پژاك : گەریلاكانمان لە ئامادەباشیدان بۆ هاوكاری كوردانی ڕۆژئاوا
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ئاماژە بۆئەوەدەكات، ئیتر ئەو ڕەوشەی رۆژئاوای كوردستان سنووری تەحەمووڵی گەلی كورد بە زاندووە، ڕایاندەگەیەنن : ئەندامان و گەریلاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، هێزێكی نەتەوەییە و شۆڕشگێرە و ئامادەیە لە هەر شوێنێك پێویست بێت ئەركی ئەخلاقی- نەتەوەیی خۆی پێكبێنێت و لە بواری سیاسی، مادی- مەعنەوی پشتگیر و هاوكاری گەلەكەمان لە رۆژئاوای كوردستان بكەین .
لە بەیاننامەیەكدا پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ڕایدەگەیەنن : لە ئەگەری پێویستیدا ئامادەیی خۆمان بە مەبەستی پشتگیری لەشكەری لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلەكەمان لە رۆژئاوا رادەگەیینین. ئەندامان و گەریلاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، هێزێكی نەتەوەییە و شۆڕشگێرە و ئامادەیە لە هەر شوێنێك پێویست بێت ئەركی ئەخلاقی- نەتەوەیی خۆی پێكبێنێت.
لە یەیاننامەكەدا داوا لە گەنجانی هەرچوار پارچەی كوردستان و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و كوردانی تاراوگە دەكات ، كە خۆیان بكەن خاوەنی ئەو ناحەقیەی بەرامبەر كوردەكانی ڕۆژئاوا دەكرێت ،هاوكات
بانگ لەسەرجەم هێزە ئیسلامیەكانی كوردستان دەكەین كە لە بەرامبەر ئەو هەوڵدانە قیزەوەنانەی كە لە ژێر ناوی ئیسلامدا دەكرێت خاوەن هەڵوێست بن و ئیدانەكردنی ئەو هێرشانە وەك ئەركی ئایینی و ویژدانی خۆیان ببینن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر