Pages

۱۳۹۱ اسفند ۴, جمعه

له یادی کوچی 22 ساله ی ماموستای گه وره و به ناو بانگی گه لی کورد ماموستا هه ژآر موکریانی





وەتەکانی مامۆستا هەژار و داوکاری بۆ نەتەوەی کورد



 له یادی کوچی 22 ساله ی ماموستای گه وره و به ناو بانگی گه لی کورد ماموستا هه ژآر موکریانی 



هه ر کوردم

بــه‌ ده‌ربــه‌ده‌ری یـان له‌ ماڵــی خــۆم

له‌ خــاکی ئــه‌ره‌ب،له‌ ئێــــران و ڕۆم

کۆک و پۆشته ‌بم،ڕووت و ڕه‌جاڵ بم
کۆشــکم ده‌قات بــێ،وێــرانه‌ مـاڵ بم
ئازا و ڕزگــار بم شــادان و خــه‌ندان
یـان زنجیر له‌ مل له‌ سووچی زیندان
سـا‌‌غ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانـان
یــان زار و نــزار له‌ نـه‌خۆشــخــانان
دانــیشـــم له‌سه‌ر ته‌ختــی خونـــکاری
یــان لــه‌ کۆڵانــان بــکـــه‌م هـــه‌ژاری
کــوردم و له‌ ڕێی کــورد و کوردستان
ســه‌ر له‌ پێناوم گیــان له‌ســه‌ر ده‌سـتان
بـه‌ کــوردی ده‌ژیم بـه‌ کــوردی ده‌مرم
بــه‌ کــوردی ده‌یــده‌م وه‌رامــی قــه‌برم
بــه‌ کــوردی دیــسان زیندوو ده‌بــمه‌وه‌
لــه‌و دنیاش بۆ کــورد تـێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌
ماموستا هه‌ ژار

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر