Pages

۱۳۹۰ مرداد ۳۰, یکشنبه

بۆردوومانى تورکیا له‌ ئامێدى پردێکى رووخاند‌و 117 گوندى ئاواره‌کرد چه‌ترپرێس _ رووداو


ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌(2011/8/21) له‌ رۆژى پێنجه‌مى بۆمبارانه‌کانى ئه‌رته‌شى تورکیا له‌ کورته‌کى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر کاتژمێر (13:00) ئۆتۆمبێلێکى هاوڵاتیان ده‌بێته‌ ئامانجى فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانى تورکیا و له‌ ئه‌نجام شه‌ش که‌س ده‌بنه‌ قوربانى. به‌ گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌کان کوژراوه‌کان (3) منداڵ و (2) پیاو و ژنێکه‌ و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ خه‌ڵکی بۆڵێی بناری قه‌ندیلن.

سامان ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌رى بنکه‌ى ئاسایشى سه‌نگه‌سه‌ر به‌(چه‌ترپرێسی)ى راگه‌یاند: ئه‌مرۆ کاتژمیر (13:00)ى دواى نیوه‌رۆ له‌ئه‌نجامى بۆردومانى فرۆکه‌جه‌نگیه‌کانى تورکیا له‌ریگاى کورته‌ک ئوتۆمبیلیکى جۆرى (تویتا) که‌(3)که‌س تیایدا ده‌بنه‌ قوربانى.

گوتیشى : یه‌کێک له‌کوژراوه‌کان ناوى(مام حوسینه‌)و خه‌لکى (بۆڵێ )یه‌،به‌ڵام دوانه‌ترى پارچه‌پارچه‌کردوونه‌ و ناناسرینه‌وه‌ ،تا ئیستاش ته‌رمى مام حوسینمان هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌نیازین بچین ته‌رمه‌کانى تریش بهێنینه‌وه‌. به‌ڵام به‌ گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌کان کوژراوه‌کان (3) منداڵ و (2) پیاو و ژنێکه‌ و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ خه‌ڵکی بۆڵێی بناری قه‌ندیلن.
////////////////////////////


بۆردوومانى تورکیا له‌ ئامێدى پردێکى رووخاند‌و 117 گوندى ئاواره‌کرد

چه‌ترپرێس _ رووداو به‌رپرسى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور له‌ پارێزگاى دهۆك به‌ ماڵپه‌ڕی رووداوی رایگه‌یاندووه‌، سێ رۆژه‌ بۆردوومان‌و تۆپبارانى توركیا بۆسه‌ر سنوورى قه‌زاى ئامێدى به‌رده‌وامه‌‌و زیانێكى گه‌وره‌ى ماددى به‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌‌و پردى (بالوكا)ى رووخاندووه‌. ئێواره‌ى 17/8/2011 هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى توركیا به‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان بۆردومان كرد، بۆردوومان‌و تۆپبارانى توركیا سێ رۆژه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌كانى بنارى قه‌ندیل‌و قه‌زاى پشده‌ر‌و سنوورى ناحییه‌ى سیده‌كان‌و وه‌رتێى‌و قه‌زاى ئامێدى گرته‌وه‌، بۆردوومانه‌كه‌ زیاتر سنوورى قه‌زاى ئامێدى گرتووه‌ته‌وه‌‌و 117 گوندى ئاواره‌ كردوون جگه‌له‌وه‌ى 7 گوندى دیكه‌ى له‌ ناحیه‌ى سیده‌كان ئاواره‌ كردوه‌‌و تۆپه‌كانیش نزكى 5 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌رى ناحیه‌كه‌یان پێكاوه‌. زیاد حسێن ئاكنجین دانیشتوویه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ى شیلادزێ سه‌ر به‌ قه‌زاى ئامێدییه‌ به‌ ماڵپه‌رى (رووداو)ى راگه‌یاندووه‌ "تۆباران‌و بۆردومانه‌كه‌ى توركیا بۆسه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ چه‌ندین ره‌ز‌و یاخى هاووڵاتیانى گونده‌كانى سوتاندووه‌‌و رۆژبه‌رۆژ تۆپباران نزیكتر ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر تۆپه‌كان تۆزێ زیاتر سه‌ربكه‌ن زیانى گیانى زۆرى به‌دواده‌بێت". توركیا سێ رۆژه‌ له‌ سنوورى قه‌زاى ئامێدى ده‌ڤه‌رى نێروه‌‌و رێكان‌و نهێلى بۆردومان ده‌كات‌و رۆژ به‌رۆژ تۆپبارن‌و بۆردومانه‌كه‌ له‌ گونده‌كان‌و دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌، خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ تۆپبارانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت مه‌ترسى له‌سه‌ر گیانى هاوڵاتیان دروست ده‌كات. زیاد ئاكنجى گوتى "سێ رۆژه‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌به‌زێندرێت، به‌ڵام حكومه‌تى ناوه‌ندى‌و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌مباره‌وه‌ نه‌بووه‌"، گوتیشى "ئه‌گه‌ر توركیا به‌ به‌هانه‌ى PKK ئه‌و سنووره‌ ده‌كاته‌ ئامانج، كێ رێگه‌یان لێده‌گرێت؟، هه‌روه‌كو چۆن ئێران له‌ چه‌ند مانگى رابدروودا ده‌ڤه‌رى سیده‌كان‌و قه‌ندیل‌و ده‌یان گوندى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ى بۆردوومان كرد‌و زیانى گیانى‌و ماددى لێكه‌وته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى به‌رپرسان هیچ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت". بۆردومانه‌كه‌ى سنوورى قه‌زاى ئامێدى ده‌ڤه‌رى نێروه‌‌و رێكان‌و نهێلى‌و به‌روارى باڵاى گرتووه‌ته‌وه‌‌و 117 گوندى ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرشه‌كانى توركیا‌و ئاواره‌بوون‌و ناتوانن بچنه‌وه‌ سه‌ر گونده‌كان‌و ماڵ‌و حاڵى خۆیان تاوه‌كو ئه‌و بۆردومانه‌ به‌رده‌وامبێت. مه‌لا عه‌لى رشاڤه‌ى رایگه‌یاندووه‌ "گوندى ئێمه‌ چه‌ند جارێكه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ تۆپباران ده‌كرێت‌و ده‌سوتێندرێت، ئه‌مجاره‌ش به‌ ده‌یان دۆنم زه‌وى له‌ ره‌ز‌و باخى هاوڵاتیان سوتاوه‌‌و خه‌ڵكى گونده‌كه‌ به‌ ده‌یان ملیۆن دینار به‌روبوومیان سوتا، جگه‌له‌وه‌ش بۆردومانه‌كه‌ ترس‌و دڵه‌راوكێى لاى خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ دروست كردووه‌". هه‌روه‌ها عه‌قید حوسێن ته‌مه‌ر به‌رپرسى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور له‌ پارێزگاى دهۆك له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى (رووداو) رایگه‌یاندووه‌ "تۆپباران‌و بۆردوومانى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا سێ رۆژه‌ له‌ گونده‌كانى ده‌ڤه‌رى نێروه‌‌و رێكان‌و به‌روارى باڵا به‌رده‌وامه‌‌و زیانێكى گه‌وره‌ى ماددى به‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌‌ و شه‌وى رابردووش پردى (بالوكا)ى له‌ ده‌ڤه‌رى به‌رواری باڵا رووخاوه‌". چۆڵکردنی ئه‌م گوندانه‌ و به‌ ئامانج‌گرتن و دوورخسته‌نه‌ی گوندنشینان به‌و واتایه‌ دێت که‌ تورکیا نیازی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی هه‌بێت.
/////////////////
هه‌رێمى کوردستان، خۆپیشاندانێکى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌ 

چه‌ترپرێس

چه‌ندین هه‌زار که‌س له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌ر له‌ رانیه‌ رژاونه‌ته‌ شه‌قام و خۆپیشاندانێکى گه‌وره‌ دژ به‌ وڵاتانى داگیرکه‌ر به‌ڕێوه‌یه‌.

دواى ئه‌وه‌ى که‌ پێنج رۆژه‌ هه‌رێمه‌کانى سه‌ر به‌ پاراستنى میدیا به‌ تایبه‌ت گونده‌کان ده‌کرێنه‌ ئامانج و خه‌ڵکى گوندنشین ئاواره‌ و سه‌رگه‌ردان بوون. دواجار له‌ ئه‌نجامى ئه‌م هێرشانه‌دا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ (2011/8/21) کاتژمێر (13:00) حه‌وت که‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا (کورته‌ک) سه‌ر به‌ ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر بوونه‌ ئامانجى فڕۆکه‌کانى تورکیا و جه‌سته‌یان پارچه‌پارچه‌ بوو و وێنه‌کانیان ویژدانێکى هه‌ر مرۆڤێکى هه‌ژاند.

 له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌ سه‌رجه‌م شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارى خۆپیشاندانێکى به‌رفراوان ده‌کرێت. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێکخراوه‌کان ئه‌مڕۆ ئێواره‌ ده‌ستیان به‌ به‌رنامه‌دارشتن  بۆ خۆپیشاندانى گه‌وره‌ کردووه‌ شارى سلێمانیش یه‌کێک له‌م شارانه‌یه‌.

شایانى باسه‌ پێشتریش "کۆمه‌ڵه‌ى داخوازى گه‌لى کورد" بانگه‌وازى مانگرتنى سه‌رانسه‌رى له‌ سه‌رانسه‌رى کوردستان (کوردستانى گه‌وره‌) بۆ (25) مانگ کردبوو، به‌ڵام هێرشى ئه‌مڕۆى تورکیا له‌ مانگى ره‌مه‌زان و له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى گه‌ریلا سه‌برى له‌ گه‌لى کورد بڕى، به‌ پێى زانیارییه‌کان که‌ له‌ کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى خۆپیشاندان له‌ سلێمانى به‌ (چه‌ترپرێس) گه‌ییشتووه‌، خۆپیشاندانى سه‌رانسه‌رى کوردستان رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
 
هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی شه‌هیدانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ بانگه‌وازییه‌کدا که‌ بۆ (چه‌ترپرێس)یان ناردووه‌، بانگ له‌ جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان له‌ شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی دانیشتوانی شارۆچکه‌ی رانیه‌ ده‌کات سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 22/8/2011 کاتژمێر (10) له‌به‌رده‌م گه‌راجى (سلێمانی ـ رانیه‌) رێپێوانێکی ناڕه‌زاییه‌تی هه‌تاکۆ جێى مه‌راسمی تازیه‌که‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت. له‌ لایه‌کیتر هاوڵاتیان ئاماده‌کارى بۆ رۆیشتن بۆ هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا ده‌که‌ن، به‌ پێى زانیارییه‌کان هه‌ر ئێستا به‌ هه‌زان که‌س له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شارى رانیه‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر