Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۱ تیر ۲۳, جمعه

چـــــــــه‌ود.. وه‌ زاراوه‌ی كوردی خوارگ شعر و ده‌نگ: ئاراس جه‌واد




چـــــــــه‌ود.. وه‌ زاراوه‌ی كوردی خوارگ
شعر و ده‌نگ: ئاراس جه‌واد




جوانی لە لادێ"مامۆستا گوران"

ئاواز و ووتنی"ناسری ره‌زازی"

ئێواره‌یه‌ وا هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه‌
ڕێی کانی قوبان!مونته‌زیری جیلوه‌یی نازه‌ (1)
به‌رده‌رگه‌که‌تان قیبله‌یی ڕووی ئه‌هلی نیازه‌
ئێواره‌یه‌ وا هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه‌
سه‌رجاده‌ موعەته‌ر که‌ به ‌بۆی خونچه‌و مێخه‌ک
به‌و له‌نجه‌یه‌ و به‌سته‌ بڵیت ورشه‌یی خامه‌ک
هاڕه‌ی که‌مه‌ره‌و پڵپڵه‌و گواره‌و کرمه‌ک
ئێواره‌یه‌ وا هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه‌!
چه‌ن جوانی به‌ره‌و مه‌غریب ئه‌چی زه‌رده‌ ئه‌دا لێت
پرشنگی خشڵ ئه‌بڵه‌ق ئه‌کا ده‌وروبه‌ری ڕێت
ڕۆژی ده‌می که‌ل حازره‌ بۆ پیشکه‌شی به‌رپێت
ئێواره‌یه‌ وا هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه‌!
ئێواره‌یه‌ وا ده‌رکه‌وه‌ سا جوانه‌ کچی دێ
ئه‌ی ویردی قسه‌ و به‌سته‌یی گشت کور گه‌لی سه‌ر ڕێ!
سووتاوی جوانیتن هه‌موو کێی کوری کێ
ئێواره‌یه‌ وا هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه‌!
وه‌ک سویسکه‌ برۆ ئاسکه‌ نیگای چاوی ڕه‌ش و مه‌ست
پڕ عیشوه‌ بچه‌رخێنه‌ ئیتر هیچ مه‌به‌ ده‌ربه‌ست
چه‌ن ماڵ ئه‌ڕمێ!چه‌ن شل ئه‌بێ هێزی دڵ و ده‌ست (2)
ئێواره‌یه‌ وا هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه‌!
وه‌ختێ که‌ ئه‌که‌ی چه‌شنی نه‌سیم له‌نجه‌ به‌ره‌و ماڵ
ئه‌گریجه‌یی ته‌ڕ په‌خشه‌ له‌سه‌ر کوڵم و خه‌ت و خاڵ
شه‌ڕیانه‌،شه‌ماڵ په‌نجه‌ له‌سه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش و ئاڵ
ئێواره‌یه‌ وا هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه‌!
ڕیی کانی.قوبان!مونته‌زیری جیلوه‌یی نازه‌
به‌رده‌رگه‌که‌تان قیبله‌یی ڕووی ئه‌هلی نیازه‌
ئێواره‌یه‌ وا هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه‌

• (1) قوبان .....کورتکراوه‌ی ( قوربان) ه‌
• (2) چه‌ن ماڵ ئه‌ڕمێ .....چه‌ن ماڵ ئه‌ڕووخێ
خودايا شيت يارم چەبکەم وە دەس خوەم نییە
باڵا بەرز و چەو سیەس،دویت کرماشانییە

باڵای وینەی دار چنار لە ناو باخان دیارە
پرشەی چەوی منیدە پرشەی مانگ و هەسارە
رەنگ ليوەیڵی وینەی ورەنگ گوڵەیڵ باخە
وەختی خەنی ئی دلە ئەرای ماچی وە داخە

دو پەلکەی شوور زوڵفی،وینەی دو مار سییە
تا بام تەماشای بکەم،سەر دڵم گەسییە!
کراس کوردی وەری،سەروینەگەی بان سەری
ئایەم وە حەیرانی بوو،ئەرا سوخمەکەی وەری
تەنیا هەر وە خوەی کەفی،کوردی لە وەر کردنی
ترسم یەسە وە نازی،ماڵم برمنی
وەختی کە هەڵپەرکە کەی ،یا وەختی چووپی کیشی!
خەوەر نەیری وە لەنجەی،ئی دڵ منە چە کیشی!
قەسەم وەی بیستوونە،وەی تاق تاقوەسانە
لە وینە نەیری یارم،چون دویت کرماشانە


"جانی کرماشانی"
کرماشانەگم فرە شیرین ە جوانی  جوانیگەت گەشت دونیا تیریەت  تاقوەسان  بیستۆن  
کەنیشکە جوانەکانی ناوچەی کرماشان شایانی چەن هەزار 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر