Pages

۱۳۹۰ مهر ۱, جمعه

‎"توركیا به‌ 8 مه‌رجی دژ به‌ كورد رێگه‌ی‌ به‌ دانانی راداری ناتۆ داوه‌"




‎"توركیا به‌ 8 مه‌رجی دژ به‌ كورد رێگه‌ی‌ به‌ دانانی راداری ناتۆ داوه‌"


ئاژانسی ده‌نگوباسی ئاریا بڵاوی كرده‌وه‌ توركیا هه‌شت مه‌رجی داناوه‌ بۆ دانانی راداری ناتۆ له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی‌.
به‌شی نێو ده‌وڵه‌تی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئاریا بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مریكا تا كۆتایی 2011 له‌ عێراق پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن و توركیاش له‌ هه‌لومه‌رجێكی وادا ئه‌م 8 داواكاریه‌ی‌ خستوه‌ته‌به‌ر ده‌ستی ئه‌مریكاییه‌كان:
1. هاتوچۆ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بخرێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه‌.
2. رێگه‌ نه‌درێت برینداره‌كانی pkkله‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن.
3. رێگه‌كانی چون بۆ قه‌ندیل دابخرێن و بخرێنه‌ ژێر چاودێریه‌وه‌.
4. ژماره‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكرێت.
5. پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ له‌ نێوان شاخی قه‌ندیل و سنوره‌كانی توركیا دروست بكرێت و بدرێته‌ ده‌ست توركیا.
6. فڕۆكه‌ی‌ بێ فڕۆكه‌وان بدرێت به‌ توركیا.
7. ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی توركیا به‌ به‌شداری هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی بكرێته‌ سه‌ر شه‌ڕگه‌كان.
8. چالاكیه‌كانی pkk و pjak له‌ نێوان هێڵی هه‌كاری‌و شیرناخ كۆنتڕۆڵ بكرێت.
پێویست بوترێت چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس ئه‌و هه‌واڵانه‌یان پشت راست كردبوه‌و كه‌ توركیا به‌و مه‌رجه‌ رێگه‌ به‌ دانانی رادار ده‌دات كه‌ كێشه‌ی‌ كوردی له‌ كۆڵ بكرێته‌وه‌. ئاژانسی رۆیته‌رز و رۆژنامه‌ی‌ حوڕیه‌تی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ به‌رپرسانی توركیا له‌ وتوێژه‌كانیاندا له‌ گه‌ڵ جیمز كلاپر به‌رپرسی CIA له‌ ئه‌نقه‌ره‌ داوایان لێكردوه‌ تۆماری‌ ده‌نگی به‌رپرسانی pkk به‌ تایبه‌تی "موراد قه‌ره‌یه‌لان" و "جه‌میل بایك"یان پێ بده‌ن.





--------------------------------------
داودئوغڵو: ده‌مانتوانی‌ هه‌ولێر خاپوور بكه‌ین به‌ڵام...


به‌ پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ویكی‌ لیكس، ئه‌حمه‌د داود ئوغڵو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا به‌ ژه‌نراڵێكی‌ ئه‌مریكی‌ وتوه‌ كه‌ ئه‌وان ساڵی‌ 2007 ده‌یانتوانی‌ هه‌ولێر خاپوور بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه‌.
ئه‌حمه‌د داود ئوغڵو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا له‌ لێداوانێكی‌ بۆ كه‌ناڵی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ سی‌ ئێن ئێن تورك روونی‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستی‌ له‌و قسانه‌ ئه‌وه‌ نه‌بوه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ‌ هه‌ولێر خاپوور بكه‌ن، به‌ڵكو ویستویه‌تی‌ ئه‌مریكاییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داوایه‌كی‌ وایان هه‌بوه‌ و ئه‌وان ره‌تیان كردۆته‌وه‌.
جه‌یمس جێفری‌ باڵیۆزی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، كه‌ ئێستا باڵیۆزی‌ ئه‌مریكایه‌ له‌ به‌غدا،مانگی‌ شوباتی‌ ساڵی‌ 2010نوسراوێكی‌ ناردووه‌ بۆ واشنتن كه‌ زانیاری‌ گرنگی‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی‌ ئه‌حمه‌د داو ئۆغڵو تێدایه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ كه‌ سایتی‌ ویكی‌ لیكس بڵاوی‌ كردۆته‌وه‌، ئه‌حمه‌د داود ئوغڵو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا به‌ رایمۆند ئۆدێرنۆ فه‌رمانده‌ی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ عێراقی‌ وتوه‌، كه‌ دوای‌ هێرشێكی‌ په‌كه‌كه‌ بۆسه‌ر بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئاكتوتون له‌ ناوچه‌ی‌ داغڵی‌ جای‌ هه‌ككاری‌، ده‌مانتوانی‌ هه‌ولێر خاپوور بكه‌ین به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵی‌ گه‌شه‌ پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ خۆمان داوه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ كوردیدا له‌ عێراق.
داودئوغڵو به‌ ئۆدێرنۆی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای‌ هێرشه‌كه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ساڵی‌ 2007دا كه‌ تێیدا 12سه‌ربازی‌ توركیا كوژارو هه‌شتی‌ دیكه‌ش ده‌سگیركران، پارته‌كانی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نهێنی‌ په‌رله‌ماندا پێشنیاریان كردووه‌ كه‌ توركیا له‌شكركێشی‌ بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڵام پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌و پێشنیاره‌ی‌ ره‌تكردۆته‌وه‌.
داود ئوغڵو به‌ ژه‌نراڵ رایمۆند ئۆدێرنۆی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ بارزانی‌ ئاماده‌یه‌ یارمه‌تی‌ توركیا بدات له‌دژایه‌تیكردنی‌ په‌كه‌كه‌دا به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌مریكاش هانی‌ بدات چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ ته‌نیا قسه‌ بێت.


-----------------------------


--------------------------------

گشت زنی نیروهای کنترا گریلا در استان کرماشانpasdar.kurdistan
خبرها حاکی از افزایش تحرکات مزدوران رژیم در منطقه دالاهوو گشت زدنی این نیروها در منطقه با یونیفرم گریلا و آزار و اذیت مردم است.
براساس گزارش سایت رسمی حزب حیات آزاد کردستان از چند روز پیش از این گروهی کنترا گریلا ملبس به یونیفرم گریلا در روستاهای باوجان، راژاو، زرده در استان کرماشان به گشت زنی و آزار و اذیت مردم می‌پردازند اعلام شده کە افراد با لهجه کرمانجی و و زبان ترکی صحبت می‌کنند.
گفتنی کە رژیم در راستای تخریب چهره پژاک به انجام این اعمال می‌پردازد.
-----------------------------------
سوپای‌ ئه‌مریكا داوای‌ هاوكاری‌ هه‌رێم ده‌كات له‌گه‌ڵ توركیا دژی‌ په‌كه‌كه‌

له‌كاتێكدا كه‌ توركیا و ئێران ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن،هه‌ڵوێستی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا چییه‌؟
ئه‌مریكا بۆچی‌ بێده‌نگه‌ به‌رامبه‌ر بۆردومانی‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا كه‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نیش ده‌كه‌نه‌ ئامانج؟
ئه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌و ولاته‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌منی‌ نێوان به‌غدا و واشتنتن ده‌بێ‌ تا كۆتایی‌ 2011 لێره‌ بن، چ رۆڵێكی‌ هه‌یه‌ له‌ كێشه‌كانی‌ نێوان سوپای‌ عێراق و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ جێی‌ ناكۆكه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌؟
گرنگی‌ ئه‌م پرسیارانه‌ هاوكارمان "ئاواز سه‌لیم"ی‌ هاندا تا بچێته‌ به‌غدا و له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مركیا له‌ به‌غدا چه‌ند پرسیارێك له‌ جێفری‌ بیوكانن وته‌بێژی‌ فه‌رمانده‌یی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا بكات له‌ عێراق كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:
پ:بۆچی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕۆڵی‌ بینه‌ر ده‌بینێت به‌رامبه‌ر بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا,له‌كاتێكدا هاولاَتیه‌ بێتاوانه‌كان ده‌بنه‌ قوربانی‌؟به‌م دواییانه‌ش 7 كه‌سی‌ خێزانێك له‌ناو ئۆتۆمبێلێك له‌وناوچانه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی‌ ئه‌و فڕۆكانه‌ و ژیانیان له‌ده‌ستدا.
ج.بیوكانن:پێش هه‌مو شتێك ئێمه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاڕاسته‌ی‌ كه‌س و كاری‌ قوربانیه‌كان ده‌كه‌ین, به‌لاَم ئێمه‌ پشگیری‌ له‌هه‌مو ئه‌و هه‌وڵ و توانایانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ پێشكه‌شی‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ توركیای‌ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی‌ كه‌ (پ,ك,ك) ده‌یكاته‌ سه‌ر ئه‌و ولاَته‌.
پ:ئایا ئه‌مه‌ ئه‌و قسانه‌ی‌ "ئیلكه‌ر باشیوخ"سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ وتبوی‌ ئه‌مریكا هاوكاریمان ده‌كات له‌ دژی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ رێی‌ پێدانی‌ زانیاری‌ هه‌واڵگرییه‌وه‌ له‌سه‌ر جولاَنه‌وه‌و شوێنه‌كانی‌ گه‌ریلاكانی‌ "پ,ك,ك"؟
ج.بیوكانن:له‌روانگه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ "پ,ك,ك" رێكخراوێكی‌ تیرۆریستیه‌و ئه‌مریكا پێی باشه‌ حكومه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام كاربكه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ توركیا بۆله‌ناوبردنیان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانیان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌.
پ:ئایا ئه‌مریكا ئه‌م ئاڵۆزی و نائارامییه‌ی‌ سنوره‌كانی‌ پێباشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌؟
ج.بیوكانن:نه‌خێر.هه‌رگیز وانیه‌.ئه‌مه‌ راست نیه‌,ئه‌مریكا پشتیوانی‌ له‌ده‌وڵه‌تی‌ عێراق ده‌كات بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ ولاَتێكی‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ری‌ و پێویستی‌ به‌كه‌س نه‌بێت.رێكه‌وتنی‌ ئه‌منی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا و حكومه‌تی‌ عێراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا كۆتایی‌ 2011 هه‌بونی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ له‌م وڵاته‌ بگۆڕێت بۆ بونێكی‌ مه‌ده‌نی‌ .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ سورین له‌سه‌رمانه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ سه‌ربازی‌ "عێراقی‌ ــ ئه‌مریكی‌"به‌لاَم سروشتی‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ جیاواز ده‌بێت، ئه‌ویش زاڵبونی‌ هه‌بونی‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌سه‌ر حوزرووی‌ سه‌ربازی‌. له‌ پرسیاره‌ تێده‌گه‌م،به‌ڵام پێی‌ رازی‌ نیم.ئێمه‌ عێراقێكی‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ریمان ده‌وێت.
پ:به‌ رای ئیوه‌ چالاكیه‌كانی‌ سوپای‌ قودسی‌ ئێرانی‌ له‌ عێراق گه‌یشتۆته‌ كوێ‌؟پێشتر زۆر باسی‌ چالاكییه‌كانی‌ ئه‌م سوپایه‌تان ده‌كرد له‌ عێراق به‌ڵام ئیستا ئاماژه‌ی‌ پێناكه‌ن، هۆی‌ ئه‌مه‌ چیه‌؟
ج.بیوكانن:له‌یه‌كه‌م خولی‌ هاتنم بۆ عێراق له‌ "2008" وه‌ ئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر بونی‌ چالاكی‌ سوپای‌ قودسی‌ ئێرانی‌ ده‌كه‌ین له‌عێراق ,ئه‌وان ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته‌ زۆر شت له‌م ولاَته‌دا ,كۆمپانیای‌ وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه‌ و رێكخراوی‌ مه‌ده‌نیان هه‌یه‌ كه‌ پشگیری‌ لێده‌كه‌ن و له‌ڕێی‌ كاری‌ ئه‌و كۆمپانیاو ڕێكخراوانه‌وه‌ پاره‌ی‌ بۆ په‌یدا ده‌كرێت.
پ: ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كورد له‌ ناوچه‌دابڕاوه‌كان یاخود ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كێشه‌یان له‌سه‌ره‌ ده‌ژین و به‌م دواییانه‌ش ژماره‌یه‌كی‌ زۆرلێیان كوژراون و ماڵ وحاڵی‌ خۆیان جێهێشتوه‌و وه‌ك "محمود سه‌نگاوی‌" یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌ كورده‌كان ده‌ڵێت ئێوه‌ش له‌و به‌ینه‌دا ڕۆڵی‌ بینه‌ر ده‌بینن,ئایا ئه‌گه‌ر كێشه‌ یاخود شه‌ڕێك له‌نێوان هه‌رێم وعێراقدا روبدات ئێوه‌ لایه‌نی‌ كێ‌ ده‌گرن ؟
پ: وه‌ڵامی‌ ئه‌م پرسیاره‌ پێویستی‌ به‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واو هه‌یه‌.ده‌بێ‌ باسی‌ ئه‌و ئالیه‌تانه‌ت بۆبكه‌م كه‌ بۆ پارێزگاری‌ كردن له‌و ناوچانه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر له‌ 2008 وه‌ و ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ ئێمه‌ وه‌ك هێزی‌ ئه‌مریكی‌ ئێستا له‌كوێین؟؟
له‌ 2009 وه‌ دوبه‌ره‌كیه‌كی‌ زۆر له‌نێوان هێزه‌ كوردیه‌كان و هێزه‌ عێراقیه‌كاندا هه‌بوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی‌ "ته‌ئمیم,دیاله‌,نه‌ینه‌وا" ته‌نانه‌ت جیاوازی‌ هه‌بوو له‌خاڵی‌ پشكنینی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و بۆشاییه‌كی‌ ئه‌منی‌ گه‌وره‌ له‌وێ‌ دروست بووبوو.به‌سه‌ركردایه‌تی‌ سه‌فاره‌تی‌ ئه‌مریكا هێزێكی‌ هاوبه‌ش پێكهێنرا كه‌ بریتی‌ بو له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان, ئه‌م هێزه‌ هاوبه‌شه‌ بۆپڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ دامه‌زرا كه‌ له‌و ناوچانه‌ دروستبوو بوو وه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانیشنه‌وه‌ ده‌قۆزرایه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌.ئه‌م هێزه‌ هاوبه‌شه‌23 خاڵی‌ پشكنینی‌ دانا.
هه‌ر له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ وله‌گه‌ل َبه‌شداری كردنی هه‌ر سێ‌ هێزه‌كه‌ له‌ خاڵه‌ پشكنینه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا سه‌نته‌رێكی هاوبه‌ش له‌و سێ‌ پارێزگایه‌ پێكهات. جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م هێزه‌ هاوبه‌شه‌ بوه‌ هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌، به‌راده‌یه‌كی زۆریش رێی‌ له‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان گرت تا هه‌لی بۆشایی ئه‌منی بقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی.هه‌روه‌ها بوه‌ هۆی دروست بوونی شێوازێك له‌ هاوكاری ودڵنیایی له‌نێوان ئه‌و سێ‌ هێزه‌دا.
به‌ڵام له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا ئه‌ركه‌كه‌ گۆرانكاریی به‌سه‌ردا هات و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و هێزانه‌ ده‌رچوون وته‌نها هه‌ردوو هێزی عیراقی وهێزی پێشمه‌رگه‌ له‌خاڵه‌كانی پشكنیندا مانه‌وه‌.
پ:باشه‌ بۆ له‌م كاته‌دا هێزه‌كانتان له‌و خاڵی پشكنینیانه‌ كشانده‌وه‌ ؟
ج.بیوكانن:له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ‌ تا كۆتایی 2011 هێزه‌كانمان له‌عێراق بكشێنینه‌وه‌.
پ:به‌ڵام جارێ‌ بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانتان؟
ج.بیوكانن:بڕیاره‌كه‌ له‌ 2008 وه‌ دراوه‌و ئاماژه‌ به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كات به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراقی وئه‌مریكی.
پ:له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق داوای‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان لێكردن رای‌ ئێوه‌ چۆن ده‌بێت؟
ج.بیوكانن:گفتوگۆ له‌ئارادایه‌ به‌لاَم جارێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ داوامان لێنه‌كراوه‌,بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ هێزه‌كانمان ئاماده‌بكه‌ین بۆ كشانه‌وه‌.هه‌ربۆیه‌ ئه‌و هێزانه‌مان له‌ خاڵه‌كانی‌ پشكنینی‌ ئه‌و ناوچانه‌ كشاندۆته‌وه‌.هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا پابه‌ندن به‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌نێوانماندا هه‌یه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان .
ئه‌ركی‌ هێزه‌كانمان له‌مانگی‌ شه‌ش و حه‌وت و هه‌تا سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ هه‌شت گۆڕا بۆئه‌ركی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌. به‌واتای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان له‌هه‌ندێ‌ شوێن ده‌مێننه‌وه‌ به‌لاَم له‌ خاڵه‌كانی‌ پشكنین ته‌نها هه‌ردوو هێزی‌ ئه‌منی‌ عێراقی‌ و پێشمه‌رگه‌ ده‌مێننه‌وه‌.
هه‌مو مه‌فره‌زه‌كان و خاڵی‌ پشكنین له‌ شاره‌كانی‌ "ته‌ئمیم و موسل"ته‌نها عێراقی‌ و كوردین,به‌لاَم حكومه‌تی‌ عێراقی‌ داوای‌ لێكردوین هێزه‌كانمان له‌ پارێزگای‌ دیاله‌ بهێڵینه‌وه‌ و پێم وایه‌ هه‌مو شتێك زۆرباشه‌و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ ئێمه‌دا ئیشی‌ زۆر باش كراوه‌.به‌لاَم ئاسایش خۆی‌ له‌خۆیدا مانای‌ سه‌قامگیری‌ ناگه‌یه‌نێت، بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ سه‌قامگیربن پێویسته‌ كاری‌ زۆر بكرێت. ئاسایش به‌شێكه‌ له‌ سه‌قامگیری‌ و ده‌بێت دیالۆگ هه‌بێت له‌نێوان حكومه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌. بۆنمونه‌ له‌ رێی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستور یاخود بۆ مادده‌ی‌ 140 ده‌بێت یان به‌ هه‌ڵبژاردن یان به‌گفتوگۆ، ده‌بێ‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆقسه‌كردن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌داهاتوو و گفتو گۆی‌ سیاسی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.
هه‌ریه‌كه‌ له‌"وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ,وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری‌ عێراق"و ڕۆژانه‌ توانای‌ هێزه‌ئه‌منیه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئێمه‌یه‌ بۆ ئه‌و هێزانه‌,له‌ماوه‌ی‌ رابردودا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌عێراقیه‌كان هاتن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ توانای‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق كرد و له‌ژێر رۆشنایی‌ ئه‌م كاره‌دا ئه‌و مه‌ترسیه‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كییانه‌ ده‌ستنیشانكران كه‌ ڕووبه‌ڕوی‌ ئه‌و هێزانه‌ ده‌بنه‌وه‌. ئه‌وه‌ش دیاری‌ كرا كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق ده‌توانن چه‌ند له‌و مه‌ترسیانه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ سه‌قامگیری‌ زیاتریش داوا له‌ هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كان ده‌كرێت هه‌ندێك بۆشایی‌ پڕبكه‌نه‌وه‌. له‌و چوراچێوه‌یه‌دا له‌ 2/8 ی‌ ڕابردو چاومان به‌ ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ عێراق كه‌وت و گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پێویستی‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌دوای‌ 2011 بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆشاییانه‌و و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌. رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ عێراق له‌ گفتوگۆداین به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا داوایه‌كی‌ ڕه‌سمی‌ یان لیوه‌رنه‌گرتوون و له‌هه‌رحاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م گفتوگۆیانه‌ ی‌ نێوانیشمان سه‌ر بگرێت و ببێته‌ داوایه‌كی‌ ره‌سمی‌,ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بۆشاییه‌كی‌ دیاری‌ كراوه‌ له‌ روی‌ ئه‌منی‌ یه‌وه‌.
پ:ڕاهێنانی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق نه‌كراوه‌ به‌ داوای‌ ره‌سمی‌؟
وه‌لاَم/له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌، به‌لاَم دیسان داوای‌ ره‌سمی‌ نیه‌,هه‌ندێ‌ رێكه‌وتن مۆركراوه‌.له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ پڕچه‌ك كردنی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ وه‌ك ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دابین كردنی‌ كه‌شتی‌ جه‌نگی‌ و راهێنانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و راهێنانی‌ سه‌ربازی‌، ئه‌مانه‌ش له‌ ژێر چاودێری‌ باڵێوزی‌ ئه‌مریكایه‌. ژماره‌ی‌ كه‌شتیه‌ جه‌نگیه‌كان 200 كه‌شتیه‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ شه‌ڕ.
پ:هۆكاری‌ زیاد بونی‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دوایدا بۆچی‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌؟
ج.بیوكانن:مه‌به‌ستت له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانه‌؟
پ:به‌ڵێ‌.
ج.بیوكانن: ئه‌وه‌ی‌ راستی‌ بێت هه‌تا ئێستا هیچ ورده‌كاری‌ و ئاماژه‌یه‌كمان ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌،به‌لاَم به‌ڕای‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌م كرده‌وانه‌ مۆری‌ قاعیده‌ی‌ پێوه‌ دیاره‌.ئه‌گه‌ر به‌بیرت بێته‌وه‌ ره‌مه‌زانی‌ پێشو چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ موسل و به‌سره‌ روویدا. راسته‌ تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ نه‌گرتوه‌ته‌ ئه‌ستۆ به‌لاَم شێواری‌ ئه‌نجامدانی‌ ته‌قینه‌وه‌كان له‌كرده‌وه‌ی‌ قاعیده‌ ده‌چێت.
پ:موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت بوونی‌ زیاتر له‌ 3000 كارمه‌ند له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكادا داگیركاریه‌؟ئایه‌ له‌كاتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانتان ژماره‌ی‌ كارمه‌نده‌كانتان به‌م ژماره‌ زۆره‌ی‌ ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌؟
ج.بیوكانن:ئه‌م پرسیاره‌ت له‌چه‌ند رویه‌كه‌وه‌ وه‌لاَم ده‌ده‌مه‌وه‌.به‌گوێره‌ی‌ رێكه‌وتنی‌ ئه‌منی‌ نێوان عێراق و ئه‌مریكا له‌ ساڵی‌ 2008 مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای‌ عێراقیه‌كان ده‌بێ.واته‌ پێموایه‌ مه‌نتقی‌ نیه‌ ناوی‌ هێزی‌ داگیركه‌ر له‌سوپای‌ ئه‌مریكا بنیین و له‌وه‌ش نامه‌نتقی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ ناوی‌ كارمه‌نده‌كانی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ داگیركه‌ر بهێنرێت.ئه‌مانه‌ هێزی‌ دیبلۆماتین،یارمه‌تی‌ عێراقیه‌كان ده‌ده‌ن له‌ دروستكردن و پێش خستنی‌ بواری‌ خوێندن و كشتوكاڵ و ته‌كنه‌لۆژیا. هه‌ركه‌سێك ئه‌م قسه‌یه‌ی‌ كردوه‌ ئاره‌زوی‌ خۆیه‌تی‌ به‌لاَم له‌ ڕوانگه‌ی‌ منه‌وه‌ نامه‌نتقی و بێمانایه‌.
هه‌روه‌ها گرنگیشه‌ بزانین كه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ رێكه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی‌ نێوان ئه‌مریكاوعێراقدا هه‌ردولا په‌یوه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ به‌رده‌وامیان ده‌بێت له‌زۆر بواری‌ تردا.روانگه‌ی‌ به‌رگری‌ و ئاسایش به‌شێكه‌ له‌و بوارانه‌.هه‌روه‌ها بانگهێشت كردنێك هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ توانای‌ حكومی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگاكان و پشتیوانی‌ وهاوكاری‌ كردنی‌ زانست و خولی‌ ڕاهێنان و هاوكاری‌ كردنی‌ زانستی‌ و چاودێری‌ پزیشكی‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كشتوكاڵ و بواری‌ كاره‌با.ئه‌مریكا عێراق به‌ هاوبه‌ش یاخود شه‌ریكێكی‌ زۆر گرنگ ده‌زانێت و سه‌ره‌ڕای‌ گۆڕانی‌ ره‌وشی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌ رووی‌ سه‌ربازیه‌وه‌ بۆ مه‌ده‌نی‌، ئه‌ركه‌كانمان بۆگه‌شه‌پێدانی‌ ئه‌و بوارانه‌ی‌ كه‌باسمكردن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ل عێراق به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ میسر و چین و وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ ناوچه‌كه‌.
پ:ئه‌توانی‌ به‌وردی‌ ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ئه‌مریكامان پێ بڵێت له‌ عێراق ؟
ج.بیوكانن زۆر دڵنیا نیم.له‌وانه‌یه‌ 4429 كه‌س بێت به‌ڵام دڵنیام له‌خوار 4500 كه‌سه‌وه‌یه‌ .
----------------------------


كۆمه‌ڵه‌ی‌ گه‌لانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو سكالاَی‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا تۆمار ده‌كه‌ن

كه‌مال سیدۆ به‌رپرسی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راستی‌ رێكخراوی‌ گه‌لانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌ئه‌ڵمانیا له‌ لێدوانێكدا به‌ نه‌وای‌ ووت : "سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیا به‌شداره‌ له‌و كوشتنه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كه‌ دوو ڕۆژ پێش ئێستا له‌ بناری‌ قه‌ندیل به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا خێزانێك كه‌ منداڵی‌ بچوكیان له‌ ناودا دابوو شه‌هید كران و سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ توركیاش خۆی‌ بڕیاری‌ ئه‌و شته‌ی‌ داوه‌ ، ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و شتانه‌ بكه‌ین به‌ دۆكۆمێنت و له‌ ئه‌ڵمانیا سكاڵای‌ ره‌سمی‌ تۆمار بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ پێی‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌شداری‌ له‌ قه‌تڵوعامدا كردبێت ناتوانرێت بوترێت ئه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیره‌ یان سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ ده‌وڵه‌تێكه‌ و پێویسته‌ ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت". كه‌مال سیدۆ له‌ رێگه‌ی‌ ڕادیوی‌ نه‌واوه‌ داوای‌ له‌ و هاولاَتیانه‌ كرد هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌و شایه‌ت و دیكۆمێنتی‌ هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ و ڕوداوه‌ی‌ بناری‌ قه‌ندیل بیگه‌یه‌نێه‌ رێكخراوی‌ گه‌لانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێكراو له‌ ئه‌ڵمانیا و وتیشی‌ : "نوسینگه‌مان هه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر و له‌ هه‌ر جێگایه‌ك بن له‌ ئینته‌رنێت ئێمه‌ ناونیشانمان هه‌یه‌ هه‌رچیتان هه‌بوو بۆ ئێمه‌ی‌ بنێرن و تكا ده‌كه‌ین هه‌ركه‌س شتێكی‌ هه‌یه‌ له‌ ئینته‌رنێت له‌سایتی‌ یو تیوب داینێن و بڵاوی‌ بكه‌نه‌وه‌".
----------------------------------------

داوكاری‌ گشتی‌ توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌داوای‌ ئۆتۆنۆمی‌ كورده‌كان ده‌كات له‌سه‌ر داواكردنی‌ ئۆتۆنۆمی‌ بۆ باكوری‌ كوردستان،داواكاری‌ گشتی‌ كۆماری‌ توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دوایین كۆنگره‌ی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌ ده‌كات. به‌ پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ كه‌ رۆژنامه‌ی‌ میللیه‌ت بڵاوی‌ كردوونه‌ته‌وه‌ داواكاری‌ گشتی‌ توركیا سه‌رقاڵی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ دوایین كۆنگره‌ی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌ كه‌ تێیدا داوای‌ ئۆتۆنۆمی‌ دیموكراتی‌ كراوه‌ بۆ باكوری‌ كوردستان. به‌ پێی‌ رۆژنامه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ كۆتایی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، داواكاری‌ گشتی‌ توركیا بڕیاری‌ تۆماركردنی‌ سكاڵایه‌ك بدات سه‌باره‌ت به‌ داخستنی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌. پێشتر عه‌بدوڕه‌حمان یاڵچن قایا داواكاری‌ پێشووی‌ كۆماری‌ توركیا وتبوی‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌ به‌ كرده‌وه‌ به‌ دوای‌ ئۆتۆنۆمی‌ دیموكراتیدا بچێت پێویسته‌ سكاڵای‌ داخستنی‌ له‌سه‌ر تۆمار بكرێت.
-------------------------
له‌ کاتێک، مێرده‌زمه‌ی به‌د‌فڕ، له‌ هه‌ر کاتێ پتر ده‌مامه‌کی سیمای بێ‌ته‌شکی خۆی بۆ تۆقاندنی چاوی منداڵه‌ چاوڕه‌شه‌کانی وڵاتی سیاچه‌مانه‌ رووماڵ و سمی داگیرکه‌ریی له‌ زێدی دایک پته‌وتر، له‌ سه‌رده‌مێک‌ هه‌ستێره‌کانی وڵاتی خۆزگه‌ له‌ سخڵه‌تی شه‌وه‌زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ناڵێنن. له‌ زه‌مه‌نێك، دایکه‌ ستار، له‌ ژێر زه‌بری زۆرداری زۆرداران به‌ره‌و ئاوێلکه‌دان و‌ هیوای گه‌لێکی به‌ش مه‌ینه‌ت و ره‌گه‌زێکی چه‌وساوه به‌ره‌و تارمایی فه‌وتان ده‌ڕۆشت. له‌ کازێوه‌ی شه‌وگارێکی ئه‌سته‌م، له‌ پاڵ په‌تی سێداره‌ ژیان ده‌خولقێ. رووناهیه‌ک هه‌ڵدێ و‌ ئاسۆی هیوا پرشنگدارتر و وڵاتی رووناکی رووناکتر ده‌کات. شیرینی شیرینێک ده‌بێ به‌ چاشنی ژیان و‌ هه‌رکه‌س تامه‌زرۆی‌ چێژتنی ده‌بێ.
هه‌ڤاڵمان شیرین عه‌له‌مهویی ناسراو به‌ رووناهی چالاک له‌ ساڵی 1361هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به‌ 1982 زایه‌نی، له‌ یه‌کێک له‌ گونده‌کانی سه‌ر به‌ شاری ماکۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ ناوی دیم‌قشڵاق چاوی به‌ ژیان ده‌پشکوێ. به‌هۆی که‌م ئێمکاناتی‌ گوندکانی کوردستان، مه‌ودای درێژه‌دان به‌ خوێندنی بۆ ناره‌خسێ و له‌ کۆتایی خوێندنی سه‌ره‌تایی دا ده‌ست له‌ درێژه‌پێدانی خوێندن هه‌ڵده‌گرێ. له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی نۆجوانی دا هه‌ست به‌ زه‌خت و زۆری، سه‌پێندراو به‌سه‌ر گه‌لی کورد و ره‌گه‌زی ژن له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستان و هزری پیاوسالاره‌وه‌ ده‌کات. وه‌کوو له‌ نامه‌ به‌جێ هێشتراوه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی پێ‌ده‌کات خۆکوشتنی کچه‌ هه‌ڤاڵه‌که‌ی له‌ ته‌مه‌نی لاوی، به‌ هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هه‌ل بۆ درێژه‌پێ‌دانی خوێندنی کچان و قه‌ده‌غه‌ی خوێندن به‌ زمانی دایکی واته‌: زمانی کوردی، ئه‌و هه‌ستپێکردنه‌ی هه‌ڤاڵ رووناهی قووڵتر ده‌کا و له‌ شوێن ریبازێکی شیاو دا ده‌گه‌ڕێت، بۆ رزگاربوون له‌و وه‌زعه‌ و خه‌بات له‌ پێناوی ژیانێکی ئازاد.
هه‌ڤاڵ رووناهی له‌ ئاکامی لێگه‌ڕینه‌کانیی خۆی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێبازی شیاوی تێکۆشان، هێڵی سه‌ربه‌ستی و ژیان، واته‌ هێڵی ئاپۆچیه‌تی ده‌ناسێ و له‌ ساڵی 2006 بڕیاری په‌یوه‌ست بوون به‌ ریزه‌کانی گه‌ریلای کوردستان ده‌دات و خێرا خۆی ده‌گه‌یه‌نێ به‌ یه‌کینه‌کانی گه‌ریلا. دوای کۆتایی پێ‌هێنانی خولی سه‌ره‌تایی په‌روه‌رده‌ی گه‌ریلایی واته‌ (شه‌ڕڤانی نوێ)، له‌ نێو ریزی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، (هه‌ره‌که‌) جێ ده‌گرێ و بۆ درێژه‌پێدانی تێکۆشانی گه‌ریلایی ده‌ربازی هه‌رێمی شاهۆ له‌ ئایه‌لاتی هه‌ورامان ده‌بێ. له‌ سه‌ر هێڵی پاراستنی ره‌وا رۆژبه‌دوای‌رۆژ باوه‌ڕی به‌ تێکۆشان پته‌وتر و له‌ سه‌ر رامانی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌تادێ قووڵتر ده‌بیت. ‌له‌ سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕی، به‌ هه‌بوونی ژیانێكی ئازاد، له‌ چه‌ند چالاکیه‌کی گه‌ریلایی دا به‌ ئازایه‌تی رۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕێ و سه‌ر ئه‌و بنچینه‌ش له‌ به‌رواری 26/ 05/ 2008 دوای به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی چالاکیه‌کی وڵامدانه‌وه‌ به‌ هێرشه‌کانی رژێمی سێداره‌ له‌سه‌ر گه‌ل و گه‌ریلا، له‌ شاری تاران له‌ لایه‌ن خوێنڕێژانی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێت و بۆ سیاچاڵێکی رژێم ده‌گوازرێته‌وه‌. بێ مافی پاراستن، له‌ بێدادگایه‌کی کۆماری سێداره‌، به‌ تاوانی دژایه‌تی خودا، حوکمی سێداره‌ی به‌ سه‌ردا سه‌پا و له‌ ئاکام دا، له‌ به‌ره‌به‌یانی به‌رواری 9 / 5/ 2010 له‌ رۆژی جیهانی دایك، له‌ گه‌ڵ سێ ئاپۆچی‌تر به‌ ناوه‌کانی مامۆستا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و هه‌ڵسووڕاوێکی‌تری سیاسی ئێرانی به‌ نێوی مێهدی ئیسلامی به‌ هه‌رای سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب له‌ په‌تی سێداره‌ هه‌ڵواسران. له‌ ئاکامی ئه‌م رووداوه‌ کوت‌وپڕه‌ دا هه‌ڤاڵ رووناهی و هه‌ڤاڵانی، چه‌مکی خۆڕاگری‌یان به‌ سه‌ر چه‌مکی خیانه‌ت و ته‌سلیمیه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران زاڵ کرد و کۆماری سێداره‌یش به‌م‌ کرده‌وه‌ دزێوه‌‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کیتری له‌ ده‌فته‌ری ره‌شی مێژووی هه‌بوونی خۆی تۆمار کرد.


-------------------------------
چاوەدێری نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ/ كوژرانی10 هاووڵاتیی مەدەنی لە ئاكامی هێرشەكانی ئێران و توركیە بۆ سەر هەرێمی كوردستان
كوردپا: رێكخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە راپۆتێكدا لە پێوەندی لەگەڵ هێرشەكانی ئێران و توركیە، بۆ سەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق، بڵاوی كردەوە:" هێزكانی ئێران، سنوورەكانی هەرێمی كوردستانی بەزاندووە و هاتۆتە نێو خاكی عێراقەوە و هەتا ئێستا بۆتە هۆی كوژرانی 10 هاووڵاتی مەدەنی " .
بە پێی راپۆرتی چاوەدێری مافەكانی مرۆڤ، وێڕای ئەوەی كە ئامانجی هێرشەكانیان بۆ سەر خاكی عێراق، بوونی چەكدارە كوردەكان لەو ناوچەیە دەزانن، بەڵام لە دواییدا ناوچەگەلێك دەكاتە ئامانج كە هیچ هێزێكی دژبەری ئەو دوو وڵاتەی تێدا نابینرێ.
جۆ ئەستوورك، بەرپرسی رێكخراوی بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سوپای پاسدارانی حكوومەتی ئێران تاوانبار دەكات و دەڵێت:" بە ئەنقەست هاووڵاتییانی مەدەنی دەكاتە ئامانج ".
ئەم ڕێكخراوە جیهانییە بەرگریكارەی مافەكانی مرۆڤ، نووسیویەتی:" بەڵگەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە سپای پاسدارانی حكوومەتی ئێران هەوڵ دەدات بە تۆپباران كردنی بەردەوام، ناوچە هاوسنوورییەكان لە دانیشتوانی چۆڵ بكات".
ئەم رێكخراوە لە راپۆرتەكەی خۆیدا، بڵاوی كردۆتەوە:" هێندێك لەم هێرشانە بەبێ لەبەرچاو گرتنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان، ئەنجام دەدەن".
لەم راپۆرتەدا هاتووە، تۆپبارانەكانی ئێران بە بیانووی هێرش كردن بۆ سەر هێزەكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پەژاك" لە كۆتایی مانگی پووشپەڕ و هێرشەكانی توركیە لە رێكەوتی 27ی گەلاوێژ بە بیانووی هێرش بۆ سەر هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیە (پ. ك. ك) دەستیان پێكردووە.
چاوەدێری مافەكانی مرۆڤ لەم راپۆرتەدا، نووسیویەتی:" لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنی نیزامیی حكوومەتی ئێران بۆسەر پەژاك، هەتا ئێستا سەدان بنەماڵە ئاوارە، لانیكەم 3 كوژراو و چەند كەسیش بریندار بوون.
بە وتەی ئەم رێكخراوە، وەرزێڕ و رەوەندەكانی سەر سنوور بەوانیان وتووە:" سەربازانی حكوومەتی ئێران لە كاتی بەزاندنی سنووری هەرێمی كوردستاندا ئاژەڵەكانیان كوشتووە".
بەپێی ئەم راپۆرتە هەتا ئێستا دانیشتوانی 12 گوند لە ئەنجامی تۆپبارانەكانی حكوومەتی ئێران ئاوارە كراون و هەروەها دانیشتوانی گوندەكانی دیكەش بە توندی لەژێر تەوژمی تۆپباران دان".
دانیشتوانی ناوچە تۆپباران كراوەكان بە چاوەدێری مافی مرۆڤیان گوتووە:" ئەو ناوچانە كە تۆپباران كراون هیچ جۆرە چەكدار یان ناوەندێكی گرێدراو بە " پ.ك.ك " و " پەژاك "یان تێدا بەدی ناكرێ.
توركیە بەپرسی كوژرانی هاووڵاتییانی كوردە.
چاوەدێری مافی مرۆڤ ئاماژە بە كوژرانی حەوت ئەندامی بنەماڵەیەك دەكات كەلە ئەنجامی هێرشەكانی توركیە گیانیان لەدەست داوە كە بە وتەی ئەرتشی توركیە 145 چەكداری كوشتووە كە دەشێ كەسانی گرێدراو بە " پ.ك.ك " بن.
لەم راپۆرتەدا هاتووە، توركیە تۆمەتی هێرش بۆ سەر ماشێنی ئەو حەوت هاوڵاتییە كوردە رەت دەكاتەوە، بەڵام بەرپرسە سیاسی و نیزامییەكانی عێراق هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیە بە بۆنەی ئەو هێرشە خوێناوییەوە تاوانبار دەكەن.
لە درێژەدا، ئاماژە بە بەیاننامەی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات كە رێكەوتی 28ی ئووت وێڕای مەحكووم كردنی هێرشەكانی ئەرتشی توركیە وتی:" ئەرتشی توركیە بەرپرسیارە لە كوژرانی ئەم حەوت هاووڵاتییە كوردە ".
ئێران و توركیە هیچ جیاوازییەك لە نێوان هاووڵاتییانی نیزامی و مەدەنیدا دانانێن.
عەبدولواحید گوانی، قایم مەقامی قەزای چۆمان لەو پێوەندییەدا وتوویەتی:" لە ئاكامی هێرشەكانی ئێران و توركیە 9 هاووڵاتیی كورد كوژراوە و 325 بنەماڵەی دەڤەری چۆمان و 500 بنەماڵەی دەڤەری سیدەكان، ئاوارە كراون".
ئەم بەرپرسە لە درێژەدا وتوویەتی:" توركیە و ئێران لە هێرشەكانی خۆیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان هیچ جیاوازییەك لە نێوان هاووڵاتییانی نیزامی و مەدەنیدا دانانێن".
بە وتەی ناوبراو هێرشەكانی ئەمساڵ توندتر لە ساڵانی رابردوو بوون.
نوێنەری رێكخراوی كۆچبەرانی جیهانی بە چاوەدێری مافی مرۆڤی راگەیاندووە:" 450 بنەماڵە ئاوارە بوون، هەڵبەتە ئەم رێژەیە ئاماری ئەو بنەماڵانەیە كەلە ئودووگاكاندا نیشتەجێ‌ كراون و ئەو بنەماڵانە ناگرێتەوە كە پەنایان بۆ خزم و كەس و كاری خۆیان بردووە".
یەكێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە عێراق كە سەردانی ناوچە تۆپباران كراوەكانی كردووە، ئاماری بنەماڵە ئاوارەكانی بە 750 بنەماڵە راگەیاندووە.
هەڵوێستی حكوومەتەكانی ئێران، عێراق و توركیە:
بەپێی ئەم راپۆرتە حكوومەتی عێراق لە مانگی" ئووت"دا باڵوێزەكانی ئێران و توركیەی لە بەغدا بانگهێشتكردووە و نیگەرانیی دەوڵەتی عێراقی لە درێژەدان بە هێرشەكان دەربڕیوە.
پارلەمانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش ئەم هێرشانەیان مەحكووم كردووە.
لەم راپۆرتەدا هاتووە، دیپلۆماتكارەكانی حكوومەتی ئێران لەباتی هێزی پێشمەرگە لە سنوورەكانی قەندیل خوازیاری جێگیر كردنی ئەرتشی عێراقن كە ئێستا بۆتە پەناگەی هێزەكانی" پەژاك" و" پ. ك. ك".
بەرپرسانی فەرمیی هەرێمی كوردستان و عێراق بە چاوەدێری مافی مرۆڤیان راگەیاندووە، ئێران و توركیە داخوازیی ئەوانیان لەمەڕ راگرتنی تۆپبارانەكان رەت كردۆتەوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ئێران و توركیە لەمەڕ درێژەدانی هێرشەكانیان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان پێداگرن.
http://www.kurdpa.com/t_detail.php?section=2&id=1807&subpage=1807&subsection=1

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر