- تۆپبارانی ئێران گوندو ئاواییەکانی سنوری شارەدێی قەسرێشی گرتەوە | |
چۆمان 13 ئەیلول / سەپتەمبەر وێرایی بەردەوام بوونی تۆپبارانی ئێران بۆ سەر گوندو ئاوایەکانی سنوری شارۆچکەی چۆمان و شارەدێی حاجی ئۆمەران و دەڤەرەکانی ناودەشت و بناری قەندیل، لە ئێستادا تۆپبارانەکانی ئێران بە شێوەیەکی خەست گوندو ئاوایەکانی دۆڵی باڵەیانی لە سنوری شارەدێی قەسرێی سەر بە شارۆچکەی چۆمان گرتۆتەوەو بە هۆشیەوە ژمارەیەکی زۆری سەر ئاژەڵ و مێشهەنگی هاوڵاتیان لە نێو چوون و ئۆتۆمبێلێکیش بە هۆیەوە سوتا. قائیمقامی شارۆچکەی چۆمان عەبدولواحید گوانی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: سەرشێخان، قۆپی شەهیدان، سەرکان، چۆمەء زەنگەڵین لەدۆڵی باڵەیان سەربەشارەدێی قەسرێ بەچڕی کەوتنە بەرتۆپبارانی تۆپخانەکانی ئێران و بە هۆشیەوە وێرایی ئاوارەبوونەوەی هاوڵاتیانی ناوچەکان هاوکات زیانی ماڵی زۆریشی لێکەوتۆتەوە. هەر لەمبارەیەوە محەمەد رەسول موختاری گوندی سەرکان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: تۆپبارانی ئەو جارەی ئێران، جیاواز لەتۆپبارانەکانی پێشوتر وێڕای تۆپخانەکان هێزەکانی ئێران بەشداریان بەتانکە جەنگیەکانیان کرد بۆ تۆپبارانی سنوری حاجی ئۆمەران و بۆیەکەم جاریشە گوندی (سەرکان) لەسنوری شارەدێی قەسرێ دەکەوێتەبەر تۆپبارانی تۆپخانەکانی ئێران. وتیشی: بەهۆی تۆپبارانی ئەمجارەی تۆپخانەکانی ئێران ئۆتۆمۆبێلی هاوڵاتی (رەسول ئاغا عەلی) لەگوندی (سەرکان) زیانی بەرکەوتء ژمارەیەکی زۆری مێشەهەنگء ژمارەیەک ئاژەڵی هاوڵاتیان لەنێو چوونء دانیشتوانی گوندەکانی دۆڵی باڵەیان ناوچەکانیان چۆڵکرد. بەختیار قادر/ ی. ا ----------------------------------- |
- تورکیا ههڕهشهی چوون بۆ ناو خاکی ههرێمی کوردستان دهکات | |
ههولێر 13ئهیلوول/سپتهمبهروهزیری ناوخۆی تورکیا دهڵێت، بۆ هێرش کردنه سهر بنکهکانی "پارتی کرێکارانی کوردستان"(PKK) لهوانهیه بچێته ناو خاکی ههرێمی کوردستان. بهپێی ههواڵێکی بیبیسی، نهعیم شاهین گوتوویهتی، "لهوانهیه سوپای تورکیا له ههر کاتێکدا به ههموو جۆرهکانی ئاسمانی و وشکانی هێرش بکاته سهر بنکهکانی PKK له باکووری عێراق(ههرێمی کوردستان)." شاهین ههروهها گوتی: "بهڵام ئهم هێرشانه پشت به گفتوگۆ کردن لهگهڵ دراوسێکهمان دهبهستێت." ههروهها بهپێی ههواڵی راگهیاندنهکانی تورکیا، "وهزیری دهرهوهی تورکیا له ههولێر چاوی به "جهلال تاڵهبانی" سهرۆک کۆماری عێراق کهوتووه و گفتوگۆیان کردووه." خ.ع ---------------------------------- |
تۆپبارانی ئێران بۆ سەر گوندو ئاواییەکانی کوردستان دەستی پێکردەوە | |
چۆمان 13 ئەیلول / سەپتەمبەر دوای هەفتەیەک ئارامی لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی وەستانی تۆپبارانی ئێران بۆ سەر گوندو ئاوایەکان، بۆ جارێکی دیکە هێزەکانی سوپای ئێران کەوتنەوە تۆپبارانکردنی گوندو ئاواییەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی باڵەکایەتی، ناودەشت و بناری قەندیل. لەم بارەیەوە فەتاح ئەحمەد موختاری گوندی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوای وەستانی تۆپبارانی ئێران لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ئارامی بۆ ناوچەکان دروست بوو، بەڵام بۆ جارێکی دیکە سوپای ئێران لە سنوری شارەدێی حاجی ئۆمەران کەوتنەوە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی (بناری کۆدۆ و سەروی حاجی ئۆمەران) کە ئەو ناوچانە ئاوەدانی لێن و بە هۆیەوە هاوڵاتیانی بۆ جارێکی دیکە توشی دەربەدەری کردەوە. هەروەها عەبدوڵڵا حەمەد موختاری گوندی وێزەی سەر بەقەزای چۆمان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بۆ جارێکی دیکە هێزەکانی سوپای ئێران لە سنوری گوندی وێزە کەوتنەوە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی (تەندورە، مزگەوتان، مێرگان، بەردقەڵشتە و پرژە) و بە هۆشیەوە هاوڵاتیان و جوتیارو مەرداری ناوچەکان بۆ جارێکی تر توشی ژیانی ئاوارەیی هاتنەوە. سەبارەت بە گوندو ئاوایەکانی بناری قەندیل و ناودەشتیش، سەرچاوەیەکی ئەمنی ناوچەکە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: تۆپبارانی ئێران بە شێوەیەکی خەست ناوچەکانی (وارشێخە و کوێستانەکانی گوندو ئاوایەکانی بناری قەندیل و ناودەشتی گرتۆتەوە و ئەوناوچانەش واری مەردارو جوتیارانن. لەگەڵ ئەوەی تۆپبارانەکان زیانی گیانیان بە دواوە نەبووە بەڵام خێزان گەلێکی زۆر توشی ژیانی ئاوارەیی هاتنەوەو چەندین ناوچەی جیا جیاش ئاگری لێکەوتۆتەوە. بەختیار قادر / ی. ا |
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر