Pages

۱۳۹۰ مرداد ۳۰, یکشنبه

كه‌مێك پێش ئێستا فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا له‌ چیای‌ كورته‌ك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ی‌ سه‌نگه‌سه‌ر و ناوچه‌ی‌ قه‌سرێ، دوو ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌نه‌ ئامانج و به‌ پێی‌ زانیارییه‌كانیش شه‌ش كه‌س له‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ چه‌ند گوندێكی دیكه‌ش بۆردومان هه‌بوه‌ و چه‌ند كه‌سێك بریندار بون.

كه‌مێك پێش ئێستا فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا له‌ چیای‌ كورته‌ك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ی‌ سه‌نگه‌سه‌ر و ناوچه‌ی‌ قه‌سرێ، دوو ئۆتۆمبێلی‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌نه‌ ئامانج و به‌ پێی‌ زانیارییه‌كانیش شه‌ش كه‌س له‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ چه‌ند گوندێكی دیكه‌ش بۆردومان هه‌بوه‌ و چه‌ند كه‌سێك بریندار بون.
حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا قائیمقامی‌ قه‌زای‌ پشده‌ر، هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بۆ سایتی‌ خه‌ندان
پشتراستكرده‌وه‌و وتی‌: "له‌به‌ر چڕی‌ بۆردومانه‌كان نه‌توانراوه‌ ئۆتۆمبێلی‌ فریاكه‌وتن بۆ ئه‌و شوێنه‌ ببرێت، به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فریا گوزاری‌ و پێداویستیان به‌ ئۆتۆمبێلی‌ فریاكه‌وتندا ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه‌ كراوه‌".
وتیشی‌: "به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ مه‌ده‌نی‌ بووه‌و سێ‌ كه‌سی‌ تیابووه‌ له‌رێگه‌ی‌ كورته‌كه‌وه‌ به‌رێكه‌وتووه‌، پیاوێك و ئافره‌تێك و منداڵێكی‌ تێدابووه‌و هه‌ر سێ‌ كیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".
روونیكرده‌وه‌: زانیارییان هه‌یه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ گونده‌كانی‌ سۆ و بۆڵێ‌ بۆردومانكردن هه‌بوه‌‌و برینداری‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌، بۆیه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان ناردوه‌ تا به‌ده‌م ئه‌و بریندارانه‌شه‌وه‌ بچن.
له‌ بۆردومانه‌كانی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردووی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیادا تا ئێستا زیاتر له‌ (16) گوند چۆڵیان كردوه‌و هه‌زاران خێزانیش ئاواره‌بوون، به‌ڵام روداوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌یه‌كه‌م حاڵه‌تی خوێناوی ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌ تیایدا له‌ ته‌نها رۆژێكدا چه‌ندین شوێن و كه‌سی مه‌ده‌نی كراونه‌ته‌ ئامانج.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌خه‌ندان گه‌یشتوه‌ له‌شوێنی تۆپبارانه‌كانه‌وه‌، روداوی بۆمبارانكردنی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر رێگای باڵه‌كایه‌تی قه‌زای رانییه‌ رویداوه‌ و تیایدا دوو فرۆكه‌ بۆردومانی دوو ئۆتۆمبێلیان كردووه‌ و دانه‌یه‌كیان چوار كه‌سی تێدا بوه‌ و باری ته‌ماته‌ی پێ بوه‌، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی دووه‌م دوو كه‌سی تێدابوه‌ و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌وته‌ی شایه‌تحاڵێكیش كه‌ به‌خه‌ندانی .
---------------راگه‌یاندووه‌: ته‌رمه‌كان ناناسرێنه‌وه‌
----------------------------------------------

‎14:02 2011-08-17کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەوەی نەیتوانی حکومەتی هەرێم ڕاکێشی ناو ئەو شەڕە بکات که‌ لە دژ پژاک دەستی پێکردووە، بەوەی تاوانباریان دەکا کە توانای کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانیان نییە. فەرماندەیەکی هێزە سەرسنوورییەکانی ئێران سەردار حوسێن زولفەقاری، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای سنە وێڕای ڕەد کردنەوەی بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی باشووری کوردستان لە لایەن هێزه‌کانی ئێرانەوە، ڕایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان توانایی کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی نییە و گەریلاکانی پژاک لە ناو خاکی ئەوانەوە دژ به ئێران چالاکی ئەنجام دەدەن، بەو پێیەش داوای لە حکومەتی ناوەندی ئێراق کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پژاک یارمەتی ئێران بکات.ئەم وتانە لە کاتێکدایە که هەر ئەمڕۆ فەرماندەیەکی تری هێزەکانی سەر سنووری ئێران به ناوی سەرهەنگ عەزیز حەسەن‌ ئەقدەم، لە شاری ماکو به هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند که هێزەکانی پژاک هەتا باکووری پارێزگای ئورمیه و شاری ماکو ڕۆیشتوون و تەنانت بانگەشی ئەوی کرد کە گەریلاکانی هەرەکە لە ئەرمەنستان پەروەدە دەبینن.
ئەم فەرماندەیه بەو شێوەیە دان بە جێگیر بوونی گەریلاکانی پژاک لە ناو قووڵایی خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنێ.
.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر