مەسرور بارزانی: خوازیارم ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێکی دیکە بۆ بەھێزترکردنی ئاشتی و دۆستایەتی حزب و
لایەنەکان و تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستان
ھەولێر ١٨ ئاب / ئۆگۆست (PNA)- بەبۆنەی ھاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، مەسرور بارزانی راویژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەریمی کوردستان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە نەبەردەکان دەکات و دەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێکی دیکە بۆ بەھێزترکردنی ئاشتی و دۆستایەتی حزب و لایەنەکان و تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستان.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە ناخی دڵمەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە نەبەردەکان دەکەم، لە یەزدانی مەزنیش داواکارم نزا و پارانەوە و رۆژوی رۆژوانان لە مانگی رەمەزاندا لە ھەموولایەکمان قبوڵبکات، ھەروەھا ھاوڵاتیان و میوانانی ھەرێمی کوردستان جەژن لەسایەی ئارامی و ئاسایشی کوردستانە ئارامەکەماندا بەسەر بەرن.
خوازیارم ئەم جەژنەش ببێتە دەرفەتێکی دیکە بۆ بەھێزترکردنی ئاشتی و دۆستایەتی حزب و لایەنەکان و تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، تاکوو دەست لەناو دەست بە دڵ و دەرونێکی پاکەوە بۆ خزمەتی زیاتری گەل و وڵاتەکەمان تێبکۆشین.
دووبارە جەژنتان پیرۆز و بەھیوای سەرفرازیتان.
مەسرور بارزانی
١٨/٨/٢٠١٢
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر