حكومه‌تی ئێران له پارێزگای كوردستان (769) كه‌سی ده‌ستگیر ده‌كات
حكومه‌تی ئێران له ماوه‌ی رۆژانی 12 تا 17ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ (14) زیندانیی له سێداره‌دا له به‌ندیخانه‌كانی شاره‌كانی ورمێ (3 كه‌س)، كرمان (4 كه‌س)، ئه‌هواز (6كه‌س) و قه‌زوێن (1 كه‌س).
به پێی میدیاكانی حكومه‌ت ته‌نها له ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی زایینی‌دا (206) زیندانی ئیعدام كراون. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م 228 كه‌سیش به نه‌هێنی ئیعدام كراون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئیعدامكردنی خودسه‌رانه، حكومه‌تی ئێران ده‌ستیكردووه به ده‌ستگیركردنی به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه جیاجیاكانی وڵات. ته‌نها له رۆژانی رابردوودا له پارێزگای كوردستان له ژێر ناوی پلانی ”به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی” (769) كه‌س ده‌ستگیر كراون (سایتی حكومه‌تیی عه‌سری ئێران 14ی خه‌رمانان). به وته‌ی (موحسین حه‌سه‌نخانی) فه‌رمانده‌ی هێزی سه‌ركوتكه‌ری ئینتیزامی له كوردستان، ئه‌م ده‌ستگیركردنانه به بیانووی دابینكردن و دابه‌شكردنی كه‌رسه‌ته‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی ماهواره‌یی و «سی.دی»ی رێگه پێنه‌دراو، دابینكردن و دابه‌شكردنی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكولی، پۆششی خراپ (به‌دحیجابی)، دابینكردن و دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه دژه‌كولتوورییه‌كان ئه‌نجام دراون (ئاژانسی مێهری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی رژێم 14ی خه‌رمانان).
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هه‌روه‌ها (91)كه‌س له ئیسفه‌هان، لانیكه‌م 30كه‌س له ساری، هه‌روه‌ها ژمارێكی زۆر له لاوان له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ره‌شت، هه‌مه‌دان و بابول به بیانووی گاڵته‌جاڕانه‌ی «یاریكردن به ئاو» ده‌ستگیركراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا كه به بیانووی تاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت، سه‌دان كه‌س له ناڕازیان له راپه‌ڕینی ئازایانه‌ی جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی ورمێ و ته‌ورێز و له ره‌وتی په‌لاماری هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌كان بۆ سه ده‌روێشه گونابادییه‌كان له شاری ”كوار” له پارێزگای فارس ده‌ستگیر كراون.
سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی موقاومه‌تی ئێران له‌و باره‌وه بلاویكرده‌وه: ئامانجی رژێمی ئاخوندی له په‌ره‌پێدانی سه‌ركوت و ئیعدام، رێگریكردنه له گڕگرتنی راپه‌ڕینه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه گشتییه‌كان له كاتێكدایه كه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له ناو رژێم، رژێمی ویلایه‌تی فه‌قیهی تووشی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌كانی كردووه و رووخانی دیكتاتۆری لیبیا و راپه‌ڕینی گه‌لی سوریا، زیات له هه‌ر كاتێكی دی، ئاسۆی رووخانی ئه‌م رژێمه‌ی خستۆته به‌ر دیدی هه‌مووان.
موقاومه‌تی ئێران داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، سكرتێری گشتی، كۆمیسێری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌رجه‌م دا‌و و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد هه‌نگاوێكی خێرا بنێن بۆ راگرتنی ئه‌م به‌ڕبه‌ڕییه‌ته به‌رفراوانه و پێشێلكردنی دڕندانه و سیسته‌مییانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و داواشی كرد كه سزایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بخرێته سه‌ر رژێمی ئاخوندی.
////////////////////////////////
ره‌وتی ئۆپۆزیسیونی ناو كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشان هه‌ره‌شه‌ی هه‌لویست وه‌رگرتن ده‌كات
رۆژنامه: ره‌وتی ئۆپۆزیسیونی ناو كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كروستان هه‌ره‌شه‌ی هه‌لویست گرتن ده‌كات‌و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه بی گومان بزانن بیتوو ئه و سیاسه ته دریژه ی پی بدریت ئیمه ش هه لویستی خومان به رامبه ر به م بوچوونه را ده گه ینین. دواتر ده‌لێت:"ئه گه ر له روژانی داهاتوودا کومیته ی ناوه ندی، ده س له م سیاسه ته چه واشه و ئیدانه کراوه ی هه لنه گریت کومه له به ره و هه لدیریکی نادیار ده بات و ئه رک و تاوانی میژوویی ئه م شته له ئه ستوی ئه وان دایه.
ده‌قی ئه‌و راگه‌یاندراوه به ئیمزای بارام ره‌زایی كه به رۆژنامه گه‌یشتوه وه‌ك خوی بخویننه‌وه
بو رای گشتی
کاک "عومه ر" و کاکه کان تکایه ده س راگرن.
له سه ر هه لدانی کیشه کانی ناو کومیته ی ناوه ندی "کومه له ی زه حمه تکیشانی کوردستان" راگه یاندنی ئه وه یکه ئیمه پلاتفورمیک بو سه ر که وتن به سه ر قه یرانه کانی ناو کومه له، پیشکه ش به کومیته ی ناوه ندی ده که ین، کومیته ی ناوه ندی له جیاتی پیشوازی له م قه راره ده ستی دایه بانگهیشت کردنی خه لک و ترساندن و هه ره شه کردن، که زانیان ئه مه یان بو ناچیته پیشه وه، ئیستا به که لک وه رگرتن له ئورگانی ته شکیلاتی، ده ستیان کردووه به خستنه په راویزو دوورخستنه وه ی خه لکانیک وا بیروکه ی نوییان هه یه.
ئیمه داواکارین و ئه یزانین که کیشه کانی کومه له له چوارچیوه ی هه ر ئه م ریکخراوه قابیلی چاره سه ری و به ره و پیش چوونه، به لام ئه وه ی که "کومیته ناوه ندی" بریاری خوی له سه ر ته فروتوون کردنی ئه م ره وته داوه دیاره، هه ر به م بونه وه داواکارین که کومیته ی ناوه ندی ده س له م پیلانگیریه هه لبگریت و هه موومان باش ده زانین که ئه مه سیاسه تیکی سه رکه و توو نیه.
ئه گه ر له روژانی داهاتوودا کومیته ی ناوه ندی، ده س له م سیاسه ته چه واشه و ئیدانه کراوه ی هه لنه گریت کومه له به ره و هه لدیریکی نادیار ده بات و ئه رک و تاوانی میژوویی ئه م شته له ئه ستوی ئه وان دایه.
بی گومان بزانن بیتوو ئه و سیاسه ته دریژه ی پی بدریت ئیمه ش هه لویستی خومان به رامبه ر به م بوچوونه را ده گه ینین.
بارام ره زایی
8/09/2011
زه ر گویزه له
////////////////////////////////
جاش
ئیسلامیه‌كانی جوانرۆ هه‌ره‌شه‌ی كاری تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
رۆژنامه: به پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه بلاوبۆته‌وه گرووپێكی ئیسلامی توندره‌و له شاری جوانرۆ له كوردستانی ئێران وه‌ك توله سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر كوشتنی ته‌حسینی مه‌لا عه‌لی له ئه‌فغانستان هه‌ره‌شه‌ی‌ه كاری ته‌قینه‌وه‌و تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ته‌حسین له‌سه‌ر سنووری پاكستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكاوه كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاسۆ، ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك نه‌وه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین خۆی ناساند و به‌ناوی مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمان بۆكانی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد، خه‌ڵكی بۆكان نییه، به‌ڵكو خه‌ڵكی جوانڕۆی سه‌ر به ئوستانی كرماشانه و ناوی مه‌لا عه‌بدولحه‌میده و له پرسه‌كه‌ی ته‌حسین مه‌لا عه‌لیشدا له سنه تا كۆتاییهاتنی پرسه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی مه‌لا عه‌لی وه‌ك خاوه‌ن پرسه به‌پێوه بووه.
زانیارییه ده‌ستكه‌وتووه‌كانی ئاسۆ ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردۆته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌م مانگه له‌كه‌ناڵی نالیاوه ده‌ركه‌وت و خۆی وه‌ك گروپی نه‌وه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین ناساند و هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌ی تیرۆرستی له هه‌رێمی كوردستان كرد، ناوی عه‌بدولحه‌مید جوانڕۆییه و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی جوانڕۆی سه‌ر به ئوستانی كرماشانه، له‌كاتێكدا ئه‌و خۆی وه‌ك عه‌بدولڕه‌حمان بۆكانی ناساند.
ئه‌و كه‌سه كه به‌جامانه و ڕیشێكی درێژه‌وه ده‌ركه‌وت، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی ته‌حسینی مه‌لا عه‌لی له هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌كاتێكدا ته‌حسین له‌سه‌ر سنووری پاكستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكاوه كوژراوه.
له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه كه‌ناڵی NRT بڵاویكردۆته‌وه، كه‌سێك به‌ناوی (عه‌بدولڕه‌حمان بۆكانی) به‌ڕیش و جامانه‌یه‌كه‌وه كه به شێوازێكی كوردی پێچرابوویه‌وه، وێنه‌ی ته‌حسینی مه‌لا عه‌لی له‌پشته‌وه‌یه، باس له‌ڕۆڵی ته‌حسین ده‌كات له‌پێشڕه‌ویكردنی گروپه‌كه‌یان، ئاماژه به‌كوشتنی ته‌حسین ده‌كات له‌لایه‌ن ناتۆوه له‌هه‌رێمی وه‌زیرستان له‌پاكستان.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به تایبه‌ت ده‌ست ئاسۆ كه‌وتوون، ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌پشتی ئه‌و كه‌سه‌وه بوو له ئه‌رشیفی كۆنی ته‌له‌فزیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه وه‌رگیراوه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌وه (ئیحسان مه‌لا عه‌لی) كه برای ته‌حسین-ه و له چواره‌م ڕۆژی پرسه‌ی براكه‌یدا چۆته سنه، ئه‌و كوڕه واته عه‌بدولڕه‌حمان بۆكانی بینیوه و به كه‌ناڵی NRT ی وت: "ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێكبچێت".
وتیشی: چۆن كه‌ناڵی نالیا ئه‌و سیدیه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه پێشتر بینیویانه.
به‌پێی زانیارییه تایبه‌ته‌كانی "ئاسۆ"ش له‌سێ ڕۆژی پرسه‌ی ته‌حسین مه‌لا عه‌لی-دا له شاری سنه عه‌بدولڕه‌حمان بۆكانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عیرفان مه‌لا عه‌لی و سامان مه‌لا عه‌لی و عه‌بدولڕه‌حمان برای هێمن بانی شاری گه‌وره تیرۆریستی ئه‌نسار به پێوه وه‌ستاون.
ته‌حسین كوڕی مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د ڕابه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستانه و له ساڵی 1974 له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌دایكبووه، له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا له‌سه‌ر سنووری پاكستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكاوه كوژرا.
ئه‌م بابه‌ته 353 جار خوێنراوه‌ته‌وه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر