قه‌ره‌یلان: ئێران ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی ستراتیژیک نزیک ئاگربه‌ست بێته‌وه
قه‌ره‌یڵان له درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی دا ئاگربه‌ستی پژاک و بانگه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی په‌که‌که له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ.
قه‌ره‌یڵان جێگیرکردنی قه‌ڵغانی مووشه‌کی ناتۆ له تورکیا وه‌کوو ئاماده‌کاری هێرش بۆ سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. هەروەها داوای له ئێران کرد که به شێویه‌کی ستراتیژیک هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستی پژاک دا وه‌رگرێ.
موراد قه‌ره‌یڵان سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که وڵامی پرسیاره‌کانی ئاژانسی ده‌نگووباسی فورات له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی داگیرکردنی باشووری کوردستان که لایه‌ن ئێران و ئاگربه‌ستی پژاکی دایه‌وه.
قه‌ره‌یڵان ده‌سنیشانی کرد، له شه‌ڕه‌کانی نێوان 16جولای و 2ی سێپتا‌مبر دا، گه‌ریلاکانی هه‌ره‌که به‌رخۆدانێکی مه‌زنیان کرد و ئاکامه‌کانی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی به‌وشێویه هه‌ڵسه‌نگاند:
"جارێکی دیکه به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا دیار بوو که هیچ هێز و ئه‌رته‌شێک ناتوانێ شتێک به سه‌ر گه‌ریلاکانی ئازادی کوردستان دا داسه‌پێنێ. ئه‌زموونێک له ئارادایه که مێژوویه‌کی 30 ساڵه‌ی هه‌یه. به‌رخۆدانی گه‌ریلاکانی ئازادی له پاراستنی پێگه‌کانی خۆیان دا ئه‌نجامێکی سه‌رکه‌وتووی به ده‌ست هێناوه."
قه‌ره‌یڵان سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئاگربه‌ستی پژاک له دوای به‌رخۆدانی قه‌ندیل ڕاکێشا و رایگه‌یاند که ئه‌وان هه‌م پشتیوانی له‌و ئاگربه‌سته ده‌که‌ن و هه‌م بۆ پێشکه‌تنی رۆڵیان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که به بیری هێناوه‌ی که له‌م پێڤاژۆیه‌دا که ئێران بووه به نیشانه‌ی تیری شه‌ڕ، ئه‌وان نایانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا شه‌ڕ بکه‌ن.
قه‌ره‌یڵان رایگه‌یاند له پیلانی دهوستێوهردانی ئه‌مریکا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا دا، نۆره‌ی ئێرانیش دێ و له به‌رده‌وامی دا گووتی:
"جێگیر کردنی قه‌ڵغانی مووشه‌کی له تورکیا، بۆ کاری "خێر" نییه. هه‌نگاوی یه‌که‌می ئاماده‌کاری هێرش بۆ سه‌ر ئێرانه. له کاتێک دا له دژی ئێران کۆنسپتێکی به‌و شێوه‌یه له ئارادایه، ئێمه نامانه‌وێ ببین به لایه‌نێک."
قه‌ره‌یڵان داوای له ئێران کرد که به شێویه‌کی ستراتیژیک هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستی پژاک دا وه‌رگرێ و رایگه‌یاند که شه‌ڕ نه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران دایه و نه له به‌رژه‌وه‌دنی گه‌لی کورد دایه و بانگێکی به‌و شێویه کرد:
" ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێ ئه‌وان له نێو کۆنسێپتی له‌ناوبردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد که تورکیا سه‌رکێشی ده‌کات جێگا ناگرن، با کۆتایی بو هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر قه‌ندیل بێنێ."
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یڵان ده‌سنیشانی کرد که ئاکه‌په له داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ رۆژهه‌ڵاتی ناوین رۆڵێکی گرینگی به ئه‌ستۆ گرتووه و گووتی:
" حکوومه‌تی ئاکه‌په له رووخاندنی حکوومه‌تی لیبی دا ڕۆڵێکی گرینگی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو، ئێستاش له هه‌وڵاکانی رووخاندنی حکوومهتئ سووریا دا جێگا ده‌گرێ و هه‌ره دوایی له دژی ئێران رێگای دا ناتۆ قه‌ڵغانی مووشه‌کی له تورکیا جێگر بکات."
قه‌ره‌یڵان گووتی، ئاکه‌په خۆی وه‌کوو دۆستی گه‌لانی هه‌رێمه‌که نیشان ده‌دا، به‌ڵام له راستی دقا دۆژمنایه‌تی ئه‌وان ده‌کات و رایگه‌یاند که ناکۆکی ههڵخڵهتێنهرانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئاکه‌په‌وه هه‌یه.
قه‌ره‌یلان له سه‌ر ئه‌و مژاره هه‌ڵسه‌نگاندنێکی به‌و شیوه‌یه کرد:
"تورکیا رێگای به جێکردنی کردنی قه‌ڵغانی مووشه‌کی داوه و به‌و شیووێه ئه‌رکی پاراستنی ئیسرائیلی له ئاستی ستراتیژیک دا به ئه‌ستۆ گرتووه. به‌ڵام ئاکه‌په ره‌وشێکی وه‌های ئافراندووه، مرۆڤ ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له شه‌ڕ دایه. ئه‌و هه‌وڵدانێکی ههڵخڵهتێنهرانهیه. بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتی ههڵخلهتێنن، و به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێک به جیهانی عه‌ره‌ب بدرێ، ئه‌و ره‌وشه ئاڵۆزه ئافرێندراوه. له لایه‌کی دیکه له‌گه‌ڵ ئێران له نێو پێشبرکێهک دایه. ئه‌وه ئاشکرا و روونه، که ڕۆڵی ئێرانی دزیوه."
قه‌ره‌یڵان وڵامی بانگه‌شه‌ی په‌یوه‌دنی ته‌ڤگه‌ری په‌که‌که له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دایه‌وه و گوتی:
" په‌که‌که بزاڤێکی خاوه‌ن پره‌نسیپه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ په‌که‌که په‌یوه‌ندی دروست بکات، ده‌بێ سه‌ره‌تا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که رۆڵی له پیلانگێری نێوده‌وڵه‌تی له دژی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان گێڕاوه، داوای لێبوورد له په‌که‌که و گه‌لی کورد بکات

---------------------------------------
سبه‌ێنێ به مه‌راسمێک، گه‌ریلایه‌کی هێزی پاراستنی گه‌ل له سه‌یدسادق به خاک ده‌سپێردرێت
سبه‌ینێ، چوارشه‌ممه (2011/9/14) کاتژمێر (11)ی به‌یانی، به مه‌راسمێکی جه‌ماوه‌ری، جنازه‌ی گریلایه‌کی هێزی پاراستنی گه‌ل (HPG) به ناوی سه‌لمان خۆشمیرهک و نازناوی روبار سه‌رحه‌د له شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق به خاک ده‌سپێردرێت.
سه‌لمان خۆشمیرهک که له‌دایکبووی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و له ساڵی (2009)دا به‌شداری له ریزه‌کانی گه‌ریلادا کردووه، له به‌رواری دوو و سێ ئه‌یلولدا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌گه‌ڵ دوو هاورێی تری به ناوه‌کانی مه‌جید که‌یوان به نازناوی سمکۆ سه‌رهه‌ڵدان و نه‌جمی مه‌چ به نازناوی که‌نداڵ باران شه‌هید بوون.
به‌پێی زانیاریه‌کان، بڕیاره سبه‌ێنی چوارشه‌ممه کاتژمێر (11)ی به‌یانی به مه‌راسمێکی جه‌ماوه‌ری جنازه‌ی ئه‌م شه‌هیده له شارۆچکه‌ی سه‌یدسادق به خاک بسپێردرێت..

قه‌ره‌یلان: با سه‌ره‌تا ئیسرائیل داواى لیبوردن له گه‌لى کورد و په‌که‌که بکات
سه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان ره‌وشى ئه‌م دوایه هه‌ڵسه‌نگاند و گۆشه‌گیرکردنى ئۆجه‌لانى به شه‌رێکى سایکۆلۆژى بۆ تێکشکاندنى په‌که‌که به‌ناوکرد و بانگى به‌رخۆدانى به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى شهرخوازانهکرد و بانگى له هێزه کوردستانییه‌کان باشور کرد و رایگه‌یاند گه‌ر کورد سیاسه‌تى نه‌ته‌وه‌یى هه‌بێت هیچ هێزێک ناتوانێ به‌رامبه‌ر ئێمه راوه‌ستێت و داواشی له ئیسرائیل کرد سه‌ره‌تا داوای لێبوردن له گه‌لی کورد و په‌که‌که بکات.
شه‌ڕێکى سایکۆلۆژى
هه‌ستیارى بۆ رێبه‌ر ئاپۆ و گرنگى ئه‌و بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى کورد باش ده‌زانرێ، به پێشێلکردنى ئه‌و هه‌ستیاره هه‌وڵ ده‌ده‌ن له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا خه‌مساردى بخوڵقێنن، مه‌ترسیدارترین شت ئه‌وه‌یه، هیچ که‌سێک ئاگاى له دۆخى رێبه‌ر ئاپۆ نیه، زمانمان ناهێنێ به‌ڵام دیسان ده‌ڵێین، ده‌رهه‌قى رێبهراتیماندا هیچ زانیاریه‌کمان له به‌رده‌ست دا نیه، ئه‌وه‌ى ده‌کرێ شه‌ڕێکى سایکۆلۆژى و بچوککردنه‌وه‌یه، ده‌یانه‌وێ به‌وه هه‌نگاومان بۆپاشه‌وه پێ بنێن و ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنن.
رێگه بده‌ین رووداوى مه‌زن روو ده‌ده‌ن
به‌روونى ده‌ڵێم ئێمه دیسان به پێى بۆچونى حکومه‌تى ئاکه‌په و ده‌وڵه‌ت خه‌مساردانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین، ده‌بێ بزارنێ که مۆڵه‌ت بده‌ین رووداوى زۆر مه‌زن ڕووده‌ده‌ن، ئه‌وه له گه‌ڵ خۆى دا ئه‌نجامى گران دێنێته ئاراوه.
مه‌به‌ست تێکشاندنى په‌که‌که‌یه
گه‌وهه‌رى ئه‌و کۆنسێپته تێکشکاندنى په‌که‌که‌یه، بۆ پێکهێنانى ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێ رێبه‌راتیمان بێ ده‌نگ بکه‌ن، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه ببڕن، رۆڵى له چارسه‌رى دا وه‌لاوه بنێن و به‌رێبازى چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکوت ، به‌ریوه‌به‌رایه‌تى بزوتنه‌وه‌که‌مان له به‌ریه‌ک ههلوهشێنن.
به‌رخۆدان قه‌رزه له‌سه‌ر شانمان
به‌رخودان قه‌رزێک له ئه‌ستۆماندا، به‌رخودان ئهکیکى مرۆیى ئێمه‌یه، له دژى ئه‌و نه‌خشه‌ى پاکتاوکاریه بێ ده‌نگ نابین.
بانگه‌وازى قه‌ره‌یلان بۆ گه‌لى کورد
ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێک گه‌لى کورد باش بزانێ که نه‌خشه‌یه‌کى جدى له ئارادایه، به‌تایبه‌تى کرده‌وه‌کانى دژ به ریبهراتیمان به واتاى سه‌رکوتکردنى گه‌له‌که‌مان دێ، له دۆخێکى وادا هیچ زانیارى و ئاگاداریه‌ک له رێبه‌راتیمان نازانین، رۆژ رۆژى چالاکیه، رۆژ رۆژى نیشان دانى ئیراده‌یه، ده‌بێ هه‌موو گه‌له‌که‌مان له دژى ئه‌و هێڕشانهى حکومه‌تى ئاکه‌په له راسته‌خۆ ده‌نگى ئازادى و دیموکراسى به‌رز بکاته‌وه و داکۆکى له رێبه‌رایه‌تى بکات.
تێوه‌گلاندنى هێزه‌کانى باشور و بێستاتۆکردنى گه‌لى کورد
به ئۆپهراسیونى زه‌مینى ده‌یانه‌وێ هه‌رێمى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌رله‌نوێ دیزاین بکه‌نه‌وه و له‌ناو ئه‌و دارشتنهوهیهدا ده‌یانه‌وێ کوردان بێ پێگه بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئامانج پێک بێ هه‌وڵده‌ده‌ن هیزه‌کانى باشورى کوردستانیش به‌شدارى ئه‌و پیلانگیریه بکه‌ن .
ئامانجى یه‌که‌مین، لاواز کردنى په‌که‌که و په‌ژاکه، پاشانیش هه‌ول ده‌ده‌ن کوردان چاو ترسێن بکه‌ن و په‌یمانى لۆزانى سه‌رله نوێ زیندوو بکه‌نه‌وه پێش ئاماده‌کارى بۆ لۆزانى دووه‌م ده‌یانه‌وێ ته‌ڤگه‌رى کورد سه‌رکوت بکه‌ن. گه‌شتى سهرفهرماندارى ئه‌رته‌شى تورک له باکورى کوردستان و بڕیاره‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاشایشى نه‌ته‌وه‌یى تورک و سه‌ردانى راوێژکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا بۆ عیراق به‌و ئامانجه‌یه.
باوه‌ڕمان به خۆمان هه‌یه هێرشه‌کان تێکده‌شکێنین، باوه‌ڕ ناکه‌ن سه‌یرى ئێران بکه‌ن
ئێمه باوه‌ڕمان به خۆمان هه‌یه و ده‌ڵێین هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى پشتقایمه به توندوتیژى بێ ئه‌نجام ده‌مێنێ ئه‌گه‌ریش باوه‌ڕ ناکه‌ن، با سه‌یرى هیرشى ئێران بکه‌ن که له‌سه‌ر قه‌ندیل که چ روویدا. خۆراگرى گه‌ریلاکانى ئازادى له قه‌ندیل نیشانى داوه که سهرکهوتنیکى مه‌زن به‌دست هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌ى زانیاریه‌کانى چاپه‌مه‌نى تورک، په‌ژاک له‌و خۆراگریهدا سه‌رکه‌وت و ئاگر به‌ستى راگه‌یاند.
وڵامێک بۆ مه‌سعود بارزانى
ئێمه ده‌مانه‌وێ پرسه‌کانى کورد به رێگاى دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام دۆخێکى دیکه له ئارادایه، ئه‌وه‌ى شه‌ڕ ده‌سه‌پێنێ ئیمه نین، به‌ڵکو داگیرکه‌ره. له به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌نده له راستیه‌وه دووره که ده‌ڵێن ته‌ڤگه‌رى کورد ته‌نیا به‌رێگاى تێکۆشانى چه‌کدارى ده‌یه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنێ، هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگاکانى چاپه‌مه‌نى تورک ده‌کرێ به ئامانجى شه‌ڕى ده‌روونى ده‌رکرێ، ده‌بێ بزانرێ که راستى به‌و شێوه‌یه نیه که میدیاى ده‌وڵه‌تى تورک باسى ده‌که‌ن .ئه‌و ره‌وشه بۆ ئێرانیش به هه‌مان شێوه‌یه.
له راستیدا ده‌وڵه‌تى ئێرانیش به ئێمه‌ى وتبوو، تاکه ئامانج ئێوه نین. ئامانج ئه‌وه بوو هاوکات په‌یمانێک به حکومه‌تى باشورى کوردستان بده‌ن، بۆیه پێش قه‌ندیل هێرشیان کرده سه‌ر حاجى ئۆمه‌ران و چۆمان، داوتر هێرشیان کرده سه‌ر قه‌ندیل و له گه‌ڵى دا پرسى سنور که‌وته رۆژڤهوه. سنورێکى که باسى ده‌که‌ن، هه‌ندێک ده‌ڤه‌رى گرنگى قه‌ندیل ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئێمه رووبه‌رووى ئیران بووینه‌وه، ئه‌وه راست نیه که ده‌ڵێن هیزه‌کانى په‌ژاک ده‌چن چالاکى ده‌که‌ن و بۆیه ئێران هێرش ده‌کات. گرنگ ئه‌وه‌یه که قۆناغه‌که باش مایه‌ى تیگه‌یشتن بێ.
ئامانجى هێرشه‌کانى سه‌ر قه‌ندیل
ئامانجى ئه‌و سیاسه‌تى سه‌پاندنى تهسلیمکاریه به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى ئازادی‌دا بڕیارى شه‌ڕى ئاکه‌په له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌یه. زۆر ئاشکرایه که نه‌خشه‌یه‌که هه‌موو گه‌لى کوردى کردۆته ئامانج و خراوه‌ته گه‌ڕ.
با سه‌ره‌تا ئیسرائیل داواى لیبوردن له گه‌لى کورد و په‌که‌که بکات
پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وه باس بکه‌م په‌که‌که بزوتنه‌وه‌یه‌کى خاوه‌ن هێزه، ئێستا له هه‌رێمه‌که‌دا هێزى ناونه‌ته‌وه‌یى و ده‌سه‌ڵاتپارێز بوونیان هه‌یه، هێڵى په‌که‌که‌ش دیموکراتپارێزه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه (40) ساڵه تێکۆشان ده‌که‌ین، بزوتنه‌وه‌یه‌کى وه‌ها نابێت ببێته ئامرازى ئه‌م یاریانه، ئه‌وه زۆر شه‌رمه.
به‌راستى ئێمه نازانین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل شتێکى وه‌هاى وتوه یا نا، به‌ڵام ئێمه له چوارچێوه‌ى بنه‌ماکانى خۆمان بۆ هه‌موو تێکۆشانێک ئاماده‌ین، گه‌ر ئیسرائیلیش بیهه‌وێ له‌گه‌ڵ په‌که‌که په‌یوه‌ندى دروست بکات پێویسته پیشکهکى داواى لیبوردن له‌گه‌لى و کورد و په‌که‌که بکات که رۆڵى له راده‌ستکردنى رێبه‌ر ئاپۆدا له پیلانگێڕى ناده‌وڵه‌تیدا هه‌بووه.
بانگه‌وازى بۆ هێزه کوردستانییه‌کان "سازش نه‌که‌ن، مل که‌چ نه‌که‌ن"
زۆر گرنگه که هه‌موومان له دژى ئه‌و نه‌خشه‌یه له نێو هاوکاریدا بین، له هه‌موو پارچه‌کان ماف و به‌رژوه‌ندیه‌کانى گه‌لى کورد و سه‌نگه‌ره‌کانى بپارێزێن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر داگیرکارى سازش نه‌که‌ین و مل که‌چ نه‌که‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بانگ له هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانى کورد ده‌که‌م، له به‌رامبه‌ر هیرشه داگیرکاریه‌کانى که به سه‌رکێشى ده‌وڵه‌تى تورک بهرێوهدهبڕێ، ههڵوێستیێکى هاوبه‌ش نێشان بده‌ن، پێکه‌وه بجوڵینه‌وه و پشتگیرى بده‌نه یه‌ک.
سیاسه‌تمان یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى بێت هیزى که‌س ناتوانێ تێکمان بشکێنێ
ئه‌گه‌ر ئێمه له هه‌ڵویستى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى به‌رژوه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى سیاسه‌تێکى هاوبه‌ش به‌رێوه‌به‌رین، هێزى هێچ که‌سێک ناتوانێ تێکمان شکێنێ، له‌و باوه‌ڕه‌دام که سیاسه‌تى کورد له‌و چوارچێوه‌یدا په‌ره‌ى پێبدرێ.
سڵاو له بهخۆدانى گه‌ل له باشور و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان
کارایلان هه‌ڵویستى نه‌ته‌وه‌ییانه‌ى گه‌لى کوردى له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کان وه‌ک هه‌لوێستى شایانى پێزانینه هه‌ڵسه‌نگاند و سڵاوى له به‌رخودانى گه‌لى کورد له باشور و ده‌زگا دیموکراتیه‌کان کرد وجارێکیتر سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و که‌سانه کرد که له ئاکامى هێرشه‌که‌دا ژیئانیان له ده‌ستداوه.
شه‌ڕمان ناوێ، به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى شهڕخوازانهش تا دوایى شه‌ڕ ده‌که‌ین
جارێکى تر ڕوون و ئاشکرا ده‌ڵێین، ئێمه شه‌ڕمان ناوێ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر هێز و لایهنهکانهى که به شه‌ڕ ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ئامانجه‌کانیان تا دوایى شه‌ڕ ده‌که‌ین خۆمان ده‌پارێزێن، جارێکی‌تر نیشانى ده‌ده‌ین که گه‌لى کورد و گه‌ریلاى ئازادى تێک ناشکێ، له‌سه‌ر بنه‌ماى داننان به ناسنامه‌ى کوردک بۆ هه‌موو چارسهریهکى ئاشتیانه کراوه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێبه‌راتیمان بانگیکى له‌سه‌رۆک وه‌زیر کرد و وتى ، با به‌ڵێنى چارسه‌رى ئاشتیانه‌ى بۆ پرسى کورد بدا، رێى له‌سه‌رم بکاته‌وه، له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک دا پرسه‌که چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین ، به‌لام سه‌رۆک وه‌زیر وهلامى ئه‌و بانگه‌ى نه‌دایه‌وه به پێچه‌وانه‌وه بڕیارى شه‌ڕى دا، ده‌بێ هه‌موو که‌سێ ئه‌و دۆخه بزانێ و ببینێ...

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر