گه‌ریلا له هه‌رکات باشتر ئاماده‌یه بۆ شه‌ر
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: داگیرکه‌ران ناتوانن وه‌ک پێشتر بێنه سه‌ر خاکی کوردستان
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێستا دیزاینێکی سیاسی نوێ ده‌کرێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز، به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی باشوری کوردستانی کۆماجڤاکێن کوردستان، له‌م دیداره‌ی (چه‌تر)دا باس له ئاگربه‌سته‌که‌ی پژاک ده‌کات و راشیده‌گه‌یه‌نێت که هێزه‌کانی باشور له نائاگایی قسه ده‌که‌ن و هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئێران ده‌یه‌وێت هێزی عێراقی بێنێته سه‌ر سنور و هه‌وڵی دروستکردنی شه‌ڕی ناوخۆش له نێوان هێزه کوردییه‌کان ده‌ده‌ن.
چه‌تر: هه‌ندێ لایه‌نیتر هۆکاری ئه‌و تۆپباران و بۆردومانانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ بونی ئێوه له‌و سنوره‌دا، ئێوه هۆکارن بۆ ئه‌وه؟
- شتێکی وانیه ئێمه هۆکار نین، گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کان داگیرکه‌ران وه‌ک یه‌ک ده‌یانبینن، زوڵمێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م گه‌له هه‌یه بۆیه ئێمه‌ش رێبازی سیاسی و دیموکراتی و مه‌ده‌نی و چه‌کداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه به‌ڕێوه ده‌به‌ین، ئێمه رێبازی چاره‌سه‌ری دیموکراتی به بنگه ده‌گرین، به‌ڵام ئه‌وان ئینکاری ئێمه ده‌که‌ن و به چه‌ک وه‌ڵامی رێبازی دیموکراتی ده‌ده‌نه‌وه.
چه‌تر: سه‌رۆکی هه‌رێم جارێکی‌تر داوای‌کرد ده‌ست له‌چه‌ک به‌ربده‌ن ئێوه بۆ ئه‌م وته‌یه ده‌ڵێن چی؟
- ده‌بینین یه‌کێتی کورد بووه‌ته ئامانجی داگیرکه‌ران و ئێستا به‌هانه‌یان پژاکه پێشتر شتی‌تر بووه بۆ نمونه ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر کورد له ناوچه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه بوو ئه‌و هێرشانه دژی یه‌کێتی بوونی کورد و به‌ئیراده بوونی کورده، بۆیه داوامان له کوردی هه‌ر چوارپارچه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه هۆشیار بن و وه‌ڵامی پێویست بده‌نه‌وه پێویسته یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی زووتر دروست ببێت.
ئێستا داگیرکه‌ران که له چاره‌سه‌ری دیموکراتیدا فرسه‌تیان بۆنایه‌ت ده‌یانه‌وێت به چه‌ک فرسه‌ت بهێنن، په‌که‌که بڕیاری شه‌ڕی نه‌داوه ئه‌وه تورکیایه شه‌ڕ ده‌کات، پێشتر هێرشی ده‌وڵه‌ت هه‌بوو تیرۆری ده‌وڵه‌ت هه‌بوو، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش له‌و ده‌مه‌دا هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو. ده‌نگێکیان لێوه نه‌هات بێده‌نگبوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تیرۆر و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌ڵام کاتێک گه‌ریلا بۆ پاراستنی خۆیان له هێرشه‌کانی تورکیا وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه ئه‌و ده‌مه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و ده‌نگیان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ڵێین هه‌ر کاتێک ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر هێرشه‌کانی راوه‌ستان ئه‌وکاته گه‌ریلاش هیچ ده‌نگی چه‌کی نایه‌ت.
چه‌تر: بۆچی هێزه‌کانی باشور هه‌میشه ره‌خنه‌ی ئێوه ده‌که‌ن؟
- ده‌مه‌وێت شتێک به کورتی بڵێم، پێشتر هیچ هه‌ڵوێست نه‌بوو له‌م دواییه‌دا هه‌ندێک هه‌ڵوێست ده‌رکه‌وت، به‌س هه‌ڵوێستێک له کوردان ده‌خوازرێت یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام کورد به سیاسه‌تێکی لاواز به سیاسه‌تێکی بێ ئیراده و سازش کردن ناتوانێت خۆی بپارێزێت، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێستا دیزاینێکی سیاسی نوێ ده‌کرێت به‌و شێوه کورد ناتوانێ خۆی بپارێزێت. پێشتر ده‌وڵه‌تی ئێران هێرشێکی بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی (hrk) ده‌سپێکرد، له‌و هێرشه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کى خۆی داگیرکردنی هه‌رێمی کوردستان بوو، هه‌رچه‌نده هه‌موو جۆره چه‌کێکی هێنابوو، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌نجامێک به ده‌ست بهێنێت و شکستێکی زۆری خوارد، ئێستا داگیرکه‌ران ناتوانن وه‌ک پێشتر بێنه سه‌ر خاکی کوردستان و سیاسه‌تی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
چه‌تر: نێچیرڤان بارزانی له به‌رامبه‌ر ئێوه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئێران چه‌ند لێدوانێکیدا هۆکاری ئه‌و لێدوانانه چی بوو؟
- نازانم ئه‌وان له ئێران چیان باسکردوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ک پێشتر وتم له به‌رامبه‌ر هێزی گه‌ریلا شکستی خوارد، بۆیه ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان به چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه هه‌یه وه‌ک پێشتر به‌ڕێز (موراد قه‌ره‌یلان) سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که و کۆمه‌ڵێک دۆست داوای ئاگربه‌ستیان کردبوو بۆیه هێزه‌کانی په‌ژاکیش ئاگربه‌ستێکی مه‌رجداریان ئه‌نجامدا.
چه‌تر: تا ئێستا ئێران وه‌ڵامێکی ئیجابی داوه‌ته‌وه به‌و ئاگربه‌سته؟
- تا ئێستا شه‌ڕی راوه‌ستاندوه و هێرش ناکات و جار ناجارێکیش تۆپێک ده‌هاوێژێت، به‌ڵام وه‌ڵامی فه‌رمی بۆ ئاگربه‌سته‌که نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ک پژاکیش راگه‌یاندبوو ئیتر لێره‌وه هه‌ر شه‌ڕێک رووبدات ئه‌وا ئێران لێی به‌رپرسیاره، ئاگربه‌ستی پژاک به ئیراده‌یه و له ترسان و له لاوازی‌دا نیه.
چه‌تر: ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌تان لێده‌گیرێت که له به‌رامبه‌ر ئێران نه‌رمن وه‌ڵامتان بۆ ئه‌وه چیه؟
- ئه‌و خه‌ڵکانه که‌م ئاگادارن با بێت له خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ و ئه‌و ناوچانه پرسیار بکه‌ن، پژاک له چه‌ند لاوه هێرشی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام وه‌ڵامی هه‌موویانی دایه‌وه و شکستی پێهێنان به‌ڕاستی ئه‌وه شتێکی موعجیزه ئاسابوو. ئه‌و ئاگربه‌سته‌ش به ئیراده بووه و له به‌هێزیدابوه وه‌ک راگه‌یه‌ندراوه هه‌ر هێرشێک ببێت بۆ له‌مه‌ودوا ئێران لێی به‌رپرسیاره، گه‌ریلا له هه‌رکات باشتر ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕ، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بکه‌وێته پێشه‌وه.
چه‌تر: وته‌بێژی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق وتی ده‌چینه ناوبه‌ینی هێزه‌کانی ئێوه و ئێران ئێوه بۆ ئه‌مه چی ده‌که‌ن؟
- پیلانێکی گه‌وره له سه‌ر گه‌لی ئێمه هه‌یه هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی تیایدا به‌شدارن، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ک وتم دیزاینی نوێ ده‌کێشرێت بۆیه ئه‌و هێزانه با ناکۆکیشیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت کۆکن، ئه‌مریکا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌ڵێت دێم ئێران ده‌ڵێت با هێزی عێراق بێت و هه‌ندێک جاریش ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی براکوژی دروست بکه‌ن بۆیه ده‌ڵێن با هێزی پێشمه‌رگه بێت، گه‌ر بیرمان بێت هێرشیش له سه‌ر خانه‌قین و جه‌له‌ولا هه‌یه، به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م پیلانه ئاسته‌م نیه، پێویسته گه‌لی ئێمه هۆشیار بێت.
چه‌تر: به‌رپرسێکی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و بابه‌ته‌ی پشتڕاست کرده‌وه، ئایا هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری شتێکی واده‌کات؟
- به‌م شێوه‌یه کێشه‌که چاره‌سه‌ر ناکات، ئه‌مه پیلانی داگیرکه‌رانه و پێویسته کورد له به‌رامبه‌ری هۆشیار بێت.
ویكیلیس: تاڵه‌بانی و بارزانی به‌ڵێنیان به‌توركیا داوه چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنن
سایتی ویكیلیكس له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك دا كه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2006 ئاشكرایده‌كات له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان تاڵه‌بانی و باڵیۆزی توركیا له عێراق كه ئه‌و كات ئۆنال چیڤیكۆڤ بووه، تاڵه‌بانی به باڵیۆزه‌كه‌ی توركیای ڕاگه‌یاندوه، ده‌بێت پارتی كرێكارانی كوردستان (پ...ه‌كه‌كه) له‌جیاتی ئاگربه‌سته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ی چه‌ك دابنێن، باڵیۆزی توركیاش داوای ئه‌وه‌ی كردوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق په‌كه‌كه وه‌ك ڕێكخراوێكی "تیرۆریستی بناسێنن."
هه‌ر له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتوه: له‌دانیشتنێكی تری نێوان به‌رپرسانی توركیا و تاڵه‌بانی دا، تاڵه‌بانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداون كه خۆی و بارزانی هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه به‌وه‌ی كه ده‌بێت واز له‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی چه‌كداری بهێنن له‌دژی توركیا.
به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی ویكیلیكس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه: تاڵه‌بانی وتویه‌تی كه هێزه‌كانی عێراق به‌یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو عێراق دا بوه‌ستێنن و بنكه‌و باره‌گاكانیان له باكوری عێراق وه‌ده‌ربنێن، به‌م هه‌ڵوێسته‌ی تاڵه‌بانی و بارزانیش به‌رپرسانی توركیا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه.
له‌هه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌و له‌به‌شێكی تردا، تاڵه‌بانی له كۆبوه‌نه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بالاَی توركیا له‌ئه‌نقه‌ره جارێكی تریش به‌ڵێنی داوه به‌داخستنی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌و دیداره‌شدا به‌رپرسانی توركیا ناوی چه‌ند پارت و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن به‌تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاندوه كه‌گوایا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی په‌كه‌كه كار‌و چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا.
ویكیلیكس ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه ئۆناڵ چیڤیكۆڤ له‌چه‌ند شوێنێكی تردا باسی هه‌مان بابه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد كردوه بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت ڕێگه له‌چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه بگیرێت، ناوی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان و ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژی وڵات )یش هاتووه كه به‌رپرسانی توركیا به ده‌زگایه‌كی نزیكی په‌كه‌كه‌یان وه‌سفده‌كردوه.
له‌كۆتایی به‌ڵگه‌نامه‌دا به‌رپرسانی توركیا له‌كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا ستایشی هه‌ڵوێستی تاڵه‌بانیان كردوه له یارمه‌تی دانی توركیا له‌دژی په‌كه‌كه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵێۆزی توركیا له‌عێراق ئاشكرایكردوه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێ و ڕاهاتووه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه

به‌تاڵه‌كانی تاڵه‌بانی دا
--------------------------------------
رۆژنامه‌ى (LE MONDE): تێکچوونى په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا و ئیسرائیل بۆ خافڵاندنى راى گشتییه
چه‌ترپرێس
رۆژنامه‌ى فه‌ره‌نسى (LE MONDE) قه‌یران نێوان تورکیا و ئیسرائیل به سناریۆ له‌قه‌ڵه‌م دا و هه‌روه‌ها "ئامۆس گیلاد" به‌رپرسى به‌شى سیاسی- ئاسایشى وه‌اره‌تى به‌رگرى ئیسرائیل لێدوانانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیایى وه‌درۆ خسته‌وه.
رۆژنامه‌ى فه‌ره‌نسى (LE MONDE) له سه‌ر هه‌واڵى تێکچوونى په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا و ئیسرائیل هه‌واڵێکى سرنج راکێشى بڵاو کرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و بڕیارانه‌ى که تورکیا به‌رانبه‌ر ئیسرائیل گرتوونى راست نین و پلان و سناریۆیه و مه‌به‌ست له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه خۆى زیاتر له نێوان رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و عه‌ره‌بدا خۆشه‌ویست بکات و پێگه‌ى به‌رزتر بێته‌وه.
رۆژنامه‌که باسى له‌وه کردووه که دواى ئه‌وه‌ى که تورکیا دژى لیبیا و سوریا و ئێران ده‌رده‌که‌وێت و له ئه‌رته‌شى ناتۆدا جێ ده‌کرێت، پێگه‌ى خۆى له هه‌رێمه له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌م بڕیاره‌ى تورکیاش سینایۆیه‌که بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و پێگه‌یه له هه‌رێمه‌که‌دا.
هه‌روه‌ها لایه‌نێکیتر که واده‌کات تورکیا ئه‌م سناریۆیه یارى بکات قه‌ڵغانى موشه‌کى ناتۆیه له دژى ئێران تا به ئێران بڵێت منیش دژمنى ئیسرائیلم.
"ئامۆس گیلاد" و به‌درۆ خستنه‌وه‌ى لێدوانانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا
ناوه‌ندى نووچه و شڕۆڤه‌ى رۆژ هه‌واڵێکى بڵاو کردۆته‌وه که به‌رپرسێکى باڵاى وه‌اره‌تى به‌رگرى ئیسرائیل ئه‌م لێدوانانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیایى وه‌درۆ خسته‌وه که باس له راگیرانى هه‌موو رێککه‌وتنه سه‌ربازیه‌کانى ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ تل ئاڤیڤ کردبوو.
"ئامۆس گیلاد" به‌رپرسى به‌شى سیاسی- ئاسایشى وه‌اره‌تى به‌رگرى ئیسرائیل له لێدوانێک دا بۆ رادیۆ ده‌نگى ئیسرائیل وێڕاى وه‌درۆخستنه‌وه‌ى ئه‌م لێدوانه‌ى تورکیا رایگه‌یاند که سه‌رجه‌م پێوه‌ندیه و رێککه‌وتنه سه‌ربازیه‌کانى نێوان دوو وڵات وه‌کوو پێشوو درێژه‌ى هه‌یه. ناوبراو له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که هه‌ڵوێستى توندى تورکیا ده‌توانێ زۆر خه‌سار له‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى ئه‌م وڵاته بدات و پێویسته له‌م دۆخه دا ئیسرائیلیش هه‌ندێک مانۆر بدات له پانتا ره‌خساوه‌که دا.
ژه‌نه‌راڵێکى پایه‌به‌رزى تر‌ى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل، دوێنێ له لێدوانێک دا بۆ مێدیاکان باسى له ئه‌گه‌رى ده‌سپێکى شه‌ڕێکى گران و هه‌مه لایه‌نه له رۆژهه‌ڵاتى ناوینى کردبوو به‌ڵام "ئامۆس گیلاد" وه‌کو به‌رپرسێکى فه‌رمى ئه‌رته‌ش ئه‌م لێدوانه‌ى ره‌تکرده‌وه و گووتی: وڵاته‌که‌ى ئێمه خۆى بۆ شه‌ێ ئاماده نه‌کردووه، چونکه سیناریۆیێکى له‌م چه‌شنه له ئارا دا نیه.
شایانى باسه که وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، له رۆژى دووى سپته‌مبه‌ر دا بۆ پرۆتیستۆکردنى ئاکامه‌کانى راپۆرتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به رووداوى "ماوى مه‌رمه‌ره" رایگه‌یاندبوو که پێوه‌ندیه دیپلۆماتیکه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ نزم ترین ئاست دێنێته خوار و سه‌رجه‌م پێوه‌ندیه سه‌ربازیه‌کانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته کۆتایى پێدێنێت.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر