Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۲ اردیبهشت ۱۲, پنجشنبه

ئه‌مڕۆ 1ی مای رۆژی جیهانیی کرێکاره‌. کرێکاران هێزی بنیاتنه‌رو به‌ره‌وپێشبه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تین.



ئه‌مڕۆ 1ی مای رۆژی جیهانیی کرێکاره‌. کرێکاران هێزی بنیاتنه‌رو به‌ره‌وپێشبه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تین. له‌م رۆژه‌دا رێز له‌و مرۆڤه‌ بونیاتنه‌رانه‌ ده‌گرێ که‌ به‌ هێزی بیرو باسکی خۆیان خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن. به‌داخه‌وه‌ کرێکاران له‌ وڵاتانی دواکه‌وتوو یان له‌و وڵاته‌نه‌دا که‌ سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵاتداره‌ نه‌ک هه‌ر له‌م رۆژه‌دا رێیان لێناگیرێ، به‌ڵکوو له‌م رۆژه‌شدا مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێ. له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ شێکی زۆر له‌ کرێکاران ته‌نانه‌ت له‌ یاساکانی کۆماری ئیسلامی دا وه‌ک کرێکاریش پێناسه‌ نه‌کراون. له‌م نێوه‌دا به‌ هه‌زاران که‌س له‌ کۆڵبه‌رانی ناوچه‌ سنوورییه‌کان نه‌ک هه‌ر هیچ مافێکی یاساییان نیه‌ به‌ڵکوو رۆژانه‌ گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌و رۆژ نیه‌ چه‌ند که‌س له‌وان نه‌کوژرێن یان بریندار و که‌مئه‌ندام نه‌بن. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکانی کرێکاری رۆژی کرێکاریان کردۆته‌ رۆژی هاوپێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ کۆڵبه‌رانی کورد.


له‌م رۆژردا وێرای پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، ئێران و جیهان، هیوادارین خه‌باتی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بۆ نه‌هێشتنی نایه‌کسانی هه‌نگاوی پته‌وتر باوێژێ.
پیرۆز بێ 1ی مای رۆژی جیهانیی کرێکار

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
1ی مای 2013

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر