Pages

۱۳۹۰ شهریور ۴, جمعه

بزاڤی ژینگه‌ و یه‌کسانی بۆ خۆپیشاندان بانگه‌وازی ده‌کات ... " له‌ نه‌خشه‌ی گڵاویاندا قڕکردنی گه‌لی کورد هه‌یه‌‌"


بزاڤی ژینگه‌ و یه‌کسانی بۆ خۆپیشاندان بانگه‌وازی ده‌کات ... " له‌ نه‌خشه‌ی گڵاویاندا قڕکردنی گه‌لی کورد هه‌یه‌‌" 
چه‌ترپرێس

بژاڤی ژینگه‌ و یه‌کسانی له‌ بانگه‌وازیه‌کدا داوا له‌ هه‌موو کورد و کوردستانییه‌کی شاری سوید ده‌کات به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی ڕۆژی شه‌ممه‌ بکه‌ن که‌ بۆ ڕیسواکردن و شه‌رمه‌زارکردنی هێرشه‌کانی تورکیا و ئێران ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ بانگه‌وازیه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ زۆر ئاشکرایه‌ کوشتن و ئاواره‌کردنی خه‌ڵکانی بێده‌سه‌ڵات هیچ به‌لای ئه‌م وڵاتانه‌وه‌ گرنگ نییه‌، چونکه‌ له‌ نه‌خشه‌ی گڵاویاندا قڕکردنی گه‌لی کورد هه‌یه‌‌، ئیتر چ چه‌کدار و تێکۆشه‌ر بێت یاخود بێ چه‌ک و بێده‌سه‌ڵات.ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگه‌وازیه‌که‌:

بانگه‌وازی بزاڤی ژینگه‌و یه‌کسانیبۆکوردستانیانی وڵاتی سوید

ئه‌وه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ که‌ ڕژێمه‌ فاشسته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێران سنووری هه‌رێمی کوردستان ده‌به‌زێنن و زۆر ببێــبه‌زه‌ییانه‌ و دڕندانه‌ که‌وتوونه‌ته‌ بۆمبابارانی ناوچه‌کانی سه‌رسنوور. ئه‌م کاره‌ به‌دڕه‌فتاره‌یان بۆته ‌هۆی شه‌هیدبوونی ده‌یان پیر و جوان و ژن و منداڵ. سه‌رگه‌ردانبوونی هه‌زاران خێزان و ته‌فروتووناکردنی ماڕوماڵاتیان، وێرانکردنی ده‌یان گوند و ئاواره‌بوونی دانیشتوانیان. له‌کاتێکدا ئه‌م به‌دڕه‌فتارانه‌یان به‌جێده‌هێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگێکی به‌ویژدان، هیچ لایه‌نێکی دیموکراتخواز بێته‌ وه‌ڵام له‌سه‌ریان و هیچ نه‌بێت سه‌زه‌نشتێکی ئه‌و فاشستڕه‌ویه‌یان بکه‌ن.ئێستایش...له‌به‌رچاوی هه‌موو میدیا جیهانی .... ده‌وڵه‌تی تورکــی فاشستــپه‌رست، به‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌ که‌ لای ڕژێم مانگێکی پیرۆزه‌ و خۆی به‌ وڵاتێکی ئیسلامی ده‌ناسێنێت ... به‌ هه‌موو توانایه‌کی و به‌کارهێنانی سه‌ختــترین چه‌ک، به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی که‌وتۆته‌وه‌ هه‌مان هێرش و شاڵاو به‌ بیانووی ڕاونانی تێکۆشه‌رانی کورد و هێرشبردن بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانیان. زۆر ئاشکرایشه‌ که‌ کوشتن و ئاواره‌کردنی خه‌ڵکانی بێده‌سه‌ڵات هیچ به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نییه‌، چونکه‌ له‌ نه‌خشه‌ی گڵاویاندا قڕکردنی گه‌لی کورده‌، ئیتر چ چه‌کدار و تێکۆشه‌ر بێت یاخود بێ چه‌ک و بێده‌سه‌ڵات.جا بۆ ڕیسواکردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه‌ فاشستڕه‌ویانه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌کرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانداوا له‌ هه‌موو کورد و کوردستانییه‌کی شاری سوید ده‌که‌ین به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی ئه‌و ڕۆژه‌ بکه‌ن که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ چاوه‌ڕوانی هه‌وڵ و هیمه‌تی کوردایه‌تی و کوردستانــپارێزیتانین ....ئاماده‌یی و به‌شداریتان ... پشتیوانییه‌ له‌ خۆڕاگری خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌رده‌وامی که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرش وشاڵاوی دڕنده‌ و بێــبه‌زه‌یی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ فاشسته‌کانی تورکیا و ئێران.
بژی کورد بژی کوردستان

ده‌سته‌ی باڵای بزاڤی ژینگه‌و یه‌کسان
22/8/2011
ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 27/8/2011 کاتژمێر: 13شوێن: ستکهۆڵم، mynttorget نزیک په‌رله‌مانی سوید بۆ زیاتر زانین ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن
bzav2011@hotnail.se
----------------------------------------------------
گروپی قه‌ڵغانی زیندووی سلێمانی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی حه‌وت شه‌هیده‌که‌یان کرد 
چه‌ترپرێس ـ شارا بابان

 دوێنێ پێنج شه‌مه‌ (2011/8/25) گروپی قه‌ڵغانی زیندووی سلێمانی که‌رۆژی چوارشه‌مه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ قه‌ندیل و مانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی پاراستنی میدیادا له‌ سلێمانیه‌وه‌ به‌ڕێکه‌وتون، له‌ رانیه‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و حه‌وت شه‌هیده‌یان کرد که‌ له‌م دواییه‌ له‌ هێرشی فرۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا شه‌هید بوون.بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان به‌ گه‌رمی پێشوازیان کرد له‌و گروپه‌ کرد و گه‌نجانیش هاوخه‌می خۆیان ده‌ربڕی. بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردووان به‌ (چه‌ترپرێس)یان رایانگه‌یاند که‌ "ئه‌و شه‌هیدانه‌ شه‌هید گه‌لی کوردن، هه‌ر وه‌ک ئه‌و گریلایانه‌ی که‌ سه‌رشاخه‌کان شه‌هید ده‌که‌ون. ئه‌م هێرشه‌ ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌ و پژاکه‌وه‌ نیه‌ و ئامانج هه‌موو گه‌لی کورده‌، ئه‌و هێرشه‌ش که‌ له‌ به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ی کراوه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌".
گروپی قه‌ڵغانی زیندوو دوێنێ شه‌و له‌ پارکی ئازادی شاری رانیه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ به‌ره‌و قه‌ندیل به‌رێی بکه‌ون.
سه‌ر چاوه‌ 
///////////////////////////////////////////////////////
علت سکوت علما اعظام
علمای اعظام رید به خودش میداند که سرنوشت قذافی در انتظارشان میباشد گربه خطاکار خود بخوبی خطای خویش را میداند وقتی چوب را بلند کنید گربه ی خطاکار پا به فرار میگذارد آخوندها آنقدر در حق به ملت ایران خطا نموده اند خودشان درد خودشان را درک میکنند میدانند که سرنوشت قذافی در پشت بام دیوارها منتظر عظماهای حیوان صفت نشسته است

//////////////////////////////////////////////////////////////////////////////
وقتیکه اردوغان خر احمقینزاد میشود و یا خر عظما میشود

یکمی توند راه‌ برو باور کن خواسته‌ شدم اوردغان جان
//////////////////////

ئاگاداری


ئێمه‌ وه‌کو کۆمه‌ڵێک گه‌نج و ڕۆژنامه‌ نوس و چالاکوانانی بواری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ئاگاداری خه‌ڵکی به‌هه‌ڵوێست و نیشتمان دۆستی شاری که‌لار و ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ینه‌وه‌
که‌ سبه‌ینێ به‌رواری ۲۷-۰۸-۲۰۱۱ کاتژمێر ۰۵:۰۰ پاش نیوه‌ڕۆ
هه‌ڵده‌ستین به‌ ئه‌نجامدانی ڕێپێوانێکله‌ به‌رده‌م خوێندنگای له‌یلا قاسمه‌وه‌ تا فلکه‌ی ناو بازاڕ
بۆ ڕسوا کردنی هێرشه‌کانی حکومه‌تی تورکیا و ئیران وه بۆ نیشان دانی یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی گه‌لی کورد له‌
به‌رامبه‌ر سته‌م و ده‌ستدرێژی خوین مژان و خوێن ڕژانی گه‌له‌که‌مان له‌ مێژوو ئێستاشدا.....ء

بژی کورد و بژی یه‌ک ڕیزی گه‌لانی سته‌م لێکراو.
-------------------------------------
 لابی رژیم جنون اسلامی در خارج کشور
بخش برون مرزی وزارت اطلاعات محسوب میشوند با انواع شیوه وارد کار میشوند چه از راه مواد مخدر شده و یا از راه خریدن افراد بی اراده و ساده لوح بیسواد احمقهای که به هیچ عنوان نمیدانند وجدان یعنی چی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر