنەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ دەرەوەی سنوور، هێرشە زەمینییەکانیش لەسەر بنجینەی پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی جیران، دەتوانی دەستپێبکەن.
ئەو دیدارانەی کە شاهین باسیان دەکات، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا فەریدون سنرلی ئۆغلوو لە بەغدا و هەولێر پێکهات.
////////////////////////////
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر