رژیمی ئێران داوا له ئاڵمان ده‌کات سه‌رۆکی پژاک راده‌ست بکاته‌وه
له به‌رده‌وامی هه‌وڵه بێ ئاکامه‌کانی ڕژیمی ئێران بۆ گووشار خستنه سه‌ر سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازای کوردستان په‌ژاک، عه‌بدولره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافی مرۆف مه‌جلیسی ئێران له دیدارێک دا له گه‌ڵ 'توماس کۆنینگز' به‌رپرسی کۆمیسیۆنی مافی مرۆف مه‌جلیسی ئاڵمان دیسانه‌وه داوای به‌ربه‌ست کردنی جموجۆڵی سیاسی حاجی ئه‌حمه‌دی کرد له وڵاتی ئاڵمان.
هاوکات شه‌هابه‌دینی سه‌در جێگری سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئێرانیش له وتوووێژێک دا له گه‌ڵ تۆماس کونینگز هه‌مان پێشنیاری ڕاده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی ئاڵمان کرد.
ڕژیمی ئێران له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو دا به ده‌یان جار له شاره‌کانی باشوری کوردستان و له ئوروپاش تێرۆی ئه‌نجام داوه و و ئێستاش به تووندترین شێوه نه‌یاران و ڕه‌خنه‌گه‌رانی ڕژیم له ناوه‌وه‌ی ئێران دا سه‌رکووت ده‌کات. له ساڵانی ڕابردوو دا هه‌وڵی دا له ڕێگای پێوه‌ندی دیپلۆماتیک خۆی له گه‌ڵ وڵاتانی دنیا، به‌ر به هه‌ڵسوڕانی نه‌یارانی خۆی بگرێت یان لانیکه‌م بیانخاته ژێر گووشاره‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه دا سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافی مرۆڤی مه‌جلیسی ئێران له دیدارێک له گه‌ل تۆماس کۆنینگر KONINGS، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی ئالمان، داوای کرد به‌ر به جموجۆڵی سیاسی سه‌رۆکی په‌ژاک بگرێت له‌و وڵاته‌دا.
هاوکات شه‌هابه‌دینی سه‌در، جێگری مه‌جلیسی ئێران له کۆبونەوەیەکدا له گه‌ڵ تۆماس KONINGSخوازیاری ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی سەرۆکی پژاک حاجی ئه‌حمه‌دی بوو.
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئێران به فه‌رمی داوایان له ئاڵمان کرد بوو که سه‌رۆکی په‌ژاک ته‌سلیمی بە ئێران بکه‌نه‌وه.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ساڵی ڕابردوو، پۆلیسی ئاڵمان باسی له ده‌سبه‌سه‌ر کردنی چه‌ند که‌س کرد بوو که له هه‌وڵی تێرۆر کردنی سه‌رۆکی پژاک عه‌بدولره‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی دا بوون.
ئه‌وه له کاتێکدایه که لەچه‌ند مانگی ڕابردوو دا سه‌رۆکی په‌ژاک له نامه‌یه‌ک دا بۆ ئانجێلا مێرکڵ نووسی بووی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی په‌ژاک بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی کورد و گه‌لانی تر له ئێران، ڕژیمی ئێران به‌رده‌وامه له ده‌ستبه‌سه‌ر کردن، ئه‌شکه‌نجه و له سێداره‌دان.
--------------------------
VIDEO
رەژیمی داگیر کری تۆرک لە رۆژانی رابەردۆدا دەستی بە کۆمەلکۆژی کرد لە باکوری کوردستان
و، بێدەنگیی ئەمەریکا و بەریتانیا زۆر بە توندی ئیدانە دەکەن و دەڵێن "لەوەیش دڵنیان کە بێدەنگیی ئەوان شەرعییەت دەبەخشێتە ئەم کۆمەڵکوژییەی لە دژی گەلی کورد بەڕێوە دەبرێت.
--------------------------------
هفت ستاره درخشان آزادی از آسمان کردستانم هفت گوشه از قلب , و روح و جانم حەوت ئەستێرەی ئاسمانی بەرخۆدانی کوردستان، گیانیان فیدای ولات کرد. هەرچەند پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن گرین ، نامرن ئه‌وانه‌ی وا دڵی میله‌تا ئه‌ژین، بەلام چاوەکانم پرە لە فرمێسک بۆ رۆلە قارەمانەکانی کورد
VIDEO
---------------------------
+ خۆپیشاندانی کوردنی دانیشتۆەی شاری کارلستادی سۆیئد دەژ بە کۆملکوژەی کوردستانیکان بە دەستی رەژیمی فاشیستی تورکیا و لە زوربی شارەکانی ئەرۆپا خۆپیشاندانی هاو شیۆە بە ریۆە چۆ دەژ بە کۆملکوژەی وا لە رۆژانی رابەردۆ دا لە باکوری کوردستان بەدەستی رەژیمی فاشیستی تورکیا .
کوردستانیان زۆر تۆریەی بیزاری خۆیان لە ئەم کردۆە قیزوینی وا دەستلات دارانی فاشیستی تورک ئەنجامیان داوە دەر بریۆە.
بۆ زیدتر بە زمانی سۆئیدی سیری ئەم لینکە بەکن
-----------
-------------------------
نامه‌یه‌کی کراوه له سه‌رۆک (ئاپۆ) وه بۆ تاکی کوردی وشیار؛؛خه‌م ده‌خۆم؛؛
گه‌له ئازیز و سته‌مدیده‌که‌م، شێرڤانه قاره‌مانه‌کانی وڵاتم، دایکه جه‌رگ سوتاوو خوشکه ڕه‌شپۆشه‌کانی گه‌ریلام، منداڵه هه‌تیوکه‌وتوو بێ نازه‌کانی دوای بۆردومانی فڕۆکه‌کانی زوڵم، پیره مێرده گۆچان به ده‌سته‌کانی سهرکوچهی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی ئازیز!! سڵاو له ئێوه، سڵاو له چیا ...سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان، سڵاو له کانیه نه‌مره‌کانی کوێستانه‌کانی وڵاتم، ئازیزه‌کانم سڵاوم بگه‌یه‌نن به‌و که‌سانه‌ی که گوله‌ی داگیرکه‌ر سنگی نازداری هه‌ڵته‌کاندن، سڵاوم بگه‌یه‌نن به‌و دایکانه‌ی که له مه‌رگی ڕۆڵه‌کانیاندا چاوه کزهکهنیان له ده‌ست دا! سڵاوم بگیهنن به‌و منداڵانه‌ی چاوه‌ڕێی جه‌ژنانه بوون له باوکیان و خێمه‌ی پرسه بوو به میوانی ماڵه‌کانیان، سڵاوم بگه‌یه‌نن به‌و گه‌نجانه‌ی به ئه‌وینداره‌کانیان شاد نه‌بوون و په‌تی سێداره بۆ یه‌کجاری ده‌مده‌مانی کردن، سڵاو له گه‌له به ئهمهکهکهم بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی که فه‌له‌ستینی دوه‌میان چێکردووه و به به‌رده‌کانیان سه‌ری ئیمرالیان بڵند کردووه، ئه‌وانه‌ی که بێ باکانه خۆیان ده‌ده‌نه به‌ر گوله‌ی داگیرکه‌ران و شه‌یدای مه‌رگی سه‌ربه‌رزین! سڵاو له‌و کانیاوانه بکه‌ن که ڕۆژگارێک تینوێتی ڕێگه‌ی خه‌باتیان پێ ده‌شکێنم! سڵاوم بکه‌ن له‌و که‌سانه‌شی که من به سه‌رۆکی خۆیان نازانن! ئه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌کانی چل ملیۆن کورد به بێ ئینسافی ههڵهخهمڵێنن و چاویان کوێر بووه له ئاست زوڵمی ده‌وڵه‌تی تورک! ئه‌وانه‌ی که له کۆشک و ته‌لاره‌کاندا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن و بۆ ته‌نیا ساتێک بیریان له و هه‌موو گه‌نجه نه‌کردۆته‌وه که جوانی و گه‌نجێتی خۆیان دانا له پێناوی گه‌لیکی سته‌مدیده! ئاخر من ناچارم سڵاویان لێ بکه‌م جونکه رێبه‌رێکی ڕاسته‌قینه جیاوازی ناکات له نێوان تاکه‌کانی گه‌له‌که‌یدا! ڕێبه‌ری ڕاسته‌قینه ئه‌بێت شهفاعهتکهری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌که‌ی بێت، ، نابێت کۆمه‌ڵێک به تێکده‌ر و کۆمه‌ڵێک به به کرێگرته و کۆمه‌ڵێک به هه‌رچی و په‌رچی بزانێت! من ئێستاش له ئیمرالی له شه‌وه درهنگانهکاندا هه‌ڵه‌ستم و خه‌می ئه‌و خانه‌واده هه‌ژارانه ده‌خۆم که سه‌رده‌مانێک داڵده‌ده‌ری پێشمه‌رگه‌بوون و له‌م کاته‌ی نیوه شه‌ودا له سایه‌ی حکومه‌تی خۆماڵیدا ئه‌گه‌ر ده‌عبایه‌ک بدات به جگه‌ر گۆشهیهکیانهوه له به‌ر دژواری ڕێگه‌و بانه‌که‌یان ناتوانن بیگه‌یه‌ننه شارێک، خه‌می ماڵه هه‌ژارێک ده‌خۆم که له کۆڵانی سهرکردهیهکدایه و ئه‌و جیاوازیه چینایه‌تیه ده‌بینێت له نێوان خۆی و کابرای به‌رپرسدا! خه‌می ئه‌و مندالانه ده‌خۆم که جه‌ژنانه‌یان پێ نیه‌و منداڵه مه‌سوله‌کان به بهرجاویانهوه لهبزینهو مه‌سکه‌ت و پسکیتی تورکی ده‌خۆن! خه می ئه‌و گه‌نجه قوڕ به سه‌رانه ده‌خۆم که به داماوی گه‌شتنه زانکۆ و له به‌ر پۆزی مۆنیکای کوره به‌رپرس واز له زانکۆکه‌یان دێنن و سه‌ری خۆیان به یه‌کجاری بۆ ئه‌و دیو سنوره‌کانی نیشیتمان هه‌ڵده‌گرن! خه‌می ئه‌و دایکه شههیدهمه ئه‌و ژنه شههیدهمه که له سایه‌ی حکومه‌تی خۆماڵیدا له پرسگه‌ی به‌رپرسێکی فایلداردا به‌ر شه‌ق ده‌درێت! خه‌می ئه‌و هه‌موو شههیدهمه که له سه‌یوان ڕاکشاون بیر ئه‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر سبه‌ی کاسۆمۆڵێک قوت بویه‌وه له‌وێش، ئێسک و پروسکی ئه‌وان کام گۆڕستان میوانداریان ده‌کات!! خه‌م ده‌خۆم هه‌ی گه‌ل خه‌م ده‌خۆم!! خه‌مه‌کانم ئه‌گه‌ر باس بکه‌م ئه‌بێت مه‌زڵوم دۆغان و عه‌لی چیچه‌ک زیندوو ببنه‌وه و گوێم بۆ ڕادێرن، ئاخر هه‌ر ئه‌وان به ته‌واوی له من تێده‌گه‌ن. هه‌ر ئه‌وان ده‌زانن من ئه‌م شۆڕشه‌م چۆن دروست کرد! چۆن گه‌لێکم وشیار کرده‌وه داوای مافی خۆی بکات و فێری بکه‌م بڵێت (به‌سه) ! به‌ڵام ئه‌سه‌ف!!!!!!!!!!!!! من لێره‌م کێ له ده‌ره‌وه‌یه! من له کونجێکی زینداندا ده‌ستبه‌سه‌رم و کێ فه‌رمانڕه‌وایه! خۆ من گوێ ناده‌م به شوێنی ژیانی تایبه‌تی خۆم! ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌م هه‌ڵنه‌بژاردایه و بومایه به پیاوی ده‌وڵه‌ت ئێستا کۆشکه‌که‌ی ئهنتالیام مرۆڤی توشی وه‌حشه‌ت ده‌کرد! به‌ڵام خه‌می گه‌له‌که‌مه!! گه‌له‌که‌م!!! کوان ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که دڵیان پێ خۆش که‌م دوای من به‌رگری له کورد ده‌که‌ن؟ کوان ئه‌و دڵسۆزانه‌ی من له هه‌بوونی ئه‌واندا سه‌رخه‌وێکی ئارامی بشکێنم؟ من ته‌نها شۆڕشێکم پێ دروست کراو کردم!! چه‌ندین گه‌نجم له شه‌قامه دڵڕفێنه‌کانی پاریس و ئه‌مسته‌ردام و ستۆکۆڵم هێنایه‌وه‌و چه‌کی به‌رگریم له شان کردن! سه‌رکرده‌ی وام دروست کردووه سی ساڵه له شاخه یه‌ک ده‌قه‌ش په‌شیمان نه‌بووه له‌و ڕێگه‌یه‌ی گرتویه‌تی! وه‌لێ هه‌م ئه‌ڵێمه‌وه داخ و مخابن!! جاران هه‌مومان له قه‌ندیل به‌ڵێنمان ده‌دا به یه‌کتری که هه‌ر چوار پارچه‌که پشتگیری یه‌کتر بین! خۆم له شام کادری په‌روه‌رده کراوم دروست ده‌کرد و ده‌منارده‌وه بۆ چیا له‌و کاتانه‌دا چه‌ندین به‌رپرسی کوردی پارچه‌کانی تر ده‌هاتنه لام و مژده‌ی ئه‌وه‌یان پێ ده‌دام که ته‌نیا پارچه‌یه‌کی ئه‌م خاکه داگیرکراوه ئازاد ببێت ده‌بێته په‌ناگه‌ی هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کان!! کوردستان ده‌که‌ین به ماڵی هه‌موو لایه‌ک و تاپۆکه‌ی له گیرفانی زه‌رده‌شتدا ده‌بێت! به‌ڵام کوا؟ گه‌ریلایه‌ک نابینم له سلێمانی سه‌رخه‌وێک بشکێنێت!! شێرڤانێکی په‌که‌که‌م نه‌بینی له سیبه‌ری مناره‌ی چۆلیدا وه‌نه‌وزێک بدات! ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌یه‌کی باشورم نه‌بینی ببێت به داڵده‌ده‌ری گه‌ریلایه‌کی بریندار!! واوه‌یلا له‌و شۆڕشه!!!! من ته‌نیا چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه، ، !!!!گه‌ریلا پیرۆزه یان کۆشک؟ بۆتان و گابار به‌رزه یان پاڵاس و شیراتۆن؟ خاکی دایکی داگیرکراو پیرۆزه یان مۆنیکا و ته‌برید؟ باشه ئێستا جیاوازی باشور و حکومه‌تی سوریا چیه بۆ گه‌ریلا؟ خۆ له گه‌ڵ ئه‌وانیشدا له شه‌ردا نین وه‌ک ئێوه! خۆ ئه‌گه‌ر گه‌ریلا پێداویستیه‌کی بوێت و زۆر ناچار بێت وه‌ک چۆن دێته شارێکی باشور له ژێر سه‌د ده‌مامکدا، ، ئاواش ده‌چێته سه‌رده‌شت و وان! زۆرم به‌لاوه سه‌یره هه‌تا که‌ی بیر ناکه‌نه‌وه؟ هه‌تا که‌ی ئاوڕێک له مێژوو ناده‌نه‌وه؟ باشه ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌م به ئامانه‌ت ته‌سلیمی ئیوه بکردایه ئاوا ئامانه‌ت پارێزیتان ده‌کرد؟ وا سنوره‌کان دهکوڵێتو ئێوه بێ باکن! شتێک نه‌ما ناوی سروشتی کوردستان بێت هه‌مووی ئه‌تک کراو سوتێنرا ئێوه له خه‌می ئینجانه گوڵه‌کانی ماڵه‌وه‌دان! وا منداڵ و پیرو گه‌نجی سه‌ر سنوره‌کان له جه‌هه‌نه‌مدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن ئێوه‌ش له سه‌فه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ناکه‌ون! تکاتان لێ ده‌که‌م ته‌نیا شه‌وێک بچنه ئه‌و چیایانه و ته‌ماشا بکه‌ن بزانن دۆخی سنور چی لێ هاتوووه! سوێنتان ده‌ده‌م به گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که سه‌رده‌مانێك هاوسه‌نگه‌ری خۆتان بوون و ئێستا به هۆی بیر و ڕا جیاوازی خانه‌واده‌کانیانه‌وه موچه‌ی شه‌هیدانه‌که‌ی پێ ڕه‌وا نابینن بێنه‌وه سه‌ر خۆتان!! ته‌نها شتێک که ماومه خۆزگه‌یه‌که!!! خۆزگه دوای سه‌د جیلی تری خۆمانمان ببینیایه تا بتانزانیایه منێک که له ژورێکی مه‌تر به
دو مهتردام ناوم ده‌مینێته‌وه یاخود ئێوه‌یه‌ک که نیوه‌ی کوردستانتان کردووه به ماڵی خۆتان، ، بتانزانیایه میژوو کاممان ده‌کات به مه‌خسه‌ره و کاممان به نه‌مری ده‌هیڵێته‌وه!!!!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر