Pages

۱۳۹۰ شهریور ۳۱, پنجشنبه

ویكیلیكس: بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا به‌دوای ڕێگاچاره‌یه‌كدا گه‌ڕاون بۆ ده‌ركردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان


ویكیلیكس: بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا به‌دوای ڕێگاچاره‌یه‌كدا گه‌ڕاون بۆ ده‌ركردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ویكیلیكس، كه‌ مێژووه‌كه‌ی‌ بۆ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ڕایان كرۆكه‌ر باڵیۆزی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عیراق له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبۆته‌وه‌ و باسیان له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگاچاره‌یه‌ك كردوه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ ئه‌ندامانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ناو خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕایان كرۆكه‌ر داوای‌ كردووه‌ به‌رپرسانی‌ كورد مه‌سه‌له‌ی‌ په‌كه‌كه‌ به‌جدی‌ وه‌ربگرن و یارمه‌تی‌ زیاتری توركیا بده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیازیكردوه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ سێ‌ قۆڵی‌ له‌نێوان هه‌رسێ لایه‌نی‌ عێراق و هه‌رێم و توركیادا پێكبهێنرێت، كه‌ له‌ژێر چاودێریی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی ویكیلیكس، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی‌ پلانێك كراوه‌ كه‌ به‌چه‌ند قۆناغێك جێ‌ به‌جێ‌ بكرێت، سه‌ره‌تا حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌وڵ بدات سه‌رچاوه‌ مادییه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ناوخۆی‌ هه‌رێمدا بدۆزێته‌وه‌ و له‌ناویان ببات و هه‌رچی‌ ده‌زگایه‌ك و پاشكۆیه‌كی‌ په‌كه‌كه‌ هه‌یه‌ له‌ناو هه‌رێمدا دابخرێن و ئه‌ندامانی‌ ئه‌و پارته‌ بخرێنه‌ ژێر چاودێرییه‌كی ورده‌وه‌.
رایان كرۆكه‌ر، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له‌وه‌ دڵنیاكردۆته‌وه‌ كه‌ مانه‌وه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ تا بێت مه‌ترسی‌ گه‌وره‌تر بۆ سه‌ر هه‌رێم دروستده‌كات، به‌ڵام بارزانی‌ ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ په‌كه‌كه‌ بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بگرێت كه‌ تیایدا نیشته‌جێن، بارزانی ئه‌وه‌شی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ هاوپه‌یمانی‌ په‌كه‌كه‌ بن و نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌نێوان ساڵانی‌ 1992 تا 2000 پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌دژی په‌كه‌كه‌ شه‌ڕیان كردوه‌ و چه‌ندین كوژراویشیان هه‌بوه‌.
سه‌باره‌ت به‌داخستنی‌ پاشكۆكانی‌ په‌كه‌كه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان، بارزانی‌ به‌پێكه‌نینه‌وه‌ به‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مه‌ریكای وتوه‌ كه‌ باره‌گاكانی‌ پارتی‌ چاره‌سه‌ری‌ دیموكراتی‌ كوردستانیان له‌هه‌ر سێ‌ شاری‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و دهۆك داخستووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ زانیاریان هه‌یه‌ له‌ئێستادا له‌شاره‌كانی‌
كه‌ركوك و موسڵ چالاكی‌ ده‌كه‌ن.
--------------------------------------
شەهیدی ریگای گەل و نیشتمان
/////////////////////////////////11Portland Gardns London N4 1HU
بانگەواز بۆ کوردانی وڵاتی بەریتانیا ئەنجومەنی پژاک/بەریتانیا بەهاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یە ژە رە کە)وڕێکخراوی ژنانی رۆژبەمەبەستی شەرمەزارکرد و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمیڕاڵی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی چالاکی یەکی پرۆتستۆیی لە شاری لەندەن،لەگەل ئەوەی هێرش و ئامادەکاری یەکانی پەلاماردانی ئیرادەی ئازادی خوزانەی گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان بۆ لاوازکردن ولەبار بردنی دەسکەوتەکانی ،هەروەها سەرلەنوێ سەپاندنی کۆیلایەتی بەسەر گەلی کوردا ،وێڕای ئەوەی کە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین لەترۆپکی تێکۆشانی ئازادیخوازانەدان و یەک لەدوای یەکی سیستەمە دیکتاتۆرەکان ڕادەماڵن ،لەدۆخێکی بەوجۆرەدا دەوڵەتانی سەردەست و جیهانی ناخوازن گەلی کورد بەڕێبەرایەتی تەڤگەرە ئازادی خوازەکەی لەدیزاینی نوێی ناوچەکەدا ستاتۆی خۆی بداتە جێگیرکردن ،لەهەمانکاتدا گەلی کورد لەهەموولایەکەوە دوچاری فشار و هێرشی هەمەلایەنەو هەمەجۆر دەکەنەوە بەمەبەستی تێکشکانی ئیرادەی ئازادی خوازانەی وناخوازن پرسە ڕەواکەی بەشێوازێکی ئاشتی خوازانە و دیموکراتیانە بدەنە قبوڵکردن سەرەڕای چەندین دەرفەتی ئاگر بەستی یەکلایەنە و هەوڵ و تێکۆشانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لەپێناو چارەسەری ئاشتیخوازانە هەروەها ئامادەکردنی نەخشەڕێی چارەسەری ،هێرش و گوشارەکان بۆسەر گەلی کورد رۆژ لەدوای ڕۆژ لەزیاد بوندایە و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە باکوری ووڵات بەپۆل ڕاپێچی زیندانەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک دەکرێن بۆردومانەکانی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لەپەلاماردان و سوتماکردنی خاکی کوردستان و کوشتن و پارچە پارچەکردنی ژن و پیر و گەنج ومنداڵ دەستناپارێزن لەهەمان کاتدا هەڕەشەی سەپاندنی تەسلیمیەت بەسەر تەڤگەری ئازادی خوازی گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی پ ك ك لەجۆری پلانگێڕێ سەر پڵنگەکانی تامیل لەسریلانکا دەکەن هەروەها لەبەرامبەردا وێڕای درێژکردنی دەستی ئاشتی خوازانەی ڕێبەر ئاپۆ لەزیندانی بەدناوی ئیمیڕاڵیدا لەهەل و مەرجێکی سەختی گۆشەگیری و سەربازیدا دەوڵەتی فاشستی تورک بۆماوەی زیاتر لە ٦٠ رۆژە ڕێگیری لە دیداری هەفتانەی ڕێبەر ئاپۆ دەکات وبەهیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت ،بۆیە داوا لە ڕەوەندی کورد لەوڵاتی بەریتانیا دەکەین وەک پرەنسیپێکی ویژدانی لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەندەرکەون کە تەواوی ژیان و هزرو توانستی خۆی بۆ ئازادی گەلەکەی تەرخانکرد ، لەخۆپیشاندانی پرۆتستۆیی رۆژی شەممە ٢٤ی سەپتەمبەرکاتژمێر ٢ بۆ ٥ لەم ناونیشانەی 
لای خوارەوە بەشدار ببن.
///////////////////


پژاك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ “جاشه‌كانی‌” سه‌ر سنور ده‌كات كاری‌ سیخوری‌ نه‌كه‌نپارتی‌ ژیانی‌ ئازاد (پژاك )ئه‌وكه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاری‌ سیخوری‌ وزانیاری‌ و پێشڕه‌وی‌ بۆ هێزه‌كانی‌ ئێران ده‌كه‌ن‌و هه‌رشه‌ی‌ سزادانیان لێده‌كات.سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند ، گه‌ریلاكانی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازاد (پژاك) هه‌موو ئه‌وجاشانه‌ی‌ سنوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ هاوكاریه‌كردنێكی سوپای‌ ئێران له‌باره‌ی‌ پژاك و په‌كه‌كه‌وه‌ .سه‌رچاوه‌كه‌ رونیكرده‌وه‌ ” له‌رێگه‌ی‌ چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ به‌و جاشانه‌ وتراوه‌ هه‌ركه‌سێك گڵۆپی‌ سه‌وز داگیرسێنێت بۆ هێزه‌كانی‌ ئێران له‌دژی‌ ئه‌وان ئه‌وا توشی‌ سزای‌ قورس ده‌بێته‌وه‌”.به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست هاوڵاتی‌ كه‌وتووه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو چه‌ند كه‌سێك به‌پاساوی‌ كاركرنه‌وه‌ سه‌ردانی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ پشده‌ریان كردوه‌ كه‌بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ زانیاری‌ رویان له‌و ناوچانه‌ كردبوو ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پژاكه‌وه‌ ده‌ستگیركراون دواتر ئازادكراون به‌و مه‌رجه‌ی‌ كاری‌ سیخوڕی‌ نه‌كه‌ن وخه‌رێكه‌ی‌ ژیانی‌ خۆیان بن .
ماوه‌یه‌كه‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌ستی‌ كردوه‌ به‌هاوكاریكردن وپڕچه‌ك كردنی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ ئێران ده‌كه‌ن كه‌به‌ (جاش) ناوده‌برێن له‌دژی‌ هێزه‌كانی‌ پژاك و په‌كه‌كه‌ وه‌ خه‌ڵاتی‌ تایبه‌تیشی‌ داناوه‌ بۆئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ چه‌كدارێكی‌ پژاك یان په‌كه‌كه‌ بكوژێت یان زانیاری‌ بدات له‌باره‌ی‌ شوێن وبارگه‌یان.. 
//////////////////


ئەم گۆرانیە جوانەی بەهجەت یەحیا پێشکەشە بە ئاشقانی ووڵات (کردستان)


هەستێکە پێناسە ناکرێ غوربەتم بەردیش گریا لەئاهی من کە وتم ئەوا لێرە لەسەرما ڕەق هەلاتم بمبەنەوە من کوڕی ڕۆژهەلاتم عومرم بەخشی فیدای خۆشەویستیمان کوا؟باوەشی گەرمی تۆ ئەی نیشتیمان بۆتۆ چومە ژوانی مەرگ ئەی وڵات مەرگ بۆخۆی پەیمان شکێن بوو نەهات
هەوالەکانی رۆژ تیڤی


//////////////////////

نوجوان ۱۷ ساله هنگام اعدام مادرش را صدا می زد.....................................................اگر کسی باید به سزای عمل خودش برسد سردمداران دزد میلیاردر حکومت هستند نه نوجوانی که خود قربانی این سیستم جهنمی است

///////////////////////
به دلیل تحریم کشورهای اروپایی علیه رژیم آخوندی، هواپیمای احمدی نژاد در مسیر سفرش به نیویورک برای سوختگیری مجبور به فرود در کشور آفریقایی موریتانی شد.
///////////////////////////////////
خبر فوری :
اعتراض مردم بعد از قتل چندمین نفر بدست نیروی انتظامی در سردشت
امروز مورخ 30/06/90 راس ساعت 9:30 دقیقه صبح یک نفر کولبر به نام " احمد ستاری " 50 ساله و دارای 5 فرزند اهل روستای " قلعه ره ش " شهرستان سردشت بدست نیروی انتظامی بقتل رسید . ایشان بعد از اینکه در منطقه " سوره چوم " نزدیک روستای " قلعه ره ش " از سوی نیروی انتظامی مورد اصابت گلوله قرار می گیرد به بیمارستان سردشت اعزام می شوند که در بین راه جان می دهند و به روستا برگردانده می شوند . مردم روستا هم در اعتراض این کشتار اقدام به بستن جاده اصلی منتهی به روستای " درمان آباد " می کنند . با شدت گرفتن اعتراض یک خودرو نیروی انتظامی با چهار سرنشین در محل حضور پیدا می کند و درصدد پراکنده نمودن مردم معترض بر می آید که از سوی مردم خشمگین مورد حمله قرار می گیرند و در پی آن خودروی تویوتا آتش می گیرد و سه نفر از سرنشین نظامی خودرو بشدت زخمی می شوند . لازم به ذکر است در دو هفته گذشته این چهارمین قتل از سوی نیروی انتظامی در منطقه سردشت است . اولی " حسین زمانی " اهل روستای " قلعه ره ش " دومی " آوات زمانی " اهل روستای " حمزه آباد " سومی " آوات یوسفی " اهل روستای " در مان آباد " که داخل روستای " مارغان " از سوی نیروی انتظامی مورد هدف گلوله قرار گرفته . به گفته مردم منطقه این کشتار از سوی نیروی انتظامی عمدی و با برنامه از پیش تعیین شده انجام می گیرد و کاملاً بی سابقه بوده است . لازم به اشاره است اعتراض و بستن جاده از سوی مردم روستای " قلعه ره ش " از سوی مردم تا هم اکنون غروب ادامه دارد . خبر از : ژیانه وه 2012 ..... این خبر از طریق ئیمیل بدست من رسیده است
----------------------------
بۆ شەهیدانی قەندیل بۆ شەیدی فەرماندە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر