Ads 468x60px

سازمان شورای اتحاد ملی کرمانشاه ایلام و لرستان

۱۳۹۰ آبان ۱۱, چهارشنبه

یاساناسانی ئەڵمانیا، بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی گەریلاکانی پەکەکە، داوای گرتنی ئەردۆغان دەکەن


یاساناسانی ئەڵمانیا، بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی گەریلاکانی پەکەکە، داوای گرتنی ئەردۆغان دەکەن



گروپێک له‌ یاساناسانی ئاڵمانی، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ پێی په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی شه‌ڕ، تاوانیان ئه‌نجام داوه‌، دۆزیان له‌ سه‌ر ئه‌ردۆغان، سه‌رفه‌رماندار و وه‌زیری پاراستنی 10 ساڵی دوایی تورکیا به‌ داخوازی گرتنیان کرده‌وه‌

یاساناناسانی ئه‌لمانی له‌ باره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ ده‌ستیان که‌وتووه‌ که‌ تاوانه‌کانیان ده‌سه‌ڵمنێ، له‌ برلین کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نیان ئه‌نجام دا

به‌ر له‌ سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ ئا‌ڵمان، چەندین پارێزەر لەو وڵاتە، لەوانە "بریتا ئێده‌ر" و "دوکتۆر هاینز یورگن شنایدر" سەردۆزگەری فدڕاڵی ئەو وڵاتەیان بەسەر کردەوە و بەهۆی ئەوەی تاوانی شەڕیان ئەنجام داوە، داوای گرتنی ئەردۆغان و کاربەدەستانی تری تورک دەکەن

ئەو کەسانەی دۆزیان لەسەر کراوەتەوە بریتين لە: سەرۆک وەزیر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیرانی پێشووی بەرگری عیسمەت یڵماز، سەباحەددین چاکماک ئۆغلوو و ڤەجدی غۆنول، سەرفەرمانداران حیلمی ئۆزکۆک، یاشار بیوکئانت، ئیلکەر باشبوغ، ئشک کۆشانار و نەژدەت ئۆزەل

پارێزەر بریتتا ئەدەر و سەرۆکی ماف داد، هەیکە گەسوەید ئەمڕۆ لە شاری بێرلین لە کۆبونەوەیەکی چاپەمەنیدا بەڵگە، دیمەن، قسەی شاهیدانی ڕووداوەکان و بەگشتی 10 ڕووداو کە تێیان دا تاوانی شەڕ ئەنجام دراوە، بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندران
بەڵگەکان ئەو ڕووداوانە لەخۆ دەگرن: 

- لە 17ی نۆڤەمبری ساڵی 2003دا لە ناوچەی ئەلباک شوانیک بەناوی ئیززەت ئۆزدەمیر لەسەر سنوری ئێران و تورکیا مینێکی پێدادەتەقێتەوە و ژیانی لەدەستدا

- لە 26ی ئاگوستی ساڵی 2005 لە ناوچەی حەزۆی باتمان، گەریلای هەپەگە عەباس ئەمانی کە بەدیل گیرابوو، لە کاتیکدا کە چەکی پینەبوو لەلایەن سەربازانی ئەرتەسی تورکەوە دەکوژرێت

- لە 25ی جولای 2008دا سەربازانی تورک لە چیای تەندورەک بێڕێزی بە تەرمی گەریلای هەپەگە لەیلا هانان دەکەن و وێنە لەگەڵ تەرمەکە دەگرن

- له 21ى مانگی حوزەیرانی 2010 تەرمی گەریلای هەپەگە ئۆزگور داگهان، کە لەشاری گومشهانەی تورکیا گیانی بەخەت کرد، لەلایەنسەربازانی تورکەوە پاڕچە پارچە دەکرێ

- له 28ى سێپتەمبری 2009 جەیلان ئۆنکۆلی تەمەن 14 ساڵ، لە کاتێک دا لە چیا و کەژەکانی لیجێ سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتبوو، لەلایەن سەربازانی تورکەوە دەکوژرێ

- لە 21 ئاگوستی 2011 لە قەندیل ماشێنێکی مەدەنی دەکرێتە ئامانج و لە ئاکامدا 7 کەسی مەدەنی بەناوەکانی حەسەن مستەفا حەسەن، مير , ڕێزان حسێن مستەفا، سۆلین شەماڵ حەسەن، سۆنیا شەماڵ حەسەن، ئۆسکار عوزير و زانا حوسێن مستەفا ژیانیان لەدەستدا

- لە 21 نۆڤەمبری 2004 لە ناوچەی قۆسەری مێردین، ئەحمەد کایماز و کوڕیکی تەمەنی دوازدەی ساڵەی بەناوی ئوگور کایماز لەلایەن سەربازانی تورکەوە ده کوژرێن

-لە 7ی ئوکتوبەری 2009دا کوشتنی کەسێک بەناوی ئیبراهیم ئاتابای لە گوندی بوغولوکایناک ناوچەی وان و کوشتنی دوو گەریلای بێ چەک لەو ڕۆژەدا

- لە 12 ی ژوئەنی 2001 دا، تەقاندنەوەی بۆمبێک لەکاتی پیرۆزباییەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

- سێپتەمبری 2009 لە نێوان جۆلەمێرگ و چەلێ گەریلاکانی هەپەگە، ئالیە تیمور، ڕزگار ئاسکان، عەزیز ئۆزەر، ڕەمەزان یڵدز، قارەمان شێخ عەلی، یەحیا موسازادە، سالح گولەچ و حەنیفە عەلی بە چەکی کیمیایی دەکوژرێن

جێی ئاماژەیە ئەو کەسانە و دامەزراوانەی کە لەپشت کردنەوەی ئەو دۆزەوەن لەبەرامبەر کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا، پیکهاتوون لە، کۆمەڵەی دێموکراسی و یاسای نێونەتەوەیی ماف- داد، نوسەر دۆریس گەرجەکە، پرۆفیسۆر نۆرمان پیچ، ئەندامی پارلەمانی فیدڕاڵی ئاڵمان هاڕاڵد وینبێری، ئەندامی یەکیەتی نەتەوەیی دوکتۆرانی دژ بە شەڕی ئاتۆمی دوکتۆر گیسلە پەنتەکەر ، ئەندامی مەجلیسی شارەداری نورێنبۆرگ ماریۆن پادوا و کۆمەڵناس مارتین دۆڵزەر
-------------------------------------------

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر