Pages

۱۳۹۱ تیر ۲۹, پنجشنبه

کردستان سوریه آزاد شد زنده باد ملت کرد


در کردستان سوریه دو شهر کوبانی و عفرین به دست مردم آزاد شده و از نیروهای بشار اسد خالی گشته است. لطف مضاعف این پیروزی در این است که بدون دخالت نیروهای خارجی، به‌خصوص بدون دخالت نظامی ترکیه صورت گرفته است. انتظار می‌رود در روزهای آتی سایر شهرها از جمله قامیشلو هم در کردستان سوریه 
آزاد شوند.


/////////////////


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ سوریا باره‌گاكانیان له‌شاری‌ كوبانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان چۆڵكرد، هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت‌و باره‌گای‌ حیزبی‌ به‌عسدا گرتووه‌.
ئێواره‌ی دوێنێ چوار شه‌ممه‌ 18-7- 2012، له‌ شاری كوبانی، هاوڵاتیانی‌ كورد راپه‌ڕینیان به‌رامبه‌ر سوپای سوریا ئه‌نجامدراوه‌ و ناوچه‌كه‌یان رزگاركردووه‌ و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان هه‌ڵكردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتمانی‌ كوردی‌ سوریا به‌سایتی‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند له‌ئێستادا شاری‌ كوبانی‌ كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ سوریا‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌شاره‌كه‌ چونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتمانی‌ كورد‌و حیزبی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتی‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌ به‌رێوه‌بردنی‌ شاره‌كه‌یان گرتوه‌ته‌ ئه‌ستۆ‌و لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌داموده‌زگا گشتیه‌كان‌و ماڵ‌و موڵكی‌ هاوڵاتیان.

شاری‌ كوبانی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ حه‌له‌به‌‌و به‌دوری‌ 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای‌ روباری‌ فورات‌و 150 كیلۆمه‌تریش له‌شاری‌ حه‌له‌به‌وه‌ دوره‌. زۆربه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ كوردن‌و ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بیش تێدایه‌. نزیكه‌ی‌ 400 گوندی‌ له‌سه‌ره‌و دانیشتوانه‌كه‌ی‌ زیاتر له‌350 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
/////////////////
 

له‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بیانه‌ی که‌ ئاڵ و گؤڕ هاتنه‌ ئاراوه‌، ژنان هه‌ر له‌ یه‌که‌م چرکه‌وه‌ کۆیله‌تی خۆیان قبووڵ کرد و بوونه‌ قوربانی ڕه‌وته‌ گشتیه‌ پیاوانه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕێ ده‌کرا له‌ ڕۆژئاوای کوردستان ژنان ده‌یانهه‌وێ به‌شێکی گرنگ له‌ فاکته‌ری سه‌رکه‌وتن بن و هاوکات له‌ گه‌ڵ پیاوان سیمایه‌کی تر له‌ کوردان نیشانی هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی سووریه‌و ناوچه‌که‌ بده‌نبا ژنانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس له‌ ژنانی کوردستانه‌وه‌ فێر بن
///////////////
 
کوبانی و عەفرین ئازادکران و چاوەڕوان دەکرێت هەمو کوردستانی سوریا ئازادبکرێت

پاش ئەوەی لە شاری کوبانی کوردستانی رۆژئاوا شەڕ لە نێوان سوپای ئازادی سوریا و هێزەکانی سەر بە ئەسەد دروستدەبێت، هێزەکانی پاراستنی گەل کە باڵی سەربازی پەکەکەن، داوا دەکەن هێزەکانی ئەسەد ئەو شارە چۆڵبکەن.
ساڵح محەمەد، سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا بە (سبەی) راگەیاند: پێکدادان لە نێوان سوپای ئازادی سوریا و هێزەکانی ئەسەد لە شاری کوبانی دروستبوە، بۆیە هێزەکانی پاراستنی گەل داوایانکرد هێزەکانی ئەسەد بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە شارەکە بکشێنەوە.
سەرۆکی پەیەدە ئاشکرایکرد، پێشتریش شاری عەفرین لە لایەن کوردەکانەوە ئازادکراو چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتودا شارەکانی تری کوردستانی سوریا ئازاد بکرێن.
 
هاورێیان شاری حەلەب رزگار کرا پیرۆزە لە هەمووتان

شهر حلب آزاد شد

//////////////

له‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بیانه‌ی که‌ ئاڵ و گؤڕ هاتنه‌ ئاراوه‌، ژنان هه‌ر له‌ یه‌که‌م چرکه‌وه‌ کۆیله‌تی خۆیان قبووڵ کرد و بوونه‌ قوربانی ڕه‌وته‌ گشتیه‌ پیاوانه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕێ ده‌کرا له‌ ڕۆژئاوای کوردستان ژنان ده‌یانهه‌وێ به‌شێکی گرنگ له‌ فاکته‌ری سه‌رکه‌وتن بن و هاوکات له‌ گه‌ڵ پیاوان سیمایه‌کی تر له‌ کوردان نیشانی هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی سووریه‌و ناوچه‌که‌ بده‌ن
با ژنانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس له‌ ژنانی کوردستانه‌وه‌ فێر بن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر