Pages

۱۳۹۰ آذر ۷, دوشنبه

ده‌بێ کوردیش"ئەنجومەنی باڵای سەركردایەتی نەتەوەیی"هه‌بێ؟!



ده‌بێ کوردیش"ئەنجومەنی باڵای سەركردایەتی نەتەوەیی"هه‌بێ؟!
ئەم  ئەنجوومەنە لە ئاستی باڵای سەركردایەتی نەتەوەیی كورد دا ، پێویستە هەموو لایەنە سیاسی و دیپلو ماتی و فیكری و ئابووری و كۆمەڵایەتی و كلتوری و فەرهەنگی و جوگرافیەكان لە خۆ بگرێت .بۆ سەرخستی ئەم بیرۆكەیە كە نەتەوەی كوردیش وەك هەرنەتەوەیەكی تری ئەم جیهانە خاوەن دەوڵەت و سەروەری نەتەوەیی بێت پێویستە :

 


1- لە  ئاستی سیاسیدا : بەپێَی هەلو مەرجی سیاسی و لە دنیای ئەمڕۆدا ،بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی پێویستە سود لە ئەزموونی گەلانی جیهان وەربگرین ، بەنموونە ئەزموونی سەركەوتوی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ، كە پێك هاتوە لە 52 وڵاتی سەربەخۆ لە دەوڵەتێكی فیدراڵدا ،و كۆنگرێس ئەم دەوڵەتە فیدراڵە بەڕێ دەبات ،یەكێتی ئەوروپا : كۆمەڵێك وڵاتی سەربەخۆو سەركەوتون كە قورسایی خۆیان هەیە لە ئاست هەموو بڕیارە سیاسیە جیهانیەكانداو كاریگەریشیان لە  سەرناوەندەكانی بڕیاری جیهانی هەیە .كۆمكاری عەرەبی ،یەكێتی یەكی ئارەزوو مەندانەی نێوان وڵاتانی عەرەبە و 22 دەوڵەتی سەربەخۆی عەرەبی بەشدارن تیایداو ئەندازەیەكیش لە سەر ئاستی جیهانی خاوەنی بڕیان لە هەلو مەرجە سیاسیەجیهانیەكاندا .هەڵەبەت ئەم ئەزموونانە لە ناوچەكەو لە سەر ئاستی جیهانی ،سەركەوتوبووە دەشی نەتەوەی كوردیش وەك ئەزموونێكی سەر كەوتو بەكاری بهێنێت و سودی لێببینێ‌،هاوكات وەڵامێكی دروست و تەواویشە بۆ بەرپەرچ دانەوەی هەروڵات و لایەنێكی دژ بەرانبەر بە دۆرزی ڕەوای كورد،لە بەر ئەوەی زۆرینەی وڵاتانی  جیهان لە نێویاندا وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاكە ئەمرۆ سەركردایەتی سیاسەتی جیهان دەكات ، ناتوانن ناكۆك بن لە گەڵ ئەم ئەزموونەدا بە هەموو مافێكی نەتوەیی و یاسایی حەقی مەشروعی نەتەوەی كوردیشە كە لە كوردستانی پارچەكراوو داگیركراودا ،بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی ،دەوڵەتێكی فیدراڵ لە شێوەی چوار هەرێمی سەربەخۆدا پێك بهێنرێت ، بۆ نموونە ( ئەنجوومەنی یەكێتی نەتەوەیی كورد )


أ‌-    هەرێمی سەربەخۆی  ڕۆژهەڵات


ب‌-   هەرێمی سەر بەخۆی باشور


ت‌-   هەرێمی سەربەخۆی باكور


پ‌-  هەرێمی سەربەخۆی خۆرئاوا


ئەم جوار هەرێمە دەبێ لە سایەی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردستانیدا بێت ،واتە ئەنجوومەنێكی سەركردایەتی كە پێك هاتبێت لە نوێنەری هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەو ئەنجوومەنەش (وەك ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەوڵەتی كوردستانی گەورە ) بناسرێت و بڕیارە چارەنوس سازەكانی نەتەوەی كورد  لە م ئەنجوومەنەوە ئاراستە بكرێت )وە دەبێت ئەم چوار هەرێمە سەر بەخۆیە بۆ رشاپەراندنی هەموو كارەمانی ناو خۆ و دەروە بگەرێنەوە ئەم ئەنجوومەنەو لە ڕێگەی ئەم ئەنجوومەنەوە ڕێنمایی و فەرمان وەربگرن .ئێستا هەلێكی زۆر لە بارە بۆ پێك هێنانو ڕێكخستنی ئەم كۆنگرە نەتەوەی یەو هاو كات بۆ كۆكردنەوەی ماڵی و كوردو یەك ئاراستەیی لە سیاسەتی نوێی نەتەوی كوردا دەرفەتێكەو نابێت لە دەست بچێت ،چوونكە ئێستا لە هەموو كاتەكان زیاتر ئەم هەلە ڕەخساوەو كوردستانی گەورەش وەك هەرچوار هەرێمەكە بنەماكانی دەوڵەتی سەر بەخۆی تیایە ئەگەرچی كەموو كوڕیش هەبێت بەڵام ئەمانە نابنە بەربەست بۆ لە دەست دانی ئەم دەرفەتە .


2-                   ئاستی دیپلوماسیەتی كوردی : بە شێوەیەكی گشتی ئاستی دیپلۆ ماسیەتی كوردی بە تەواوی مانا لە هەرچوار پارچەی كوردستان لە ماوەی ڕابووردووداو بەدرێژایی مێژوو سست ولاواز بووە و وەك پێویست نەیتوانیوە ڕای جیهانی دروست بكات لە سەر پرسی ڕەوای نەتوەی كورد ، ئەمەش هۆكەی ئەوەیە كە :


أ‌-                    هەموو دیپلۆماتێكی كوردی لەسەر ئاستی نەتەویی نەبووە لە ڕێگەی حزب و ڕێكخراوو گروپەوە بووەو هەرپارچەیەكی كوردستان لە ڕوی دیپلۆماسیەتەوە بەجۆرێك كاری لەسەر پرسی كورد كردوەو پەیوەندی دیپلوماسیەكانیش لە ڕێگەی شەخسیەوە بوە ، نەك لە سەر ئاستی نەتوەیی ،بە هۆی جیاوازی بیرو ڕای پارت و ڕێكخراوەكانی كوردستانەوە ،كە هەریەكەیان جۆرێك لە چارەسەریان پێباش بووە بۆ ئایندەی كوردستان ،ئاستی دیپلۆماسیەتیان دروست كردووە ، ( بۆنموونە : حزبێك خودمووختاری پێباش بووەو لە دیپلوماسەتی خۆیدا بۆ درووست كردنی پشتگیری وڵاتانی بیانی و زلهێزی جیهانی ئەو وەك پەیڕەوی پارتەكەی پرسی نەتوەی بەستوەتەوە بە خود موختاریەوە ، هەمان شێوە پارتێكی پێی وابووە ،مافی  چارەی خۆنوسین ، ئایندەی كوردستان دیاری دەكات هاو  كات لە سەر ئەم باوەڕە پەیوەندی دیپلۆماتی بەستوە ) بە كورتی : هەموو پەیوەندی یە دیلۆماتیەكانی نەتەوەی كورد لە مێژوودا ڕاستە بەناوی پرسی كودەوە قسەی لەسەر كراوە بەڵام لە بنەمادا پەیوەندیەكی حزبیانەوە شەخسیانە بووە ،بۆ چارە سەر كردنی ئەم لاوازیە لە ئاستی دیپلۆماسیەتی كوردیدا ،باشترین چارەسەری تۆكمەو بەهێز كە بتوانێت ڕای نەتوەی كود بسەلمێنێت ، تەنها ئەو ئەنجوومەنیە كە لەڕێگەی ئەم ئەنجوومەنەوە ، بەیەك ئاراستەو بە یەك دەنگ و بە یەك بۆچون لەسەر دۆزی كورد پەیەندی دیپلۆماسی دروست بكات لەسەر ئاستی جیهانی ،بۆ ئەوەی هیچ لایەنێك بەناوی خۆیەوە و بۆ بەر ژەوەندی خۆی كاری دیپلوماسی لە سەر ئەساسی نەتوەی ئەنجام نەدات .هەروەك لە سەروە ئاماژەمان پێدا دەبێت پەیوەندیە دیپلۆماسیەكان لە سەر ئاستی ئەو ئەنجوومەنەبێت نەك نوێنەریی هەرلایەنێك وەك ئەوەی خۆی دەیەوێت .


ب‌-  ئەگەر ئەم ئەنجوومەنە دروست بكرێت و ناوی بنرێت یەكێتی نەتەوەیی كورد : ئەوا لە ڕێی ئەم ئەنجوومەنەوە زۆر پرسی نەتەوەی دەچێتە پێش ، بەڵام دەبێت هەموو پەیوەندیە دیپلۆماسەیەكان لە ڕێی ئەم ئەنجوومەنەوە بێت و ، هاوكات ئەم ئەنجوومەنەش پەیڕەوێكی تایبەت بەكاری دیپلۆماسی هەبێت و كەسایەتی تایبەت مەندی سەركەوتو چاك لەم بوارەدا دەست نیشان بكات وئەركەكانیان پێ بسپێرێت ، وە ئەو دیپلۆمات كارانە دەبێت كۆبوونەوەی تایبەتیان لەگەڵ ئەنجومەن هەبێت ، بۆ ئەوەی بەبەردەوام لە گەڵ  سیاسەتی ڕۆژدا باس لە پرسی نەتوەیی كورد بكەن و لە گەڵ ئەنجوومەن ڕۆژانە پەیوەندی بكەن بۆ دانان و ڕێكخستنی پلان و ئاراستەی نوێ بۆ سەرنج رشاكێشانی پشتگیری دۆزی كورد لە سەر ئاستی جیهانی .


ت‌-   هەروەها ئەم ئەنجوومەنە ڕێگری بكات لە هەر كەسێك كە بەبێ ئاگاداری ئەنجوومەن كاری دیپلۆماسی لە سەر ئاستی نەتەوەیی بكات .


پ‌-    پەیوەندی گرتنی دیپلۆماتكاران كە ئەنجوومەن دیاری كردوون ، لە گەلچ هەموو ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ  وڵاتە مرۆڤ دۆستەكان وڵاتە زلهێزەكات و وروژاندنی پرسی سەربەخۆیی ، داوای هاوكاری و پشتگیری بۆ بونیاد نانی دەوڵەتی مۆدێرنی  سەربەخۆی كوردستانی .


3-  فیكر( ئایدۆلۆژیا ) نەتەوەیی لەسەر ئاستی دەوڵەت : لە ماوەی ڕابوردوو لە ئێستاشدا بەقوربانی بونی پرسی كورد نەبوونی ئایدۆلۆژیایەكی گشتگیرو یەك ئاراستە بووە ، ئەمەش بە هۆی زۆری ئەدای كاری حز و پارتەكانەوە بووە لە كوردستان كە هەرپارت و ڕێكخراوێك هەڵگری فیكرێكی تایبەت بەخۆی و پلات فۆرمێكی سیاسی بوە بۆ دۆزی كورد , لایەنێك ئیسلامی و بە پێی شەرع و حەدیس و ئایەتەكانی قورئانی كێشە ی كوردی تەفسیر كردووەو لە ناوەندە جیهانیەكانیشدا كوردی وەك نەتەوەیەكی موسڵمان ناساندووەو پێی وابووە ، تەنیا ئاینی ئیسلام چارەسەری كێشەی نەتەوەی دەكات كە ئەمە ئەزموونی ئسلامبوونی كورد سەلماندوویەتی نەك هەڵیە پێچەوانەش بووە ، لەلایەكی ترەوە . فیكری سۆسیالیستی و چەپ دەتوانێت پرسی كورد چارەسەر بكات .  لەلایەكی ترەوە ، فیكری عەلمانیەت و دەیان ڕێكاری فیكری تر ، كە ئێمە ئەزموونی هەموو ئەم ئایدۆلۆژیایانەمان تێپەڕراندو هیچ كام لەم فیكرانە بایی ئەوەندەی پرسی كورد بناسێنێت لەسەر ئاستی جیهانی كاریگەریان نەبوو، گەورەترین گرفت نەبوونی ئایدۆلۆژی دەوڵەتیە ( بیری سەربەخۆیی ) پێویستە كار بۆگەشەپێدانی  بیری نەتەوەیی بكرێت ، و هێڵێكی گشتی سیاسەتی دەرەكی لە سەر یەك ئاراستە دیاری بكرێت بۆ چالاكی سیاسی نەتەوەیی ، دەبێت ئەم ئەنجوومەنە بەپێی وەرگرتنی ئەزموونی سەركەوتوی گەلان سود لە ئایدۆلۆژیایەكی گشتی دەوڵەتی وەربگرێت ، كە ئایا  ئایین نامەی ئەم دەوڵەتە سەر بەخۆ كوردی یە چی ئایدیایەكی گشتی بێت : بۆنموونە نەتەوەی تورك زەرەمەندبوون لە ئاینی ئسلام  سەرەڕای ئەوەی كە بە هۆی ئاینی سیلامەوە بونە خاوەنی ئیمپراتۆریەتێكی مەزن لە ناوچەكە بەڵام ئەم ئیمپراتۆریەتە لە ناخۆی خۆیدا هەڵوەشابوو شكستی هێنا ، بەهاتنی ئەتا تورك و سودوەرگرتنی لە فیكری ئەوروپاو خۆرئاواو گۆڕینی ئاین نامەی دەوڵەتی تورك لە ئیسلامیەوە بۆ عەلانیەت .بەم ئایدیایە ئەو شكستەگەورەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی داپۆشی .هاوكات ئەوروپا بە چەندین ڕێگوزەری سیاسیدا تێپەریوە تا ئەم بونیادە سەر كەوتوەی دامەزراندووە ، ( سەردەمی كۆیلەیەتی ، فیوداڵی ، پاشایەتی ، كڵێساو جیاكردنەوەی دین لەدەوڵەت كە كوشندەترین ئایدیا بۆ خاپوركردنی دەوڵەت ئایدیالی دیینیە ، هەتا ئەو كاتەش كە كڵێسا دەستی باڵای لەسەر ئەدای كاری سیاسەت هەبووو لە ئەورو پا خاون دەوڵەت نەبوون ، چوونكە بەهەم هێنانی كەسایەتی ڕۆحانی و ئیماندار تەنیا لە دەلاقەی ئاینەكەیەوە دەتوانیچت ببینێت ، ئەو دەلاقەیەش لە ئاستی كاری سیاسی و و دەوڵەتیدا زۆر لەوە بچووكترو كەم بینترە ، بۆیە ئەوروپا ئایینیان لە سیاسەت و دەولچەت جودا كردەوەو هاوكات ئاینیشیان لە دەست پیاوەكانی ڕزگاركرد كە وەك خۆی خەڵك مومارسەی بكات . سەرمایەداری ،ئێستاش بەرەو سۆسیالیزم ،كە هەموو ئەم قۆناغانە ، بە نێو هەموو ئەم فیكرەو ئایدۆلۆژیایانەدا گوزەریان كردووەو تێ پەڕیون ( سەرمایەداری ، لیبرالیزم ،سۆسیالیزم ، دیموراسی ،مۆدێرنێتە ،پۆست مۆدێرنێتە ، لە ئێستاشدا لە هەوڵی چەسپانی ڕێگای سێهەمدان، وە سۆزسیالیزم هاوپیچ لە گەڵ فیكری دیموكراسیدا ) كە ڕێكارێكی دیموكراتیانەی نێوان سسیستەمی سەرمایەداری و كۆمۆنیستیە ، بەڵام لە هەم بەر چارەسەری  دۆزی نەتەوی كوردو پرسی بوون بەدەوڵەت ، پێویستە هێڵكی یەكلا كەرەوە دەسنیشان بكرێت كە هەموو ڕێكخراوو حزب و پارت و كەسایەتیەسیاسیەكانی كورد كۆك و تەبابن لەسەرئەو ئایدۆلۆژیایەوئەوەش بكریتە بناغەی فیكری دامەزراندنی دەوڵەتی كورددستان . و لەو هەموو فیكرو ئایدیا نەخوازراوانە ڕزگار بكرێت .بۆیە پێویستە پێش هەموو شتێك گوتارێكی تاك رشەهەندی نیشتمانی دروست بكرێت كە هەموولایەنەكان لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان كۆك بن لەسەری ،ئەم گوتارەش بكرێتە ئایننامەی دەوڵەتی كوردستان .


4-  لە ڕوی ئابووری یەوە : لە سیاسەتی سۆسیالیزمدا ، ئاماژە بەوەدراوە كە هەموو سیاسەتێكی سەركەوتو ئابووری یەكی بەهێز دروستی دەكات . واتا ئابووری بنەمای سەرەكی پراكتیكی كاری سیاسی سەركەوتوانەیە بۆ ئامانجێك ،بۆیە ئابووری ڕۆڵی سەرەكی لە پرسی سەربەخۆی كوردستاندا لە پلەی یەكەمدایە ، هاوكات كوردستان كە داگیرو پارچە كراوە ، خاوەنی داهاتێكی زۆری سامانی سروشتی و كانزایی یە چ لە ڕوی پیشەسازیەوە چ لەڕوی كشتوكاڵیەوە  چ لە ڕوی بازرگانیشەوە ،بەڵام  داگر كردنی كوردستان و سود وەرنەگرتنی گەلی كورد لەم سەروەت وسامانەی خاك ونیشتمانەكەی نەیتوانیوە ئامانجە نەتەوەییەكانی بهێنێتە دی. كوردستان نیشتمانێكی بەپیت و فەڕە و سروشتێكی تەواو ئاسیی و گونجاوی هەیە بۆیە ئەگەر ببێتە دەوڵەت ، ئەوا بنەمایەكی پتەوی ئابووری هەیەو بە تەواوی مانا دەتوانێت بەشێوەیەكی تۆكمە بنەماكانی دەو ڵەت بەرجەستە بكات .بۆیە پێویستە لایەنی ئابووریش وەك لایەنەگرنگەكانی تر لەبەرچاو بگیرێت . و گرنگی بە كەرتی كشتوكاڵی و كەرتی پیشەسازی و كەرتی بازركانی بدرێت ، ئەگەرچی لەدنیای ئەمرۆدا سیاسەتی ئابووری سیاسەتی بازاڕی ئازادەو لە لایەن كۆمپانیا ئەهلییەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت ، بەڵام بۆئەوەی كە هاونیشتمانیان زەرمەند نەبن وبازرگانی چاووچنۆك و هەلپەر ئیستغلالی ئەو هەلومەرجەی بازاڕی ئازاد نەكەن ، ئەوا پێویستە لە لایەن دەزگای دەوڵەتەوە چاودێری تندوتۆڵی بازاڕ بكات .و بازرگان و كۆمپانیاكان بكات .بۆیە ئابووری ڕۆڵی سەرەكی لە سەركەوتنی سیاسەتی ئیداری و حكومەیدا دەبێت .


5- ئاستی ڕێزمانی و زمانی دەوڵەتی (فەرهەنگی نەتەویی ) : گرفتی سەرەكی هەر دامەزراوەیەكی حكومی و دەوڵەتی گرفتی كەم كۆڕی یان پەرتەوازەیی زمانی نەتەوەییە ، گەرلی كورد بەهۆی چەند جۆر لە زاراوە لە نێو زمانەكەیدا وای كردووە زمانێكی ستانداردو فەرمی و جیهانی نەبێت ، هەربۆیە لە ڕوی زاراوەو دەستەواژەشەوە كەم و كۆڕی زۆری تیایەو بۆ دەسەتەواژە سیاسی و ئابوری زانشتی یەكان زۆرترین كات سود لە زمانی بێگانە وەرگیراوە ، ئەمەش  هۆی لاوازی زمانی كوردی بەیان دەكات بەو مانایەی ستانداردی جیهانی نەدرێتی ، بۆیە ئێستا لە هەموو كات زیاتر پێویست بوونی دانانی فەرهەنگێكی گشتی و هاوچەرخە بەتەكنیكی ئەدەبی و  سیاسی و ڕۆشنبیری و زمانەوانی ،فەرهەنگێك كە لە خوێندنگاكاندا بخوێنرێت ، وە لە هەر چوار زاراوەی كرمانجی سەروو كرمانجی خواروو شێوەزاری هەورامی و گۆران ، بۆ ئەوەی لە هەر چوار زاراەكە فەرهەنگێكی دەوڵەندو هاوچەرخ دروست بكرێت پێویستە تەكلیفی لیژنەیەكی تۆكمە بكرێت بۆ دانانی ئەم فەرهەنگە ، بەشێوەی شیكردنەوەی (ڕەوان بێژی ، دەربڕین ، وشەسازی ، ڕستە سازی و ، ماناسازی ، وتاربێژی و هتد ) ئەم فەرهەنگە زمانی فەرمەی دیالۆگ و ئەدەبی و زانستی و ڕۆشنبری دەوڵەت و هاونیشتمانیان بێت .بۆیە تا فەرهەنگێكی تۆكمەو نەیەتە بون زمانی ناوچەیی یان شێوە زارەكانی زمانی كوردی لە بنەمای پێك هێنانی دەوڵەتدا لاوازەو ناتوانێت ئاستی جیهانی وەربگرێت .وە بۆ ئەوەشی كە چیتر پەنا نەبینە بەر وشەو زاراوەی بیانی و ڕزگاربوونمان لە ژێر كاریگەری ڕیزمانی هەرچوار وڵاتی داگیر كەر ، پێویست بوونی ئەم فەرهەنگە زۆر زەرووری و پێویستە .


6-  جوگرافیای كوردستان :جوگرافیای كوردستان كە لە لایەن هاوپەیمانەكانەوە بە پەیمانی لۆزان لە ساڵانی سەدەی ڕابووردوو پارچەكرا بەسەر چوار وڵاتی داگیر كەری ( عەرەب و فارسدا ) تائێستاش ئاسەواری لاوازی فەرهەنگی و سیاسی و جیۆپۆلەتیكی كوردستان لە ژێر كاریگەری ئەو پارچەكردەندا یە ، گرفتی گەورەی نیشتمانی كوردان تەنیا داگیر كاری نیە بەڵكو پارچەكردنیەتی بەسەر چوار وڵاتدا ، بۆ یە ئەگەر یەكیچتی یەكی نەتوەیی  بوێرو چالاك نەبێت ئەم پارچانە لكانەوەیان پێكەوە ئەستەمە ، یان بەدەست هێنانی پشگیری وڵاتانی زلهێز ، بۆیە جوگرافیای كوردستان مەدایەكی فراوانی هەیە و ئەمەش شیاوە وەك بنەمای دەوڵەت ، یان لە كاتێكدا ئەگەر ئەم چوار پارچەیەش بەشێوەیەكی ئارەزوو مەندانە یەك نەگرنەوە ئەوا دەشێ وەك چوار هەرێمی سەر بەخۆ لە جوگرافیای خۆیاندا لە ژێر سایەی دەوڵەتێكی هاوچەرخی فیدراڵدا یەك بگرن واتە : وەك لە پێشدا وڵاتە یەك گرتوەكانی ئەمریكامان بەنموونەوەرگرت .


7-   ئاستی كلتوری كۆمەڵگەی كوردی : ئاستی كلتوری كۆمەڵگەی كوردی ، لاوازەو وەك پێویست لە ئاستی ستانداردی جیهانیدا نیە ، تا ئێستاش ئەم كلتورە كلتورێكی خێڵەكی عەشایری دواكەوتوو لە ژێر كاریگەری كلتوری وڵاتە داگیركەرەكاندایەو هاو كات هەژموونێكی ئاینی زۆریشی لەسەرە كە بە زۆر بەسەریدا سەپێندراوە ، چوونكە تائێستاش هاوڕێیەتی كوڕو كچ ، بەشداری سیاسی ژنان لە چالاكیە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەكاندا شەرمەو جێگای سەرزەنشتیە بۆیە پێویستە دەوڵەتی ئایندەی كوردستان بەم كلتورەدا بچێتەوە و ئازادیە كەسیەتیەكانی نێرو مێ بەتەواوی ماناوە بەرجەستە بكات و ،شێوەیەكی یەكسان لە نێوان هەردوو ڕەگەزی نێرو مێدا بە شێوەیەكی فەرمی و یاسایی بسەلمێنێت .


8-   ئاستی كۆمەڵایەتی : ئاستی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردی زۆر نزمە هەموو پەیەندیە كۆمەڵایەتیەكان لە سەر بنەمای خێڵەكی و خزم خزمێنەیەو ئەمەش زۆرتریت كاریگەری نێگە تیڤی لە سەر ڕەوشی ئاستی پێشكەوتنی كۆمەڵگەی كوردی كردووە ، لە سۆنگەی ئەزموونی گەلانی جیهانەوە ئاستی كۆمەڵایەتی دەبێت ئاستێكی ئینتیمای نەتەوەیی بێت نەك خزم و عەشیرەت گەری ، هۆكەشی ئەوەیە چەمكی هاووڵاتی بوون لە نێوردا هەرنیە ، لە ڕاستیدا پێشمەرجی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتو لە ڕوی پەیوەندی كۆمەڵایەتیە وە چەسپاندنی چەمكی هاوڵاتی بوونە ، ئەم چەمكەش لە كۆمەڵگای كوردیدا نەك هەر لاوازە بەڵكو بەشێوەیەكی گشتی ، ئەم چەمكە بوونی نیە نەلەسەر ئاستی سیاسی و نە لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتیش ، دەوڵەتی ئایندەی كوردستان ، پێویستە پۆ بە باخ كرددنی ئینتیمای نەتەوەی پێش هەموو شت بە یاسا چەكی هاوڵاتی بوون بچەسپینێت .ماف و ئازادیەكانی بۆ دابن بكات ، تائەو ئەندازەیەی كە پێش لە هەرشتێك گرنگترین شت بیری نەتەوەیی بێت و هەموو لەبەر دەم یاسادا وەك یەك مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت .


9-   سوپای ئایندەی دەوڵەتی نیشتمانی كوردستانی : لە پێشدا ئاماژەمان پێدا ئەگەر بەشێوەیەكی ئارەزوو مەندانە ئەم چوار پارچەیە یەكیان نەگرتەوە ئەوا ئەشێ سووپایەكی نیشتمانی هەبێت بە پاراستنی سەر وەری ئەم چوار هەرێمە وەك دەوڵەتێكی فیدراڵ ، ئەم سوپایە لە هەر چوار پارچەی كوردستان پێك دێت و ئەنجوومەنێك یان یەكەیەكی سەر بەخۆ كە سەر بەهیچ حزب و لایەنێك نەبێت سەرپەرشتی بكات ، هاوكات ، ئەم هەرێمە سەر بەخۆیانە دەتوانن خاوەنی حكومەت و ئیدارەی كارگێری خۆیان بن بەشێوەیەكی سەر بەخۆ ( نموونە حكومەتی هەرێمی كوردستانی باشور) ئەم سوپانیشتمانیە پێویستە ڕێكخراوو مەشق پێكراوو بە تەكنۆلۆژی سەردەم و هاو چەرخ بێت .وەك :


أ‌-                    دابین كردنی پێداویستی لۆجستی


ب‌-                  دابین كردنی سیستەمی پەیوەندیەكان ،(بێتەل ، بلۆتۆس ، مۆبیلی سەربازی و هتد )


ت‌-                  چەك و تەقەمەنی پێشكەوتو ،


پ‌-                  زانستی تەكۆلۆژی


ج‌-                  ئۆتۆمبیلی سەربازی گواستنەوە تایبەت


ح‌-                  تیمی فریاگوزاری ئالیات ، چاكرنەوە گۆڕین


خ‌-                  شوێنی شیاوی حەوانەوە


د‌-                   دابن كردنی ئازادی شەخسی


ژ‌-                   خوادن و خۆراكی گونجاوو تەندروست


ر‌-                   فریاگوزاری تەندروستی پێشكەوتوو






ن: ئاهورا هه‌ورامی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر