رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتی ناوچه‌یی و پرسی کورد له سه‌ده‌ی 21دا (هۆ و هۆکاره‌کان)، به‌شێک له خاڵه
شاراوه‌کان له سه‌ده‌ی رابوردوو دا
عومهرعینایهتی
کاتێک باسی پرسه هه‌نوکه‌ییه‌کان له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی کورد ده‌که‌ین که گرێدراوی هۆکاره‌کانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه له‌سه‌ر ئاستی روژههلاتی ناڤین، ناتوانین باسێک له رابردوو پشتگوێ بخه‌ین، ئه‌ویش سیاسه‌تی ئیستعماریی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه‌یه به‌پێی به‌رژه‌وندییه‌کان بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م سیاسه‌ته. له‌م نێوه‌دا کورد بووه به کارتێک له‌سه‌ر ئه‌و ساتوسهودایانه له‌ناو وڵاتانی ئێران، تورکیه، ئێراق، سوریه، ئازه‌ربایجان، ئه‌رمه‌نستان، که خۆیان له‌ریزی وڵاتانی جیهانی سێهه‌م دان و چاولهدهستن. له‌پێناو ئه‌م چاولهدهستبوونه ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو شوێنه‌وارێکی ناسنامه‌ی کورد له‌هیچ کرده‌وه‌یه‌ک خۆیان نه‌پاراستووه، بۆئه‌مه‌ش بێده‌نگیی وڵاتانی بهرژهوندخوازی سه‌رده‌سته واتایه‌کی دیکه به خۆیه‌وه ده‌به‌خشێت. لێره‌دا وتاره‌که وا ده‌خوازێت که هۆکاره‌کانی ئه‌م چاولهدهستبوونهی وڵاتانی ناوچه‌که بڕێک شی بکرێته‌وه.
- پێویسته ئاوڕێک له رووداوه‌کانی سه‌رده‌می رێنێسانس بده‌ینه‌وه که بووبه هۆکاری گۆڕینی سیستمێکی نوێ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به گشتی و دروستبوونی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه.
له سه‌رده‌می رێنێسانس شۆڕشی چینایه‌تی له ئوروپادا هاته ئاراوه و بووه هۆی ململانێ و شه‌ڕی ناوخۆیی له نێوان فکری نوێ و سیاسه‌تی ئیستعماریی بریتانیا و پێداگریی شۆڕشی نوێ بوو به هۆکارێک که وڵاتی فه‌رانسه ببێته هه‌ڵگری ئه‌و فکره. هه‌ر ئه‌م گوڕانکارییه و شه‌ڕی نێوان دوو وڵاتی فه‌رانسه و بریتانیا رۆڵێکی سه‌ره‌کیی ده‌گێڕێت. فه‌رانسه کاتێ ده‌بینێت له به‌رامبه‌ر هێزی ده‌ریایی بریتانیادا لاوازه، بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و شه‌ڕه له ناوچه سنوورییه‌کانی وڵات بگوازێته‌وه بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیستیعماری بریتانیا و له رێگای وشکانیی وڵاتی عوسمانی و ئێرانه‌وه هێرش بکاته‌سه‌ر هیندی رۆژهه‌ڵاتیی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا. ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی که خۆی به نوێنه‌ری باوه‌ڕی ئیسلامیی ده‌زانی، پێی وابوو که ئه‌وه شه‌ڕی دوو وڵاتی کریستیانیی کافرن و ناڕازیی نه‌بوو که ئه‌گه‌ر فه‌رانسه به وڵاته‌که‌یدا تێپه‌ڕبێت. به‌ڵام کاتێ که فه‌رانسه ویستی بۆ تێپه‌ڕبوون له وڵاتی ئێرانه‌وه به‌ره‌و هیندی رۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندیی دروست بکات، ئێران له قه‌یرانی سیاسیی ناوخۆیی دابوو و هه‌روه‌ها شه‌ڕی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ته‌زاری رووسیه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆکاریک که ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می قاجار به مه‌رجێک یارمه‌تیی فه‌رانسه بکات بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانی ژێر ده‌ستی ئیستیعماری بریتانیا که ئه‌ویش هاریکار بێت بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ئێران و ده‌وڵه‌تی ته‌زاری روسیه و به‌مجۆره ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه که‌وته ناوشه‌ڕێکی دیکه واته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ روسیه. له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه زیاتر له 250 هه‌زارکه‌سی لێکوژرا و بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هێرشکردنه‌سه‌ر هیندی رۆژهه‌ڵات پاشگه‌ز بێته‌وه.
لێره‌دا کاتێ ده‌وڵه‌تی بریتانیا به سیاسه‌تی فه‌رانسه ده‌زانێت و هه‌ست به هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی ئێران ده‌کات، سیاسه‌تێکی نوێ بۆ پاراستنی وڵاتانی ژێرده‌سته‌ی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر. واته له ده‌وڵه‌تی قاجاری ئێران نزیک ده‌بێته‌وه. هاوکات بریتانیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ته‌زاری روسیه له‌سه‌ر خاکی ئێران ده‌که‌ونه ساتوسه‌ودا و ساڵی 1807 به رێککه‌وتنامه‌یه‌کی نهێنی، ئێران له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن، به پێی رێککه‌وتنامه‌که به‌شی باشووری ئێران بۆ بریتانیا و به‌شی باکووری ئێران بۆ روسیه. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که بشێوی له ناو ته‌واوی ئێران‌دا هاتبووه ئاراوه و خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی قاجار به‌تاڵ بوو، قه‌یرانێکی زۆر له ئێران دا سه‌ریهه‌ڵدا.
لێره‌دا بریتانیا بڕێک قهرزیدا به ئێران له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئیمتیازی باشووری ئێران و کێشانی رێگه‌ی ئاسن و ئیمتیازی تێلگراف. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌وڵه‌تی تزاری روسیه بۆ ئه‌وه‌ی له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی بریتانیا وهدوانهکهوێت له‌سه‌ر شوێنه جێ ناکۆکیه‌کان وه‌کو گه‌نجه و نه‌خجه‌وان گرێبه‌ستی تورکمه‌نچای لهسهرئیمتیازاتی گومرکی باکووری ئێران ده‌به‌ستێت، لێره‌دا به‌شێک له هۆکاره‌کانی چاوله‌ده‌ستبوون ده‌رده‌که‌وێ. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی قاجار له 1840ه‌وه هه‌تا 1860 ده‌وڵه‌تی بریتانیا پلانێکی دیکه دادهڕیژێ بۆ به‌چۆکداهێنانی ده‌وڵه‌تی قاجار، ئه‌ویش شێوازی رابردووی سیاسه‌تی ئیستعماریی خۆی، واته گیرۆده‌کردنی گه‌لی ئێران بوو. قوتابخانه‌ی زمانی فارسی له هیندی رۆژهه‌ڵات دانا و ئه‌م هیندیانه‌ی که فێری زمانی فارسی ده‌بوون، وه‌کوو ده‌روێشی گه‌ڕیده دهیانهینان بۆ ناو ئێران و خه‌ڵکیان فێری کێشانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ده‌کرد. تا ئه‌و ڕاده‌یه که گیرۆده‌بوون هه‌تا ناو کۆشکی ده‌سه‌ڵاتی قاجار په‌ره‌یسه‌ند. (جیگای سه‌ره‌نجه بنه‌ماڵه‌ی خومه‌ینی و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه باپیره‌ی خومه‌ینی خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به سیاسه‌تی ئیستعماری بریتانیا کرد ئه‌ویش له رێگای به‌رهه‌مهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و ناردنی بۆ ئێران) لێره‌دا ئه‌و سیاسه‌ته بوو به‌هۆی قه‌یرانێکی گه‌وره له‌ناو کومه‌ڵگای ئێران و شیرازه‌ی کومه‌ڵگا له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه و ئاڵۆزیه‌کی گه‌وره‌ی له‌ناو ته‌واوی ئه‌تنیکه‌کانی ناوخۆی ئێران دروست کرد. به‌شێکی زۆر له‌و ئهتنیکانه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌ویان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی قاجار نه‌بوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی قاجار ترسێکی زۆریان لێنیشتبوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رده‌ڵانیه‌کان. ئه‌م مه‌ترسیه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناوی (بارۆن یولیوس دۆرۆیتر) له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌کی کورد نفوز بکه‌نه ناو کۆشکی خسرهوخانی ئه‌رده‌ڵان و به ژه‌هراویکردنی حه‌وزی ئاوی کۆشک به میکرۆبی تاعون، که بوو به‌هۆی له به‌ینچوونی له ده‌یان هه‌زار که‌س له رۆژئاوای ئێران و تێکچوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رده‌ڵانه‌کان. ده‌توانین بڵێین ئه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاوی سیاسه‌تی ئیستعماریی له به‌رامبه‌ر کورد بوو سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی ناوخۆی ئێران. کاتێ که ده‌سه‌ڵاتی قاجار ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وریه‌ی له‌سه‌ر لاچوو، شای قاجار له ساڵی 1872 ته‌واوی کانزای ئێرانی بێجگه‌له (کانزای زێڕ و زیو) به‌خشی به (بارۆن یولیوس دۆرۆیتر) که ئه‌م به‌خششه گه‌وره‌یه بوو به‌هۆی سه‌رسووڕمانی زۆر له ده‌سه‌ڵاتدارانی دونیا که چۆنه شای ئێران ته‌واوی کانزای وڵاتی خۆی ببخشێت به که‌سێکی بێگانه ئه‌ویش که به ره‌چه‌ڵه‌ک جووله‌که و هاوڵاتی بریتانیایه، ( که‌س ناپرسێت ئه‌رێ بۆ شای ئێران ته‌واوی کانزای به‌خشی به‌م کابرایه وله‌سه‌ر چ بنمایه‌ک ؟) لێره‌دا بۆ جارێکی دیکه ئێران ده‌کرێت به سێ به‌ش: باشوور، باکوور و به‌شی بێلایه‌ن، که ئه‌ویش رۆژئاوای ئێرانه و هه‌موو دانیشتوانه‌که‌ی کوردن. ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی په‌ڕاوێزخرانی کورد له دوای له‌به‌ینچوونی به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی کوردستان به ژه‌هراویبوونیان به میکروبی تاعون، ( دوڕۆیتر) که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو، به‌ڵام کاتێک شای ئێران کانزاکانی پێبه‌خشیبوو، ده‌سته‌وداوێنی چه‌ند کۆمپانیایه‌ک بوو بۆ لێکوڵینه‌وه له‌سه‌ر نه‌وت و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند گرت. پاشان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ئوسترالیایی به‌ناوی (مارسهیی) که خۆی که‌سێکی ماجهراجو بوو، حازر ده‌بیت سه‌رمایه گوزاری بکات، ئه‌گه‌رچی خۆی قه‌ت نه‌هاتبووه ئێران، دوڕۆیتر ده‌کاته بریکاری خۆی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهینانی نه‌وت. پاش ماویه‌ک ناهومیدی، چه‌ند کانزایه‌کی چاڵه نه‌وت ده‌دۆزرێته‌وه، پاشان ئه‌م به‌خشیشه ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی گه‌وره له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی شای قاجار و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که شای قاجار پاشگه‌ست بێته‌وه له‌م به‌خششه، دورۆیتر له رێگای بریتانیاوه ده‌یه‌وێت شای قاجار وادار بکات که ئه‌م ئیمتیازه‌ی لێنه‌سه‌ندرێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پلانێکی نوێ دابڕێژیت. پلانه نوێیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیستعماری بریتانیا دامه‌زراندنی بانکی شاهی ده‌بێت و (دورویتر) ده‌که‌نه به‌رپرسی بانکی شاهی. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بریتانیا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی ته‌زاری روسیه‌ش به پلانێکی نوێ بێته نێو مه‌یدان و به‌دانانی بانکی ئیستقرازی، به‌ته‌واویی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریی به هه‌موو سیستمی ئیداریه‌وه ده‌که‌وێته ژێر کۆنتڕۆڵی بریتانیا و روسیه‌وه، له ئانی کاتدا بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک بۆ گۆڕینه‌وه‌ی پاره ده‌رسه‌دێک داده‌نێن. هه‌روه‌ها بریتانیا له چه‌ند پلاندا قه‌رز ده‌دا به ده‌سه‌ڵاتی قاجار له رێگای بانکی شاهیهوه، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی ته‌زاری روسیه دووجار قه‌رز ده‌دات به ده‌وڵه‌تی قاجار له پێناو گرێبه‌ستی سه‌رله‌به‌ری خاکی ئازه‌ربایجان و لاوازیی ده‌سه‌ڵاتی قاجار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا به ته‌واویی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، له‌لایه‌ک قه‌رزداریی ده‌سه‌ڵات به کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشیک له ژێر ناوی مه‌شروته‌خوازان و کوتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی قاجاریه‌کان له ژیر چاوه دێریی بریتانیا، هه‌روه‌ها مشروعیه‌تی پارلمانی به ناوی جانتاسورهکان و دانانی گه‌ڵاڵه‌ی یاسا هایه‌ک له ژێر ناوی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه له پاشان به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکانی ناوخۆ له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌شروته‌خوازان و مانگرتن له کونسولگه‌ری بریتانیا وپشتیوانیی بریتانیا له ره‌زاخانی میرپه‌نج و به کودتایه‌کی سه‌ربازیی یه‌که‌م پادشای ده‌ستنیشانکراو له لایه‌ن سیاسه‌تی ئیستعماریهوه به‌سه‌ر ئێران‌دا دادهسهپینن. له ئانی کاتدا بریتانیا به پشتیوانیکردن له حیزبی وفاق له ته‌وریز، به سه‌رۆکایه‌تیی ئاتاتورک بو دروستکردنی ده‌وڵه‌تی تورکی ده‌بێته هۆی رووخانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و به درووستبونی ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه پلانه‌کانی بریتانیا سه‌رده‌که‌وێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته ده‌وڵه‌تی ته‌زاری روسیه له ئێران‌دا به دوای قه‌رزه‌کانیدا دێت و له هه‌مانکاتدا، له ساڵی 1912 ته‌واوی خاکی ئازه‌ربایجان داگیر ده‌کات ( که قه‌دیمیه‌کان به سه‌رده‌می ته‌یاره ره‌شه‌که یان سه‌رده‌می گرانیه‌که ناوی ده‌به‌ن). ئه‌م داگیرکردنه‌ی ئازه‌ربایجان هه‌تا ساڵی 1917 که شورشی ئوکتۆبر درێژه‌ی کێشا. له پاشان له دوای روخانی ته‌زاری روسیه مه‌جبور ده‌بن ئێران چول بکه‌ن و ئه‌و گورانکاریه له روسیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که بریتانیا بۆ پلانه‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ستی زیاتر ئاواڵه بیت، بریتانیا کاتێ له ناوچه‌ی که‌رکوک ده‌ستی به نه‌وت ده‌گات و به ئیمتیاز وه‌رگرتن له ده‌وڵه‌تی وابه‌سته‌ی ئێران و ده‌وڵه‌تی تورک، پلانی دروستکردنی دهولتێک له‌ژێر چاوه‌دیریی خۆی و به ئیمتیاز وه‌رگرتنی ویلایه‌تی شاره‌زور و ویلایه‌تی موسڵ و له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی به‌غدا، ده‌وڵه‌تیکی قه‌راردادی دروست ده‌کا له ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی ئێراق له ساڵی 1920 هه‌تا ساڵی 2000، له پاشان به‌هۆی جیاکردنه‌وی دو ویلایه‌ت له ئێران و تورکیه و بهسهرکهردایهتیی دوو سه‌رۆک خیڵ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که دوو وڵاتی ئێران و تورکیه به پشتیوانیی سیاسه‌تی ئیستعماری و وابه‌سته شه‌رعیه‌ت بده‌ن به خۆیان وه‌کو ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه بو سه‌رکوتی باقی ئیتنیکه‌کانی ناوخۆیان و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جینایه‌تێکی ئه‌م وڵاتانه چاوپوشی بکرێت له ئاست سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی که ده‌توانین قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نیه‌کان و قه‌تلوعامی ده‌رسیم ناو بینین، کورد له ژێر سیاسه‌تی ئیستیعماری و قه‌رادادی سیڤه‌ر و لۆزان بو به‌سوته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی وابه‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه، له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئێراقی قهراردادیدا که‌سێکی سه‌رمایه‌داری بریتانیایی به ناوی گولبانگیان به ئیمتیازی %5 سه‌رمایه‌گوزاری له نه‌وتی که‌رکوک ده‌کات و له ئانیکاتدا 5 وڵاتی بریتانیا، فه‌رانسه، ئالمان ، تورکیه و ئیتالیا که هه‌ر کام ده‌بنه خاوه‌نی به‌شێک لهئیمتیازی به‌رهه‌مهینانی نه‌وت، له ئێران 50 ساڵ چاره‌نوسی نه‌وت له‌ژێر ناوی مارسه‌ی ده‌بێته هوی ململانێی نێوده‌وڵه‌تی، به‌دانی ئیمتیازی كێشه‌ی باڵکان به ده‌وڵه‌تی سوڤیه‌ت ده‌که‌وێته ناو قه‌یرانی خۆیه‌وه، له‌م نێوانه‌دا کوردان چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن که رووبه‌ڕووی سه‌رکوتی وڵاتانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و وابه‌سته‌ی ئێران و تورکیه ده‌بنه‌وه. هاوکات به‌رژه‌وندیه‌کانی وڵاتانی ئوروپایی ده‌بێته هۆی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سه‌رمایه‌گوزاریی بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌وت که ئالمانیا پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌کرد که ئه‌م شه‌ڕه بوو هۆی دووبه‌ره وه‌کو وڵاتانی ئاڵمان و ئیتالیا و تورکیه وه‌کو به‌ره‌ی موته‌حیدین و وڵاتانی فه‌رانسه، بریتانیا و روسیه وه‌کو به‌ره‌ی موتفقین. ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه ئه‌وه بوو که به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی ئوروپا سه‌رمایه و پڕۆژه‌کانی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ناوچه‌ی ئه‌من وه دوور له شه‌ڕ وه‌کو ئامریکا و ژاپون، به‌تایبه‌ت ئامریکا ئه‌و هه‌له‌ی قواسته‌وه و زۆربه‌ی زانایان وه‌کو ئالبرت ئه‌نشته‌ین پڕۆژه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی له ئیختاری ئامریکا دانا و بۆ به‌خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی و وه‌کو زلهێزێکی گه‌وره به‌ره‌به‌ره بۆ به زلهێز، له پاش ماویه‌ک دیسان شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ده‌ستی پێکرده‌وه که له‌م شه‌ڕه‌دا ئامریکاش بوو به لایه‌نێکی شه‌ڕ له به‌ره‌ی موته‌فقین.
له سه‌ره‌وه به کورتی باسی به‌شێک له رووداوه گرینگه‌کانمان کرد، به‌ڵام لێره‌دا ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌ی داڕشتنی تیۆری و پراکتیکی رۆژهه‌لاتی ناڤین شیبکرێته‌وه. له‌و هۆ و هۆکارانه‌ی که پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به کوردستانه‌وه هه‌یه زیاتر ورد ده‌بینه‌وه و به‌گشتی روانگه‌ی به‌شێک له تیۆریسیه‌نه‌کانی وڵاته زڵهێزه‌کانی دونیا بێنینه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه.
کوردستان به‌شێک له‌و ناوچه جوگرافیایه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌ته که رۆژهه‌ڵاتی ناڤین گرێدهدهات به رۆژئاواوه. هه‌ر به درێژایی مێژوو وه‌کو رێگای هه‌وریشم که ناوه‌ندی بازرگانیی بووه و راسته‌وخۆ له‌ناو خاکی کوردستانه‌وه ئه‌م پێوه‌ندیانه به‌یه‌که‌وه گرێده‌دات. ئه‌وه‌ی جێگای باسه له دوو سه‌ده‌ی رابردوووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی و شێوازی سیستمی ئابوری و سه‌نعه‌تیه که پێویستیی به کانزای هه‌رزان هه‌یه وه‌کو نه‌وت و ئاوی شیرین. کوردستان به گشتی خاونی ئه‌و پێگه‌یه‌یه له ناو وڵاتانی ئازه‌ربایجان، ئه‌رمه‌نستان، ئێران، تورکیه، سوریه و ئێراق له رووی ئاوی شیرینه‌وه خاونی چه‌ندین رووبار و ده‌ریاچه‌یه وه‌کو ده‌جله، فورات، زێی گه‌وره، زێی بچووک، سیروان، چۆمی ئاراس، سیمینه، زه‌رینه، قزل ئوزه‌ن، ئه‌لوه‌ند، که‌رخه، هه‌روه‌ها خاونی چه‌ندین گۆله وه‌کو، گۆلی وان، زریبار، گۆلی ورمیه، و له چوارلاوه ده‌توانین بڵێین پێوه‌ندیی به زه‌ریای کاسپیه‌ن (خه‌زه‌ر) و زه‌ریای سپی و له باشووره‌وه بۆ که‌نداوی ئاوی گه‌رم که کاریگه‌ریی له ژێرخانی ئابووریدا هه‌یه به‌گشتی و یه‌ک به‌ش له سێ به‌شی ئاوی شیرینی دونیا له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها له روانگه‌ی کانزای ژێرزه‌وی وه‌کو نه‌وت که ده‌توانین بڵێین که نیوه‌ی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له کوردستان به‌تایبه‌ت له عیراق دایه واکو نه‌وتی که‌رکوک، شاهابادی کرماشان و ئیلام و ده‌شتی ئازادگان ئێستا له ناوچه‌کانی دهۆک، و بارزان، شیواشۆک و نزیک بیخمه، شاره‌زوور که توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین له به‌شێک له‌ناوچه‌کانی باکوور و باشووری بچووک خاوه‌نی نه‌وته، که ئه‌م دوو سه‌رچاوه سرووشتیه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که کوردستان ببێته خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ت له روانگه‌ی ژیئو پۆلیتیکه‌وه که له دوو سه‌ده‌ی رابردووه‌وه بۆته هۆی ململانێوهوه ناکۆکی و ئاژاوه‌گێڕیی له‌ئاست سیاسه‌تی زلهێزانی دونیادا که رولی ئیستراتیژیه‌کی سه‌ربازی و رامیاری ده‌گیرێت.
زانستی ژیۆپۆلتیک له‌سه‌ربنچینه‌ی رامیاری به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌ی رابردوودا له‌جوگرافیای ناوچه له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانیی به‌گشتیی بۆته جێی باس و توێژینه‌وه بۆ به‌رژه‌وندییه‌کانی خۆیان که ئه‌م ململانیه نێوده‌وڵه‌تییه بۆته هۆی ئه‌وه‌یکه ژیۆپۆلیتسین گه‌لێک بۆچوونه‌کانی خۆیان به‌شێویه‌ک دابڕیژن و له هه‌ر سه‌رده‌مێک بایه‌خی تایبه‌تیی پێببه‌خشن. له‌م نێوانه‌دا ده‌توانین ئاماژه به که‌سانیک بکه‌ین که تیۆره‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ده‌هێننه زمان وه‌کو:
1- تیۆریی هارتلند له لایه‌ن سهرهالفورد مکیندر
2- تیۆریی هێزی ده‌ریایی له‌لایه‌ن ئالفرێد تایرماهان
3- تیۆریی ریملهند له‌لایه‌ن نیکۆڵاس ئیسپایکمن
4- تیۆریی پێکهاته‌ی ژیۆپۆلیتیکی جیهان له‌لایه‌ن سئول بی کوهن
5- تیۆریی هیلالی هیلکهیی له‌لایه‌ن جیفری که‌مپ
له‌نێوان تیۆریی و بۆچوونه‌کانی ئه‌وکه‌سانه‌دا کوردستان پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه که له رۆژهه‌ڵاتی ناڤئندا خۆی ده‌بینێته‌وه.
1- سهرهالفوردمکیندر(1861-1947)
تیۆریی هارتله‌ند له لایه‌ن سهرهالفورد مهکیندهر
یه‌کێک له‌ناوداران و داڕێژه‌رانی ژیۆپۆلیتیکی سووننه‌تی به نووسینی وتارێک له ژێرناوی سنووری جوگرافیای مێژوو له ساڵی 1904 له‌گۆڤاری جوگرافیادا بڵاوبۆته‌وه بۆچوونی گه‌وره‌ی هارتله‌ندی شیکردۆته‌وه ئه‌و له‌بۆچوونی خۆیدا ئاسیا، ئه‌فریقا و ئورووپا وه‌کو دوڕگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جیهانیی ناوده‌بات که دووبه‌شی وشکانی دونیا له خۆده‌گریت و حه‌وت به‌ش له‌هه‌شت به‌شی خه‌ڵکی دونیای تێدا نیشته‌جێن که کلیلی ئه‌و دورگه گه‌وره‌یه خوی له ناچه‌ی هارتلهنددا ده‌بینێته‌وه به بۆچوونی مه‌کیندر، هارتله‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان له خۆده‌گرێت لهروژئاواوه هه‌تا چۆمی ڤولگا له‌به‌شی رۆژهه‌ڵاتی سیبری بۆ به‌شی رۆژئاوای سیبری و له باکوور ئوقیانوسی به‌سته‌ڵه‌ک و له باشووره‌وه به‌رزاییه‌کانی هیمالیا و ئێران که ئه‌م ناوچانه له ژێر کاریگه‌ریی هیچیه‌ک له‌هێزی ده‌ریایی دانه‌بوون ئه‌وکات به بۆچوونی مه‌کیندر ناوچه‌ی هارتله‌ند ده‌کات به دووبه‌ش.
1- بازنه‌وه هیلالی ناوخویی وهقهراخ
2- بازنه هیلالی ده‌روه و دورگه‌یی
بازنه و هیلالی ناوخۆیی که پشتیان له به‌شی وشکانیه له لێواره‌کانی ئاو (واته ده‌ریا)ه که له‌ده‌ریاوه ده‌ستیان پی ده‌گات له‌گه‌ل بارودوخی وڵاتی خۆیان یه‌ک ده‌گرێته‌وه و هێزی ده‌ریایی و رۆڵی ژیۆئیستراتیژیکیان هه‌یه.
بازنه و هیلالی ده‌ره‌وه و دورگه‌ی وه‌کو ئیتالیا و ژاپۆن و ئوسترالیا مه‌کیندر له ئاکامدا بۆچوونی خۆی له ساڵی 1919 دا به‌مشیوه‌یه شیده‌کاته‌وه به‌رامبه‌ر به هارتله‌ند ده‌ڵێت که هه‌ر وڵاتێک ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ئورووپادا واته ده‌سه‌ڵاتی به هارتلهنددا هه‌بێت ته‌واوی دونیا کۆنترۆڵ ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه جوگرافیای کوردستان زۆر به‌روونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که بارودۆخی کوردستان له ناو بازنه‌ی هیلالی هارتلهنددا به‌شێکه له بازنه‌ی هیلالی ناوخۆیی که ده‌که‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ئورووپا وه‌کو پشتێنه‌یه‌ک رۆل ده‌گێڕێت له ناوچه‌که‌دا، کوردستان به‌تایبه‌ت له دوو روانگه‌دا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیه‌ک له‌سه‌ر هارتله‌ند هه‌بێ کاتێکیکی گونجاو ده‌ره‌خسێنێت بۆ هێزی ده‌ریایی و یان له‌وکاته‌ی که به‌گشتی مه‌ترسیی هه‌بێت بۆ هارتله‌ند وه‌کو شوێنی ئیستراتیژیه‌کی ده‌بێته مه‌یدان و سه‌ده‌یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌کاندا و رۆڵی سه‌ره‌کیی ده‌گێڕێت هه‌وڵدانی بێپسانهوه له سه‌ده‌کانی 19 دا ئه‌و رۆڵه‌ی گێڕاوه له نێوان رووس وه ئینگلیس دا و سه‌ده‌ی 20 له‌نێوان رووس و ئامریکا، کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداریه‌وه .
2- بۆچوونی هێزی ده‌ریایی ماهان
نه‌زه‌ریه وه تیئوری هیزی ده‌ریایی له‌لایه‌ن ئالفرێد تایرماهان
له به‌رامبه‌ر بۆچوونی هارتله‌ند، مهکیندهر رۆڵی سه‌ره‌کیی له‌وه‌دا ده‌بینێت، ده‌سه‌ڵاتی هێزی وشکانی له‌و بازنه‌یه‌دا بایه‌خی پێده‌دات بو ده‌سه‌ڵاتداریی ناوچه‌که.
به‌ڵام ئالفرێد تایرماهان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه بایه‌خی هێزی ده‌ریایی و ده‌سه‌ڵاتداریی به‌سه‌ر ده‌ریاکان و ئاوه‌ڕۆکان و به‌رزکردنه‌وی ئاستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداریه ده‌توانێ رۆڵی سه‌ره‌کیی به‌سه‌ر دونیادا بگرێت و باوه‌ڕی به‌هێزی ده‌ریایی هه‌یه به‌بۆچوونی ئه‌و وڵاتی ئامریکا نمونه‌یه‌که که توانای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌ی بۆڕه‌خساوه واته ده‌سه‌ڵاتداریی به‌سه‌ر ده‌ریاکان رۆڵی ئیستراتیژیکی ده‌گێڕێت، له‌م بۆچوونه‌دا دیسان کوردستان رۆڵ ده‌گێڕێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام له لایه‌ن وڵاتی روسیه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئاوه گه‌رمه‌کانی که‌نداو و ده‌ریای سپی له ئاکامدا له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین کوردستان ده‌توانێت له‌مپه‌رێک بێت بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هێزی ده‌ریایی ( به‌تایبه‌ت ئامریکا له‌مڕۆکه‌دا و له رابوردوودا بریتانیا له به‌رامبه‌ر به روسیه کوردستانیان کرده وه‌ره‌قی ساتوسه‌ودای خویان) ئامریکا به ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی به‌سه‌ر کوردستاندا هه‌م ده‌توانێ پێشی روسیه بگرێت که‌ده‌ستی نه‌گات به ئۆقیانووسه‌کان که رۆڵی ئیستراتیژیکی هه‌یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کاندا، له بۆچوونی ماهاندا کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئامریکا گرینگه بۆ رووسیه دوو ئه‌وه‌نده گرینگه یه‌که‌م روسیه له به‌رانبه‌ر هێزی ده‌ریایی ئامریکا، دووهه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاوه گه‌رمه‌کانی که‌نداو و ده‌ریای سپی.
3- بۆچوونی / ریملاند / ئیسپایکمهن
تیۆری ریملهند له‌لایه‌ن نیکڵاس ئیسپایکمن
به قه‌بوڵکردنی چوارچێوه‌ی بیرۆکه‌ی مه‌کیندر له جێگه‌ی هارتله‌ند که بازنه‌ی هیلالی ناوخویی ئه‌و به ناوی ریملهند ناوی ده‌بات و گرینگیی تایبه‌تیی پێده‌دات له بۆچوونی ئیسپاکمهن، ناوچه‌ی ریملهند کاردانه‌وه و رۆڵی سه‌ره‌کیی ده‌گێڕێت و سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کییه، ئه‌م ناوچه‌یه له چوارچێوه‌ی تایبه‌تیی ناوچه‌یی جوگرافیاییدا له دوو به‌شی وشکایی و ده‌ریایی گرینگی تایبه‌تیان هه‌یه و ده‌بێت له ئانیکاتدا، بۆچوونی ناوچه‌ی ریملهند ئاسانکاریی له ده‌ریا بۆ بازرگانی ده‌ریایی هۆکاره بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌سته بۆ پێکهێنانی ژیۆپۆلتیک له‌ناوچه‌دا که رۆڵی سه‌ره‌کیی ده‌گێڕێت و هه‌لێکی باش ده‌ڕه‌خسێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه که ئسپایکمهن له ئاکامدا به‌وه ده‌گات که هێزی ده‌ریایی کلیلی سه‌ره‌کیی و رۆڵی ئیستراتیژیی جیهانی بگێڕێت له ناوچه‌که‌دا، وڵاتانێک که له بازنه‌ی هیلالی ناوچه‌ی رمیلهند دان وه‌کو پشتێندێک سنوره‌کانی وڵاتی روسیه گه‌مارۆ ده‌دات، هه‌تا ناوچه‌ی هارتله‌ند له عه‌رزی واقیعدا ناوچه یان وڵاتانێک له ناوجه‌رگه‌ی گیروگرفت نفوزی ده‌سه‌ڵاتداریی هێزی وشکانی و ده‌ریایی دایه، له راستیدا کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا ده‌بێته به‌شێک له‌و سنوره‌ی ریملهند. به‌بۆچوونی ئیسپاکمهن ناوچه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵات له ناو جه‌رگه‌ی پشتێنده واته هارتله‌ند وه ئاوه‌کانی ده‌ورووبه‌ری له خۆده‌گرێت، زۆربه‌ی ناکۆکی و رکهبهریهکانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌سته له بواری هێزی ده‌ریایی و وشکانی له‌وێدا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه به تایبه‌ت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا جێگای ناکۆکی و رکه‌به‌ریی بوو که ئه‌م ململانێیه به‌تایبه‌ت کاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی کورد داناوه، شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و رووداوه‌کانی دوای شه‌ڕی سارد له نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی زلهێز وه‌کو ئامریکا و شوره‌وی له چواهچێوهی بۆچوونی ریملهنددا به‌ڕوونی به‌رچاوده‌که‌وێت که ئه‌م دوو وڵاته له ماوه‌ی 40 ساڵدا ساتوسهوداکانیان بۆ جێکردنهوی هێزی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ناوچه‌که‌دا پلانی خۆیان داڕشتوه، ئه‌و چه‌ند وڵاتانه‌ی که گه‌لی کوردیان له ناودا به‌شکراوه وه‌کو ئێران، تورکیه، ئێراق، سوریه، ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان له‌ناو بازنه‌ی ریملهندی ئیسپاکمهندا به‌ڕوونی به‌رچاوده‌که‌وێت، له ساڵی 1945 هه‌تا ساڵی 1990 شه‌ڕی ساردی دوو زڵهێزی وه‌کو ئامریکا و شوره‌وی جێگای کێبه‌رکێ و مشت‌ومڕ و ساتوسه‌ودای زۆر بۆته‌وه له‌م ناوچه‌یه‌دا به تایبه‌ت گوشار خستنه‌سه‌ر شوره‌وی له لایه‌ن ئامریکاوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌تایبه‌ت له‌دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیه‌وه بۆ پاشه‌کشێ کردن له سنووری باکوور و باکووری رۆژئاوای ئێران به‌تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆماری کوردستان که ده‌سه‌ڵاتێکی نوێی بوو له مهاباد له ساڵی 1946 دا وه ته‌نانه‌ت بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به هاوکاریی شای ئێران توانی له‌سه‌ر بڕیاری ئهلجزائیر ده‌ستی له ناو خاکی ئێراقیش بکرێته‌وه و بوو به‌هۆی تێکشکانی شۆڕشی کورد له ناو ئێراقدا له ساڵی 1975 .
(جیگای ئاماژه‌یه بڵێین که ئامریکا له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی کاتێ ده‌ستی گه‌یشت به چه‌کی ئه‌تۆمی و به‌کارهێنانی له (ناکازاکی و هیروشیما) وه‌کو زلهێزێک له‌به‌ره‌ی موته‌فقین و باجوه‌رگرتن له بریتانیا و روسیه، فه‌ڕانسه ده‌ستی کراوه له ئێران‌دا و له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا به‌تایبه‌ت که ئه‌وکات ئێران وه‌کو وڵاتێکی بێلایه‌ن ده‌ستنیشان کرابوو، به‌ڵام له دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕ، ئێران بوو به‌به‌شێک له وڵاتی به‌کارهێنه‌ری ئامریکا له هه‌موو بواره‌کانی بازرگانی له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی 51% به 49% له ئانیکاتدا ئێران ده‌بوایه له‌م 2% ی به‌رهه‌می خۆی پێداویستیه‌کانی له‌وڵاتانی سه‌رده‌سته بکڕێت و ئێران بۆی نه‌بوو سه‌نعه‌تی دایکیی هه‌بێت بو به‌رهه‌مهێنان له بازاری مه‌سره‌فدا، له ساڵی 1953 به هاوپشتی ئامریکا شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران له‌سه‌رده‌می موسه‌دیق که به رواڵه‌ت نه‌وتی ئێران به‌نه‌ته‌وه‌یی کرا، به‌ڵام له‌ژیر چاودێریی ئامریکا، بریتانیا، فه‌رانسه و وڵاتانی هاوپه‌یمان، ئێران له ئاکامدا پێی نایه قوناغێکی نوێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ساڵی 1963دا له ژێر ناونیشانی کاپیتالسیۆن و شۆڕشی سپی ده‌ستیان کرد به ریفۆرمێک به‌ناوی ته‌قسیمی ئه‌رازی و له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ئێران کرا به‌سێ به‌شی ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی و ناوچه‌ی کشتوکاڵی و ناوچه‌ی مه‌رته‌ع واته به‌رزاییه‌کانی جه‌نگه‌ڵ و ئاژه‌ڵداری، ناوه‌ندی ئێران کرا به ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی له‌ژێر چاودێریی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و شا به‌و واتایه‌ی که سه‌رمایه‌داریی ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران بۆیان نه‌بوو که سه‌رمایه‌گوزاریی له ناوچه‌ی خۆیاندا بکه‌ن ده‌بوایه سه‌رمایه‌ی خۆیان بگوازتبایهتهوه بۆ ناوچه‌ی سه‌نعه‌تیی که یاسایه‌ک هه‌یه به‌ناوی ئه‌وه‌ی که ئه‌م سهمایهدارانه به سه‌رمایه‌داری ناخۆجێی ناوده‌برا که ده‌بوو بۆ هه‌موو ئیمکاناتی به‌رهه‌مهێنایان له بازاڕی ئازاد بیانکڕیبایه ده‌وڵه‌ت هیچ سوبسیده‌کان نه‌ده‌دا به سه‌رمایه‌داریی ناخۆجێی له ئاکامدا ده‌بوو به هۆی له‌ده‌ستدانی سه‌رمایه‌کانیان و بهدوکانداریی یان سه‌رمایه‌داریه‌کی ده‌ڵال سفه‌ت که توانای به‌رهه‌مهێنانیان نه‌ده‌ما، له ناوچه‌ی کشتوکاڵیدا به پێی یاسای کشتوکاڵی که‌س بۆی نه‌بوو، له زه‌مینی كشتوکاڵیدا سه‌رمایه‌گوزاریی سه‌نعه‌تی بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی هیچ قه‌رزێکیان نه‌ده‌دا به سه‌رمایه‌داری محه‌لی، مه‌گه‌ر له بواری کشتوکاڵی نه‌بایه له ئانیکاتدا یاسای ئینحیسار به وه‌راسه‌ت ده‌بوو به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ژێرخانی ئابووریی کشتوکاڵی و ده‌وڵه‌ت هیچ سوبسیدێکی نه‌ده‌دا به زه‌مینی کشتوکاڵی که زه‌وی كشتوکاڵی له‌توپه‌ت ده‌کرا و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی نیازی ناوچهیهکهشی نه‌ده‌بوو، ده‌بوو به‌هۆی مهحرومیهتێکی زۆر به‌تایبه‌ت له ناوچه سنووریه‌کان که لێره‌دا ناوچه‌ی کوردستان به‌شێکه له‌و محرومیهته به‌گشتی).
(له‌پاش شکانی شۆڕشی کورد له ساڵی1975 و رێککه‌وتنامه‌ی ئهلجهزایرله نێوان ئێران و ئێراق ته‌نانه‌ت بێده‌نگیی زلهێزانی هاوبه‌ش له ساڵه‌کانی 1980 قه‌تڵوعامی گه‌لی کورد هه‌تا ساڵی 1989 که به هه‌زاران گوند وێران کرا و ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌ژیرناوی ئه‌نفال زیاترله 182000 نه‌فه‌ر گه‌لی کورد کوژران و بێسه‌روشوێن کران و له نێوان شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و ئێراق ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کرا، هاوکات له به‌شی رۆژهه‌ڵات شاری سه‌رده‌شت و له ناوچه‌ی کرماشان گوندی "زه‌رگه" و له‌م کیمیابارانه‌دا زیاتر له 5000 هه‌تا 6000 که‌س قه‌تڵوعام کراوه، له‌پاشان بوو به‌هۆی ئاواره‌یی و راپه‌ڕینی خه‌ڵکی باشووری کوردستان که نزیک به 2 میلیۆن کورد روویان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان کرد، له ئاکامدا به‌شی باشوور وه‌کو هێڵی 36 ده‌ره‌جه که‌وته ژێر چاوه‌دێریی زلهێزانی هاوبه‌ش و له ژێرناوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چاودێریی ده‌کرا، هه‌تا ساڵی 2000 و هاوکات هێرشی ئێراق بۆ سه‌ر کوێت ئه‌م بواره‌ی بۆ ئامریکا ره‌خساند. به پێی قه‌راری ئهلجزائیر ده‌ستی ئامریکا بکرێته‌وه، له ناو ئێراقدا و به سیاسه‌تی هاوبه‌شی وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندخواز هێرشی هاوپه‌یمانی ناتۆ کرا سه‌ر ئێراق له ساڵی 2003 و رووخانی یه‌کجاریی ئێراقی به‌عس واته عیراقی قه‌راردادی و دروستکراوی بریتانیا له ساڵی 1920 هه‌تا ساڵی 2000 بۆ ماوه‌ی 80 ساڵ که له پاشان چونکه ئه‌م قه‌رارداده 99 ساڵه نه‌بوو ده‌بوایه ئه‌م ئێراقه هه‌ڵوه‌شێته‌وه بۆ جارێکی دیکه بنیاد بنرێته‌وه و کورد بۆ جارێکی دیکه وه‌کو ساڵی 1920 که دوو سه‌رۆک خێڵی ویلایه‌تی شاره‌زور و ویلایه‌تی موسڵ ئێراقیان دروست کرد ئه‌مجار له ژێر ناوی حیزبی به ناوی پارتی و یه‌کیه‌تی له دوای رووخانی سه‌دام، هه‌مان رۆڵی ساڵی 1920 ده‌گێڕن، له ساڵی 2003دا کورد جارێکی دیکه وه‌کو وهرهقێک به‌کارهات بۆ دروستکردنی ئێراقی نوێ و هه‌مان نوینه‌رایه‌تی شاره‌زوور و ویلایه‌تی موسڵ، به‌ڵام به قه‌یرانی ناوچه دابڕاوه‌کانی وه‌کو که‌رکوک و شه‌نگار و خانقین و دیاله جه‌له‌وڵا و موسل. ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌رارداده 99 ساڵه بوایه، ئێراق هه‌ر وه‌کو دوڕگه‌ی هۆنگکونگ له‌سه‌ر بڕیاری 99 ساڵه بوو و کاتی قهراردادهکه ته‌واو بوو بریتانیا هونگ کونگی راده‌ستی چین کرده‌وه، ده‌بوایه ویلایه‌تی شاره‌زوور بدرایه‌ته‌وه به ئێران و ویلایه‌تی موسل بدرایه‌ته‌وه به تورکیه، هه‌رچه‌ند له دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی به‌عس له چوارچیوه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی G8 بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی نوێ له ژێر ناوی ئێراقی فیدراڵ بڕیاری له‌سه‌ردرا و ئانیکات له ناوخۆی ئیراق به سێ به‌ش دابه‌شکرا: هه‌رێمی کوردستان، هه‌رێمی شیعه و هه‌رێمی سوننه.
(له‌ناو وڵاتی تورکیه، به پشتیوانیی بریتانیا ده‌وڵه‌تێکی فاشیستیی به سه‌رۆکایه‌تیی که‌مال ئاتاتورک هاته پێکهات له‌سه‌ر بنمای "ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه" و داڕشتنی یاسای بنچینه‌یی بۆ به‌هۆکارێک که نکۆڵی له بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه بکه‌ن جگه‌له تورک نه‌بێت ئه‌م بزاڤه فاشیستییه بوو به‌هۆی قه‌تڵوعامی زیاتر له میلیونێک ئه‌رمه‌نی و له پاشان سه‌رکوتی هه‌موو شۆڕشه‌کانی کورد و را‌گوازتنی ملیونان کورد له زهێدی خۆیان، ته‌نانه‌ت له ساڵه‌کانی 1937 و 1938 ده‌ستی کرد به قه‌تڵوعامی کوردان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی ده‌رسیم که نزیک به 100000 کورد کوژران و وێرانکرانی هه‌زاران گوند، هه‌رچه‌ند که تورکیه له‌گه‌ل ئاڵمان و ئیتالیا له‌به‌ره‌ی موتهحدین دا بوو له‌شه‌ڕی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانی به‌ڵام له دوای رووخانی رووسیه و له کۆتایی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی به‌ره‌یه‌کی نوی کراوه به‌ناوی شه‌ڕی سارد و دوو بلوکی کومونیستی و سه‌رمایه داری و به‌پشتیوانی وڵاتانی رۆژئاوا وه‌کو پشتیندێک تورکیه هاته‌ناو پشتیوانی هێزی ناتۆ له به‌رامبه‌ر به سۆڤیه‌ت ئه‌م هاوپیمانهتیه بو به‌هۆی بێده‌نگی وڵاتانی رۆژئاوا له به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر قهتلوعامێک سه‌باره‌ت به کورد په‌یڕه‌و ده‌کرا بێده‌نگیان هه‌ڵده‌بژارد.
4- پێکهاته‌ی ژیۆپۆلیتیکی دونیا له روانگه‌ی سئول بن کوهن .
سئول بن کوهن: له بۆچوونی پێکهاته‌ی ژیۆپۆلیتیکی دونیا، دونیا به دوو سنووری ژیۆئیستراتژیک دابه‌ش ده‌کات، که هه‌رکام له‌وانه به‌چه‌ند ناوچه‌ی ژیۆپۆلیتیک دابه‌ش ده‌کات، ناوچه‌کانی ژیۆئیستراتیژیکی له ئاکامی بێ ئیراده‌بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی به‌شێکی نه‌ته‌وه‌یی ژێرده‌سته وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی که له‌ژێر زه‌ختی هێزی نیزامی نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌سته بوو به هۆکارێک له‌ژێر کاریگه‌ریی ده‌وڵه‌تانی به‌رژه‌وه‌ندخواز سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وی سه‌رده‌ست زاڵ بکه‌ن له ناوچه‌کاندا، ده‌سه‌ڵاتی ژیۆ ئیستراتیژیک کاریگه‌ریی ناوچه‌یی ژیۆپۆلتیک له‌ئاکامی گشتیدا کاریگه‌ریی دانا له‌سه‌ر سیاسه‌تی دونیادا، له بۆچوونه‌کانی بن کوهن رۆژهه‌ڵاتی ناوڤین و ئاسیای باشووری رۆژهه‌ڵات و ئافریقای باشووریی وڵاتی سه‌حرا که خاوه‌ن پێگه‌ی ئیستراتیژیکن له باقی ناوچه‌کانی دیکه جیاکرانه‌وه و له نێوان دوو زلهێزی ده‌سه‌ڵاتدار قه‌تیس ماوه وه‌کو هێڵی پشتێنده که‌وتنه ژێر زه‌ختی سیاسیی به‌رژه‌وه‌ندخوازانی هاوبه‌ش، بن کوهن ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به ناوچه‌یه‌کی ئالوز ده‌ستنیشان ده‌کات وه‌کو وڵاتانی ئه‌فغانستان، پاکستان، ئێران، تورکیه، سوریه، ئێراق، ئیسرائیل، لوبنان، میسر که له ئانیکاتدا له‌ناو خۆیاندا له کێبه‌رکێ دان هیچ لێک نزیکبونه‌وه‌یه‌ک له نێوانیاندا نابیندرێت ( به‌هۆی گرێدراویان له بواری سیاسی و ئابووری سه‌نعه‌تیان به وڵاتانی زلهێزه‌وه) و له ئانیکات زلهێزانی وه‌کو ئامریکا وڵاتانی ئوروپا چین، هیندوستان و رووسیه به ده‌ستێوه‌ردانیان هۆکاری سه‌ره‌کین.
ته‌واویه‌تی خاکی وڵاتی کوردستان که له‌ناو جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دایه و خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌تی سێ کوچکه‌ی شارستانیه‌تی هه‌ره گرینگ له‌ناو مێژوودا به‌ر چاوه وه‌کو شارستانیه‌تی ئاریایی، سامی، ئالتایی هه‌روه‌ها دابه‌شبوونی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌ییدا که خۆیان وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی به‌هێز نیشان ده‌ده‌ن. هه‌رکام له لایه‌که‌وه له کێبه‌رکێ و ململانێی ناوچه‌یی دان و هه‌رکام ده‌یه‌وێت خۆی وه‌کو زلهێزی ناوچه‌یی نیشان بدات و ده‌یانه‌وێت هه‌رکام رۆڵی تایبه‌تییش بگێڕن له‌پیناو بهرژهوندیاندا به‌ڵگه‌ی به‌رچاویش ئه‌وه‌یه که هه‌رکام له‌م وڵاتانه پشتیوانی له حیزبی کوردی و رێکخستنه‌کانی کوردی ده‌که‌ن بوئه‌وه‌ی ئیمتیازێک له رکه‌به‌ری به‌رامبه‌ری له ئه‌م ململانێ ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ده‌ست بێنن. له ئانیکات کوردستان وه‌کو پێخۆرێک به‌کاردێنن سه‌باره‌ت به وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندخوازی ده‌ره‌کی بۆ ساتوسه‌ودای نێوده‌وڵه‌تی
به تایبه‌ت ئامریکا و روسیه که به ئاسانی ده‌توانن ده‌ستبخه‌نه ناو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌یی به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردیان تێدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازی زیاتر له کاتی پیویست به هۆی حیزبه‌کانی کوردیی که له‌ژێر چه‌تری ئه‌وان دان به‌کاریان بێنن به‌مه‌به‌ستی تایبه‌ت.
5- تیۆری هیلالی هیلکهیی له‌لایه‌ن جێفری که‌مپ
پروفیسورجیفری که‌مپ له نوسراوه‌ی خۆی له‌ساڵی1977دا ده‌ڵێت کۆی گشتیی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌ت وڵاتانی ده‌وروبه‌ری که‌نداو و ده‌ریای کاسپیه‌ن هه‌تا ده‌ریای سپی بازنه‌یه‌کی هیلکهییه که رۆڵی ئیستراتیژیکی وزه ده‌گیرێت، باشوور و باکوور ئه‌م ناوچه‌یه به‌گشتی به دوو خاڵی سه‌ره‌کیی ده‌ستنیشان ده‌کات که بۆ پێداویستی رۆژانه کانزایی وزه له دونیادا و پێداویستیی له سه‌ده‌ی 21 به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانی رۆژئاوا گرینگی خۆیان هه‌یه، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار باس له‌وه ده‌کات که ناوچه‌ی ده‌ریای کاسپیه‌ن زیاتر له 2 ملیارد به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌یه و هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کرێ له ساڵی 2002 دا له که‌نداودا %31 ته‌واوی نه‌وتی دونیای به‌رهه‌مهێناوه، هه‌روه‌ها ته‌نیا له دوو وڵاتی ئێران و روسیه خاوه‌نی %70 گازی سروشتین له ئاستی دنیادا، سه‌ره‌ڕای مشتومڕێکی زۆر له ئاستی سه‌ره‌وه‌دا و رامیاری ژیۆئیکونومی له دونیادا دوای شه‌ڕی سارد گرینگیه‌کی زۆری پێده‌رێت وه‌کو سه‌رچاوه‌ی سروشتی له ئاست وڵاتانی زلهێزی دونیا که به‌شێک خاوه‌ن بیرمند وا زانایان وه‌کو هارتله‌ندی نوێ ناوی دێنن.
وڵاتی کوردستان له روانگه‌ی جیفری که‌مپ له سێ لاوه خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ته.
1- به‌شێکی زۆر له باشووری کوردستان له‌ناو خاکی ئێراق که خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ته له بواری نه‌وتدا وه‌کو که‌رکوک و شیواشۆک و ده‌وروبه‌ری که ده‌توانین بڵێین %50 نه‌وتی له‌خۆ گرتووه له‌ناو بازنه‌ی تیۆری جفری که‌مپدا گرنگی پێده‌دات.
2- وڵاتی کوردستان له راستیدا هه‌مان هارتله‌ندی (پشتێندهیه) تازه‌یه که جیرانی وڵاتانی رۆژئاوایه که شوێنێکی ئیستراتیژیکی هه‌یه له هاتوچۆکردنی بواری بازرگانیدا و خاوه‌ن گرینگیه‌کی تایبه‌ته و نزیکترین پێگه‌ی پێوه‌ندییداره به وڵاتانی رۆژئاواوه له بواری هێڵی نه‌وت و گاز له ده‌ریای سپی و ده‌ریای ره‌ش به ئاسانترین شێوه بۆ بازاڕی مه‌سره‌ف له ناوجه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین کوردستان روڵی گرینگ ده‌گێڕیت.
3- ئه‌وه‌یکه کوردستان له بواری دابینکردنی وزه دا ده‌توانێ رۆڵی گرینگ بگێڕێت ده‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاسایشێک له ناوچه‌که‌دا بێت به‌تایبه‌ت که هێڵی هێلکه‌یی ئیستراتیژیکیی وزه‌یه ئه‌گینا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نابێ کوردستان له به‌رچاو نگیرێت ده‌نا ده‌توانێت ئاسایشی ناچه‌که ئاڵۆز بکات له ته‌واویه‌تی هێڵی بازنه‌ی کێشه دروست ده‌بێت.
کاتێک چۆنیه‌تی داڕشتنی بیرۆکه‌ی ئیستراتیژێکی زلهێزانێکی وه‌کو بریتانیا، فه‌ڕانسه، روسیه، ئامریکا و هاوپه‌یمانیان له ناو رۆژهه‌ڵاتی ناڤینمان بۆ روون ده‌بێته‌وه ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین که هه‌ر وڵاتیک به پێی به‌رژه‌وندیی خۆی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته دیسان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رابردوو که گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی، ئابووری، کولتوری فه‌رهه‌نگی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دروست کرد به تایبه‌ت کوردستان و بارودۆخی جوگرافیای ناوچه‌که‌ی گۆڕی و کورد بوو به‌سوته‌مه‌نی ئه‌م گۆڕانکاریانه لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به قه‌راردادی سایکس پیکو، لۆزان ، بالفور بکه‌ین.
1- پێکهاتنی قه‌راردادی شه‌ریف حسێن - ماک موهان له سیاسه‌ته‌کانی ئیستعماری بریتانیا و فه‌رانسه بۆ داڕشتنی جوگرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له به‌رامبه‌ر لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی.
ئیستعماری بریتانیا له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی 20 دا له پێناو لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌شێک له ناوچه‌کانی عه‌ره‌بی و پشتیوانیکردنی له عه‌ره‌به‌کان و به ره‌سمیه‌ت ناساندنیان له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی و به پشتیوانی هێزی نیزامی ده‌ستی کرد به ئاژاوه‌گیڕان به مه‌به‌ستی تایبه‌ت.
له‌ژێر ناوی بڕیارنامه‌ی ئوکتوبری ساڵی 1915 حسێن، ماک موهان و به ره‌سمیه‌ت ناساندنی به‌شێک له عه‌ره‌به‌کان که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا فه‌له‌ستین به‌تایبه‌ت ده‌بوایه به ره‌سمیه‌ت بناسرابایه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌که به‌ڵێنیه‌کانی ئیستعماری که ده‌بوایه تا پێش کۆتایی شه‌ڕی جیهانی جێبه‌جێ بکرابوایه له ئانی کات، به‌ڵام پێکهاتنی ژێربه‌ژێری بریتانیا و فه‌رانسه ئه‌م ناوچهنهیان له نێوانی خۆیاندا دابه‌ش کرد بڕیارنامه‌ی (سایکس، پیکۆ) له ساڵی 1916 دا چونیه‌تی ئه‌م دابه‌شکردنه و پێکهاتنه ئاشکرابوو له‌و نێوانه‌دا رازی بوون لهسهرفهلهستین که خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ته و له‌م باره‌یه‌وه که هیچ ده‌سه‌ڵاتێک به ته‌نیایی خۆی دانهسهپێنێت و ده‌بێ له ژێر چاوه‌دێریی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا بمێنێته‌وه.
له ساڵی 1917 له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ( بالفور ) بریتانیا به‌ڵێنی دابوو به جوله‌که‌کان بۆ دامه‌زراندنی بنکه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگیی له‌سه‌ر وڵاتی فه‌له‌ستین، بریتانیا هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ی دا به‌ڵام کونفرانسی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی له دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی ئه‌م به‌ڵێنیانه‌ی قبوول نه‌کرد، هه‌رچه‌ند له بڕیارنامه‌ی مه‌ک موهان و شه‌ریف حسین دا بریتانیا له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشی عه‌ره‌به‌کان دژ به ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ڵێنیی سه‌ربه‌خۆیان پێدابوون، هه‌روه‌ها له ساڵی 1917 بۆ وه‌دیهێنانی ئاواته‌کانی ده‌وڵه‌تی یه‌هوده‌کان له‌سه‌ر خاکی فه‌له‌ستین پشتیوانیان لێ بکات هه‌روه‌ها جیاواز له‌وه‌ی که ساڵی 1916 به‌ڵێنی بڕیاره‌کانی نێوان فه‌رانسه و روسیه و بریتانیا ناسراوبه سایکس پیکو، وڵاتانی عه‌ره‌بی که له ده‌وڵه‌تی عوسمانی جیابوونه‌وه له نێوانی خۆیاندا دابه‌شکرا و که‌وتنه ژێرده‌ستی سیاسه‌تی ئیستعماری، له‌م بڕیارنامه نهێنیه سێ قۆڵیه‌ی بریتانیا، فه‌رانسه و روسیه، هه‌رکام به دوو شێوه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت له ناوچه‌که‌دا راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ و پشتیوانی کردنیان له ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب که له ده‌وڵه‌تی عوسمانی جیابوونه‌وه سنوری جوگرافیای داهاتوویان دیاری کرد له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، له کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیی، یه‌که‌م، بریتانیا و فه‌ڕانسه شۆڕای به‌رزی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیان پێکهێنا و ئه‌م مافه‌یان بۆ خۆیان پاراست که له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ناوچانه‌ی که داگیریان کردبوو و له ده‌وڵه‌تی عوسمانی جیاببوونه‌وه، له ژێر چاودێریی خۆیان هێشته‌وه و به‌م شێوه‌یه له نێوان خۆیاندا دابه‌شیان کرد بریتانیا جگه‌له ئه‌وی که بوو به واریسی فه‌له‌ستین و ماوه‌رای ئوردون و ئێراقی خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و لوبنان و سوریه که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رانسه، فه‌رانسه، سوریه‌ی داگیر کرد به‌هێزی چه‌کداریی.
په‌یمانی سوور ساڵی 1920 له نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و به‌ره‌ی براوه‌ی شه‌ڕ واته موته‌فه‌قین هاته ئاراوه. له ئانی کات داگیرکردنی "کیلیکیه" به‌ده‌ست فه‌رانسه‌ییه‌کان به ره‌زامه‌ندیی خۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هه‌روه‌ها داگیرکردنی ته‌واویه‌تی تورکیه له لایه‌ن یۆنان و ئیتالیا و به‌شێک له رۆژهه‌ڵاتی باکووری تورکیه لکێندرا به ئه‌رمنستانه‌وه که له پاشان بوو به‌هۆی قه‌تڵوعامی ئهرمنیهکانی ناوخۆی تورکیه. پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردستان له ئارادا بوو و پێشبینیکراو بوو له‌سه‌ر بنه‌مای راپرسیه‌کی گشتی که هه‌رگیز نه‌کرا، راپرسی و بڕیارنامه‌ی لۆزان له ساڵی 1923 هه‌موو جوگرافیه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک گۆڕی و سنووره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه به‌مشێوه‌ی که ئێستا هه‌یه داڕێژرا به‌ڵام ئه‌وه‌ی که چاره‌نووسی نادیار بوو ئه‌وکات ویلایه‌تی موسڵ بوو که له بنچینه‌دا له‌ژێر چاودێری فه‌رانسه‌دا بوو که ساڵی 1925 رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان سه‌رده‌سته واته شۆڕای به‌رزی ئه‌وکات ویلایه‌تی موسڵیان به ئێراقه‌وه گرێدا، هه‌رچه‌ند ویلایه‌تی موسڵ خاوه‌نی نه‌وت بوو به‌ڵام هاوکات له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی کوردان به‌ناچاریی سپاردی به بریتانیا، له‌به‌رئه‌وه‌ی که بریتانیا پێویستیی به نه‌وت بوو له به‌رامبه‌ر شۆڕشی کوردان راوه‌ستا و به‌هه‌موو شێوه و پلانێک شۆڕشی کوردانی سه‌رکوت کرد. کاتێ که فه‌رانسه‌ییه‌کان له به‌رامبه‌ر ئیمتیازی به‌شێک له کۆمپانیای نه‌وت ویلایه‌تی موسڵیان دا به بریتانیا، له ئانیکات ده‌ستی له‌ناو سوریه‌دا کراوه. لێره‌دا ده‌توانین بڵێین که له ئاکامدا رۆڵ و گرینگیی فه‌رانسه‌ییه‌کان له‌داڕشتنی جوگرافیای رۆژهه‌ڵات، بۆ جارێکی دیکه پلانه‌کان داڕێژراوه و بوو به‌هۆی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی لوبنان. هاوکات له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه، ده‌وڵه‌تانی باڵاده‌ستی ئوروپایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیاز و به‌رژه‌وندییه‌کانی خۆیان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م سنوورانه‌ی که دروستیان کرد توانیان به‌ته‌واویی ده‌ستیان ئاواڵه بێت له ناوچه‌که‌دا و به‌هه‌موو شێوازێک چاودێریی ناوچه‌که‌یان خسته ژێر چنگی خۆیان و سیاسه‌ته‌کانی خۆیان به سه‌ر گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا داسه‌پاند، بێئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌وان له‌به‌رچاو بگرن. لێره‌دا ئه‌وه‌ی که قازانجی کرد تورکان و یه‌هودیه‌کان بوون سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌شێک له عه‌ره‌به‌کان، ئه‌وه‌ی که له‌م ساتوسهودایانهی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌گشتی غه‌دری لێ‌کرا کورده‌کان بوون.
له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندخوازیی ئوروپایی، وڵاتانی وه‌کو سوریه و ئێراق و ئوردۆن و له پاشان ئههودیهکان، هه‌روه‌ها له‌م نێوانه‌دا دابه‌شکردنی کوردستان له نێوان وڵاتانی ناوچه‌یی تازه دروستکراو وه‌کو گوشارێک و ئه‌گه‌ری هه‌ر ئالۆزیه‌ک له ناوچه‌که‌دا کوردان به‌کاربێنن. هه‌رچه‌ند دروستبوونی ئه‌م وڵاتانه‌ی تازه دروستکراون له‌گه‌ڵ بارودوخی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و میژوویی ناوچه‌که نه‌ده‌گونجان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاو بگیرابایه بارودوخه‌که ئاوای لێبه‌سه‌ر نه‌ده‌هات.
له به‌شێکی دیکه‌ی خاڵه شاراوه‌کانی "سایکس و پیکۆ"وه دابه‌شکردنی ناوچه‌که و ساتوسهوداکانیان حیجاز (عه‌ره‌بستانی سعودی) به‌خشرا به شه‌ریف حسین و منداڵه‌کانی و ناوچه‌ی فه‌له‌ستین له‌ژێر کۆنترۆڵی بریتانیادا ماوه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای کێشه و ناکۆکیی له‌نێوان فه‌رانسه و بریتانیا له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاڵمانی نازی و ئیتالیای فاشیست، له‌به‌رامبه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی کورد زیاتر لێکنزیکبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر ناوچه‌که‌دا بسه‌پێنن. هه‌روه‌ها له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا به‌نده‌ری ئه‌سکه‌نده‌رون به تورکیه‌وه ده‌لکێندرێ و له کریستیانه‌کانی مارونیی لوبنان بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر موسوڵمانه‌کانی ناوچه و رێگه‌خۆشکردن بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل پشتیوانی ده‌کرێ. له به‌رده‌وامی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌دا به هۆی ناکۆکیی له‌سه‌ر کاناڵی سوئز توانیان له ساڵی 1953دا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بهڕهسمیهت بناسێنن و به هاوپه‌یمانێتی هێزی نیزامی له به‌رامبه‌ر میسر ئیسراییل ده‌ستبه‌سه‌ر کاناڵی سوئزدا بگرێت.
ئه‌وه‌یکه پێویسته روون بکرێته‌وه، بڕیارنامه‌کانه راسته‌وخۆ پێوندیی به چاره‌نووسی گه‌لی کورده‌وه هه‌یه، ده‌توانین بڵێین که گرفتی سه‌ره‌کیش به‌رژه‌وه‌ندخوازیی ئه‌قڵیه‌تی فیۆدالی و بیروباوه‌ڕی ئایینیی کاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی کورد. به‌گشتی ئاغا، شێخ و مه‌لا که وه‌کو چینی باڵاده‌ست له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا به‌هۆی بارودۆخی کاتیی ده‌ستێکی باڵایان هه‌بووه له‌م ساتوسهودایانهی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ییدا و له ئانیکات ئاڵۆزی و ناکۆکیی ئاغا و ده‌ره‌به‌گ بوونه‌ته هۆکار بۆ زیاتر ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌یی. له‌لایه‌کی دیکه‌وه کێشه‌ی ئایینی مه‌زهه‌بی سوننی و شیعه له نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران و ده‌وڵه‌تی عوسمانی رێگا خۆشکه‌ربوو بۆ دابه‌شکردنی کوردستان و له پاشان سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندخوازیی ده‌وڵه‌تانی ئیستعماری توانیان ئه‌م هه‌له بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه و که‌ڵکی لێوه‌ربگرن، ئاماژه به‌م خاڵانه ده‌که‌ین که راسته‌وخۆ پێوه‌ندیان به چاره‌نووسی کورده‌وه هه‌یه.
گرینگترینی ئه‌و خاڵانه‌ی که راسته‌وخۆ پێوه‌ندیان به چاره‌نووسی کورده‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌ڵێننامه‌کان:
1 – به‌ڵێننامه‌ی ئیدریس بدلیسی و سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م، ساڵی 1514وه ساڵه‌کانی 1555 ، 1556 ، 1590.
2- به‌ڵێننامه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی له زه‌هاوی ناوچه‌ی کرماشان، ساڵی 1639 که ده‌توانین بڵێین کوردستان بوو به دوو به‌ش و دوابه‌دوای ئه‌مه له‌سه‌ر کێشه سنووریه‌کان له ساڵانی 1727 ،1736 ، 1746.
3- به‌ڵێننامه‌ی ئه‌رزروم، ساڵه‌کانی 1823، 1847، 1853، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی قاجار و ده‌وڵه‌تی عوسمانی .
4- به‌یاننامه‌ی سایکس – پیکۆ، ئه‌م به‌یاننامه‌یه له 9 هه‌تا 16 مانگی مه‌ی ساڵی 1916 له کۆتاییدا له نێوان بریتانیا و فه‌ڕانسه و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی روسیه کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی کرا به‌سێ به‌شی (ئا و ب و س).
له پاشان به‌شێک له کوردستان که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسیه، نوینه‌ری بریتانیا (مارک سایکس) نوێنه‌ری فه‌رانسه (جورج پیکۆ) نوینه‌ری روسیه (سازانوف) که بڕیارنامه‌که به‌مشێوه‌یه کوتایی پێهات:
ئا – باکووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیه که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسیه که پاشان خرایه نێو دوو ده‌سه‌ڵاتی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمنستان که هه‌تا رووخانی ده‌وڵه‌تی سوسیالیستیی وه‌کو نیمچه ئۆتۆنۆمییه‌ک خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بوون.
ب – باشوری کوردستان ویلایه‌تی موسڵ و که‌رکوک و به‌شێک له ویلایه‌تی شاره‌زور و خانقین که بریتانیا له ئێرانی سه‌ند بۆ کهوتنهژێردهسهڵاتی بریتانیا و به‌مه‌رجێک که ده‌وڵه‌تی ئێراق هاوبه‌شی 2 نه‌ته‌وی کورد و عه‌ره‌ب بێت.
س – رۆژئاوای کوردستان له سوریه که‌وته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه، ئه‌م به‌شه ته‌نانه‌ت والی هات که نکۆڵی له هاوڵاتیبونیشیان کرا و ته‌نانه‌ت ناسمانهکهشیان لێسه‌ندرایه‌وه.
5 – به‌ڵێننامه‌ی سور، ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه له ساڵی 10.8.1920 له نێوان دوو براوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا له پاریس به ئاماده‌بوونی ژێنراڵ شه‌ریف پاشا و هه‌یئه‌تی نوینه‌رانی کورد گه‌ڵاله کرا که ده‌وڵه‌تی عوسمانی دابه‌شکرا. به‌مجۆره خاله‌کانی 62، 63، 64، راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به کورده‌وه هه‌یه، بڕیاربوو له کاتێکی دیاریکراودا جێبه‌جێ بکرێت و ده‌توانین بڵێین یه‌که‌م به‌ڵگه‌ی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تیه وه‌کو مافی چاره‌نووس بو گه‌لی کورد دیاریکراوه.
6 - به‌ڵێننامه‌ی لۆزان، ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه له ساڵی 24، 7، 1923 له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیه و هاوپه‌یمانانی نوێ به گه‌ڵاڵه‌کردنی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه په‌یمانی سورههڵوهشایهوه و چاره‌نووس و خه‌ونه‌کانی کوردی خسته‌ژێر پێی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه.
7 – بڕیارنامه‌ی سه‌عداباد، ئه‌م بڕیارنامه‌یه له‌ساڵی 8،7،1937، له نێوان وڵاتانی ئێران، ئێراق، تورکیه، ئه‌فغانستان و نوێنه‌رانی وڵاتانی بهرژهوهندخوازهاتهئاراوه. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا که هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه و پێداگریی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، خاله‌کانی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ته‌واویی توانایان له به‌رامبه‌ر هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌کی کورد وه‌کو سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی کوردان ده‌بێ سه‌رکوت بکرێت و ته‌نانه‌ت دانیشتوانی هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه که بچێته‌ناو وڵاته‌کانیانه‌وه ده‌بێ راده‌ست بکرێنه‌وه، به وڵاتی نیشته‌جێ به‌تایبه‌ت که شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له‌ئارادا بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی که کوردان له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌رنه‌گرن بۆ سه‌رهه‌ڵدان هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵی سه‌ره‌کییش ده‌ستنیشانکرا.
یه‌که‌م: توانه‌وه، پاکتاوکردنی کوردستان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کوردستان، به‌شێوه‌ی راگوازتن، نیشته‌جێکردنی ناکورد له شوێنه‌کانیان، که‌مکردنه‌وی رێژه‌ی کورد له ئاماره ره‌سمیه‌کان، چاودێری و کۆنترۆڵی باری ئابووریی کوردان، سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی، ناونه‌بردنی به‌شی پێوه‌ندیدار به کوردان له نوسراوه‌کان و کتێبه‌کان که کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی مێژوویی، بچوککردنهوی که‌سایه‌تیی کوردان له هه‌ر بواریکدا، گرێدانی کوردان به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و... رێگا خۆشکردن بۆ ئاڵۆزیی ئایینی و زمانه‌وانی ناوچه‌یی، بکارهێنانیان له روانگه‌ی سیاسیه‌وه وه‌کو دارده‌ستێک له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردان، هه‌وڵدا ن بۆ به‌لاڕێدابردنی کوردان سه‌باره‌ت به بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌کو وڵاتێک، خستنه‌ژێر چاوه‌دێریی هه‌ر رێکخراوێکی سیاسی و حیزبیی کوردان.
لێره‌دا ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند سه‌رهه‌لدانی کوردان بکه‌ین که بێ‌ئاکام مانه‌وه:
شۆڕشی میرنشینی بابان، ساڵی 1649، تا 1850 ، له باشوور.
شۆڕشی یه‌زدانشیر له باکور.
میرنشینی سۆران ساڵی 1826 زائینی له باشور.
شۆڕشی شێخ عوبه‌یدوللای (شه‌مزینانی) نه‌هری 1880 هه‌تا 1881، له باکور.
به‌ڵام ساڵی 1910 هه‌تا ساڵی 1915 کوردانی لوڕستان له دژی بریتانیا ده‌ست ده‌که‌ن به شۆرش که برای "قه‌ده‌م خیر" و قه‌ده‌م خیر ماوی چه‌ند ساڵ له ناو شۆڕش دابوون. له‌م نێوه‌دا بریتانیا به باجی %5 له به‌رهه‌می نه‌وت ده‌دا به چه‌ند ده‌ره‌به‌گی ناوچه‌که بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش شۆڕشی کوردانی لورستان تیک شکێننرا .
شۆڕشی شێخ مه‌حمودی حه‌فید 1918 ، له باشور.
شۆڕشی سمایل ئاغای سمکو ساڵی 1919 ، له رۆژهه‌ڵات.
شۆڕشی شێخ سه‌عید پیران که به شۆڕشی ئاگری ناسراوه ساڵی 1925، له باکور.
کۆماری کوردستان به رێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ساڵی 1964 ، له رۆژهه‌ڵات.
شۆڕشی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ساڵی 1960 هه‌تا ساڵی 1974 له باشور.
هه‌روه‌ها دروستبوونی سه‌دان رێکخراوی سیاسی که له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌یی و سنوردار له چوارچێوی پارچه‌بوونی وڵاتانێک که کوردیان تێدا نیشته‌جێ بوون.
لێره‌دا به‌شێک له مێژووی شاراوه‌ی هۆ و هۆکاره‌کانمان هینایه سه‌رزمان هه‌تا کۆتایی شه‌ڕی دووه‌م جیهانی که له پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی دونیا بوو به دو جه‌مسه‌ری جیهانیی وڵاتانی کومونیستی و ئیمپریالیستی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕی سارد وه‌کو دوو به‌ره‌ی ناتۆ و سه‌نتۆ و به‌رژه‌وندییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین کورد وه‌کو وهرهقێک به‌کارهات به‌ده‌ستی به‌شێک له حیزبه سیاسیه‌کان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی چینێکی تایبه‌ت وه‌کو ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و شێخ و مه‌لا که گرێدراوی وڵاتانی ناوچه‌یی و وڵاتانی زلهێزی دونیابوون که به‌رژه‌وندیه‌کانی حیزبی و ئایینی زاڵ بوو به‌سه‌ر بیرۆکه‌ی سیاسیی نه‌توایه‌تی به‌گشتی.
سه‌رچاوه‌کان:
1 – ده‌وره‌ی سلطنت قاجار، علی اصغر نسیم.
2 – میرانی ئه‌رده‌ڵان، نووسینی ئاغای ده‌شتی
3 – استعمار ن‌و، جواد منسور.
4 – جغرافیای سیاسی آسیا و افریقا، نوسین و ترجمهی میرحیدری.
هه‌روه‌ها سایتی ئینترنێتی.