پێشکەشە بەگیانی پاکی شەهیدانی ٩ ی گوڵان
زۆر که‌س هه‌وڵ ده‌ده‌ن فه‌رزاد له ناسنامه سیاسییه‌که‌ی هه‌ڵاوێرن، ئه‌وه زوڵمێکه له فه‌رزاد ده‌کرێ که لانیکه‌م به قه‌ت زوڵمی لهداردانهکهی ناڕه‌وا و بێ جێیه ...
فه‌رزاد ته‌نیا چالاکێکی سیاسیی هاکه‌زایی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به ته‌نیا مامۆستاش نه‌بوو. هه‌روه‌ک چۆن هه‌ڤاڵه‌کانیشی ته‌نیا وه‌رزێرێکی ئاسایی و کچۆڵه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌واری گوندی نه‌بوون ... فه‌رزاد که‌سایه‌تییه‌کی جیاواز، سیاسه‌توانێکی جیاواز و مامۆستایه‌کی جیاواز بوو. ئه‌و فه‌رزادی دایه سه‌ڵته‌نه بوو، ئه‌و دایکه‌ی توانی
کولتووری دایکایه‌تی بگۆڕێ ...
پێشکەشە بەگیانی پاکی شەهیدانی ٩ ی گوڵان،،ئەوان لەژیاندا مردنیان مراند لەچاڵیان نا ،هیچکات کورد وەک گەل و مرۆڤایەتی و ئێستا و ئایندە ،هەروەها دیرۆک ناتوانێت لەویژدانی خۆی و لە حەقیقەتی خۆیاندا نکولی لەم ڕاستی یە بکەن ،ئەوان ئەرکێکی مەزنیان گرتە ئەستۆ و پێکیان هێنائەوان بەجۆرێک فیداکار و بەجۆرێک پێشەنگ و بەجۆرێک قارەمان تەنانەت دوژمنیش پێیان سەرسام بوو، کاتێک کە بەرەو پەتی سێدارە بران شیرینی پێشوازی لە نەمری یان بەخشی یەوە و کاتێکیش کە چونە سەر سیپەی سێدارە سێدارەیان بێ‌واتا کرد و تێکشکاند و میرخاس و عەگیدانە سرودی ئەیڕەقیبیان چڕی و پاشانیش دوژمنیان تێگەیاند کە بەڵی کەس نەڵێت کورد مردوە کورد زیندوە ،زیندوە قەت نانەوێت ئاڵاکەمان،بۆیە کۆماری پەت و سێدارە هەتا ئەمڕۆش تەرمی پیرۆزی ئەوانی نەدایەوە هەڤاڵ و ماڵباتەکانیان کە ئەمە بەڵگەی نەمری ئەوان و سەگە لەرزەی دوژمنە وتێکشکانی بت و سەنەمی داگیرکاری کۆماری تیۆکراتی لمۆز خوێناوی یە ،.
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوان وان لەدڵی میلەتا ئەژین
کورته‌یه‌ک له بیۆگرافی تێکۆشه‌رانی 19ی گوڵان
له به‌ره‌به‌یانی 19ی گوڵان دا، هێڵه‌کانی ته‌له‌فۆنی زیندانی ئێوین پچرێندران و 5 گیراوی سیاسی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هولی ، فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان به بێ ئاگاداری بنه‌مه‌ڵه و پارێزه‌رانیان له له‌یان رژیمی ئیسلامیه‌وه له سێداره دران.
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له ساڵی 1976 له شاری کامیاران له دایک بووه. مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر خاوه‌ن پێشینه‌ی 12 ساڵ کاری وانه‌وتنه‌وه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی مانگنامه‌ی ڕویان، سه‌ر به‌ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی و بارهێنانی شاری کامیاران و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ژینگه پارێزی" ئاسک" بوو، که له ڕێکه‌وتی 18ی ئاگوستی 2006 له شاری تاران له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمی ئیرانه‌وه ده‌سگیر کرا. مامۆستا فه‌رزاد و هاوڕێیانی ماوه‌ی 16 مانگ له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیتلاعات له شاره‌کانی کرماشان، سنه و تاران ڕووبه‌ڕووی دژوارترین ئه‌شکه‌نجه بوونه‌وه.
دواتر له مانگی ژوئه‌نی 2007 مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌لایه‌ن لقی 30 دادگای شۆڕشی شاری تاران به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که و له دادگایه‌کی نمایشیدا که ته‌نیا 7 خوله‌کی خایاند ،سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، کاتێک مامۆستا فه‌رزاد له سزاکه‌ی ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، به‌و په‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه سروودی ئه‌ی شه‌هیدان ده‌ڵێته‌وه.
دواتر ئه‌و سزایه له لایه‌ن دیوانی باڵای ڕژێم پشتڕاست کرایه‌وه و له بهرهبهیابی 19ی گوڵانی ساڵی 2010 دا له زیندانی ئێوین له سێداره‌درا.
شیرین عه‌له‌م هولی له ساڵی 1981ی له گوندی" دێم قشلاق"ی سه‌ر به‌شاری ماکۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بوو.
شیرین عه‌له‌م هولی له 26ی مانگی مه‌ی 2008 له‌لایه‌ن سپای پاسداران له‌شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. شیرین پاش ده‌ستگیر کردنه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی25 رۆژ له‌شوێنێکی نادیاردا له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی گرانی ده‌روونی و جه‌سته‌ییدا بووه. پاش ئه‌و ماوه‌یه بۆ به‌شی209 یگرتووخانهی ئێوینی تاران گوازرایه‌وه، سه‌ره‌تا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر ئه‌شکه‌نجه کرابوو و ئه‌گه‌ری مردنیله ئارادا بوو، بهرپرسانیگرتووخانهی ئێوین ئاماده نه‌بوون شیرین وه‌ربگرن، بۆیه ڕۆژی دواتر جه‌سته‌ی نیوه‌گیانی شیرین وه‌رده‌گرن و پاش 5 مانگ ده‌نێردرێته به‌شی ژنان له گرتووخانه‌ی ئێوین. له رۆژی19 ی‌دێسامبری2009 دا لقی پانزه‌ی دادگه‌ی شۆڕشی تاران به‌دادوه‌ری،که‌سێک به ناوی سه‌ڵواتی به تۆمه‌تی موحاربه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک، به‌پێی بڕگه‌ی 186و 187 و 190 ی به‌ندی 2ی یاسای سزای ئیسلامی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند. هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی چوونه ده‌ره‌وه‌ی نایاسایی له سنوور به‌پێ مادده‌ی 34ی یاسای پاسپۆرت و مانه‌وه سزای دوو ساڵ زیندانیشیبهسهردا سه‌پێندرا.
شیرین عه‌له‌م هولی له رۆژی 19ی گوڵان ساڵی 1389 دا له زیندانی ئێوین له سێداره درا.
عه‌لی حه‌یده‌ریان رۆژی یه‌کی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی 1358ی هه‌تاوی له‌شاری سنه‌دا له دایک بووه. ساڵی 1385 به‌مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ردانی شاری تاران ده‌کات و ماوه‌یه‌ک له‌و شاره ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وه‌ی له ئێواره‌ی رۆژی بیست وهه‌شتی مانگی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن چه‌ند لیباس شهخسییهکهوه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
حه‌یده‌ریان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ر بوونه‌وه به شۆکی ئێلکترۆک، قامچی و لێدوان به دژواری ئه‌شکنجه کرا.
به‌و شێوه‌یه ئه‌شکه‌نجه به‌شێکی گه‌وره‌ی ژیانی مه‌رگ ئاسای ئه‌م لاوه کورده پێک ده‌هێنێ و، هه‌موو رۆژێک جه‌سته‌ی زامدار و لاوازی ده‌خه‌نه ژێر ناجوامێرانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه‌کان و بۆ ئه‌وه‌ی ئیعترافی پێ بکه‌ن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خستوویانه‌ته ئه‌ستۆی په‌سه‌ندی بکات، به‌ڵام ئیراده‌ی پۆڵاینی عه‌لی حه‌یده‌ریان له به‌رامبه‌ر شۆکی ئێلکترۆنیکی، قامچی، لێدان ئه‌شکه‌نجه گه‌ران سه‌رکه‌وت و نه‌یانتوانیوه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی لێی ده‌گه‌ڕێن ده‌ستی بخه‌ن.
عه‌لی حه‌یده‌ریان له دادگایه‌کی چه‌ند خوله‌کی دا حوکمی ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
عه‌لی حه‌یده‌ریان چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی له سێداره‌دان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی بشکێنین، به‌ڵام له دوای هه‌ڕه‌شه‌ی کاربده‌ستانی دیسان ده‌یگوازنه‌وه بۆ نێو به‌ندی زیندان و هه‌تا له ئاکام دا له به‌ره‌به‌یانی 19ی گوڵانی 1358 له زیندانی ئێوین له تاران له سێدارهدار.
فه‌رهاد وه‌کیلی له دایکبووی شاری سنه و خاوه‌ن 2 منداڵ، جێگری پێشووی ئیداره‌ی جیهادی کشتوکاڵی شارستانی سنه بوو. چه‌ند مانگ ئه‌شکه‌نجه‌ی گران له زیندانه‌کانی سنه، کرماشان و تاران.
فه‌رهاد وه‌کیلی ڕۆژی 10ی به‌فرانباری ساڵی 1386 له‌لقی 30 دادگای شۆڕشی شاری تاران به‌سه‌رۆکایه‌تی قازی تیارامای به‌تاوانی محاربه و ئه‌ندامیه‌تی له ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
فه‌رهاد وه‌کیلی له نامه‌یه‌کی دا که له دوای خۆی به‌جێهێشتووه ده‌ڵێ:
"یاده‌وه‌ری من پاش مردن یاده‌وه‌رییه له‌گه‌ڵ شه‌هیدان، مردن بۆ من واتای دووباره بوونه‌وه‌یه، یانێ دڵ به ئه‌ڤین سپاردن، یانێ له دایکبوون. که ته‌مه‌نی من یانێ درێژایی مه‌ودای نێوان دوو ئیستگه،که‌وابوو گه‌یشتنم به ئامانج خه‌ونێکی یه‌کجار مه‌زنه، چوونکه من و گه‌له‌که‌م، ئازیزان و منداڵان و هه‌ڤاڵانم له‌م جیهانه دا بێ پشت وپه‌نا بووین، به‌ڵام هیوای نه‌پشکوتوی من له‌م سه‌فه‌ره دا که ده‌زانم به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆم و چیم ده‌وێ، به‌شوێن مردن دا ڕام ده‌کێشێ. ڕه‌نگه پاش مه‌رگی من و له‌گه‌ڵ مه‌رگی من، خوێنی مرۆڤێک که داهاتوو وه‌ک شه‌هیدی داده‌نێ، پشتگرییه‌ک بێت بۆ گه‌لم، نیشتمانم و منداڵه‌کانم."
فه‌رهاد وه‌کیلیش له به‌ره‌به‌یانی 19ی گوڵانی 1389 له له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی له زیندانی ئێوین له سێداره‌دا و به‌و شێوه‌یه وه‌کوو خۆێشی گووتوویه‌تی بۆ هه‌تا هه‌تایه، ناوی له ریزی شه‌هیدانی کوردستان دا مایه‌وه و...
مه‌هدی ئیسلامیان یه‌کێک له‌و 5 که‌سه بوو که له به‌ره‌به‌یانی 19ی گوڵانی 1389 له زیندانی ئێوین له سێداره‌درا.
له لایه‌ن لقی 15ی دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی براکه‌ی که ئه‌ویش له سێداره‌دراو بوو، حکومی ئیعدامی به سه‌ردا سهپێدرا.مه‌هدی ئیلامیان له نامه‌یه‌ک دا که بۆ سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی نارد هه‌موو تۆمه‌ته‌کانی له دژی خۆی ره‌د کرده‌وه و به‌و شێوه‌یه باسی خۆی ده‌کات: به تاوانی ئه‌وه‌ی بڕای که‌سێکم، 2 ساڵه به تاوان زیندانی کراوم و له ژووره ترسناکه‌کانی تاکه‌که‌سی دا به دژوارترین شێوه ئه‌شکه‌نجه کرام.
---------------
دنبال من نگرد مادر
نام مرا بر زبان نیاور در مقابل در این زندان
این‌جا دنبال من نگرد
ستاره افتاده بر گیس تو
آن را نکن خسته و گریان
فرزاد کمانگر
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر