راگەیاندراوی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" بە بۆنەی "رۆژی جیهانی زمانی دایكی" ەوە
هاونیشتمانانی
كوردستانی
كۆڕ
و كۆمەڵە سیاسی، كلتووری و رووناكبیرییەكان
كەسایەتییە
رۆشنبیر و هونەرمەندانی نەتەوەیی و ئازادیخوازەكانی كوردستان
خەڵكی
بێبەشكراو لە خوێندن بە زمانی زگماگی لە رۆژهەڵاتی كوردستان
لەگەڵ
سڵاوی خۆڕاگری، هۆشیاری و بەرخودان
لەم هەزارەیەدا
كە بە هەزارەی كلتوورە جیاوازەكان و
كاراكتەرە رەنگینەكان، دیمۆكراسی و ئازادیی جیهانی ناسراوە و میدیا و رۆشنبیری رۆڵیكی
گەورە لە بەرچاوڕونیی گەلانی جیهان بە 6هەزار زمانی جیاوازیانەوە دەبینن، گرنگیی
زمانی دایكی و گەشەپێدان و كارپێكردنی لە هەموو زەمەن و ساڵ و سەدەكانی رابردوو زیاتر
هەست پێدەكرێت.
لەم هەزارەیەدا
پاراستنی كلتوورەكان بووە بە مافێكی جیهانی و رێزگرتن لە قەوارە جیاوازەكان لە ئێستادا
یاسایەكی جیهانییە و هێدی هێدی خەریكە سنوورە پۆڵایینەكانی رابردوو تَكدەشكێنێت.
6هەزار زمانی
جیاواز بە واتای 6 هەزار نەتەوەی جۆربەجۆرن كە هێشتا 200 وڵاتیان بۆ دروستكراوە و
پاشماوەكانیان لە ژێر باری فشار و مەترسیی لەناوچوندا دەبێ بپارێزرێن.
لە سەرەتای ئەم
هەزارەیەدا و رێك لە ساڵی 2000 ەوە و لە رۆژی 21 ی فێوریەدا و بە پێشنیاری وڵاتی بەنگڵادش
- كە یەكەمین وڵات بوو بە شێوازێكی تەواو شەففاف و بە دیاریكراوی بە مەبەستی پاراستنی زمانەكەی بزووتەنەویەكی لە
بەرانبەر هەژموونی زمانی پاكستانییەكاندا دروست كرد و چەندین كەسایەتی رووناكبیریان
لێ تیرۆركرا وبوونە قوربانی ئەو ئامانجە و دواتر درێژەی ئەم بزووتنەوەیە بوو كە
بووە هۆی رزگاریی بەنگاڵییەكان لە ژێرچەپۆكەی پاكستانییەكان – لە دانیشتنی سالانەی
نەتەوەیەكگرتوەكان و بە فەرمانی یونسكۆ ئەم زۆژەی بە فەرمی وەك "رۆژی جیهانی
زمانی دایكی" دەستنیشان كرد.
پێویست بوو بۆپاراستنی
كلتووری 6هەزار نەتەوەی سەرگۆی زەوی و 6 هەزار زمانی جیاوازیان، سەرەتا رێز لە رەگەزی
جیاكەرەوەیان واتە زمانەكەیان بگیرێت و ناوەندێكی جیهانی بۆ پاراستن و داكۆكیكردن
لە دەسكەوتە كلتوورییەكانیان لەم سەردەمەدا كە سەردەمی رێزگرتن لە بەها مرۆییەكان
بە گشتییە، ئەم ئەركە گرنگ و مرۆییەی لە ئەستۆ گرت.
6 هەزار پێكهاتەی
جۆربەجۆر كە بەشی زۆریان لە ناوچە هەژار و جیهانی سێهەمییەكانی وەك ئافریقا و ئاسیادان
و زۆربەیان زمانەكانیان لە ژێر مەترسیی ئاسیمیلەبوون و لەناوچووندان دەبوایە بكرێن
بە مڵكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و بپارێزرێن.
نەتەوە بێدەوڵەتەكان
و پێكهاتە بێ دەسەڵاتكراوەكان لەو رەنگە جیهانییانەن كە بەردەوام لەژێر فشاری دەسەڵات
و هەژمونی رەهای زمان و كلتووری نەتەو و زمانی باڵادەستدان و پاراستنیان لە ئێستادا
وەك ئەركێكی هەست پێكراوی جیهانی لە هەموو كاتەكان زیاتر هەست پێدەكرێت.
نەتەوەی
رزگاریخوازی كوردیش یەكێك لەو نەتەوە بێدەسەڵاتانەی جیهانە كە بە مەبەستی پاراستنی
زمانەكەی هەزاران شەهید و هەزاران قوربانی و هەزاران سەركردەی روناكبیری لەدەستداوە
و ئەگەر ئێستا دەتوانێ بە زمانی خۆی لە زانكۆكانی هەرێمی باشووردا و لە سەرماڵپەر
و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا بوونی خۆی پیشان
بدات ئەمە بەرهەمی خەبات و رەنجی هەزاران خەباتكار و رۆشنبیر و خۆڕاگریی نەتەوەیەك
بووە كە هیچ هێرش و پەلامارێكی بێوەڵام نەهێشتوەتەوە و بەرگری لە زمان و كلتوور و
شوناسی جیاوازی خۆی كردووە.
لەم رۆژە دا
پێویستە:
1- سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی قەڵەم و زیندانییانی سیاسیی خۆڕاگری نەتەوەكەمان دانەوێنین
كە لە پێناوی پاراستن و زمان واتە رەگەزی سەرەكیی پێكهێنەری شوناسی نەتەوەییاندا
قوربانییان داوە و بوونەتە قوربانی.
2- پێویستە لە پێناوی سڕینەوەی ناكۆییە
نەتەوەییەكانماندا كە بەشێكیان دەگەڕێتەوە بۆ دروست نەبوونی زمانی یەكگرتوو لە نێوان
كوردی پارچەكاندا، هەوڵی بەردەوام بدەین.
3- بە مەبەستی دروستكردنی هێلانە و سەرپەنایەك
بۆ پاراستنی زمانی كوردی پێویستە داوای "پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی" بكەین
بە دروشمێكی نەتەوەیی بۆ "كۆنگرەی نەتەوەیی حیزب و لایەنە خەباتكارەكانی
كوردستان".
4- كورد پێویستی بە گرتنی "كۆنگرەی
ناسنامە"یە و دەبێ خاڵە ستراتێژییەكانی نێوان خەباتكارانی پارچە جیاوازەكانی
كوردستان لەم كۆنگرەیەدا دیاری بكرێن. كە یەكێكیان گەیشتن بە رێكەوتنی سەرەتایی بۆ
دانانی "ئەنجومەنی فەرمیی زمانی ستنداردی كوردی"یە كە ئەم ئەنجومەنە بتوانێ
كار بۆ برەوپێدانی زمان و دانانی سەرچاوەكانی خوێندن و داڕشتنەوەی زمانی خوێندنگاكان
و پەرەپێدانی ئەم بوارە گرنگە بكات.
5- پێویستە لە بەرانبەر سیاسەتی ئاسیمیلەكردنی
نەتەوەییماندا لە لایەن داگیركارانی كوردستان و بە تایبەتیش دەسەڵاتی ئێران، سیاسەتێكی
یەكگرتوانەی كوردیمان بێت و سكاڵاكانمان بە یەكگرتوویی بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان و یونسكۆ
بە بەردەوامی بەرز بكەینەوە.
6- پێویستە لەو ناوچانەیدا كە زمانی
كوردی خەریكە تووشی كێشە دەبێت و بەرەوڕووی مەترسیی لەناوچوون بوەتەوە، لایەنە
كوردستانییەكان سیاسەتی پشتگیری و بەرگریكردن لە هاولاییانی كورد بكەن بە ئامانجێكی
نەتەوەیی و پێش بە پەرەگرتنی هەژموونی زمان و دەسەڵاتی نەتەوەی بێگانە بگرن.
7- دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان پێویستە
لەم هەلومەرجە مێژوویی یەدا كە خاوەنی سەروەریی و دەسەڵات و داهاتی تایبەتین، یارمەتیی
ناوەندەكانی رۆشنبیری و راگەیاندنی كوردی بە بێ جیاوازیی پارچەیی بدەن.
8- دەبێ بە هەموو
لایەك هەوڵ بدەین پەرە بە زمانی كوردی بە شێوەیەك بدەین كە ماڵەكانمان ببن بە فێرگە
و دایكانی كورد ببن بە مامۆستای زمانی كوردی.
9- دەبێ فێری ئەوە بین كە زمانی خۆمان
لە زمانی نەتەوەی بێگانە بە گرنگتر بزانین و هانی رووناكبیرانی كورد بدەین، لە باتی
نووسین بە زمانی نەتەوەی باڵادەست، بە زمانی كوردی بنووسن و خزمەت بە گەشەی كلتووری
دەستدرێژیكاری ئەوان نەكەن.
10- پێویستە لەم رۆژە پیرۆزەدا سپاس و پێزانینی
خۆمان ئاراستەی هونەرمەندانی كورد و گۆرانبێژان و بەندبێژان بكەین كە بە شێوەیەكی
زۆر جوان و رازاوە زمانی ئەدەبیی كوردیان بە دەنگی سێحراویی خۆیان وەكو وانەیەكی
خوێندن بۆ ناوماڵەكانی كورد هێناوە.
11- داوا لە ناوەندە جیهانییەكانیش دەكەین كە یارمەتیی
خۆیان بۆ پاراستنی زمانی كوردی پێشكەش بە ناوەند و میدیا كودرییەكان بكەن.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
"پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" وێڕای پیرۆزیایی ئەم رۆژە مەزنە لە هەموو
گەلی خۆراگری كورد، خوازیارە كە یەكگرتوانە لە پێناوی بردنە سەری ئاستی هۆشیاریی نەتەوەییماندا
بە زمانی دایكی زیاتر هەوڵ بدەین و بەرهەمی زیاتر بخەینە ناو ماڵ و بازاڕەكانی
كوردستانەوە.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
"پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان"
21/2/2013
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر