ئاره‌ش سالح: قه‌ده‌غه‌کردن زوان کوردی له خوێندگاکان کرماشان
زوان کوردی فره ده‌وله‌مند تره تا زوان فاره‌سی
به‌خشنامه‌یه‌ک وه یاخود فه‌رمانێک له لایه‌ن اداره‌ی ئامۆزش و په‌روه‌رشی کرماشانه‌وه ده‌رچوه گوایه رێگا نادات وه یاخود قه‌ده‌غه ده‌کات له ئاخافتن به زمانی کوردی له خوێندگاکاندا.
ئاره‌ش سالح خوێندکاری زانستی سیاسی له زانکۆی ئیاله‌تی نیۆرک له گفت و گه‌پیکدا وه‌ل به‌ش کوردی ده‌نگ ئه‌مریکا ئویشی " مه‌عمولا له کرماشان تا ئیستا اصلا ری نیانه که نه ته‌نها له کرماشان، له ته‌مام کوردستان ئیران ری نیانه ئه‌ڕای ئاموزش له زوانی کوردی ئیستفاده بکه‌ن، وه‌ل خوب ئی خه‌وه‌ره ئیحتمال فه‌ره‌ی درووسته بخاتر ئه‌وه با توجه به‌وه که من خوه‌م سابقه‌ێ ته‌حصیلاتی وه کرماشان بویه وه له کرماشان زندگی کردمه، قسیه کردن وه ناو مدارس شارکرماشان اساسا وه زووان کوردی له ته‌ره‌ف مه‌سؤوله‌ێل و فه‌ره وه گه‌ردی به‌رخورد بوود وه سعی که‌ن به صوره‌تیگ محسوس یا غه‌یر محسوس وه‌و ته‌ره‌فه بچوود که مه‌ردوم بچن وه ته‌ره‌ف فارسی قسه‌کردن.کاکه ئاره‌ش هه‌ر وه‌ی جوره ئویشی له ری نهاده‌گان چ صدا و سیما وه یا نهاده‌گان تر میکانیزمیک وه کار به‌ن که اسساسا فارسی قسه‌کردن وه ناو کرماشان ئاڵشت که‌ن وه یه‌ی ئه‌رزش وه کوردی قسه‌کردن ئاڵشت که‌ن وه یه‌کی ضد ئه‌رزش".
----------------------------------------------
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورک گونده‌کانی بناری قه‌ندیلیان بۆردومانکرد ANF00:16 / 16 کانونی دووەم 2013 ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان -
کاتژمێر 11.00 ــ 12.00ی ئه‌م شه‌و ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگى سوپای تورک هێرشیان کرده سه‌ر گونده‌کانی بناری قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ری چه‌ند گوندێکیان بۆردومان کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له بناره‌کانى قه‌ندیله‌وه پێى راگه‌یاندین که له نێوان 11.00 ــ 12.00ی شه‌ودا ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ى جه‌نگى سنووره‌کانی هه‌رێمی باشوری کوردستانیان به‌زانده‌وه و بانگه‌شه کرا که گونده‌کانی (قڕناقه و پشتئاشان، کۆرته‌ک، بۆڵێ، لێوژێ، بوکریسکان) و دوروبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردومان کردووه، هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایشیگه‌یاند که تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه.
تا ئێستا زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی بۆردوومانه‌که‌وه له‌به‌رده‌ستدا نیه. هاوکات رابردووش فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى سوپاى تورک هێرشیان کردبووه سه‌ر ناوچه‌کانى زاپ و ئاواشین و ده‌وروبه‌رى بامه‌ڕنێ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر