موراد قەره‌یلان, سه‌رۆکی کونسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆما جڤاکین کوردستان(کەجەکە) له بەرامبەر به‌رده‌وامی گوشه‌گیر کردنی ڕیبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئوجه‌لان ناره‌زایه‌تی نیشان دا.
سه‌رۆکی کونسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری (ک ج ک)، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئاژانسی هه‌وڵده‌ری فوراتی دایه‌وه سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی روژ.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی گوشگیر کردنی ڕیبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولا ئوجه‌لان سه‌رنجی دایه ئه‌م خالانه.
گرینگی ڕیبه‌ر ئاپۆ بۆ کومه‌ڵگای کوردستان له که‌س شاراوه نیه و هه‌موو لایه‌ک باش له‌وه ئاگادارن، هه‌وڵ ئه‌درێ که له ناو کومه‌ڵگا دا خه‌مساردی پێش بکه‌وێ و شتی هه‌ره مه‌ترسیداریش ئه‌وه‌یه. هیچ که‌س هیچ چه‌شنه ئاگاداریه‌کی له ڕیبه‌ر ئاپۆ نیه. هه‌ر چه‌نده وتنیشی ئاسان نیه به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و ڕاستيه بڵیم که سه‌باره‌ت به ژیان و چاره‌نوسی ڕیبه‌ر ئاپۆ هیچ چه‌شنه ئاگاداریه‌کمان له ده‌ست دا نیه.
ئه‌مه به‌ڕیوه‌بردنی شه‌ڕیکی سایکۆلۆژی و بچوک کردنه‌وه‌یه. ده‌یانه‌وێ به‌و گوشارانه بگه‌نه ئه‌نجام و ئێمه ناچار به پاشه‌کشه بکه‌ن.
قه‌ره‌یه لان, پيلانی ئاکه‌په‌ی بۆ شه‌ڕ و به‌رده وامی گوشه‌گیر کردن له ئیمرالی ئاشکرا کرد و پرسیارێکی ئاوه‌های کرد: چۆنە که له پڕێکا سیاسه‌تی گوشه‌گیری و ئه شکه‌نجه که‌وته‌وه گه‌ڕ؟
سه‌رۆکی کونسه‌ی به‌ڕیوبه‌ری (ک ج ک) وتی: جارێکی‌تر دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه، ئێمه له هه‌مبه‌ر ده‌وله‌ت و حکومه‌تی ئاکه‌په خوێنساردی خۆمان ده‌پارێزین. باش وایه ئه‌وانیش تێبگه‌ن که ئه‌گه‌ر ئێمه ڕیگه بده‌ین ئه‌وا روداوی گه‌وره ده‌قه‌ومن و ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی گرینگی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
قه‌ره‌یلان له به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا وتی: حکومه‌تی ئاکه‌په له زستانه‌وه بڕیاری توند و تیژی داوه و به‌و پیه ئاماده‌کاری شه‌ڕی کردوه.
هه‌روه‌ها موراد قه‌ره‌یلان پيلانی شه‌ڕی ئاکه‌په‌ی به‌م جوره شروڤه کرد:
ناوه‌رۆکی پیلانه‌که له ناوبردنی (پ ک ک)یه، بۆ پێک هێنانی ئه‌و یه‌که‌ش ده‌یانه‌وێ ڕیبه‌رایه‌تی بێده‌نگ بکه‌ن، پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا دا ببڕن و روڵی له چاره‌سه‌ری دا که‌م بکه‌نه‌وه و به بێ ده‌نگ کردنی ڕیبه‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ره‌که‌ش تێک بده‌ن. پیلانی ته‌سفیه کردنی ته‌ڤگه‌ری کوردان به گوێره‌ی ئه‌و خاڵانه له لایه‌ن ئا که پهوه ئاماده کراوه.
سه‌رۆکی (ک ج ک) وتێ: ئێمه به هیچ شیوه‌یه‌ک سه‌ر بۆ ئه‌و پیلانانه دانانه‌وینین. خوراگری ئه‌رکی مروڤایه‌تی ئێمه‌یه، وه‌ک قه‌رز له‌سه‌رمان فه‌رزه و له به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلانه دا بێده‌نگ نابین.
له‌م پیوه‌ندیه‌دا قه‌ره‌یلان بانگه‌وازیشی ئاراسته‌ی گه‌لی کورد کرد و وتی: ده‌بێ گه‌لی کورد وه‌شیار بێ که پیلانێکی مه‌ترسیدار له ئارادایه به تایبه‌ت ئه‌و کرده‌وانه دژ به ڕیبهرایهتیمان به واتای له به‌ر چاو نه گرتنی گه‌لی ئێمه‌یه.
له هه‌ل و مه‌رجی ئیستا دا هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ڕیبه‌ری ئێمه نیه، ڕۆژ رۆژی چالاکیه، رۆژ رۆژی دهسنیاشان کردنی ئیراده یه، ده‌بێ هه‌موو گه‌لی ئێمه دژ به هێرشی حکومه‌تی ئاکه‌په بۆ سه‌ر ئیراده‌ی خۆیان ده‌نگی ئازادی و دیموکراسی به‌رز که‌نه‌وه و خاوه‌نداره‌تی له ڕیبه‌رایه‌تی بکه‌ن.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌یه لان داوای له هیزه دیموکراتیک و لایه‌نگرانی ئاشتی کرد که تێکۆشانی خویان به گوڕ بکه‌ن و پیلانی شه‌ڕی مه‌ترسیدار پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
سەرۆکی کۆنسەی بەریوەبەری(کەجەکە) موراد قەره‌یڵان, هەروەها باسی لەو هێرشە زەمینیانەش کرد کە ئاکەپە ئامادەکاری بۆ دەکات.
سەرۆکی کۆنسەی بەڕیوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە، موراد قەره‌یڵان سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی دەڵەتی تورک بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی گوتی:
دەیانهەوێ رۆژهەڵاتی ناوین سەر لە نوێ شكڵ پێبدەنەوە و گەرەکیانە کوردان لەو داڕشتنەوەیەدا بی هیچ ستاتۆیەک بهێڵنەوە.
قەره‌یڵان دەستنیشانی کرد، بۆ ئەوەی ئەو بگەنە ئەو ئامانجە، هەوڵ دەدەن هیزەکانی باشووری کوردستانیش ڕاکیشی ئەو پیلانە بکەن و وەها لە هەڵسەنگاندنەکەی بەردەوام بوو:
ئامانجی سەرەتایان ئەوەیە کە پەکەکە و پژاک بێهێز بکەن. پاشان دەیانهەوی کوردان چاوترسێن بکەن و بەوەش پەیمانی لۆزان زیندوو بکەنەوە. دەیانهەوی بەر لەوەی لۆزانی دووهەم بخەنە دەورەوە، تەڤگەری ئازادی کپ بکەن.
قەره‌یلان دەستنیشانی کرد، هاتوچۆی سەرفەرمانداری ئەرتەشی تورک لە باکوری کوردستان و چوونی ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق بۆ ئەو ئامانجە پێکهاتوون.
سەبارەت بە ئەگەری هەرچەشنە هێرشێکی زەمینی، قەره‌یڵان گوتی:
ئیمە باوەڕیمان بەخۆمانە و جارێکی تریش دوبارەی دەکەینەوە، هەموو ئەو هێرشانەی پشت بە توندوتیژی دەبەستن هیچ ئاکامیکیان نابێت. ئەوانەی باوەڕ بەو بۆچوونە ناکه ن، با ئاوڕێک لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر قەندیل بدەنەوە. بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە قەندیل نیشانیان دا کە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێنا. بە پێچەوانەی بانگەشەکانی چاپەمەنی تورکیا، پژاک بەهۆی ئەو بەرخۆدانە سەرکەوتووە، ئاگربەستی ڕاگەیاند.
قەره‌یلان وتەیەکی سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان مەسعود بارزانی بەبیرهینایەوە کە گوتبووی من بۆ چارەسەری کێشەکان بانگەوازی لە هەردوو لا دەکەم. قەره‌یلان ئەو بانگەوازییەی وه‌ها هەڵسەنگاند:
ئێمە دەمانهەوێ پرسگری کورد بە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بکرێت. ئێستە دۆخێک تر لە ئارادایە. ئەوەی شەڕ دەسەپێنێ، ئێمە نین بەڵکوو داگیرکەرانن. هەربۆیە ئەوه ڕاست نییە کە دەلێن تەڤگەری کورد هەر پەنا دەباتە بەر چەک بۆ وەدەست خستنی هەر ئەنجامێک. هەڵسەنگاندنێکی لەو شێوەیە هەرە زیاتر لەلایەن دەزگاکانی چاپەمەنی شەڕی تایبەتی تورکەوە پیش دەخرێن. دەبێ بزاندرێت کە ڕاستییەکەی بەو شێوەیە نییە.
سەرۆکی کۆنسەی بەریوەبەری(کەجەکە) موراد قەره‌یلان, سەبارەت بە سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێرانیش هەڵسەنگاندنیکی وەهای کرد:
ئێران بەو هێرشانەی پەیامێکی وەهای دا کە ئامانج لەو هێرشانە نەک تەنها ئێمە، بەڵکو ئامانجیان ئەوەش بوو کە پەیامێک بدەنە حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان. بەر لەوەی هێرش بکەنە سەر قەندیل، هێرشیان کردە سەر حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان. دواتر هێرشیان کردە سەر قەندیل و کێشەی سنورەکان دەرکەوتن. ئەو سنورانەی باسی دەکەن، هەندی هەریمی گرینگی قەندیلیش لەخۆ دەگرن. لەوێ ئێمە لەگەڵ ئێران ڕووبەڕوو بوینەوە.
ئەوە ڕاست نییە کاتیک دەڵێن پژاک دەچێ چالاکی دەکات و بەو هۆیەشەوە ئێران دەستی بە هێرشەکانی کردووە. ئەوەی زۆر گرینگە، ئەوەیە کە ئەو قۆناغە بە باشی ببیتە مایەی تێگەیشتن.
-------------------------------
سپاه پاسداران شهرستان سلماس با چاپ و پخش یک اعلامیه در بین شهروندان کرد این شهرستان، از نیروهای عشایر و مرزنشین برای مقابله با نیروهای حزب حیات آزاد کردستان (پژاک) دعوت کرد.
بنا به اطلاع گزارشگران هرانا، ارگان خبری مجموعه فعالان حقوق بشر در ایران، در این بیانیه از شهروندان کرد این شهرستان خواسته شده است با در دست گرفتن سلاح به جنگ نیروهای پژاک بروند.
منابع محلی به گزارشگر هرانا گفتند: «نیروهای سپاه با تبلیخ و پخش کردن این اعلامیه و با فشار و تهدید بر شهروندان فقیر مرزنشین از آنها به زور و تحمیل خواسته است که همگی باید بسیج شوید و اسلحه داشته باشید و برعلیه پژاک با دولت همکاری کنید.»
در متن اعلامیه سپاه پاسداران ضمن هشدار به هواداران این حزب در ایران خطاب به شهروندان کرد آمده است:«از مردم دلاور و عشایر با غیرت منطقه کردستان سلماس میخواهیم بیش از این ظلم و ستم گروهک جنایتکار پژاک را تحمل نکرده و با به دست گرفتن سلاح از ناموس و غیرت کردی و نیز جان و مال و فرزندان و آب و خاک خود دفاع کرده و تا انهدام آخرین نفر از این مزدوران ساکت ننشینند.»
این اقدامات سپاه پاسداران موجب به خطر افتادن امنیت شهروندان غیر نظامی که بر خلاف معاهدات بین المللی است و از سوی منجرب بسته شدن فضا و ملیتاریزه شدن این مناطق خواهد شد.
تصویر این اعلامیه در زیر قابل مشاهده است:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر