بۆ ئاگاداری رای گشتی و دوستان و ئازیزانم
-------------------------- ----------------
من ئامینە فەیزی کە بە نازناوی کانی کوردستانی ، کە دورو نزیک ئیرادەتم لە خزمەتان دایە ، ماوەیەک لەمەو پێش لە بەر ههولێکی زیاتر بۆ خزمەتی گەل و نیشتمانم لە گەل دوستانی پارتی سەربەستی کارم دەس پێی کرد وە دیارە وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەنگم بۆ درا و ههلبژێردرام ، بەلام پاش ئەم ماوەیە بە هوکارێکی تایبەتی وام بە باش زانی بە رەسمی دەس لە کار بکێشمەوە و لە ئیسعفانامەی خۆم ئەم بەرێزانەم لێێ ئاگادار کردەوە و ئێستاش بە ئێوەی ئازیزانی رادەگەیەنم کە هیچ پێوەندیەکم بەم لایەنەوە نییە و نەماوە . هاوکات داوام ئەوەیە دوستان وەک کاری شەخسی من لێی بروانن و نامەوە وێت هیچ زانیاری و لێدوانی لە سەر بدەم و هیوام وایە ئێوەش بەرپرسانە بە ناوی من نەیکەنە لێدوان و قسە و باس . چون من بروای تەواوم بە لێک نزیک بونەوە ههیە و رەنگە ئەم کارە ههلەی من بێت و نامەوێت ببێتە هوی دڵساردی کەس . دیارە کاری بە کۆمەل جگە لە پشو درێژی و لێک حالی بوون دەیان مەسەلەی بنەرەتی و لاوەکی لێی دێتە ئارا کە رەنگە لە گەل سەلیقەکانی تاک و سیاسەتی رۆژ یەک نەگرێتەوە ......
لە گەل رێز و ئیحترامم بۆ ئێوە بەرێزان هاوکات ئاواتم سەرکەوتنی دوستانی پارتی سەربەستیە
ههر بژین
ئامینەی فەیزی
١٠ / ٠٤ /٢٠١٣
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر